ڕەعد سەلیم
خەبات لەپێناو ئاڵوگۆردا، تایبەتمەندی بزوتنهوهیهكی بەردەوام بووە بەدرێژایی مێژوی مرۆڤایەتی، ئەمەش لەو کاتەوەیە کە مرۆڤ وەک بوونەوەرێک لەتەک سروشتەکەیدا ژیاوە لەسەر گۆی زهوی. خەباتیش لەپێناو ئاڵوگۆڕ و ڕۆڵی تاکی ئاکتیڤ بۆ ئەم ئاڵوگۆڕانە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگربووە.
بزووتنەوەی بنهڕهتی لە ئاڵوگۆڕدا زۆر لە مەیدانەکان دەگرێتەوە، لەوانە مەیدانی ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسی وبوارەکانی ژیانی مرۆڤایەتی بە گشتی. مەبەست لە مەیدانەکانی ئاڵوگۆڕ کە مرۆڤ پێی هەڵدەستی ئاڵوگۆڕی بەکۆمەڵە نەک وەک ئاڵوگۆڕی تاکێکی ئەبستراکت، ئاڵوگۆڕێک بەمانای بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی هوشیارانە. پرۆسێسی ئاڵوگۆڕ پەیوەستە بە دوو ئاڵوگۆڕی ترەوە؛ یهكهم کێن ئەوانەی کە هەڵدەستن بەئاڵوگۆڕ، واته کامە بکەره” subject “، دووهم بارودۆخی عەینی” objective” و زاتی” subjectiv” كه بارودۆخی ئاڵوگۆڕ دیاری دهكهن. هەروەها هۆکاری بارودۆخی زاتی بۆ ئاڵوگۆڕ و پەیوەندی بە کارکردی بکەرهوه لە پرۆسێسی گۆڕاندا. خودی ئەم دوو ئاڵوگۆرە بەشێکی جیانەکراوەن لەیەکتر. ناتوانین لێکۆڵینەوە لەدیاردەی ئاڵوگۆڕ بکەین بەبێ تێگەیشتن لەو دوو ئاڵوگۆڕە و بکەرەکانیان.
ئایا مرۆڤ توانای ئاڵوگۆڕی هەیە، ئایا مرۆڤ خاوەنی ئەم کردەیەیە؟
ئایدیای ئاڵوگۆڕ دوو ڕووی هەیە، کە پیکدێن لەتێڕوانینی مرۆڤ بۆ بوونەکان و دیاردەکان هەروەها بەرانبەر سروشت. تێڕوانینی مرۆڤ بۆ خودی مرۆڤ خۆی بۆ ئازادییەکانی، مافەکانی، شێوازی حوکمڕانی و سروشتی کۆمەڵگەکەی. بەم پێیە گەر بمانەوێ قسە لەسەر ئاڵوگۆڕ بکەین پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ماتریالزمی دیالێکتیکی و زانستی کە پێکدێت لە کۆمەڵێک ڕێسای گشتی جوڵەی سروشت، کۆمەڵگە و ئایدیا.
دیالێکتیک وەک بەشێکی فەلسەفە وەک هونەری تێڕامان و هەوڵی مرۆڤ بۆ گەیشتن بە ئەوپەڕی توانایی ژیری لە تێگەیشتنی جیهانی دەوروبەر، هەروەها تێگەیشتن لەخودی خۆی و پەیوەندییەکانی بە جیهانی سروشتەوە. ئهمهش تاکە مەنهەجێکه کە لە ڕوانگەی زانستییەوە پشتڕاست دەکرێتەوە بۆجیهان و پرۆسێسی گۆڕان. لە دیالێکتیکدا هەموو جوڵە و گۆڕانێک روودهدات؛ کاتێ ناکۆکی دژەکان تێدا سەرهەڵدەدات، ئەم دیالیکتیکە گرنگی بەجوڵە و گۆڕان و بەهەموو شیوازەکانی دەدات نەک تەنیا گۆڕانی جێگە و شوێن.
