ئێوارەی دوێنێ یەکشەمە 14/12/2025 دوو تیرۆریستی ئیسلامی(کە باوک و کوڕێک بوون) بەشێوەی هەڕەمەکی بە چەکی ئۆتۆماتیك، لە گەڕەکی بۆندای شاری سیدنی تەقەیان لە کۆبونەوەیەکی هاوڵاتیانی پەیڕەوی ئاینی جوو کرد کە بە بۆنەی چەژنی (هانوکە)ەوە سازیان کردبوو. کە لە ئەنجامدا ١٦ کەس کوژرا و ٣٨ کەسیش بریندار بوون. لەنێو کوژراوەکاندا مناڵێك و لەناو بریندارەکانیشدا ٣ مناڵ هەیە. یەکێک لە تیرۆریستەکان کوژراوە و ئەوی تر دەستبەسەرکراوە. ئەم تاوانە تیرۆریستیە لەیەکەم رۆژی جەژنی جووەکاندا ئەنجام درا.
دوای ئەنجامدانی تاوانی جینۆسایدی خەڵکی غەزە لەلایەن دەوڵەتی فاشیست و رەگەزپەرستی ئیسرائیلەوە، دۆخی ئەمنی هاوڵاتیانی پەیڕەوی ئاینی جوو لەزۆریك لە وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا و ئوسترالیا ڕوبەڕووی مەترسی بووەتەوە. تیرۆریستانی ئیسلامی تاوانەکانی رژێمی ئاپارتایدی ئیسرائیل لەسەر هاوڵاتی مەدەنی جوو هەژمار دەکەن کە ئەمەش رێگاخۆش دەکات بۆ ئەندامانی گروپە ئیسلامیە تیرۆریستەکان کە تۆڵەی تاوانەکانی ئیسرائیل لە هاوڵاتیانی مەدەنی جوو بکەنەوە کە نەك هیچ بەشداریەکیان نیە لەو تاوانانەی ئیسرائیل بەرامبەر بە خەڵکی فەلەستین بەڕێوەیدەبات، بگرە بەشێکی بەرچاویان دژی رژێمی نەژادپەرستی ئیسرائیل و جینۆسایدی خەڵکی فەلەستین وەستاونەتەوە کە لەسەر دەستی دەوڵەتی ئیسرائیلدا ئەنجام ئەدرێت.
ئێمە لە ڕێکخستنی ئوسترالیای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەتووندی ئەم کارە تیرۆریستیە سەرکۆنە ئەکەین و پێمانوایە ئەم کارە تیرۆریستیانە تەنها خەڵکی ئاسایی ئەکەنە ئامانج و ئاو لەئاشی دەوڵەتی فاشیستی ئیسرائیل و بزوتنەوە تیرۆریستیە ئیسلامیەکان دەکەن و زیان بە پرسی فەلەستین دەگەیەنن کە ئێستا لەئاستی ڕای گشتی و بگرە رەسمی جیهانیشدا پشتیوانیەکی فراوانی لێدەکرێت. هاوکات هاوبەشی خەمی کەسوکاری هەموو ئەو قوربانیانەین کە لەم کردەوە تیرۆریستیەدا گیانیان لەدەستدا و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان ئەخوازین.
مەرگ و نەمان بۆ تیرۆر و تیرۆریستان.
ڕێکخستنی ئوسترالیای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
15/12/2025
ئەمەی خوارەوە بەیانەکەی ڕێکخستنی ئوسترالیایە بە زمانی ئینگلیزی:
Condemning the Terrorist Attack in Sydney
The Australian Organisation of the Worker-communist Party of Kurdistan unequivocally condemns the terrorist attack carried out in the city of Sydney on the evening of Sunday, 14 December 2025.
On this evening, two Islamic terrorists, a father and his son, carried out a brutal and indiscriminate armed assault using automatic weapons at Bondi Beach of Sydney. The attack targeted a gathering of the Jewish community who had assembled to mark the first day of the Jewish festival of Hanukkah. As a result of this heinous act, 16 people lost their lives and 38 others were injured. Among the victims were children, including one child who was killed and three who were wounded. One of the attackers was killed at the scene, while the other was apprehended by authorities.
In the context of the ongoing genocidal crimes committed against the people of Gaza by the fascist and racist colonial state of Israel, the safety and security of Jewish civilians in many countries across USA, Europe, and Australia have increasingly come under threat. Islamic terrorist groups unjustly attribute the crimes of Israel’s apartheid regime to Jewish civilians, thereby justifying acts of violence against innocent people who bear no responsibility for the policies or actions of the Israeli state. Many Jewish citizens, in fact, actively oppose Israel’s racist regime and the genocide being carried out against the Palestinian people.
We firmly believe that such terrorist acts that target ordinary civilians serves the interests of both the fascist Israeli state and Islamic terrorist movements, and severely damages the Palestinian cause, which currently draws widespread public and international support.
We extend our deepest condolences and express our solidarity with the families of all those who lost their lives in this terrorist attack, and we wish a swift and full recovery to all those who were injured.
The Australian Organisation of the Worker-communist Party of Kurdistan reaffirms its categorical and uncompromising opposition to all forms of terrorism.
Death and destruction to terrorism and terrorists.
Australian Organisation of the Worker-communist Party of Kurdistan
15 December 2025
hkkurdistan.org