بەیاننامەی هاوبەشی سێ حیزب:تاوانەکانی ئیسرائیل، کۆمەڵگای جیهانی و چارەسەرکردنی کێشەی فەلەستین

بۆردومانە بەربڵاوەکانی ئیسرائیل لە دژیخەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە و بڕینی ئاو، کارەبا، خۆراک و سووتەمەنی و وێرانكردنی غه‌ززه‌ به‌سه‌ر دانیشتوانەکەیدا، بەدوای بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی مەعمدانی لەو كه‌رته‌، دۆخەکە چووەتە قۆناغێکی مەترسیدارترەوە. مەودای دڕندەیی و بەربەرییەت لەم کۆمەڵکوژیەدا کەبە پاڵپشتی تەواوی دارایی و سەربازی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا و دەزگاکانی پڕوپاگەندەی جەنگییان دەچێتەپێشەوە، هاوکات لەشکرکێشی و ناردنی گەورەترین پاپۆڕی جەنگی بۆ ناوچەکە،ڕوخساری سیاسی ناوچەکە و ڕیزبەندی هێزەکانلە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانداناچار بە گۆڕانکاری جددی کردوە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بەرەو قۆناغێکی پڕمەترسی و کارەسات ڕاپێچ كردووه‌.

ئەمڕۆ ئەو ڕاستییەی کە حکومەتە ڕۆژئاواییەکان کە پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن، لەوانە ئەڵمانیا و ئینگلتەرا و فەرەنسا و ئەمریکا و ئەوانیتر، بۆ هەموان ئاشكرایه‌ کەئەم دەوڵەتانە بوونەتە بەشێک لە ماشێنی جەنگی و پڕوپاگەندەکردنبۆ ئیسرائیل و بوون بە به‌شێک لە تابلۆی کێشەکە و بەبنبەست گەیاندنی چارەسەركردنی کێشەی فەڵەستین. “دیموکراسی ڕۆژئاوا” کە هەر جۆرە ناڕەزایەتییەک لەدژی تاوانەکانی حکومەتی ئیسرائیل و پشتیوانی کردن لەخەڵکی فەلەستین قەدەغە دەکات، کە پۆلیسی “دژە تیرۆر” بەردەداتە گیانی لایەنگرانی خەڵکی فەڵەستین و دەیانکوژێت، کاتێک کە ژیانكردنیفەڵەستینیەکان لە ڕۆژئاوادا بە تاوان هەژماردەکات، کە ڕقوکینەی نەتەوەیی و ئایینی لەقاڵبی “شارستانیەتی بەشەریەت”دا پەرەپێدەدات و کارتی سەوز بۆ دواکەوتووترین بەشەکانی کۆمەڵگا به‌رزده‌كاته‌وه‌ تا هێرشبەرنە سەر “بێگانه‌كان”، زیاتر لەهەر سەردەمێکیتر شەرعیەتی خۆی لە چاوی خەڵکی موتەمەدینی جیهان و بە تایبەتیش لە ڕۆژئاوا، لەدەست داوه‌. هیچ کاتێک وەک ئەمڕۆ دەوڵەتانی ڕۆژائاوا و پەرلەمان و ئەحزاب و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانیان، کە پشتیوانی بێ مەرج لەئیسرائیل دەکەن وڕێگرن لە کۆتاییهێنان بەبۆردومانەکان و ئەو کۆمەڵکوژیەی لەکەرتی غەززەدا کراوەو هەر ئەوانیشن کەساڵانێکە چارەسەری پرسی فەڵەستینیان بەبنبەست گەیاندووە،لە چاوی خەڵکی جیهاندالاکەوتە وبێئابڕو نەبوون! بەهەق ئەمڕۆ “دیموکراسی ڕۆژئاوا” بە جەنگ و کوشتن، کۆمەڵکوژی و سانسۆر، سەرکوت و تاوان ده‌ناسرێته‌وه‌. بەمجۆرەش لەچاوی خەڵکی جیهانی ئەمڕۆوەئەوە دەوڵەتی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوایەتی کە به‌ بەرپرسیار و سەرچاوەیهەر دڵۆپە خوێنێک کە لەم ناوچەیەدا دەڕژێت داده‌نرێن. لەڕوانگەی خەڵکی جیهانەوە کەلەژێر شۆکی تاوانەکانی ئیسرائیلدان و لەتاو بەرگریکردن لەخەلكی فەلەستین دەسووتێن، دەوڵەتانێک کەلەلوتکەی دڕندەیی و کۆمەڵکوژیەکانی حکومەتی ئیسرائیلداڕایدەگەیەنن “ئێمە لەپاڵ ئیسرائیلدا وەستاوین!” ، ئیتر شەرعیەتیان نییە. ئەمڕۆ “جیهانی ئازاد”ی ڕۆژئاوا، ئەم “کەعبەیەی ئومێدەکانی دیموکراسی”، جگه‌ لە ئەفسانەیەک هیچی نییە!

ئەمڕۆ بەرگری کردن لەخەڵکی فەڵەستین و چارەسەرکردنی کێشەی فەڵەستین مۆری خۆی ناوە بەپەیوەندی نێوان خەڵکی موتەمەدین و ئازادیخوازی ڕۆژئاوا و حکوومەتەکانیانەوە. پشتیوانی ئاشکرای حکومەتەکانی ڕۆژئاوا لە تاوانبارانی جه‌نگیی ئیسرائیل، خەڵکی موتەمەدین وسەندیکا کرێکارییەکان، داموده‌زگاكانیداکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ چ لە جیهان و چ لە وڵاتانی ڕۆژئاوای بەرەو سەردەمێکی نوێی ڕووبەڕووبوونەوە لەدژی حکومەتە “خۆییەکان” بردووە. “کێشەی فەڵەستین” ئەمڕۆ ئیتر تەنها کێشەی “خەڵکی موسڵمان” و “عەرەب” و “جیهانی عەرەب” نییە. بەڵکو کێشەی فەڵەستین، ئەمڕۆ کێشەی خەڵکی جیهانە.

هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و دژە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و کوشتنی هەزاران کەس، لە چوارچێوەی دۆخی نوێی جیهان و لاوازبوونی پێگەی ئەمریکا لە جیهان و شکستی سیاسەتە سەربازییەکانی، لاوازبوونی پێگەی ئیسرائیل لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چەقبەستوویی ڕێگاچارەکانی به‌هێزكردنی جێگه‌وڕێگه‌ی ئیسرائیل بەبێ وەڵامدانەوە بەکێشەی فەڵەستین و سه‌رئه‌نجام فشاری ناڕەزایەتیە جیهانی و جەماوەریەکان، زیاتر له‌ هه‌ر كاتێكی تر خواستی چارەسەرکردنی کێشەی فەلەستینی بەسەر وڵاتانی ڕۆژئاوا ونەتەوەیەکگرتوەکان و وڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکەدا داسەپاندوە. ئەمەش وا دەکات هەر جۆرە “چارەسەرێک” بۆ کێشەی فەلەستین لە لایەن ئەم حکومەتانەوە و لە سەروو خەڵکی فەڵەستین خۆیانەوە بێتمەحکوم بە شکست بکات.

هه‌ر خودی بوونی ئه‌م ڕاستیانه‌ ولەپاڵ گوشارەکانی خەڵکی ئازادیخوازدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فەڵەستین، حکومەتە کۆنەپەرستە دەسەڵاتدارەکانی ناوچەکەیلەدەسەڵاتە هیچ لەبارانەبوەکەی مەحمود عەباس و حزبوڵڵای لوبنانەوە تا دەگاتە سعودیە، ئوردن، قەتەر، میسر ، عێراق، ئێران و تورکیای خستۆتە جموجۆڵ کە ڕیاکارانە و بە ناوی “بەرگری” کردنەوە لەخەڵکی فەڵەستین بکەونە شوێن ئامانجە کۆنەپەرستانەکانیانەوە.حکومەتانێک کەهەر خۆیان دامەزرێنەری جەنگەڵستانێکن لە بێبەشی و هەژاری و بێمافی و سه‌ركوتگه‌ری و تاوانی دژ بە خەڵک لەم وڵاتانە و لەسەر ئاستی ناوچەکەدا، ئەو حکومەتانەی کە بە سودوەرگرتن لە مێژوویی کێشەی فەلەستین، خەریکی ساتوسەودا ومامەڵەکردن بوون لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیلداو هەرخۆشیان بەربەستێکی جددی بوون لەبەردەم چارەسەرکردنی کێشەی فەڵەستیندا، کەچی ئەمڕۆ لەژێر فشاری پشتیوانی جیهانی خەڵکی موتەمدیندا، ڕیاکارانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە “بەرگریکار”ی خەڵکی فەلەستینن.

ئەمڕۆ خەڵکی موتەمەدین و ئازادیخواز لەسەراسەری جیهاندا به‌شێوه‌ی بەرەیەکی بەهێز وسەربەخۆ لەدەوڵەتان وهێزە کۆنەپەرستەکان لەدژی ئیسرائیل و لایەنگرانی، پێیناوەتەمەیدانەوە. بەرەیەک کەبە کۆی دەنگ داوای دادگاییکردنی سەرانی حکومەتی ئیسرائیل وەک تاوانباری جەنگ و ئەنجامدەرانی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵیخەڵکی فەلەستین و دادگاییکردنی سەرۆکی دەوڵەتان، حزبەکان، مافیای میدیایی و… هتد. لەسەر تاوانی بەشداریکردنیاندژبە مرۆڤایەتی، لەلایەن دادگایەکی سەربەخۆ لە زلهێزەکانی ڕۆژئاوا و لایەنگرانی حکومەتی فاشیستەکانی ئیسرائیل دەکات. ئەمە ڕێزێکی فراوان و بەهێزە کەلە دڵی تاوانەکانی حکومەتی ئیسرائیل لە دژیخەڵکی فەڵەستینەوە سەریهەڵداوە و ڕووی له‌وه‌یه‌ مۆری خۆی له‌ ئاڵوگۆڕه‌كانی داهاتوو بدات.

بەهێزکردنی ئەم بەرەیە و هەوڵدان بۆ هێنانە مەیدانی سۆسیالیستەکان و چینی کرێکار وەک ئاڵا هەڵگری ئەم هێزە فراوانە، لە دژی تاوانەکانی جەنگ وداکۆکیکردن لە چارەسەرکردنی پرسی فەڵەستین و بۆ جیهانێکی سەلامەتتر و ئینسانیتر ئەرکی ئێمە و هەر هێز وڕەوتێکی کۆمۆنیستییە.

لەسەر بنەمای ئەمەش ئێمە حیزبی حیکمەتیست (خەتی ڕەسمی) و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان،  حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق خوازیاری جێبەجێ بوونی ئەم خاڵانەی خوارەوه‌ین:

*/ ڕاگرتنی جەنگ و کۆتایی دەستبەجێی بۆردومانی کەرتی غەززە!

*/ کۆتایی هێنانی دەستبەجێی گەمارۆی ئابووری لەسەر خەڵکی کەرتی غەززە!

*/ ناردنی دەستبەجێی هاوکاری دەرمانی و پزیشکی، خۆراک و… بۆ کەرتی غەززە!

*/ داماڵینی دەستبەجێی ناوچەکە لەچەک و کشانەوەی پاپۆڕەجەنگیەکانی ئەمریکا و هێزی سەربازی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ناوچەکە!

*/ کشانەوەی دەستبەجێی ئیسرائیل لە خاکە داگیرکراوەکان و گەڕانەوەی خەڵکی فەلەستین بۆ شوێنی کار و ژیانی خۆیان و وەستانی هەر هەڕەشەیەک لە دژیان!

ئەمانە هەنگاوی یەکەمن بۆ کۆتایی هێنان بەبەردەوامی تاوانە سیستماتیک و ڕێکخراوەکانی حکومەتی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی فەڵەستین و سازکردنی زەمینەکانی دەستڕاگەیشتن بەڕێگای چارەسەری بنەڕەتی کێشەی فەڵەستین، واتە دانپێدانان بەدوو دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین.

ئێمە هەموو سەندیکا کرێکاریەکان، حیزبه‌ سیاسیه‌كان ونیهادە داموده‌زگاكانی داکۆکیکار لەمافەکانی مرۆڤ وخەڵکی موتەمەدینی جیهان، بانگەوازەکەین کەپشتیوانی لەخەڵکی بێبەشی فەڵەستین و ئەم بەیاننامەیە وچارەسەری بنەڕەتی کێشەی فەڵه‌ستین وبەرەسمیەت ناسینی دوودەوڵەت بکەن.

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

حیزبی حیکمەتیست(خەتی ڕەسمی)

١٨/١٠/٢٠٢٣

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …