بروسکەی پیرۆزبایی بەرەی خەباتی گەلی فەلەستین

بۆ کۆنگرەی شەشەمی حزبی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستان

بەرەی خەباتی گەلی فەلەستین سڵاوی خەباتکارانە و هاوڕێیانەی خۆی پێشکەشتان دەکات و بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەی شەشەمی حزبی کۆمونیسی کرێکاریی کوردستانەوە، بەناوی دکتۆر ئەحمد مەجدەلانی ئەمینداری گشتی و بەناوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتە ناوەندیەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستەدەکات، ئەو کۆنگرەیەی کە ویستگەیەکی گرنگ لە کاروانی خەباتی حزبەکتان پێکدەهێنیت. حزبی ئێوە هەمیشە هەڵوێستی بەرچاوی هەبووە و خەباتێکی سیاسی وکۆمەڵایەتی ئەنجامداوە لەپێناو بەرگریکردن لە کرێکاران و زەحمەکێشانی کوردستان، هەروەها توانیویەتی ئامادەیی خۆی بسەلمێنێ و ببێت بە لایەنێکی ناوەندی لە بزوتنەوەی ناڕەزایەتی لە کوردستان و هاوکات ببێت بە چوارچێوەیەکی سیاسی و ڕێکخراوەیی بۆ بزوتنەوەی ناڕەزایەتی و بەهێزکردنی و بەستنەوەی بە بزوتنەوەی ناڕەزایەتی لە عێراق و پایەکانی خۆی پتەوبکات وەک حزبێک بۆ چینی کرێکار. ئەم حزبە مەینەتیەکانی چینی کرێکار و خەڵکی زەحمەتکێشی هەڵگرتوە و هاوپشتی مەسەلەکانی گەلانی کرد، لەسەرووی هەمووشیانەوە، مەسەلەی ڕەوای فەلەستین و خەباتکردن بەلایەنگریکردن لە مافەکانی خەڵکی فەلەستین لەپێناو بەدیهێنانی ئازادی و سەربەخۆیی و مافی دیاریکردنی چارەنوس و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین.

هاوڕێیانی ئازیز دەستان بەگەرمی دەگوشم و هیوای بەرەوپێشچوون و گەشەسەندن بۆ حزبی برامان دەخوازین، لەپێناو مانەوەی وەک وەفادارێکی بنەما و بەهاکانی کۆمۆنیزم و ئەنتەرناسیونالیزم، هەروەها بەردەوام بێت لە پەرەسەندن لەپێناو قایمکردنی ئامادەیی زیاتری سیاسی و حزبی و کۆمەڵایەتی هاوشانی سەرجەم هێزە چالاکەکانی دیکە، بەتایبەت هێزی کرێکاری، ئەو هێزانەی کە لەسەر هەموو ئاستەکان هاوسەنگەریان پێکهێناوە بۆ خزمەتکردن بە ئامانج و تێکۆشانەکانیان لەپێناو بونیاتنانی دواڕۆژێکی باشتر بۆ گەلەکانیان. ئێمە تتێدەکۆشین بۆ پتەوکردنی پەیوەندی هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوام لەنێوان بەرەی خەباتی گەلی فەلەستینی و حزبی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستان و هاوڕێیان لە چوارچێوەی هەر سێ حزبی کۆمونیستی کرێکاریی، عێراق و کوردستان و ئیران، بەجۆرێک کە مەکانەتی بەرەیی و پێشڕەوییانەیان پتەوتربکات.

١١-٤-٢

 

 

Check Also

ژمارە ٨٢ی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر کەوتەبەردیدی خوێنەرانەوە!

ئۆکتۆبەری ژمارە ٨٢ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە، ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان. ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤ …