کۆتایی ئەزمونێک بە ڕیسوایی

عوسمانی حاجی مارف

بەبڕیاری دادوەری باڵای حکومەتی فیدارڵی عێراق، پەرلەمانی هەرێم لەکارەکانی دەرچوو، بەدوایدا هەڵوەشانەوەی کارەکانی ئەنجومەنی پارێزگا پەسەندکرا،ئەمە سەرەتایەکە بۆ هاتنە خوارەوەی هێمای سەروەری سیاسی حکومەتی هەرێم و بێ ئیعتبارکردنی،ئەم دیاردەیەش ئەو وێنەیە نیشان ئەدات کە هەر لەسەرەتاوە پێکهاتنی حکومەتی هەرێم بۆ پێداویستیەکانی کارێکی دیاریکراو ڕوخسەتی پێدراوە خۆی دامەزرێنێت، کە تا پرۆسەی پێکهاتنەوەی حکومەتی عێراق بە ئەنجامێک دەگات، بارزانی و تاڵەبانیش ئەم پرۆژەیەیان قەبوڵ کردوە، بۆیە هەر لەسەرەتاوە لەحکومەتەکەیاندا بە شێوەی بەڵیندەری و کۆمپانیای بازرگانی کاریان کردوە، تا دواهەناسەی کۆتایی حکومەتەکەشیان کۆڵ نادەن لە هەوڵی بازرگانی و قاچاخچێتی و تاڵانچێتی زیاتردان.

پێدەچێت لایەنە سیاسیەکانی عێراقبەتایبەتی ئەو هێزە شیعانەی باڵادەستن لە حکومەتی عێراقدا، سێبەری خۆیان دۆزیبێتەوەو دەرفەتی بەڕەنگاربوونەوەیحزبە کوردیەکان  و ئامانجەکانیان لەڕێگەیبەرپەرچدانەوە بە دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە قۆستۆتەوەو بە چەندین شێوە نیشانەیان لێدەگرنەوە، لە هەمان کاتدا لەم کارەیاندا بە هۆیزیاتر لێکترازانی بەرچاولە بۆشایی فراوانی نێوانبارزانی و تاڵەبانی لە زۆربەی پرسەکاندا، ئەو کارەیان ئاسان تر بۆ دەچێتە بواری جێبەجێ بونەوە.

چاودێرانی سیاسی،بارودۆخی ناوچەکەلە باشیا نایخوێندنەوە،واقعیەتی ڕوداوەکانیش ڕاشکاوانە هەر ئەو حاڵەتە تاریکە دەخاتە ڕوو، ئەو هەڕەشە و بۆردومانانەیڕۆژانە بۆ سەر شارو گوندەکانی هەرێم دووبارە دەبنەوە،ئەوە نیشان ئەدات کەس نیە و کەس نەماوە بەرگری لە هەرێم و خەڵکی کوردستان بکات، لەم کەین و بەینەشدا بارزانی و تاڵەبانی و حزبەکانیان وەک بینەرێکی بێدەسەڵات وەستاون و بەبێ ئەوەی هیچ بڵێن و هیچ پەرچەکردارێك نیشان بدەن، ئەم بێباکی و فەرامۆشیە مانای پەسەندکردنی ئەم دۆخە نالەباریە، بێدەسەڵاتانە لە چاوەڕوانیئاڵوگۆڕێکدان کە چارەنوسی خۆشیان بۆ لێکنادرێتەوە.

لە سەرووی هەموو ئەوانەشەوەتەواوی حزبەکانی کوردستان بەجیا لەوەی بەدەست نەبوونییەکڕیزی بڕیاروڕێنەکەوتنەوە دەناڵێنن، تەنانەت لە کارە ئاساییەکانیڕۆژانەشیاندا کاریگەری ئەو ڕێنەکەوتنە بەرجەستەبۆتەوە، لە هەمان کاتدا هیچ جۆرە متمانەیەک لە نێوان خۆیان و لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی عێراقیشدا نەماوە، هیچ پابەندبونێکیان نییە تەنانەت بەوڕێککەوتنانەی پێشوەختە لەنێوانیاندا واژۆ کراون،نابەرپرسیاریەتی و بێباکیی بە ئەنقەست،تەواو زاڵەلەبەرامبەر پێداویستی و داواکاریەکانی خەڵکدا، سێ مانگە مامەڵەبەموچەوە دەکەن، زوربەی دامودەزگاکان ئیفلیچ کراون، ڕۆشنایی هیچ ئومێدێک نابینرێت.

ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر بۆ ناردنی مانگانە 700 ملیار دینار بۆ ماوەی سێ مانگ ناتوانێیارمەتیدەریباشبونی دۆخی سیاسی هەرێمبێت، لەبەردەم ئەو پێشهاتو ئاڵوگۆڕانەی کەسەختتر تەحدای قەوارەی حکومەتی هەرێم دەکات و هەڕەشەیەکی مەترسیدارە لەسەر ژیان و گوزەرانی دانیشتوان.لە هەمان کاتدا ئەو دوو هەڵبژاردنەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و مانگی شوباتی داهاتووبۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لەدەورانێكی تەواو جیاوازی نالەباردا بەرەوڕووە، کە ناکرێ پێشبینی جێبەجێکردنی یان شێوازی بەڕێوبردنی بە سەلامەتی و سەرکەوتویی لێبکرێت.

لەم کەین و بەینەدا هێزە شیعەکان و کوتلەکانیان توانیان سەرکەوتن بەسەر حزبە سوننەکان و حزبە کوردیەکاندا بەدەست بهێنن، تا ئەو ئاستەی لە یەکلایی کردنەوەی دەسەڵات لە حکومەتی عێراقدا بەهەر دوبەرکی و سەختیەک کە ڕیزەکانی خۆیانی گرتبوەوە، بەڵام “چوارچێوەی هەماهەنگی”باڵادەستی خۆی وەک کتلەیەکی شیعە لە حکومەتی عێراقدا سەلماندوە، لە هەموو لایەکەوە لە هەوڵی پێکهاتەی بە ناوەندگیری کردنەوەی سەرتاسەری حکومەتی عێراقدایە و راگەیاندنی کۆتایی عێراقی فیدراڵە، هەر ئەم ئاراستەیەش لەگەڵهاوکاتی ئەو دۆخە نالەبارەی لە ناوچەکەدا وێنا دەکرێت، کەفشارێکی زیاترو مەترسیدارترە لەسەر حکومەتی هەرێم و پێگەی بارزانی. کاریگەری زیاتری ئەم توندپێچیەی ئێستا لە سەر دۆخی پەیوەندی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق،  کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاشکرا لە مەیداندایەو  بەویست و پێداویستی و نەخشەکانی یاری بە دۆخەکە دەکات.

ئەو جیاوازیەی لە نێو ماڵی لایەنە کوردیەکان و ماڵی لایەنە سوننەکاندا هەیە لە هەمان کاتدا لەنێو ماڵی هێزە شیعەکانیشدا جیاوازی گەورەی سیاسی و مەزهەبی هەیە،بەڵام بە حکومی ئەوەی چوارچێوەی هەمەئاهەنگی تاڕادەیەک ڕەوتی ڕوداوەکانی لەڕێگەی جێگیربونی دەسەڵاتی سیاسیەوە هاتۆتە دەسەت و خاوەن پشتیوانی کۆماری ئیسلامی و بێدەنگی دەوڵەتی ئەمریکایە، بەخێراییئەو جیاوازیانەکۆنتڕۆڵ دەکرێت و پەرەسەندنەکەی دەوەستێنن.هەرچەندە جیاوازیی نێوان موقتەدا سەدرو نووری مالیکی و چوارچێوەی هەمەئاهەنگی چەندە گەورە و فراوان بن، بەڵام لە کۆتایدا بەیەک ئامانج یەکدەگرنەوە، ئەویشپێداگری و درێژەدان بە دەسەڵاتی شیعەیە لە عێراقدا.

سەرەڕای سەرکەوتنی سەدر لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانداو چونە ناو هاوپەیمانی سێ قوڵی لەگەڵ بارزانی و سوننەکاندا، بەڵام بە ئاسانی پشتگوێی خستن وهاوپەیمانیەکەی بەجێهێشت و بە ئاسودەیی لە پرۆسەی سیاسی کشایەوەو مەیدانەکەی ڕادەستی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد، کە مالکی رۆڵی سەرەکی تیا دەبینێت، بەم شێوەیە لایەنە شیعەکان دەستیان کرد بە دەستبەسەرداگرتنی دەستەجەمعی دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، ئەو نەخشانەی بۆ جێگیرکردنی ناوەندگیری حکومەتی عێراق لە بەرنامەیاندایە، کاری لەسەر دەکەن.

لە نێو واقعیەتی ئەم ئاڵوگۆڕانەی ناوچەکە و کێشمەکێشی ئێستای نێوان هێزە میلیشیاکانی عێراق و کوردستاندا، هاوسەنگی هێز بەجۆریك بە قازانجی چوارچێوە هەماهەنگی گوڕاوە، کە بارزانی و تاڵەبانی و تەواوی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی و بە لایەنە ئیسلامیەکانیشەوە، دەرگیری سەرلێشێواوی و بنبەستێک هاتون، کە بۆ خۆشیان نازانن هەڵوەشانەوەی ئەزمونەکەیان لەبەردەم چ جۆرە کارەساتێکدا بەرەوڕوویان دەکاتەوە، یان ئەتوانین بە جۆرێکی تر بڵێین، کۆتایی ئەم شانۆی ئەزمونە بەو تراژیدیایە پەردەکەی دادەدرێتەوە، کە دوای سی ساڵ لە خزمەتکردن و ملکەچی و سەرشۆڕی بۆ بەرژوەندی و سیاسەتەکانی ئەمریکا و تورکیا و ئێران…بەبێ ئەوەی هیچ پەیمان و واژۆی ڕێکەوتنێکی تۆمارکراویان هەبێت، لەبەردەم ئایندەی جێکەوتنی قەوارەی حکومەتی عێراقدا، بارزانی و تاڵەبانی ماڵئاواییان لێدەکرێت، گەر پێویستکات، لە باشترین حاڵەتدا ئەرکێکی سوکترو ڕیسواتریان پێدەسپێرن.

ئەم ئاراستەیە لەگەڵ خۆیدا بەگشتی کەمکردنەوەی شانوشەوکەتی بزوتنەوەی کوردایەتی لە تەواوی کوردستاندا هەڵدەگرێت و هەناسەی بەرگریان بەرتەسک دەکاتەوە، بۆیە پێویست دەکات بەرەی ڕادیکاڵ و ئینساندۆست و ئازادیخوازو کۆمۆنستەکان لە عێراق و کوردستان بە گوڕو تینێکی شۆڕشگێڕانەوە، هاوشان و بە ڕابەریکردنی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان بەر بەکارەساتی شکستەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی و ئیسلامی سیاسی و باڵادەستی شیعەگەرا بگرن.

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …