عەربەت و بێ ئومێدی لە ئاسایش

عوسمانی حاجی مارف

هێرشەكەی دوێنێ بۆسەرفڕۆكەخانەی عەربەت، “كردەوەیەكی تیرۆریستیەو نەیەكەم هێرشەو نەدوایین هێرشیش دەبێت “.ئەمە وتەی بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمە. کە ئەوەشی خستەڕو” ئەم كارە نەیەكەم كارە ونەدوایین كار دەبێت وئەم كردەوانە بەردەوامدەبن.”

گەر ئەمە حاڵی کوردستانی عێراقە، لەسایەی دەسەڵاتی بارزانی و تاڵەبانیدا ، چی بکرێت و چیدەکرێت؟، هیچ ڕێگا دەرچونێک نەخراوەتەڕوو، ئەوەی دەیبیستین و دەیبین بێجگەلە ئیدانەی شەرمنۆکانە وپاڕانەوە لەئەمریکاو حکومەتی عێراق و…کەبەفریایان بکەون، ئومێدێک بۆتێپەڕاندنی مەترسیەکان نیشان نادەن. واتە چارەنوسی ئەم خەڵکە دەکەوێتە بەرچارەنوسی پەیدابونی فریاد رەسێک گەر سۆزی بۆ ئەم خەلکە بجوڵێت..!.

لەڕاستیا حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی بارزانی و دەسەڵاتی تاڵەبانی لەبەرامبەرخەڵکیدا هیچ جۆرە بەرپرسیاریەتیەک نەک نیشان نادەن، بەڵکو ئەو خەڵکەیان وەها بەبارمتە گرتووە، قوربانیدانیان زۆربێشەرمانە، کردۆتە ژیانی ڕۆژانەی دانیشتوانی شارەکانی کوردستان.

ئەمڕو داوی فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت وەک خۆیان دەڵین نەیەکەم کارەو دوبارەش دەبێتەوە، واتەڕۆشن و ئاشکرایە کەدەزانن ئەم کارە تیرۆرستیە، کێ ئەنجامی داوەو وبۆبەم تاوانە گەورەیە هەستاوە، لەمەش گرنگتر بۆ بەردەوام دەبێت..؟، بەڵام لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە تا ئێستا بەفەرمی رانەگەیەنراوە

ئەوەی جێگەی داخە وەک نەریتی هەمیشەییان، ئەم جۆرە گوتارانە نمایشێکی زۆرداماوانە و بێدەسەڵاتانەی وەها دەخاتەڕوو، کەجگەلە بەرجستە کردنەوەی زیاتری مەترسیەکان بۆ نەبونی ئاسایش، مانایەکی تر ی لێدەرناکێشرێت.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لەگوتاری تەواوی بەرپرسە باڵاکان، جگەلە ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە، کەدەڵێن هەوڵئەدەن بزانن کام لەدوژمنانی کوردستان بەم کارە تیرۆرستیە هەستاوە، هەڵبەتە ئاشکرایە کەئەم کارە بەشێکە لەو سنور بەزاندنەی تورکیا کردویەتی و دەیکات، هیچکات حکومەتی هەرێم هەڵوێستێکی رۆشن و بەرنگاری بەرامبەر تورکیا نیشان نەداوەو بێدەنگی لێکردووە.

ئەوەی لەم نێوەدا جێگای پرسیارە، یەکەم تا ئێستا بارازنی و تاڵەبانی رۆشنیان نەکردۆتەوە کێن دۆژمنانی “کوردوکوردستان”چۆن سزایان ئەدەن؟. دووەم هەر چی لەپەیوەندی و دەوروبەر یپێکهاتەی حکومەتی هەرێم و بارزانی و تاڵەبانیە، لەئێران و تورکیا و سوریا و عێراق تێ ناپەرێت، ئەوەی لە نەخشەی سی ودو ساڵەی مامەڵەی حکومەتی هەرێمدا بەرێوەچوە، حکومەتی ئەو ووڵاتانە نەک وەک دۆستی کورد مامەڵەیان کراوە، بەڵکو تەواو مامەڵەی سیاسی بارزانی و تاڵەبانی لەلایەک پاشکۆ بون بووە بۆ بەرژەوەندیە سیاسیەکانی تورکیا و ئێران، لەلایەکیترەوە، گەرانەوەو مل کەچیان یبووە بۆ حکومەتی عێراق، حاڵی سوریاش لەکوردستانی عێراق باشتر نیە، ئیترئەم پێچ و پەنایە لەکارێکی تیرۆستی کەلە فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت ئەنجامدراوە، جگەلە ریسوایی و شەرمەزاری بۆپارتی و یەکێتی و هاوپەیمانەکنیان مانایەکی تر نابەخشێت، لە هەمان کاتدا راگەیاندنی ئەو پەری بێئومێدیە لەدابین کردنی سادەترین ئاسایشێک بۆ دانیشتوانی شارەکانی کوردستان.

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …