ڕاگەیاندن

ڕێپێوانی جیهانی بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە

ئامادەکردنی توانا نوری ڕۆشان دادو، وتەبێژی هاوپەیمانی شکاندنی گەمارۆ لە ئەفریقای باشوورەوە وتی: “پێویستە نەک تەنها ئەم دەوڵەتە تاوانکارییە ئیدانە بکەین، بەڵکو لە ڕووی ئابووری، کولتووری، وەرزشی و سیاسیشەوە گۆشەگیری بکەین”. ئەوە ئەوەیە کە ئەم ڕێپێوانە هەوڵی بۆ دەدات”. هاوپەیمانییەک کە پێکهاتووە لە زیاتر لە ٤٠٠ ڕێکخراو لە ٥٠ وڵاتەوە، ڕێپێوانێکی گەورەیان بە ناوی “ڕێپێوانی جیهانی بۆ غەززە” دەستپێکردووە. بزووتنەوەی …

Read More »

خۆپیشاندانی شۆفێری بارهەڵگرەکان لە ئێران جێگای پشتیوانیە!

مانگرتنی شۆفێری بارهەڵگرەکان لە ئێران دژی گرانیی نرخ و کەمکردنەوەی ئەو بڕە سوتەمەنیەی بە نرخی پاڵپشتیکراو لەلایەن حکومەتەوە پێیان دەدرا و گرانکردنی نرخی بیمەکردن و زیادبوونی نرخی کەرەستەی یەدەکی و تایە و هەروەها کەمکردنەوە و دواخستنی کرێی گواستنەوەی بارەکانیان ماوەی نزیك بە دوو هەفتەیە بەردەوامە و نزیکەی ١٣٠ شار و شارۆچکەی گرتۆتەوە و شۆفێرانی پیکاب و تاکسیەکان پەیوەست بوون بە …

Read More »

ناسیونالیزم و کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگاچارەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری

بەیاننامەی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق مەسەلەی کورد هەمیشە لەژێر کاریگەریەکانی دۆخی جیهانی و کێشمەکێش و ملاملانێی هێزە ئیمپریالیستیەکان و دەوڵەتانی ناوچەکە و ئەو گۆڕانکاریانەی لە هاوکێشەی هێزەکاندا بەدیهاتوە، هەڵکشان و داشکانی بەخۆیەوە گرتوە. لە قۆناغی ئێستادا کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆتە یەکێک لە مەیدانەکانی یەکلاکردنەوەی ناوچەکانی نفوز و دوبارە دابەشکردنەوەی جیهان، جارێکی تریش مەسەلەی کوردی …

Read More »

ئۆکتۆبەری ژمارە ١٠٩ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە!

 ئۆکتۆبەر، بلاوکاروەیەکی سیاسیە، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەریدەکات ٢٥ی ئایار/ مەی ٢٠٢٥ بۆداگرتنی ئۆکتۆبەری ژمارە ١٠٩، کلیکی ئیڕەبکە:

Read More »

پەیامی هاوپشتی بۆ کۆنفرانسی یەکیتی خەباتی کریکارانی فەلەستین

هاورێیان! ئیمە لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین کۆنفرانسی یەکێتیەکەتانەوە بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەکەین. زۆر سوپاسی بانگهیشتنامەکەتان دەکەین. بەداخەوە بەهۆی ئەو کۆنترۆڵە سەربازی و گەمارۆیەیی لەسەرتانە نەمانتوانی دەرفەتی بەشداریکردنمان هەبێت لەگەڵتان، بەلام خەبات و تێکوشانی ئێوە دابڕاو و تەنها نیە. لە هەموو کۆمەڵگەیەکی داگیرکراو ستەملێکراودا، لە شەڕی هەموو کرێکارێکدا بۆ ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری دەنگدەداتەوە. ئێوە  لە دۆخێکی …

Read More »

کارەبای ٢٤ کاژێری یان ڕووتاندنەوەی خەڵکی هەژارو کەمدەرامەت!

پاش زیاتر لەسی ساڵ لەحکومڕانی حزبە بۆرژوا ناسیونالیستەکانی کورد، ڕۆژی ١٤ی ئایار، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر نرخی کارەبا پەسەند کرد. بەپێی بڕیارەکە بنەمای هەر کیلۆواتێک لەهەنگاوی یەکەمدا بۆ سەرفکردنی ٤٠٠ چوارسەد وات کارەبا لەمانگێکدا بە٧٢ دینار دانراوەو لەهەنگاوەکانی دواتریشدا ئەم نرخە بۆ سەد هەزارو زیاتروزیاتر بەرزدەبێتەوە، ئەمەش بەبەراورد بەنرخی ئیستای کارەبای نیشتمانی و مانگانەی مولیدە ئەهلیەکان، سەپاندنی نرخێکی چەند قات …

Read More »

پەیامی پلینۆمی ٣١ی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بۆ خەڵکی فەلەستین

خەڵکی ئازادیخوازی فەلەستین! پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی حزبمان بە نیگەرانیەکی زۆرەوە لە دۆخی نالەباری ژیان و گوزەرانی ئێوە و تاوانەکاریەکان و ملهوری و فاشیزمی دەولەتی نەژادپەرستی ئیسرائیل دژ بە ئێوە دەڕوانێ. دەولەتی دڕندەی ئیسرائیل بەپشتیوانی هەمەلایەنەی ئەمریکا و دەولەتانی رۆژاوایی بەبێ حسابکردن بۆ هەر پرەنسیپ و پێوانەیەکی ئینسانی، بەبێ حسابکردن بۆ ئەو هەموو دامودەزگا دووڕووانەی کە گوایە چاودێری مافی مرۆڤ دەکەن، …

Read More »

کۆمەڵگا پێویستی بە هاتنەمەیدانی چینی کرێکار هەیە!

یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران، ڕۆژی ناڕەزایەتی و هاتنەمەیدانی ئۆردوی کارە بەدژی نەزم و نیزامی سەرمایەداری. ڕۆژێکە کە کرێکاران سەربەخۆ لە ناسنامەی نەتەوەیی و دینی و ئایدیۆلۆژی و ڕەگەزی، لە سەرانسەری جیهاندا، وەک چینێکی کۆمەڵایەتی و جیاواز هێزی خۆی نمایش دەکات. ئەمساڵ کرێکاران لە دۆخێکدا بەرەو پیری ئایار دەچین کە سەرمایەداری و حکومەتەکانی، کۆمەڵگای بەشەرییان لەنێو گێژاوی چەندین قەیران و جەنگی …

Read More »

پلینۆمی ٣١ی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کۆتایی هات

لە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی نیسان، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە ئامادەبوونی زۆربەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی ئۆرگانەکانی حیزب و بە بەشداری هاوڕێ سەمیر عادل سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، پلینۆمی (٣١) ی خۆی بەست. سەرەتا پلینۆم بە سرودی ئینتەرناسیۆناڵ و خولەکێك بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ٢٧ هەمین ساڵیادی هاوڕێیان و شاپور و قابیل و سەرجەم گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی …

Read More »

ئیسرائیل و دەستپێکردنەوەی جینۆسایدی خەڵکی فەلەستین

 بەیاننامەی سێ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لە ناوچەکە: لە هەلومەرجێکدا کە سێبەری جەنگی ئابووری ئەمریکا لەدژی جیهان لەپێناو پاراستنی باڵادەستی خۆیدا، پەرەی سەندووە، لە بارودۆخێکدا کە ملیارەها ئینسان لە سەرانسەری جیهاندا لەگەڵ کاریگەرییە خراپ و وێرانکەرەکانی ئەم جەنگە لەسەر ژیانیان و ترس لە قووڵبوونەوەی نائەمنی ئابووری و هەڵاوسان و گرانی و بێکاری و دەستدرێژی فراوانتری بۆرژوازی بۆ سەر بژێوی و ژیانیان …

Read More »