بەیاننامەی ژمارە ٤ی سێ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی لەناوچەکە:

بەیاننامەی ژمارە ٤ی سێ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی لەناوچەکە:

بەشەریەتی موتەمەدن، چەند هەنگاوێک بۆپێشەوە

تەریک کەوتنەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل

سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەژێر گوشاری هەمەلایەنەی سەدان ملیۆن ئینسانی ناڕازی بەرامبەر بەکردەوە وەحشیگەریەکانی ئیسرائیل وپشتیوانانی لەڕۆژئاوا لە دژی خەڵکی فه‌ڵه‌ستین، بە مەبەستی کۆتایی هێنان بەو کوشتارە کەلەغەززە بەڕێکەوتوەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕاگەیاند. ڕۆژی هەینی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا، بڕیارنامەی “ئاگربه‌ستی بەشەردۆستانە” بەهۆی دەنگی نەیاریی ئەمریکا و به‌كارهێنانی ڤیتۆوه‌ڕه‌تكرایه‌وه‌. حکومەتی بەریتانیا، هاوپەیمانێكی هەمیشەیی ئەمریکا‌، لەژێر گوشاری توندی بزووتنەوەی پشتیوانی لە خەڵکی فه‌ڵه‌ستیندا لە بەریتانیا، ناچار بوو دەنگی مومتەنیع به‌ بڕیارنامه‌كه‌ بدات.

پشتیوانیكردنی بایدن لەدرێژەدان بە تاوانكاری و خوێنڕێژیی حکومەتی فاشیستی ئیسرائیل لە فه‌ڵه‌ستین، لە ڕاستیدا نیشاندەری ناکامی وشکستی میلیتاریزمی ئەمریکاو شکستو بنبەستی ستراتیژی حکومەتی ئیسرائیلە لە “سەرکەوتن”یدا لەم ململانێیەدا، سەرەڕای کوشتنی دەیان هەزار کەس و كاولكردنی کەرتی غەززە. دژایەتیکردنی حکومەتی ئەمریکا بۆ ئاگربەست و هەر وه‌ستانێك له‌ تاوانكاریدا، هەوڵێکە بە مەبەستی “کات کڕین” له‌پێناو ده‌ركێشانی كۆمه‌ڵێك فاشیستی تاوانبار له‌ ته‌لئه‌بیب له‌و بنبه‌سته‌ی تێیكه‌وتوون به‌ نیشاندانی ڕوخساری قێزه‌ونی ئه‌وان وه‌ك ”براوه‌ی” ئه‌م خوێنڕێژییه‌!

پاساوەکانی نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش و ڤیتۆكردنی “ئاگربه‌ست”ێکی کورت ماوەبۆڕاگرتنی کوشتن و جینۆسایدی خەڵکی فه‌ڵه‌ستین،دەستبەجێ له‌لایه‌نملیارەها ئینسانەوە، لە نیویۆرک، واشنتۆن، لەندەن، پاریس، بەرلینەوە تا… قاهیرە، بەغدا، بەیروت، عەدەن، لە تۆکیۆ و سیدنیەوە تا ئەستەنبوڵ و ئەسینا و…، بە پێداگری حکومەتی ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر بەردەوامیدان بەجینۆسایدی خەڵکی فه‌ڵه‌ستین لێكدرایه‌وه‌. ڕۆژی شەممە، جارێکی دیکە جیهان هه‌ژایه‌وه‌ به‌هۆی هاتنه‌مه‌یدانی خەڵکی مرۆڤدۆست لەپێناو بەرگریکردن لە خەڵكیفه‌ڵه‌ستین و لە دژی مه‌كینه‌ی کوشتاری بەکۆمەڵ و فاشیزمی هه‌وسارپچڕاویئیسرائیل و لایەنگرانی لە ڕۆژئاوا.

 

دەوڵەتانی ئەوروپاییكه‌ پشتیوانیجینۆسایدی دەوڵەتی فاشیستی ئیسرائیل بوونله‌ کەرتی غەززە، لەژێر فشاری ناڕەزایەتی جەماوەری و قەیران ودووبەرەکی كه‌ لە نێو دەسەڵاتدارانی خۆیان و حیزبەکان و پەرلەمان و … هه‌یانه‌، لە ترسی ئەوەی کەئەو بزووتنەوە جەماوەریەیکەپشتیوانی لەخەڵکیفه‌ڵه‌ستین دەکات نەگوڕدرێبۆ بزووتنەوەیەکی ناڕەزایەتی لەدژیدەوڵەتانی خۆیان و نه‌بێتەقەیرانێکی سیاسی وکۆمەڵایەتی لە ناوخۆی خۆیاندا، ناچاربوون یەک لە دوای یەک، بەڕواڵەت خۆیان لەم تاوانە و ئەنجامدەرانی بەدوور بگرن. دەوڵەتانێک هاوکات لەگەڵ ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ئیسرائیل، لە کاردانەوەی “ناهاوسەنگی” دەوڵەتی ئیسرائیل گلەیی وگازندە دەکەن وبەمەشئەو بەرگرییە هەمەلایەنە و بێ دوو دڵییەیان لە کۆمەڵکوژیەکانی ئیسرائیل تا ڕادەیەک  کەمڕه‌نگ کردوەتەوە. میدیای فەرمی و ڕاستڕەوی ڕۆژئاوا کەنەیانتوانیدیمەنە ناخهەژێنەکانی جەستەی لەتوکوت کراوی ژن و پیاو و منداڵان لە ژێر وێرانەی قوتابخانە و نەخۆشخانە و “پەناگەی نەتەوە یەکگرتووەکان” سانسۆر بکەن و نەیانتوانی مێشکی هاوڵاتییانی خۆیان بشۆرنەوە، ناچاربوونلە پێش چاوی کامێراکان كه‌مێكباسی تاوانەکانی حکومەتی ئیسرائیل بکەن.

دژایەتی حکومەتەکەی بایدن سەبارەت بە سنووردارکردنێکی کاتی لە به‌رامبەر تاوانەکانی حکومەتیئیسرائیل دژ بە خەڵکی فه‌ڵه‌ستین، بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەیحەماس، وایکردووە ئەمریکا و بایدن تەنانەت لە نێو هاوپەیمانە هەمیشەییەکانیان و لە “کۆمەڵگەی جیهانی”دا تەریک بکەوێتەوە و پێگەی خودی ئەمریکاش نەک هەر لە ناوچەکەدا، بەڵکو لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشدا لاواز بێت. ئەم تەریک كه‌وتنەوە و لاوازبوونە زۆر بەرچاو و ڕۆشنه‌.. بانگهێشتی دوبارەی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەرکردنی بڕیارنامەیەک سەبارەت بە “ئاگربەست”، هەروەها هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارنامەیە و چەندین پێشنیاری تر لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بۆ گۆرانکاری لە پێکهاتەی ئەنجومەنی ئاسایش و سنووردارکردنی بەکارهێنانی مافی ڤیتۆی دەوڵەتان تێیدا، سەربەخۆ لەوەی کەجێبەجێدەبێت یان نا، ئاماژەیەکە بۆ پێگەی لاوازی ئەمریکا لەو دامەزراوانەدا کە ئەرکیان تا ئێستا دانی شەرعیەتی یاسایی و جیهانی بووە بە دەسەڵات و هەژموونی ئەمریکا.

تەریک كه‌وتنەوە، شکست، داشکان و داڕمانی فاشیزمی ئیسرائیلی، بەدوای خۆیداتەریک كه‌وتنەوە و بێ بایەخی ڕۆڵی ئەمریکاوەک دەسەڵاتێکی هەژموونیخواز و هێزی یەکەمی جیهانی، لەگەڵ خۆیدادەهێنێت. ئەم تەریک كه‌وتنه‌وە و شکستە، له‌ ئەنجامی پرته‌وبۆڵه‌یحکومەتە عەرەبییەکان و هاتوهاواریئەردۆغان و خامنەیی و ئەوانیتر نییە، تەنانەت له‌ ئەنجامی “مەترسی” چین و ڕووسیا و یارییە دیپلۆماسییەکانیان بۆ لاوازکردنی ڕکابەرەکەیان نییە. بەڵکو فاشیزمی ئیسرائیل بەهۆی دژایەتی خەڵکی مرۆڤدۆست و ئازادیخوازی جیهانه‌وه‌، خەڵکانێک کەبۆ خواستی کۆتاییهێنان بەم کۆمەڵکوژیە و کۆتایی هێنان بە پشتیوانی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا بۆ ئیسرائیل و دانپێدانان بەدەوڵەتی سەربەخۆی فه‌ڵه‌ستین، وەک بزووتنەوەیەکی جیهانی و جەماوەری بۆ پشتیوانی لە خەڵکی فه‌ڵه‌ستینبەڕێکەوتووە، مۆری بێ بایەخی لە شەرعیەتی “کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی” ” و “جیهانی ئازاد” داوە و ئەوانی توشیشکست وگۆشەگیری کردووە. ئەم  تەریک كه‌وتنەوەیه‌ئەنجامی ناڕەزایەتی و مانگرتنی چینی کرێکارە لەدژی تاوانەکانی حکومەتیئیسرائیل. لە غیابی ئەم بزووتنەوەیەدا، لایەنگرانی فاشیزمی ئیسرائیل لە ڕۆژئاوا بێ شەرمانە وەک هەمیشە تەپڵی تاوان و کوشتن و پاکتاوکردنی خەڵکی فه‌ڵه‌ستین و لەناوبردنی تەواویان لێدەدا. تەریک كه‌وتنەوەیئەمریکا ئەنجامی پێشڕەویەکانی ئەم بزووتنەوە جیهانییەیه‌ کە بەرگری لە خەڵکی فه‌ڵه‌ستیندەکا و بۆ ژیانێکی ئازاد و ئینسانی تێدەکۆشێت.

ئەم بزووتنەوەیە تاکە هێزێکە کە دەتوانێت کۆتایی بەم دڕندەیی و بەربەریەتە بهێنێت. بزووتنەوەیەک کە تا ئەمڕۆبە هێز و توانای خۆی یاری و حیساباتی دیپلۆماسی و “ڕێککەوتنەکان” و “پەیماننامە” جیهانییەکانی هەڵوەشاندۆتەوە و”سیستەمی جیهانی” تێکداوە و ئازادی خەڵکی فه‌ڵه‌ستینی کردۆتە مه‌سه‌له‌یه‌كیمومکین.

ئەم بزووتنەوەیە دەتوانێت بەیەکجاری مه‌كینه‌یکوشتاریئیسرائیللەکار بخات، دەتوانێت بەتەواوی حکومەتی ڕەگەزپەرستی دەسەڵاتداری ئیسرائیل بایکۆت بکات، دەتوانێت بەربەستێکی بەهێز لەدژی پشتیوانی حکومەتە بۆرژوازییەکان و بەرهەمهێنەرانی چەک و هەناردەکارانی کەرەستەی کوشتنی بەکۆمەڵ بۆ ئیسرائیل دروست بکات. چینی کرێکار هەرلەم ماوەیەدا لە یۆنان و تورکیا و ئیتالیا تا ئیسپانیا و ئەمریکا و ئینگلتەرا و زۆر جێگایتر چه‌ند هەنگاوێکی بەرەو ئەم ئاڕاستەیە ناوە. داخستنی بەندەرەکان، ڕەتکردنەوەی بارکردنی چەک و چەکی سەربازی بۆ ئیسرائیل، ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەردەم کارگەکانی چەکدا، ئەمانە بەشێکن لە هاتنەمەیدانی چینی کرێکار بۆ بەرگریکردن لەخەڵکی فه‌ڵه‌ستین. بەردەوامی هەمەلایەنە و بەرفراوانی ئەم ناڕەزایەتیانە لەلایەن چینی کرێکارەوە لە سەرتاسەری جیهاندا، نەک هەر حکومەتی ڕەگەزپەرست و فاشیستی ئیسرائیل، بەڵکو ئەمریکا و هەموو ئەو وڵاتانەی پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن، پاشه‌كشه‌ پێده‌كات.

شکست و تەریک كه‌وتنه‌وەی ئیسرائیل و بنبەستی ئەمریکا و میلیتاریزمی ڕۆژئاوا،بەهەوڵی چینی کرێکارو بەشەریەتی موتەمەدین وخەڵکی ئینسان دۆست وئاشتیخواز، دەبێتە دەسپێکی ململانێیه‌کی گەورە و جیهانیلەدژی دڕندەیی و هەژاری و بێ مافی لە هەموو جیهاندا. کۆتایی هێنان بەم کۆمەڵکوژی و کارەساتە مرۆییە لە کەرتی غەززە سەرەتای بزووتنەوەیەکی جیهانییە بۆ دادپه‌روه‌ری بۆدەیان هەزار کوژراو و سەدان هەزار برینداری کەرتی غەززە، لە دژی بەرێوبەرانی ئەم تاوانكاریه‌،لە “نەتانیاهۆ و گاڵانت و بن گوێر”ی فاشیستەوە بگرەتالایەنگرەکانیان وەک “بایدن” و “ماکرۆن” و “سۆناک” و “شوڵتز” و… بۆ دادگاییکردنی یەک بە یەکیان بەهۆی تاوانه‌كانیانلەدژی مرۆڤایەتی. سەرکەوتنی خەڵکی ئینساندۆست لە کۆتایی هێنان بەم بازنەی کوشتن و تاوانکاریە و چارەسەری کێشەی فه‌ڵه‌ستینگرێی خواردووه‌ بە خەبات لەدژی میلیتاریزمی زاڵ بەسەر جیهاندا، بەخەبات بۆ ئازادی و دادپەروەری و ژیانێکی سەلامەت و دوور لە شەڕ و تاوان.

ئەمڕۆ ململانێ له‌پێناو ئازادی و ئاسایش و ژیانێکی ئینسانی بۆ خەڵکی فه‌ڵه‌ستین دەروازەیەکە بۆبردنیکۆمەڵگه‌ی بەشەریەت بەرەو خەباتێکی گەورەتر و جیهانی، لەپێناو ئازادی و ئاسایشی خەڵک و ئاڵوگۆڕێکی بنەرەتی لەپەیوەندی نێوان خەڵک و دەسەڵاتدا، لەسەراسەری جیهاندا، بەتایبەتی لە ڕۆژئاوادا. ئەم ئاڵوگۆرە  پێویستی بە دەورونەخشی جیهانیی چینی کرێکارە لە ڕابەریکردنی ئەم بزووتنەوەیەدا.

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

حیزبی حیکمەتیست (خەتی ڕەسمی)

١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣-٢٣

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …