وتار

ریفراندۆم و سەربەخۆیی وەڵامە بە دوو گرفتی بناغەیی و دەسەڵاتی میلیشیایی درێژ ناکاتەوە

   نووسینی: عەبدوڵا مەحمود لەو کاتەوەی پرسی ریفراندۆم هێنراوەتە ئارا، زۆریک لە نووسەران و بەتایبەتیش ئەوانەی کە دژی ریفراندۆمن یان دژی ریفراندۆمن لە روانگەی ئەنتی پارتی بوونیانەوە، پاساوێک بۆ رەتکردنەوەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کە بەدەستیەوە دەگرن ئەوەیە کە دەڵێن ریفراندۆم و سەربەخۆیی تەمەنی دەسەڵاتی ئێستا درێژ دەکاتەوە… بەرگری لە ریفراندۆم و چوونە بەرەی پارتییە و پاشکۆیەتیە بۆ دەسەڵاتی پارتی… من …

درێژەی بابەت ... »

ریفراندۆمتان باش!

عەبدوڵا مەحمود جوڵانەوەی نەخێر بۆ ریفراندۆم لە ئێستادا لە بەیاننامەیەکدا، بەچەند پاساوی لاواز لەبەرامبەر پرسێکی بەهێزی  سیاسی و کۆمەڵایەتی و حقوقیدا، دژایەتی خۆیان بۆ سەربەخۆی کوردستان رادەگەیەنن. ئەوەی گای سەرنجە ئەوەیە، ئەو جوڵانەوەیە بانگەوازی هاوڵاتیان دەکەن بەشداری لە ریفراندۆمدا بکەن و بە نەخێر دەنگ بدەن، بەم بانگەوازەشیان، بە هاوڵاتیان دەڵێن بەڵێ بۆ چوونی هاوڵاتیان بۆ ریفراندۆم  و بەڵی بۆ گەرم …

درێژەی بابەت ... »

لەیادی هاوڕییانی گیان بەختکردوو” خالید مەلا عەلی” و “کەریم حەمە باوەمەردا

خالیدی مەلا عەلی لە ساڵی ١٩٥٩ لە خێزانێکی کرێکارییدا، چاوی بە دونیای پڕ زوڵم و ستەمی سەرمایەداریدا هەڵێناوە. بۆیە هەر لەگەڵ چرۆکردنی تەمەنیدا،  ناچاربوو بۆ بەڕیوەبردنی ژیان و گوزەرانی خێزانەکەیان بە جیا لەخوێندن، دەست بداتە کاری تاقەت پروکێن… دنیای پڕ زوڵمی ژیر سایەی نیزامی سەرمایەداری و واقعیەتی تاڵی چەوساندنەوەو نایەکسانی ئەو نیزامە هارو چاوچنۆکە، زوڵم و زۆری بێ سنوری رژێمی …

درێژەی بابەت ... »

ڕژێمى ئیسلامى ئێران بەردەوامە لەسێدارەدانى مێرمنداڵان

عبدالرحمن رسول مرۆڤ بەنرخترین سەرمایەیە، پێویستە هەمیشە مافەئینسانییەکانى مرۆڤ بپارێزرێت وبەرگرى لەتەواوى ئازادى ومافەکانى مرۆڤ بکرێت، بەڵام لەژێرسایەى سیستەمى ئایینى ئیسلامیدا لەئێران ولەژێردەسەڵاتى مەلاکانى ئێراندا ڕۆژانە مرۆڤەکان بەتایبەت گەنجان ولاوان دەخرێنە زیندانەکانەوەو سوکایەتى وئەشکەنجە دەدرێن ومافەکانیان پێشێل دەکرێت لەبەرچاوى خەڵک لەسێدارە دەدرێن. لەسەرەتایی مانگى گەلاوێژى ١٣٩٦ ڕێکخراوى بەناو مافى مرۆڤى ئێران کەناوەندێکى دەوڵەتییە، دانى بەوەدانا کەلەماوەى دوومانگى ڕابردوودا ١٠٠حاڵەتى لەسێدارەدان …

درێژەی بابەت ... »

سێ ستراتیژ و ڕیفڕاندۆم

نادر عبدالحمید سەرەتا تا ئێستا لە ڕوانگە و گۆشەی جۆراوجۆرەوە باس لە ڕیفڕاندۆم و هەڵوێستی چەپ و کۆمۆنیزمی کوردستانی عێراق کراوە. ئەم وتارە لە ڕوانگەی ستراتیژە جیاوازەکانی ناو بزوتنەوەی کۆمۆنیستی کوردستان و عێڕاقەوە، ئەم مەسەلەیە دەخاتە بەر دیدی خوێنەران. هەڵوێستە جیاوازەکان (چ هاوڕابوونی پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم و پێشوازیکردن لێی وە چ هاوڕانەبوون و ڕەتکردنەوەی) لە پەیوەند بە سێ (3) ستراتیژی جیاوازەوە …

درێژەی بابەت ... »

من لایعمل لایاکل…!

  نووسینی کەیم کەریم ناسنامە و هەویەی چینی کرێکاران و زەحمەتکێشان و تەواوی توێژەکانی تری کۆمەڵگە بریتی یە لە کارکردن. کرێکاران و کاسبکاران لەژێر سیستەمی سەرمایەداریدا ئەگەر ڕۆژێک نەچن بۆ کار و هێزی کاری خۆیان نەفرۆشن بە چینی بورژوازی، ئەوا روبەڕووی ژیانێکی زۆر سەخت و دژوار دەبێتەوە و ناتوانن درێژە بەژیان و گوزەرانی خۆیان بدەن چونکە ئەو لەشکرە زۆر و زەبەندەی …

درێژەی بابەت ... »

سۆشیالیزم وچەپی ئایدیۆلۆژی گەرا!

نووسینی: سەردار عەبدوڵا لە سەرو بەندی هاتنە کایەوەی ڕیفراندۆم دا چەپێک کە خۆی لە ژێر پەردەی تاریکدا شاردبووە لە بەرانبەر کۆمۆیزمی کرێکاریدا ڕووی خۆی دەرخست وکەوتە لۆمە وتانەدان لە دەخالەتی چالاکوان وحیزبەکانی کۆمۆنیستی کرێکاری لەم ریفراندۆمەدا، گوایا دەستیان شتوە لە سۆشیالیزم وبوونەتە ناسیۆنالیزم ولەوەش خراپتر بوونەتە پاشکۆی پارتی و بارزانی. ئەگەر سەرنجێک لە نوسین وکۆمێنتەکانی ئەم چەپە بدەی زۆربەیان بە …

درێژەی بابەت ... »

لەگەڵ ئێن ئار تی… گۆشەیەکە عەبدوڵا مەحمود دەینووسێت

دووجار بیربکەرەوە، تەوەرەی بەرنامەی ٧/٨/٢٠١٧ ئایا حکومەتی هەرێم لە ئیستادا چارەسەری پێیە بۆ کۆچکردنی هاوڵاتیان؟ بەراستی پرسیاریكی بێ جێگاو نالۆژیکی و نا رۆژنامەگەرییە. حکومەتی هەرێم!! نە لە رابردوو نە لە ئێستاو نە لەداهاتوودا، ناتوانێت و نەیتوانییوە دەست بەرداری ئەو هێرشە بێت، کە هۆکارە بۆ راکردنی خەڵکی و ئەو سامانە ئینسانییە زۆرو زەوەندەی کۆمەڵگەی کوردستان. بەرێوەبەران و ئەندازیارانی سازدانی ئەو بەرنامەیە …

درێژەی بابەت ... »

ریفراندۆم مافی خەڵکە، بەڵام بارزانی و ناسیۆنالیزم خاڵی لاوازین!

ریبوار ئەحمەد: زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە دوو حزبی بورژوا ناسیۆنالیستی بنەماڵەیی، یەکێتی و پارتی، بە رابەری تاڵه‌بانی و بارزانی کۆمەڵگای کوردستانیان لە ناو سەرگەردانی و گێژوای فیدراڵیزمی کۆنەپەرستانەی قەمیدا راگرتووە. لەم چارەکە سەدەیەدا دەرد و بەڵا و بێدەرەتانی و نەهامەتی نەما بەسەر خەڵکی کوردستاندا نەیهێنن، تەنها لە پێناوی بەرژەوەندی کۆنەپەرستانەی خۆیان و بەهرەمەندبوون لە بەشە دەسەڵات و سامانی بەتاڵانبراوی ئەم …

درێژەی بابەت ... »

دایەلۆگێک لە گەڵ بەرەی “نەخێر”دا

ئاسۆ کەمال: ” من رای تۆ ناسەلمێنم، بەڵام تا مردن بەرگری لە مافی تۆ دەکەم بۆ وتنی ”  – ڤۆڵتێر ئەمڕۆ کەمپینی “نەخێر” ڕایگەیاند کە لە رفراندۆمی ٢٥ سێپتەمبەردا دەنگ بە “نەخێر”دەدەن، واتە لەو رفراندۆمە و لە پرسیار و فۆرمەکەدا دژی سەربەخۆیی کوردستان دەنگ دەدەن، ئەمەش مانای خوازیاری مانەوەی کوردستانن لە سایەی حکومەتی عێراقدا. بێگومان دەنگدان بە “نەخێر” مافی هاوڵاتیانە …

درێژەی بابەت ... »