یاسای یه‌كسانی ژن و پیاو ئه‌ڵته‌رناتیڤێك له جێگای یاسای باری كه‌سێتی عێراقی پێشه‌كی: له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبه بۆرژوا ناسیۆنالیسته‌كانی كوردستاندا، ژنان به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك ڕووبه‌ڕووی جیاكاری سیاسی، یاسایی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری بوونه‌ته‌وه. وه‌كو هاوڵاتی یه‌كسان و مرۆڤێكی كامڵ و سه‌ربه‌خۆ چ له ناو خێزان و چ له ناو كۆمه‌ڵگادا سه‌یر ناكرێن. ڕۆژانه بوون و كه‌سایه‌تی و ئازادیه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌كانیان …
درێژەی بابەت ... »بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەی مافه گەردونیەکانی ئینسان!
ڕونکردنەوەیەک بۆ چاپی ئەم بەڵگەنامەیە: بەڵگەنامەی “مافە گەردونەیەکانی ئینسان” لەلایەن کۆرشی مودەڕەسیەوە نوسراوە، پاشان لەیەکەمین کونفرانسی دامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران-حکمەتیستدا وەک یەکێک لەبەڵگەنامەکانی ئەم حزبە پەسەندکراوە. دواتر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق لەسالێ ٢٠٠٤دا پەسەندی کردووە. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ئەم بەڵگەنامەیەی لەکۆنگرەی یەکەمی خۆیدا بەهەندێ دەستکاریەوە، پەسەندکردووە. پێشەکی: کۆمەڵگا ده‌بێ ئازادی ئینسان زامن بكات. ئازادی به‌مانای ئازادی له‌ده‌ست سه‌ركوت‌و …
درێژەی بابەت ... »لەبەڵگەنامە پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی چوارەم
ئاڵوگۆرە سیاسیەکانی ئەم دواییانەی عێراق‌و کوردستان و شەڕ بە دژی داعش وهێڵی سیاسی‌و پراتیکی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان روونکردنەوەیەکی پێویست : ئەم بەڵگەنامەیە کەلەلایەن کۆمیتەی ناوەندی حزبەوە لەسەر راسپاردەی کۆنگرەی چوارەمی حیزب ئامادەکراوە،ئاکامی قسەو باسی بەشداربوانی کۆنگرەبوو لەسەر بەڵگەنامەی “ئاڵوگۆڕە سیاسەکانی ئەم دواییانەی عێراق‌و کوردستان و پلاتفۆرمی هەر دوو حیزب..” کە لە کۆنگرەدا بڕیاردرا لە سەر بنەمای سەرنج‌و تێبینی و …
درێژەی بابەت ... »لەبەڵگەنامە پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی چوارەم
ژن و پیاو له هه‌موو مافه مه‌ده‌نی و فه‌ردیه‌كاندا یه‌كسانن! یاسای یه‌كسانی ژن و پیاو (ئه‌ڵته‌رناتیڤێك له جێگای یاسای باری كه‌سێتی عێراقی) پێشه‌كی: له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبه بۆرژوا ناسیۆنالیسته‌كانی كوردستاندا، ژنان به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك ڕووبه‌ڕووی جیاكاری سیاسی، یاسایی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری بوونه‌ته‌وه. وه‌كو هاوڵاتی یه‌كسان و مرۆڤێكی كامڵ و سه‌ربه‌خۆ چ له ناو خێزان و چ له ناو كۆمه‌ڵگادا …
درێژەی بابەت ... »لەبەڵگەنامە پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی چوارەم
پەیامی پشتیوانی، کۆنگرەی چوارەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بۆ جەماوەری خۆڕاگری کۆبانی. زیاد لە سێ مانگە جەماوەری خۆڕاگری کۆبانی بە ژن و پیاوەوە قۆڵی بەرگری و مقاوەمەتیان لێهەڵماڵیوە، نەک هەر دژ بە خوێنخۆرانی ئیسلامی داعش ئەجەنگن، بەلکو ئەفسانەی لەشكان نەهاتنی داعشیشیان پوچەڵ کردەوە. خۆڕاگری و مقاوەمەتی جەماوەری کۆبانێ ئەو پڕوپاگەندەیەی بەدرۆخستەوە کە دەیوت داعش هێزێکی هێندە گەورە و ترسناکە، بەرەنگاربونەوەی …
درێژەی بابەت ... »لەبەڵگەنامە پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی چوارەم
بنەماکان و شێوەکانی ڕابەری کۆمۆنیستی ١/ بنەما ئایدیۆلۆژی ومیتۆدۆلۆژیەکانی ڕابەری کۆمۆنیستی: ئەلف: ڕابەری کۆمۆنیستی، ڕێبەری کردنی خەباتی چینایەتی پرۆلیتاریا وەک چێنێکی جیهانی لەتەواوی قۆناغ‌و شێوەکانیدا، بەئەرکی خۆی دەزانێ. لەم ڕوەوە: یەکەم: لەژێر فشاری پێداویستیە دەورەییەکانی بزوتنەوە عەمەلیەکاندا، ئاسۆ و دورنمای کاری سیاسی وئەرکەکانی خۆی سنوردار ناکاتەوە ولەهەر ساتێکدا خەباتی گشتی پرۆلیتاریا لەدژی بۆرژوازی لەبەرچاو دەگرێ ولەپێناو وەلامدانەوە بەمەسەلە جۆراوجۆرەکانی ئەم …
درێژەی بابەت ... »بەڵگەنامە پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی چوارەم
ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی چوارەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ڕۆژانی ١٩و٢٠/١٢/٢٠١٤ کۆنگرەی چوارەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بەبەشداری نوێنەرانی ڕێکخستنەکانی کوردستان و دەرەوی ووڵات و بە ئامادەبوونی وەفدی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق‌و ژمارەیەک میوان، بەرپاکرا. سەرەتا ڕاپۆرتی چۆنیەتی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنی نوێنەران لەلایەن لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەوە، پێشکەشکراو فرسەت درا بە پێشکەشکردنی سەرنج‌و تێبینیەکان لەسەری. دوای وەڵام دانەوەیان، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی نوێنەران پەسەندکراو …
درێژەی بابەت ... »“حکومەتی بنکەفراوان” ناتوانێ وەڵامدەرەوەی خواست‌و ئومێدەکانی خەڵک بێت!
زیاتر لەچوار مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەماندا تێدەپەڕێت‌و هێشتا حزبە سەرەکیەکانی بۆرژوازی، بەدەسەڵات‌و ئۆپۆزیسیۆنەوە، کە بڕیاربوو پێکەوە حکومەتێکی بنکە فراوان لەژێر چەتری کابینەی هەشتەمدا بۆ چینی بۆرژوازی پێکبهێنن، بەرێکەوتنێكی کۆتایی نەگەیشتوون. ئەمەش نیشانەی چەند دەستەیی و قەیرانیكی سیاسی نێوخۆی خانەوادەی بۆرژوازی کورد‌و حزبە سەرەکیەکانیەتی. بەڵام هەرچۆنێک بێت کۆنترۆڵکردنی بازاڕی کار‌و سەرمایە‌و بێدەنگکردنی جەماوەری ناڕازی، لەفەزای سیاسی ئێستای کوردستان‌و ناوچەکەدا یەکخستن و …
درێژەی بابەت ... »ڕەشنوسی دەستوری هەرێم بەڵگەنامەی کۆنەپەرستی بۆرژوازی کورد و سەپاندنی سه‌رکوت و بێمافی خەڵکە و دەبێ به‌خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ڕەت بکرێتەوە!
ڕەشنوسی دەستوری هەرێم نزیکەی ٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به به‌شداری و ڕه‌زامه‌ندی حزبه بۆرژوا قه‌ومی و ئیسلامیه‌کان، که‌ئێستا به‌شێکیان به‌رگی ئۆپۆزسیۆنیان له‌به‌رکردووه، له سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و بەبێ بەشداری ئه‌وان، داڕیژرا. ئه‌م ده‌ستوره که به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگای دوای جه‌نگ و هاتنەناوەوەی ئه‌مریکا و دابەشکردنە نەتەوەیی و ئاینی و تایه‌فه‌گه‌ریەکانی دابه‌شکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته، له‌ژێرناوی دیموکراسیدا، به‌هیچ جۆرێک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقعیاتی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی هاوچه‌رخ و …
درێژەی بابەت ... »پلاتفۆرمی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و شۆڕگێڕانه‌ی ئێستای کوردستان!
خه‌بات له‌پێناو ژیانێكی‌باشتردا: هاتنه‌مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری ڕۆژی 17ی شوبات، خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی بوو له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا. دوای 20 ساڵ له‌پێشێلکردنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری کرێکاران وبێبه‌شان، یه‌که‌مین چه‌خماخه‌ی شۆڕشی بێبه‌شان لێیداو سه‌ره‌تای به‌کرده‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه بۆ هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی کاره‌ساتباری ئێستا، ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌م قۆناغه، قۆناغی په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تی و شۆڕشگێڕیه‌كانه له‌دژی سته‌م وسه‌رکوت ونه‌داری، كه تاوەكو ئێستا له باكوری ئه‌فریقاوه تا ڕۆژهه‌لاتی ناوەڕاستی گرتۆ‌ته‌به‌ر. شۆڕش …
درێژەی بابەت ... »