لەپاڵ مەنهەجی دیالیکتیکی فەلسەفەدا، مەنهەجی میتافیزیکی هەیە کە تێیدا شتەکان بە نەگۆڕ دەزانێ وگرنگی بە هۆکارەکانی ئاڵوگۆر نادات. لەگەڵ ئەوەدا کە سروشت ئاڵوگۆردەکات، و ئەوەی لەپشتی ئەم سروشتە ڕەهایەوە وەستاوە ناگۆڕێت. ئەم فەلسەفەیە دژەکان لەیەکتر دادەبڕێت، وا تهماشای دهكات كه شتێكی ههمهجۆرهن به شێوهی رێكخراو. ئەم چەمکە خۆی لە ئاستی جوڵە و گۆڕاندا کەڕدەکات، نوێنەرایەتی مرۆڤێک دەکات کە بەڕەهایی ناگۆڕێت. ئەم چەمکە مرۆڤ لە دەوروبەر و کۆمەڵگەکەی جیادەکاتەوە، ئەم فەلسەفەیە گرنگی نادات بەو بابەت و دۆزانەی پەیوەستن بە واقیعی ژیان و بژێوی مرۆڤەکانهوه، لە زاتی شتەکان دەگەڕێ وەک ئەوەی لە دیدی فەیلەسوفی فەرەنسی “کانت” دا بوونی هەبوو.
بهڵام پێشكهوتوانهترین هەنگاو لەم ڕاستایەدا، مەنهەجی ماتریالیزمی دیالێکتیکە کە پێداگرە لەوەی فیکر وئایدیا ڕەنگدانەوەی بزوتنەوەی واقیعە کە دەگوێزرێتەوە بۆ هزری مرۆڤ. بە پێچەوانەی مەنهەجیەتی هیگڵەوە کە پێی وایە بزوتنەوەی فیکر کە بە ناوی فیکرەوە بەرجەستە دەبێت، پێچهوانهی واقیعە و شتێک نییە جگە لە وێنایەکی ڕوکەشی فیکر. هەروەها پێی وابوو پێویست ناکات خاڵی دەستپێکردنمان لە شت و دیاردەکانەوە بێت، بهڵكو لهو چالاكیانهوە بێت كه بناغهكهی یهكگرتنی ماددی و پهیوهندیداریە. هەروەها بەپێی ئەم مەنهەجێتە شتەکان و دیاردەکان دابڕاو و سەربەخۆنین لەیەکتر، بەپێچەوانەوە پەیوەندییەکی ئەندامییان پێکەوە هەیە و پشت بەیەکتر دەبەستن.
زهرورهت و بنچینەی واقیع بەلای ماتریالیزمی دیالێکتیکەوە تەنیا کۆمەڵێک لە شت، دیاردە و توخمی لێکپەرتەوازە نییە. فیکری مرۆڤەکان توانای کاردانەوەی بەرانبەرگەشەسەندنی جیهانی ماددی هەیە، فیکری مرۆڤایەتی توانای وەرگرتنی یاسا بابەتییەکانی بزوتنەوەی دنیای ڕاستەقینەی هەیە. فیکری مرۆڤ بەشێکە لە جیهانی ماددی، هەربۆیە ئەویش ملکەچی یاساکانی دیالێکتیکی ماتریالیستییە؛ بەمەش ئەقلی مرۆڤایەتی ئاوێنەی پرۆسێسی بزوتنەوەی دیالێکتیکە لە جیهانی واقیعیدا.
لەدیالێکتیکی ماتریالستیدا دژایەتی ناوخۆییەکان گرنگە لە هەموو دیاردە و شتەکاندا، هەمووشیان پێک هاتوون لە لایەنی پۆزەتیڤ و نێگەتیڤ؛ واتا ناکۆکن بەیەک، ئەمەش پێکهاتەی ناوخۆیی پرۆسێسی گەشەسەندنە. بەمانایەکی تر پێکهاتەی ناوخۆیی گۆڕانی ئاڵوگۆڕە ناوخۆییەکان لە ئاڵوگۆڕی چەندایەتییەوە دەگۆڕێن بۆ ئاڵوگۆڕی چلۆنایەتی.
ئەنگلز دەڵێت: ’’سروشت هەر لە شتە بچوکەکان تاکو گەورەکان، لە دەنکە لمێکەوە تاکو خۆر، لە بوونهوهری تاك خانهییهوه تاکو مرۆڤ هەموو لە باری گەشە و نەماندان، له گۆڕانی بهردهوامدان، وه ناوهستن وه ههمیشه بەردەوامن لە جوڵە وئاڵوگۆڕدا‘‘.
بە پشتبەستنمان بەم مەنهەجێتە ، واتە ماتریالیزمی دیالێکتیکی دەتوانین سودی لێوەربگرین بۆ شرۆڤە و تێگهیشتنی کۆمەڵگا و مێژوەکەی. هەروەها دەتوانین لێکدانەوە بۆ ئاڵوگۆڕەکان بکەین دوای زانینی یاسا گشتییەکانی ئاڵوگۆڕە سروشتییەکان، کۆمەڵگە و فیکر و مێژوەکەی. هەروەها پێویستە بەدواداچون بۆ هۆکاری بزووتن و دیاردەکان بکرێت. هۆکاری بنەڕەتی بزوتن لەدەرەوەی دیاردەکان نییە بەڵکو لەناو خۆیدایە، هەروەها هەموو شتێک دژایەتییەکی ناوخۆی بۆخۆی هەیە، هەروەها جوڵەش بریتییە لە ململانێی دژەکان. مێژوی ماددی کۆمەڵگە و مێژوی مرۆڤایەتی لە گەڵ بوونی تاک وەک بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی و چالاک دەستپێدەکات، تاک نەک وەک شتێکی هەستی ئەبستراکت بەڵکو وەک چالاکێکی بەهەست، ئەم تاکانەش مەرجێکی سەرەتایی مێژوی مرۆڤایەتییە.
سەرەتای دەستپێکردنی مێژوی مرۆڤایەتی لەو تاکە چالاکانەوە دەستپێدەکات کە ئامراز وپێداویستییە گرنگەکانی ژیانیان بەرهەم دەهێنن لەوێشەوە شیوازی ژیانیان دەنەخشێنن. بەمەش هێزی بەرهەمهێن دێننە ئاراوە و گەشەش بە هێزەکانی بەرهەمهێنان دەکەن و لەوێشەوە دابەشکردنی کار دەستپێدەکات. لەمیانەی پرۆسێسی کار و دابەشکردنی کاردا دژایەتی نیوانیان سەرهەڵدەدات. هەروەها لەمیانەی پرۆسێسی دابەشکردنی کاردا پەیوەندی نیوان تاکەکان دەستپێدەکات و دەچنە نێو پەیوەندی کۆمەڵایەتی و سیاسی نوێوه. هەڵبەت لە میانەی ئەم چالاکیە ماددیانەدا بەرهەمی فیکری و ڕۆشنبیری دێتە ئاراوە. مێژوی گەشەسەندنی کۆمەڵگە پێش هەرشتێک پابەندە بە گەشەسەندنی بەرهەمهێنان، هێزە بەرهەمهێنەرەکان و پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان لەنێو خەڵکیدا. هێزەکانی بەرهەمهێنانی کۆمەڵگە هەم دەگۆڕێن و هەم گەشەدەکەن؛هەربەم پێییەش پەیوەندیی ئابوری و بەرهەمهێنانی خەڵکی ئاڵوگۆڕی بەسەردادێت. ئەو کاتەی دژایەتی لە دابەشکردنی کار و پرۆسێسی بەرهەمهێناندا ڕودەدات ململانێ دەستپێدەکات ومێژودەستپێدەکات، بەواتای دەستپێکردنی مێژوی ململانێ لەنێوان ئەوانەی خاوەنی ئامرازەکانی بەرهەمهێنانن و ئەوانەی کە خاوەنی ئەو ئامرازانەنین، واتە مێژوی ململانێی چینایەتی؛ ئەمەش مێژوی پێدەوترێت.
بەپێی تێڕوانینی هیگڵ بۆ مێژو،هەموو ڕوداوێک لە ڕوداوەکانی مێژوو بەپێی پێداویستییەکانی ئەقڵ ڕوودەدەن. لێرەدا مێژو بەشێوەیەک گەشەدەکات کە کەسایەتییە مێژوییەکان ئامرازێکن بۆ بدیهێنانی بەبێ ئەوەی خۆیان هیچ درکێکی پێ بکەن. حوکمی پێشکەوتنی مێژو لەدەستی مەنتیقی دژەکان، پێکدادانەکان، جەنگ و شۆڕشەکانە؛ کە دەبنە هۆی هاتنەکایەی بارودۆخێکی باشتر. ئەو سەردەمانەی کە ئارامن و خاڵین لە ململانێ بە سەردەمی مێژویی ئاژمارناکرێن. مێژو بەتەواوی پێشکەوتنە لە هەستکردن بە ئازادی.
ههیگل لای وا بوو كه فیكر رێرهوی مێژوو دیاری دهكات. بهلام له ڕاستیدا ناتوانرێ تفسیری رووداوهكانی مێژوو تهنها لهسهر بنچینهی هۆكاره مادهیهكان بكرێت، بهبێ ئهوهی رهچاوی هۆكاری ئابووری بكرێت، كه بناغهی رێرهوی مێژووه ، وه ئهوه ژێرخانی ئابووریه كه رێرهوی گۆڕانه كۆمهلایهتیهكان دیاری دهكات. وه ئهوه شیوازی بهرههمێنانه كه نهخشهكێشی پرۆسێسی ژیانی كۆمهلایهتی و سیاسی و فكریه، نهك وشیاری ئینسانهكان كه نیهادی كۆمهلایهتیان دیاری بكات. وه له لایهكی ترهوه ئهوه بارودۆخی كۆمهلایهتی و سیاسیه كه مهرجهكانی كاركردن دیاری دهكات به شێوهی سه رهكی . مارکس دەڵێت: ”مێژوو پرۆسێسی جوڵە و گۆڕانە لە ناکۆکێکەوە بۆ ناکۆکێکی تر تەواودەبێت، مێژوو له نێوان هێزهكانی بهرههمهێنانداوه پێشدهكهوێت و دهگات به لهدایكبوونی كۆمهڵگایهكی نوێ و بهمپێیهش هاتنی مێژویەکی نوێشه”.
ههروهها مارکس لە پێشەکی کتێبی ڕەخنە لە ئابوری سیاسی دا دەڵێت: ”لەبەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتیدا کە خەڵکی ئەنجامی دەدەن، بۆخۆیان دەچنە نێو پەیوەندیگەلێکی سنورداری واوه کە ناتوانن لێی دەربازبن و سەربەخۆیه لە ئیرادەیان، ئەم پەیوەندیانەی بەرهەمهێنان هەماهەنگدەبن لەتەک قۆناغێکی دیاریکراو لە گەشەی هێزەکانی بەرهەمهێنانی مادییان. کۆی ئەم کۆمەڵە لە پەیوەندیەکانی بەرهەمهێنان پێکهاتەی کۆمەڵگەیەکی ئابوری پێکدەهێنێت، بناغهیهكی ڕاستهقینهی کە سەرخانی یاسایی وسیاسی لەسەربنیات دەنرێت، لەتەک شێوازگەلێکی دیاریکراو لە وشیاری کۆمەڵایەتی هەماهەنگی دەبێت. هەروەها پرۆسێسی ژیانی سیاسی و فکریشیان بەگشتی. ئهوه هوشیاری مرۆڤ نیه كه بڕیاردەرە لەسەر هوشیاری مرۆڤ خۆی. لە قۆناغێکی دیاریکراو لە قۆناغەکانی گەشەسەندنی هێزەکانی بەرهەمهێنانی ماددی له کۆمەڵگەدا دەکەوێتە پێکدادانهوه لهگهڵ کۆمەڵێک پەیوەندی باودا، یان _ شتێك نییه جگه له دهربرینی یاسایی بۆ ههمان شت_ لهگهل پهیوهندیهكانی خاوهندارێتیدا كه كاری پێدهكرا له رابردوودا. ئهم پهیوهندیانه له فۆرمێك له گهشهی هێزهكانی بهرههمهێنانهوه دهگۆڕێت بۆ قهیدوبهندێك كه دهیانبهستێتهوه. لێرهوه سهردهمی شۆڕشی كۆمهڵایهتی دهست پێ دهكات. وه به گۆڕینی بناغهی ئابوری، تهواوی ئهو سهرخانه گهورهیهش به خێرایی ئاڵوگۆڕ دهكات.”
بەم جۆرە گۆڕان پێویستییکە و خۆدەربازکردن لێی مەحاڵە. بەڵام کام گۆڕان؟ ئاڵوگۆڕ زۆرجار ڕوودەدەن، لەگەڵ هاتنی هەر رژیمێکی نوێدا گۆڕان ڕوودەدات. ڕژیمی سەرمایەداری وەک ڕژیمێک بەپێی تواناو پێناسەی یاسا کۆمەڵایەتی و مێژوییەکان بێت پێویستی بەگۆڕانە. بەڵام گۆڕان لەپێناو ئامانجەکانی سەرمایەداریدا و بۆ تێپەڕبوون لە قەیرانەکانە. بۆ ئەم مەبەستە ئاڵوگۆڕ دەکرێت بەڵام لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا کە بگونجێت لەتەک شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریدا. سەرمایەداری پێی وایە کە کۆمەڵگە خاوەنی کۆمەڵێک یاسای خۆیەتی، پێویستە لەتەک ئەو یاسایانە خۆگونجاندن بکرێت و هەر لەچوارچێوەی ئەو یاسایانشەدا داوای ئاڵوگۆڕ بکرێت. هەر بەم هۆیەش مانەوەی ڕژێمی باو بە جەبری دەدەنەقەڵەم. ئەوان کاتێک باسی کۆمەڵگە دەکەن کە خاوەنی یاسایە، مانای وایە کە پرۆسێسێک هەیە و بەیاساش ئەو پرۆسێسە رێکدەخرێت. ئەمەش مانای وایە کە کۆمەڵگەی سەرمایەداری لە بارودۆخی گەشە و ئاڵوگۆڕدایە. ئەم یاسایانەش ماف دەداتە هاوڵاتیان کەبە پێی هەمان ئەو یاسایانە گۆڕانکاری بکەن ، بەڵام لەچوارچێوەی ئەو کۆمەڵگەیەدا. ئەمەش مانای رێگەگرتنە لە مرۆڤ بۆ گۆڕێنی کۆمەڵگەی سەرمایەداری، بەجۆرێک سنوردارکردنی وێناکردنی مرۆڤە بۆتاودانی پرۆسێسی مێژویی. ئەو چەمکەی کە پێی وایە سەرمایەداری ئەزەڵییە و ئەو چەوسانەوە و خۆپەرستییەی کە کۆمەڵگە پێی ئالودەبووە؛ دیاردەیەکی ئەزەڵییە و هەردەشمێنێ.
مەبەست لە ئاڵوگۆر لای مارکس شتێک نییە جگە لە شۆرش، شۆڕشیش بەمانای چەند ئاڵوگۆڕێکی کەم نییە، بەڵکو هەڵگەڕانەوەی سەرتاپای ڕژێمی حاکمە، ئەمەش مرۆڤ وەک تاکێکی مجەرەد داواکاری ئەم ئاڵوگۆڕە ڕیشەییە نییە بەڵکوئەوەی بەم ئاڵوگؤڕە هەڵدەستێ چینی کرێکارە ئەو چینەی کە خاوەنی هیچ نییە جگە لە هێزی کار نەبێ.
مارکس دەڵێت:” ئاڵوگۆر لەپەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان یان مێژوو. بەهۆی روخاندنێکی شۆڕشگێڕانەی پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنانی کۆن و دانانی پەیوەندی نوێی بەرهەمهێنان دەبێت”.
بەواتایەکی ترئەو ئاڵوگۆڕانە لە کاتی پێکدادانی پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان وگەشەی هێزە مادییە بەرهەمەینەکان دەبێت لەیەکێك لە قۆناغەکاندا؛کە ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی ئابوری دەکرێت و سەردەمێک بۆ ئاڵوگۆڕی ڕاستەقینە و شۆڕشی کۆمەڵایەتی دێتەپێشەوە.
لهلای چینی کرێکار كه دهیهوێت ههستێ به شورش ، دیاره بوونی هۆكاری زاتی ” ئەقڵ” یاخود هوشیاریە كه بەرەو شۆڕشی سۆسیالیستی دهیبات. سۆسیالیزمیش دیاردەیەکی زهروریه کە بەدەستهێنانی له ئیمكان دایه. وه ئهوهی رێگره له بهردهم چینی كرێكاردا بۆ بهدهستهیێنانی سۆسیالیزم ئەو بارودۆخه بابەتی نییە ، بەلكو نائاماددەگی ئەم چینە خۆیەتی بۆ شۆرش و گهشتن به دهسهلاتی سیاسی. خەبات لەپێناو شۆڕشی سۆسیالیستیدا پەیوەستە بە ئاماددەیی سیاسی چینی کرێکار بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەم شۆڕشە، نەک کامڵبووی هێزەکانی بەرهەمهێنان و پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان.
لەم ڕاستایەدا زۆر جار لە تێڕوانینی هێزە چەپ و کۆمۆنیستە باوەکاندا سەبارەت بە ئاڵوگۆڕ دەبینین کە بەتەواوی پێچەوانەی ماتریالزمی دیالێکتیکە و سەرچاوەی بۆچونەکانیان” میتافیزیکی” ە. ئەوان ناتوانن لە حەتمەیەت و ئیرادە، یەکێتی و جۆراوجۆربوون، پێویستی و دروستکردن تێبگەن. شرۆڤەیان بۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ئاڵوگۆڕی کۆمەڵایەتی میتافیزیکییە.
مەنسور حیکمەت لەم بارەیەوە دەڵێت: ”کورتبینن لە تێگەیشتنی پرۆسێسی مەعریفی، لە تێگەیشتنی بارودۆخی بابەتی و کۆمەڵایەتی، دەکەونە نێو ئەزمونگەرێتییەوە، هەموو ئەمانە وایان لێ دەکات کە توانای تێگەیشتنیان لە پەیوەندییە دیالیکتیکییەکانی نێوان تێور و پراکتیک نهبێت، و دهكهونه ناو ئهكادیمیای تیوری ئابوری و سهركێشی له پراكتیكیدا”.
ڕەخنەی زۆربەی هێزە چەپەکان لە ڕژێمی سەرمایەداری بەوجۆرەیە کە ئەم رژێمە لە ڕووی ئابورییەوە ناکامڵ و هێشتا نیمچە دەرەبەگایەتییە، بە جێی ئەوەی ڕەخنەیان لە رژێمی سەرمایەداری وەک سیستمێکی بەرهەمهێن هەبێت وڕەخنە لە پەیوەنییە جۆراوجۆرەکانی ئابوری بگرن. بەرهەمهێنانی سەرمایەداری وەک سیستمێکی کۆمەڵایەتی نابینن. کاتێک باس لە سەربەخۆیی ئابوری، گەشەسەندنی پیشەسازی نیشتمانی، مۆنۆپۆل و وبەرهێنانی وڵاتێک دەکەن؛ ڕەخنەکانیان لەچورچێوەی بۆرژوازیدا تێ ناپەڕێن.
بنچینەی تێفکرینی ئەم بزووتنەوانە خەباتی چینی کرێکار نییە، بەڵکوخەباتی نیشتمانی و دیموکراتیکیە، ئامانجیشیان گۆڕینی سۆسیالیزم و دەسەڵاتی چینی کرێکارە بە سیستمێکی تر کە دەستکاری پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان نەکرێت. شێوازی کارکردنی ئەم بزووتنەوانە لەپێناو ڕێکخستنی ڕیزەکانی چینی کرێکاردا نییە، بەڵکو لەپێناو لابردنی سنورەکانی نێوان کرێکارانی سۆسیالیست و بۆرژوازی دیموكراتخوازه. ئەو بنچینە فیکریە كه تایبەتمەندیییەکی دیالێکتیکی هەیە، بەڵام له بناغهدا دیالێکتیکێکی میتافیزیکیە نەک ماتریالیستی.
لە توانای مرۆڤدا هەیە کە یاساکان لەبەرژەوەندی خۆی بگۆڕێت و دواڕۆژی خۆی بنایت بنێت و بینەخشێنێت، بەتایبەت کاتێک لەیاساکانی سروشت تێبگەیشتبێت، خۆی بە خاوەنی دۆزەکە بزانێت و لەبەرژوەندی خۆی بەکاریان بهێنێت و هەروەها لەوە بگات کە یاسا کۆمەڵایەتییەکان لەتوانای تێگەیشتن، پراکتیزە و بەکارهێناندان.
یاساکانی کۆمەڵگە و مێژوی مرۆڤایەتی شتێک نین کە نەگۆڕبن و زنجیرەی ڕوداوەکان پشتیان بە ڕێکەوت بەستبێت. تێگەیشتن لە دەرونی کۆمەڵگە وناسینی کارێکی مەحاڵ نییە و هەربەم هۆیەش گۆڕینی مەحاڵ نییە. پرۆسێسی گۆڕان پەیوەندی بەهاتنەناوەوەی هوشیاری و هێز و ئیرادەی خودی مرۆڤەوە هەیە. ئهمهش به واتای ئیرادهی شۆرشگێرانه و هشیاری چینێك دهبێت ، نهك هوشیاری و هێزی تاكه كهسهكانهوه. ئهمهش تهنها له رێگای شورشی كومهلایهتیهوه كارێكی مهیسهره.
کاتێک قسە لەسەر گۆڕان دەکەین. مەبەست لە چمکە چاکسازی و ڕیفۆرمیستییەکەی نییە، یاخود پرۆسێسی چاکسازی لە نێو چوارچێوەی خودی ڕژێمێکدا. بەڵکو گۆڕان بەمانای گواستنەوەی کۆمەڵ لە بارێکی کۆمەڵایەتی دیاریکراودا بۆ کۆمەڵگەیەکی تری تەواو نوێ.
کورتەی ئەم باسە ئەوەیە کە گۆڕان شتێکی حەتمی و واقیعیە و سەیرکردنی گۆڕانە لە بوارە فەلسەفییە ماددییەکەیەوە بۆ بوارە ئابورییە واقیعییە زانستییەکەی. ئەمەش گۆڕان لە بوارەکانی پەیوەنییەکانی بەرهەمهێنان و پەیوەندییەکانی کاری کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە. نابێت گۆڕینی واقیع بەشتێکی مەحاڵ سەیربکرێت، بەڵکو بڕوابوون بە” پێویستی” گۆڕینی گرنگە. پێویستییەک کە پەیوەستە بە مێژوەوە و ڕەهاو ئەزەلی نییە. بۆ تێگەیشتن لە “پێویستی”؛ گرنگە لە پەیوەندییە مادییەکانی کۆمەڵگەوە سەیربکرێت.
گەر مرۆڤ توانی پێویستیەکانی خۆی دیاریبکات، پاشی ئەوە دەتوانێت بەشدارییەکی چالاکانە لە پرۆسێسی گۆڕاندا بکات.
هەمیشە مرۆڤەکان بیر لە گۆڕان دەکەنەوە، بەتایبەت کۆمۆنیستەکان خهبات بۆ گۆڕینی ڕادیکاڵ و شۆڕشگێڕانە دەکەن، هەر بەم هۆیە خۆڕزگارکردن لە بیروبۆچونی نادیالێکتیکی بۆ شرۆڤەی ژیان و یاساکانی پێویستە. هەروەها پشتبەستن بە ئایدیای مەنهەجیەتی ماتریالیزمی دیالێکتیکی و ئاشنایی یاسا گشتییەکانی بزوتنەوەی سروشت ودیالێکتیکی مێژویی دووبارە گرنگی خۆی هەیە. بەم پێیە ڕێگەیەکی واقیعی دەگیرێتەبەر بەرەو ئاڵوگۆڕکردن و سەرەوژێرکردنی پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنانی باو. لەڕاستیدا بەجێ گەیاندنی ئەم دۆزە بەشێوەیەکی واقیعی کاری ماتریالیزمی زانستیی یاخود کۆمۆنیستەکانە.
شۆڕشی چینی کرێکار، پەیوەستە بە هوشیاری شۆڕشگێڕانە و شۆڕشی سۆسیالیستی ئەو چینەوه. هەر کاتێک ئەم چینە ویستی کۆمەڵگەیەکی سۆسیالیستی بنیات بنێت، ئەو کاتە سۆسیالیزم دەبێتە زەرورەت و بەدیهێنانیشی لەتوانادایە.
ئیرادەی مرۆڤ دروستکەری مێژوە، ئەم ئیرادەیە هۆکارێکی گرنگ و بنچینەیییە بۆ پرۆسێسی گۆڕان. بهڵام ئیرادهی ئینسانهكان له چوارچێوهی خهباتی چینایهتی كۆمهلگادا گورانكاری بهسهردا دێت ، یان له نێو خودی ململانێی چینایهتیهوه دێته ئاراوه. گۆڕان بەلای چینی کرێکارەوە بەمانای شۆڕشکردن دێت، شۆڕشی کۆمەڵایەتی پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان دەگۆڕێت و رژێمی کاری کرێگرتە هەڵدەوەشێنێتەوە، لەبری ئەمە کۆمەڵگەیەکی نوێ بنیات دەنێت؛ ئەمەش تێگەیشتنی مارکسە لە پرۆسێسی گۆڕان.
ئەوەی ئاشکرا و ڕوونە، کاتێک کۆمۆنیستەکان و چینی کرێکار باس لە گۆڕانی ڕاستەقینانە دەکەن، ئەم گؤڕانە بەبێ گرتنەدەستی دەسەڵاتی سیاسی ئەم چینە کارێکی ئەستەم و مەحاڵه.
سەرچاوەکان
. ئەنگلز: دیالێکتیکی سروشتی
. کارڵ مارکس: هەلبژاردە
. کارڵ مارکس: ئایدۆلۆژی ئەڵمانی
. کارڵ مارکس: ڕەخنە لە ئابوری سیاسی
. مەنسور حیکمەت: سێ سەرچاوە، سی بەشی سۆسیالیزم
hkkurdistan.org