دەسەڵاتدارانی سلێمانی لەژێرناوی پاراستنی سیمای شاردا هێرشێکی بەربڵاویان دەست پێکردوە بۆسەر دەستفرۆشان و لەناو شەقام و جادە سەرەکیەکان و لەرێگای بەکارهێنانی هێزەوە لەو شوێنانە دەریان دەکەن. ئەم هێرشە دوای ئەوە دێت کە قائیمقامی سلێمانی کە سەر بە یەکێتی نیشتمانیە، لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانی سەر بە یەکێتی باسی لە نەهێشتنی زیادەڕەوی لەناو شەقام و سەر شۆستەکان کرد. هەموو لایەك دەزانن کە …
درێژەی بابەت ... »بەیاننامەکان!
بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کورستان، سەبارەت بە شەری پەکەکە وپارتی
شەڕی نێوان پەکەکە و پارتی لە شەنگاڵ ، دژی بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانەو دەبێت شەرمەزار بکرێت! بەرەبەیانی رۆژی ٣ی مارسی ٢٠١٧٧ شەڕ لە نێوان هێزێکی چەکداری سەر بە پارتی لەژێرناوی هێزی پێشمەرگەی رۆژاوا و هێزی چەکداری سەر بە پەکەکە بەناوی هێزی بەرخۆدانی شەنگاڵ لە ناوچەی شەنگاڵ رویدا. پارتی پەکەکە بە دەستپێشخەری شەڕەکە تۆمەتبار دەکات و پەکەکەش بە ئاکامی سەردانەکەی بارزانی بۆ تورکیای …
درێژەی بابەت ... »هەوڵی پەرلەمانتارانی عێراق، بۆدەرکردنی هێزەکانی ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی لە عێراق سەرکۆنە و ڕیسوا دەکەین!
لە ناو پەرلەمانی عێراقەوە پرۆژە بڕیارێک سەبارەت بە قەدەغەکردنی هەڵسوڕانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی رژێمی ئیسلامی ئێران لە عێراق، کە زیاتر پەیوندە بەو هێزانەی کەلە کوردستانی عێراقدا بارەگاو نوسینگەیان هەیە، هێنراوەتە ئاراوە. بێگومان ئەوەی ئاشکرایە ڕاوەستانی ڕاستەوخۆی جمهوری ئیسلامی ئێرانە لەپشت ئەم پرۆژە بڕیارەوە، بە تایبەتی کە دەسەڵاتی سیاسی ئێستای عێراق پاشکۆیەکی ئەم رژێمە تیرۆریست و تاوانکارەیە. سەرباری ئەوەی کە حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی …
درێژەی بابەت ... »ساڵێکی دیکەی پەیگیری و بەردەوامی خەبات لەپێناو یەکسانیدا
بەبۆنەی ٨ ی مارسەوە: دەسەڵاتی کۆنەپەرستانەی خێڵەکی و پیاوسالاری بۆرژوازی کوردو یاسا سەرچاوەگرتوەکان لە ئاینی ئیسلام ماوەی ٢٥ ساڵە ژنانی کوردستانیان رووبەڕووی بێمافی و شکاندنی کەسایەتی و توندوتیژی و کوشتن لەسەر ناموس، کردۆتەوە. پایەی ژنان لەناو خێزان و کۆمەڵگادا بەشێوەیەکی ترسناك بەرەوخوار براوە. دەسەڵاتی حزبی ناسیۆنالیستی میلیشیایی و قەیرانی ئابوری و شەڕی داعش و ئاوارەیی، ئەوەندەی دیکە باری سەرشانی ژنانی …
درێژەی بابەت ... »سەرکوت و پەلاماردانی خۆپیشاندەرانی شارۆچکەی چەمچەماڵ بەتوندی ئیدانە دەکەین!
کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٠٢-٠١-٢٠١٧ بەشێک لە دانیشتوانی شارۆچکەی چەمچەماڵ لە بەرامبەر نەبونی کارەبا وکەمبونەوەی ڕێژەکەی، لەبەردەم وێستگەی کارەبای گازی سلێمانی لەچەمچەماڵ، خۆپیشاندانێکیان سازکرد، خۆپیشاندەران داوای دابینکردن وباشترکردنی ڕێژەی سەعاتەکانی کارەبایەن دەکرد، بەڵام لە ناکاو لەلایەن هێزێکی چەکداری ئەمنی کە زۆربەیان، بەرگی ڕەشیان پۆشی بوو، بەشێوەیەکی دڕندانە پەلاماردەدرێن. ئەم هێزە هاوشێوەی دەزگا توقێنەرو سەرکوتگەرەکانی بەعس بەتەوهین و لێدان …
درێژەی بابەت ... »رژێمی جمهوری ئیسلامی ئێران بەرپرسە لەکردەوە تیرۆریستیەکەی بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
دوێنی سێشەممە رێکەوتی ٢١-١٢-٢٠١٦ لەبەردەم بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیك شاری کۆیە، دوو تەقینەوە رویداو لەئاکامدا لانی کەم (٧) کەس کوژران و (١٢) کەسیش بریندابوون کە برینی هەندێکیان سەختە.تەقینەوەکە لەکاتێکدا بوە کە مەکتەبی سیاسی حزبی دیموکرات یادی رۆژی لەدایكبوونی سەرۆکی پشوتری حزبەکە( عبدالرحمن قاسملۆ) ی کردۆتەوە.دوای تەقینەوەی یەکەم ، کە بۆئەو مەبەستە بوە زۆرترین کەس لە شوێنی تەقینەوەکە …
درێژەی بابەت ... »وێرانکردن و کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵکی حەلەب تاوانێکی نەبەخشراوە!
ئەم جهنگە پرکارەسات و وێرانکاریەی لە حهڵهبدا بەڕێوەدەچێت، درێژهی هەمان جهنگی پێنچ ساڵهی هێزه ئیمپریالیستی و ناوچهییهکان و تیرۆریزمی ئیسلامیە لە سوریا کە بهشێوهیهکی تراژیدی تر و خوێناویترو ژیانی خەڵکی ئەو شارە دەهاڕێت. کوشتارو وهحشیگهریهک که بەسەر ژیانی خەڵکی ئەم شارهدا سەپێنراوە ئاکامی راستەوخۆی پێداگری هەموو بەرەکانی جەنگەکەیە لەسەر سەرخستنی ئەجندای سیاسی خۆیان و بەدەست هێنانی مەدالیای سەرکەوتن لەسەر حسابی …
درێژەی بابەت ... »پەیامی هەردوو حزبی کۆمۆنستی کرێکاریی عێراق و کوردستان بۆ کرێکاران و خەڵکی ئازادیخوازو ئینساندۆست
سەبارەت بەکارەساتەکانی دوای شەڕی موسڵ..! شەڕێکی کۆنەپەرستانەی خوێناوی مەترسیدار کە به ناوی رزگارکردنی موسڵەوە هەڵگیرساوە، دانیشتوانی ئەو شارەی لەناو دۆزەخ و چارەنوسێکی تاریک و بێ دەربازبوندا راگرتووە. دەوڵەتی ئەمریکا و هاوپەیمانانی له ناوچەکەدا به ناوی شەڕ لە پێناو ئازادکرنی موسڵ له ژێر دەستی داعش، خەریکن چەواشەکاری دەکەن و خۆڵ دەکەنه چاوی خەڵکی ناوچەکه و جیهانەوە. بەڵام پێویستە ئەوە رۆشن بێت …
درێژەی بابەت ... »پەیامێک بۆ ئینساندۆستان و ئازادیخوازان و رێکخراوو یەکێتیە کرێکاریەکان و رێکخراوەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ له جیهان!
شەرێکی کۆنەپەرستانه کە به ناوی “ئازادی موسڵ”وە بەرپا بوه، لەراستیدا نەخەڵکی موسڵ به مانای واقیعی ئازاد دەکات ونه تیرۆریزمی ئیسلامی لەبەین دەبات، بەڵکو ئەم شەڕە بە دەورو پشتیوانی تیرۆریزمی دەوڵەتانی کۆنەپهرستی جیهانی بەرێوە دەچێت. شەری موسڵ بێجگه له وێرانکردنی ئەم شاره و کوشتنی به کۆمەڵی ژنان و پیاوان ومنداڵان و بەساڵاچوان مانایەکی تری نیه. هەرئیستا بهشێک له خەڵکی موسڵ له نێوان موسڵ و …
درێژەی بابەت ... »هێرش و پەلاماری هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی بۆسەر خۆپیشاندەرانی سلێمانی مەحکومە!
ئەمڕۆ ١/١٢//٢٠١٦ هێزێکی زۆری ئەمنی کە لەبەردەم پەروەردەی رۆژاوادا بڵاوەیان پێکرابوو، بە سوکایەتی و جنێودان و رشتنی گازی فرمێسكرێژ و کێبڵی کارەبا هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندانی مامۆستایان و ئەو فەرمانبەرو هاوڵاتیانەی بۆ پشتیوانی لە مامۆستایان و بۆدەربڕینی ناڕەزایەتی دژی بڕینی مووچەو بریسکردن و هەژارکردنیان بە خۆپیشاندانەکەوە پەیوەست دەبوون. دەیان کەسیان لێدەستگیرکردن و هەوڵیان دا بەزۆری هێز بڵاوەیان پێبکەن، بەڵام خۆپیشاندەران …
درێژەی بابەت ... »