بە مەرگی هاوڕێ محمد مستەفا، حزبمان دۆستیکی خەمخۆری خۆی لەدەستدا!

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ڕۆژی شەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١، هاورێ محمد مستەفا، ناسراو بە محمدی موهەندس، بەهۆی نەخۆشی دڵ وکاریگەریەکانی کۆرۆناوە، لەشاری کەرکوک، گیانی لەدەستداو بۆ دواجار ماڵئاوایی لێکردین.

هاوڕێ محمد کەسایەتیەکی مارکسی و چەپ و بەرگریکار لەئازادی و سکولاریزم، پەیگیرو ڕاوەستاو دژی هەموو شێوازەکانی کۆنەخوازی و کۆنەپەرستی، ڕوخسارێکی ناسراو و خۆشەویستی ناو خەڵکی کەرکوك و دۆستێکی نزیک و هاوکار و پشتوپەنایەکی قایمی حزب و سیاسەتەکانی و هاورێیانی حزب بووە. بە مەرگی هاوڕی محمد حزبمان یەکێک لە پشتیوان و دۆستە دڵسۆزو خەمخۆرەکانی خۆی لەدەستدا.

ئێمە بەم بۆنەیەوە جگە لەدەربڕینی هاوغەمی وهاوسۆزی، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوسەرو کەسوکار و مندالەکانی، دوستان و ئازیزانی هاوڕی محمد و بەتایبەتیش هاوڕێیان ناهیدە وسیروان دەکەین و لەکەناریاندا بەحەسرەتەوە لەم خەمەدا ڕادەوەستین. بێگومان کەسایەتی هاوڕێ محمد مستەفا مایەی لەبیرکردن نیە و تەنها بەسەبوری و ڕاوەستاوی هەمولایەکمان بەرامبەر بەدەردو مەینەتیەکانی دونیای ئەمڕۆ، دەتوانین لەم میحنەتەدا، ئاسەوارەکانی مەرگی محمد مستەفا لەسەر خۆمان و ئازایزانی کەم بکەینەوە.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان  

٢٣/٥/٢٠٢١

About admin

Check Also

ڕەخنە لەبەرنامەی گۆتا

ڕەخنە لەبەرنامەی گۆتا نوسینی: کارڵ مارکس وەگێرانی لەئەڵمانیەوە: سەلام مارف بۆ داگرتن و خویندنەوەی کتێبەکە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *