کۆمەڵکوژی نەخۆشخانەی مەعمەدانی،گەورەترین کارەساتی کۆمەڵکوژیە لە مێژووی فەلەستیندا

عوسمانی حاجی مارف

لە تاوانێکی جەنگیڕوون و لە کردەوەیەکی مێژوویی بێوێنەدا، فڕۆکەکانی ئیسرائیل نەخۆشخانەکانیان کردۆتە ئامانج، لە ئەنجاندا کۆمەڵکوژی نەخۆشخانەیمەعمەدانی، گەورەترین کۆمەڵکوژیە کە تا ئێستائیسرائیلبەسەر گەلی فەلەستیندا سەپاندویەتی.

لە نێو قوربانیەکاندا پەنابەران هەبوون، کە بۆ دەربازبوون لە بۆردومانی ئیسرائیل بەرەو نەخۆشخانەکان هەڵاتوون،چونکە پێیان وابووە ئەم شوێنە سەلامەتە.

بەشێک لەو کەسانەی کە هەڵاتوون بۆ نەخۆشخانەکەڕایانگەیاندووە، کە ئاگادارکراونەتەوە خاچی سوور پەیوەندی پێوەکراوە لەلایەن ئیدارەی نەخۆشخانەوە، کە نەخۆشخانەکە بەیاسا نێودەوڵەتیەکان پارێزراوە، بۆیە زۆرێک پەنایان بۆ نەخۆشخانەکە بردووە، بە تایبەتی دوای ئەوەی هەندێکڕاپۆرت ئاماژەیان بەوە کرد کە ئیسرائیل گەڕاوەتەوەو ئیدارەی نەخۆشخانەکەی دڵنیا کردووەتەوەکەنەخۆشخانەکان ناکاتە ئامانج.

قێزەونیبۆردمان و تاوانیکۆمەڵکوژی نەخۆشخانەکانکە تاوانێکی بە مەبەست و بە ئەنقەست و پلانداڕێژراوەو ئیسرائیل ئەنجامیداوە، لە ئاستێکدایە بۆ خەمڵاندی تاوانی جەنگی، گەر دادگایەکی باڵادەستی جیهانی مانای هەبێت، دەبێت دەست بەجێ تاوانبارانی ئەم کارەساتەی کە ئاشکرایە سەرکردەکانی دەوڵەتی ئیسرئیلەوبە سەرۆکایەتی ناتانیاهۆ بەڕێوەدەبرێت، دەستگیربکرێن و دادگایی بکرێن و لەسەر کار دورخرێنەوەو بڕیاری وەستانی ئەم شەرە ڕاگەیەنرێت، بەڵام ئاشکرایە تەواوی دەزگاو دامەزراوە جیهانیەکان لەبەرامبەر نەخشەو بەرژەوەنیدیە سیاسەکانی ئەمریکادا، بە تەواوی لەکار خراون و نوزەیان نەماوە.

بەردەوامی بەم داگیرکاریەو هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بە هیچ شێوەیەک بەری پێناگیری و لە چەندین شوێنی تردا بۆ چەندین جار دوبارە دەبێتەوە، بەربەریەتێک سەرکردەکانی ئێستای ئیسرائیل پیادەی دەکەن، هیچ پەیوەندیەکی بە تۆڵەسەندنەوەو وەرگرتنەوەی گیراوەکانی لای حەماسەوە نیە، ئەمە هەوڵی جینۆسایتی دانیشتوانی فەلەستینە، بۆ پاراستنی دەوڵەتێکی دینی کۆنەپەرست و زایۆنیزم و فاشست بەسەر ناوچەکەدا، قوربانیەکەی دەبێت خەڵکی فەلەستین بیدات.

کۆمەڵکوژیەکەی نەخۆشخانەیمەعمەدانی، بە ئەنقەست بووەو بە هەڵەڕووی نەداوە، چونکە نەخۆشخانەکە بە دوو مووشەکی سیخوڕی لە نزیکەوە کراوەتە ئامانج، هەروەها فڕۆکەوانی ئیسرائیلیشیەکێکە لە بەهێزترین هێزە ئاسمانیەکانی جیهان و ئامێری چاودێری پێشکەوتوو چەکی زیرەکیانهەیە، ئەم تاوانەبەجۆرێکە تەنانەت موشەکە زەبەلاحەکانیڕووسیاش وێرانکاریەکی هاوشێوەیان بەسەر ئۆکرانیادا نەگەیاندووە.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردەکانی ڕۆژئاوا، کە گڵۆپی سەوزیان هەڵدا بۆ لەناوبردنی کەرتی غەززە، دەزانن کە ئامێری جەنگی ئیسرائیل جیاوازی ناکات لەنێوان مەدەنی و سەربازیدا، بەڵکو بە شێوەیەکی گشتیخەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج، بۆیە بەهەمان ئاستی تاوانی بە ئەنقەست و پلاندانان بۆ تاوانەکە،ئەمریکاو ڕۆژئاواشبەرپرسن و دەبێت دادگایی بکرێن.

پێم وایە ئەم تاوانە کۆمەڵکوژیە ناشرینترین کۆمەڵکوژی بێت لە مێژووی ململانێیخەڵکی فەلەستین و ئیسرائیلدا،ئەگەر ئەم تاوانە لە هەر شوێنێکی تر ڕووی بدایە، جیهانیڕۆژئاوا پەلەیان دەکرد لە دادگایکردنی تاوانبارانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، ئەگەر لە ئۆکرانیاڕوویبدایە، بەهاترین چەکی بە بەملیارەها دۆلاریان بۆ دەناردن.

ئەم دۆخەش ئەوەمان پێڕادەگەیەنێت کە چۆنیەتی بەربەریەتی ئەم داگیرکاری و هێرشانەی ئیسرائیل، بۆ سەر خەڵکی فەلەستینبە ئاگادری ئەمریکاو ڕۆژئاوا،یەکەم کۆمەڵکوژی نییە کە ئیسرائیل ئەنجامی بدات، دواهەمینیش نابێت، بەجیا لەمەش ڕوی هەرە ناشرین و بۆگەناوی دیموکراتیەتی ئەمریکاو ڕۆژئاوای خستۆتە سەربەڕە، بەمەش هەر لایەنگریەک بۆ ئیسرائیل و ئەمریکاو ڕۆژئاوا، ڕیسوایی و هاوبەشیە لە تاوانەکاندا.

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …