کردەوە تیرۆریستیەکەی لەندەن بە توندی محکوم دەکەین ئەمرۆ چوار شەمە ڕێکه‌وتی ٢٢-٣-٢٠١٧ لەکردەوەیەکی تیرۆریستی‌دا بە مەبەستی هێرشکردنە سەر پەرلەمانی بەریتانیا لە ناوچەی وێستمنستەر، ٥ کوژراو ٤٠ کەسی تریش بریندار بوون. هاوکات بەپێی هەواڵەکان بەشیک لە بریندارەکان لەدۆخیکی ناجگیردان و له‌ئاکامیشدا ترس و دڵەراوەکێ له‌مه‌ودایه‌کی فراواندا، ژیانی خەڵکی شاری لەندەنی داگرتووه.. ئەم کرده‌وه تیرۆریستیە که‌به‌دوای زنجیرەیەک له‌کاری تیرۆریستی له‌چەند مانگی رابردوودا، له‌لایه‌ن …
Read More »ڕاگەیاندن
بۆپێشەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا، بە فۆرم و کاراکتەرێکی تازەوە دێتەوە مەیدان
لە ئایندەیەکی نزیکدا، بۆ پێشەوە، وەکو بڵاوکراوەیەکی سیاسی سۆسیالیستی، هەر ١٥ رۆژ جارێک بڵاو دەبێتەوە. ئەم بڵاوکراوەیە وەکو نوکی تیژی رەخنەی کرێکار لە سەرمایەداری و سەرجەم نەهامەتیەکانی، هەروەها لە هەموو جۆرە ستەم و هەڵاواردن و گرفتاریەکانی مرۆڤایەتی هاوچەرخ، دێتەوە مەیدان. بۆپێشەوە بە رۆڵی خۆی تێدەکۆشێت لە پێناو ئامادەکردنی چینی کرێکار و خەڵکی زەحمەتکێشدا بۆ شۆڕشی کۆمەڵایەتی و ئاڵوگۆڕهێنان بەسەر ئەم …
Read More »هێرشی دەسەڵاتدارانی شاری سلێمانی بۆسەر دەستفرۆشان مایەی قبوڵکردن نیە!
دەسەڵاتدارانی سلێمانی لەژێرناوی پاراستنی سیمای شاردا هێرشێکی بەربڵاویان دەست پێکردوە بۆسەر دەستفرۆشان و لەناو شەقام و جادە سەرەکیەکان و لەرێگای بەکارهێنانی هێزەوە لەو شوێنانە دەریان دەکەن. ئەم هێرشە دوای ئەوە دێت کە قائیمقامی سلێمانی کە سەر بە یە‌کێتی نیشتمانیە، لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانی سەر بە یە‌کێتی باسی لە نەهێشتنی زیادەڕەوی لەناو شەقام و سەر شۆستەکان کرد. هەموو لایەك دەزانن کە …
Read More »نامەیەکی کراوە بۆ بەرێز/ مسعود بارزانی
پاش سڵاو لە ڕێگای ئەم نامەیەوە دەمەوێت چەند پرسیارت ئاراستە بکەم، کە پرسیاری ملیۆنەها کەسن لە خەڵکی کوردستان و ئێوە ڕاستەوخۆ بەرپرسن لە وەڵام دانەوەیان. سه‌ره‌تا نامه‌وێت له‌باره‌ی هه‌موو ئه‌و نەهامەتی و کارەساتانه‌وه پرسیار بکه‌م، که به درێژایی چارەکە سەدەیەک ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵکی کوردستان بۆته‌وه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی بە دیاریکراوی مه‌به‌ستی منه له‌م نامه‌یەدا ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکه لەم ٢-٣ ساڵەی دواییدا، …
Read More »پلینۆمی (٢٠)ی کۆمیتەی ناوەندی سەرکەوتوانە کۆتایی هات
رۆژانی ٣و٤ی مارس بە ئامادەبوونی زۆربەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و میوانداری وەفدێك لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان پلینۆمی (٢٠)هەمی خۆی سازکرد. پلینۆم بە سرودی ئینتەرناسیۆنال و خولەکێك وەستان بۆ بەرزراگرتنی یادی گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی و یەکسانی دەستی پێ‌کرد و دواتر عوسمانی حاجی مارف وتاری دەستپێکی پلینۆمی پێشکەش کرد. بەرنامەی کاری پلینۆم بریتی بوو لە …
Read More »با له ٨ مارسی ئه‌مساڵدا دژبه‌شودانی مناڵان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین
ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ له‌دنیادا و لە ئاکامی خه‌باتێکی نه‌پچراوەی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز‌و یه‌کسانیخواز به‌شێکی زۆر له مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کانی ژنان و منالان به‌ده‌ستهاتوه، و حکومه‌ته‌کانی ناچارکردوه که خۆشگوزه‌رانی و مافه‌کانی ژنان و منالان تاڕادەیەکی بەرجەستە به‌یه‌کسانی ده‌ستە به‌ربکه‌ن، ئه‌وا له‌وکۆمه‌لگایانه‌ی که یاسای دینی وکه‌لتوری کۆنه‌په‌رستی وپیاو سالاری باڵا ده‌سته، سته‌مکێشی ژنان وژیرده‌سته‌ی ئه‌پارتایدی جنسی به‌قیزه‌وه‌ندترین شیوه نمایشی خۆی ده‌کات. …
Read More »نا بۆ بەیەکگەیشتنی ڕاسیسم وتیرۆر لە” کیبەکی کەنەدا”
راگه‌یاندنی هه‌ردوو رێکخراوی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق له‌کەنەدا به‌هه‌ردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی: زۆری نەخایاند بەدوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکای تازە( دۆناڵد تڕەمپ) لە کۆشکی سپی، بۆ قەدەغەکردن وڕاگرتنی سەفەر بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ بۆ هاووڵاتیانی ٧ ووڵاتی( ئێران، عێراق،سوریا،سودان،لیبیا، یەمەن،سۆماڵ). پاش لێکەوتنەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی ئازادیخواز …
Read More »مانیفێستی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
بۆ ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانەو دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان لەکوردستان پێشەکیەکی پێویست: ئەم بەڵگەنامەیەی بەردەستان کە لەکۆنگرەی چواری حزبدا بڕیاری لەسەر دراوە، لەپلینۆمی دوای کۆنگرە، کۆمیتەی ناوەندی وەکو بەڵگەنامەیەكی نێوخۆیی حزب پەسەندی کرد و مافی بڵاوکردنەوەی بۆ دەرەوەی حزب سپارد بەمەکتەبی سیاسی. ئێستا بەهۆی ئەو ئاڵوگۆڕە سیاسیانەی کە لەم ماوەیەدا پێش هاتووە، مەکتەبی سیاسی بەپێویستی زانی کە ئەم بەڵگەنامەیە بۆ …
Read More »سەرکوت و پەلاماردانی خۆپیشاندەرانی شارۆچکەی چەمچەماڵ بەتوندی ئیدانە دەکەین!
کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٠٢-٠١-٢٠١٧ بەشێک لە دانیشتوانی شارۆچکەی چەمچەماڵ لە بەرامبەر نەبونی کارەبا وکەمبونەوەی ڕێژەکەی، لەبەردەم وێستگەی کارەبای گازی سلێمانی لەچەمچەماڵ، خۆپیشاندانێکیان سازکرد، خۆپیشاندەران داوای دابینکردن وباشترکردنی ڕێژەی سەعاتەکانی کارەبایەن دەکرد، بەڵام لە ناکاو لەلایەن هێزێکی چەکداری ئەمنی کە زۆربەیان، بەرگی ڕەشیان پۆشی بوو، بەشێوەیەکی دڕندانە پەلاماردەدرێن. ئەم هێزە هاوشێوەی دەزگا توقێنەرو سەرکوتگەرەکانی بەعس بەتەوهین و لێدان …
Read More »ژماره ٥ ی گۆڤاری دیدگای سۆشیالیستی كه‌وته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانەوە!
دیدگای سۆشیالیستی” گۆڤارێکی سیاسی فکریە، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەری دەکات. ئەم ژمارەیەی گۆڤاری دیددگای سۆشیالیستی چەندین بابەتی فکری وسیاسی جۆراو جۆری لەخۆ گرتووە لەوانە: ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی كوردستان: ئاسۆ و ئامانجه‌كانی، پێویستی ڕووخاندنی دەسەڵاتی بۆرژوازی قەومی، دەربارەی شه‌ڕی موسڵ، پڕۆگرامی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان چیمان پێدەڵێت؟، فیمینیستی ڕۆشنگه‌ری چی پێیه بۆ ژنانی كوردستان؟ سه‌باره‌ت به سێكویلاریزم كێشمه‌كێشی سعودیه و ئێران وکاریگەری له‌سه‌ر …
Read More »