سەربەخۆی کوردستان لەبەردەم بازرگانی بە نەوتەوە!

عوسمانی حاجی مارف

حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەسەڵاتی فرۆشتنی هەناردەی نەوت و غازی هەیە و دەبێت داهاتی ئەم پرۆسەیە وەربگرێت. هەروەها تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە لە دەستووردا هاتووە لە ئەگەری دروستبونی ململانێ، ئەولەویەت بەیاسای هەرێم و پارێزگاکان دەدرێت. بەڵام حکومەتی فیدراڵی و سۆمۆ دەڵێن بەپێی مادەی ١١١ی دەستوور “نەوت و گاز هی هەموو گەلی عێراقە لە هەموو ناوچەکان و پارێزگارەکاندا”، واتە نابێت لە کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەند دەرچێت.

لە مانگی شوباتی ساڵیڕابردودا دادگای فیدراڵی لە بەغدا بڕیاریدا هەرێم ئەو نەوتەی لەسەر زەویەکانی بەرهەم هێنراوەڕادەستی بەغدا بکات، هەروەها ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ کۆمپانیا بیانیەکان واژووی کردبوو هەڵبوەشێنێتەوە. بابەتەکە گەیشتە ئاستێک کە دەسەڵاتی دادوەریلە بەغدا گرێبەستەکانی لەگەڵ زۆرێک لە کۆمپانیا بیانیەکان بە تایبەت کۆمپانیا ئەمریکی و کەنەدیەکان پووچەڵکردەوە.

هەروەها دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا کە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق “هەموو داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان” ڕادەستی بەغدا بکات، واپێدەچێت ئەویاسا نوێیەی نەوت کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە بەغدا ئامادە دەکرێت، دوا فاکتەر دەبێت کە کۆتاییخەونیهەر جۆرە سەربەخۆییەکی کوردستان دەخاتە ناو مشتی حزبە کوردیەکانەوە.

حکومەتی ناوەند دەیەوێتڕەشنووسییاسای نەوت و غازی عێراق لەڕێگەییەک کۆمپانیای نیشتمانیەوەواتە کەرتی نەوت و غاز ڕێکبخرێت وە هاوردەکردن لەیەک حسابدا دابنرێت.

ئەمەش کۆتایی بە هەر باسێک دەهێنێت سەبارەت بە توانای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەردەوامبوون لە کارەکانی فرۆشتنی نەوت،کە پێشتر سەربەخۆ لە حکومەتی فیدراڵیئەنجامی داوە، تەنانەت ئەگەر هەرێم بتوانێت کەناڵەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیلە فرۆشتنی نەوت ڕێکبخات، ئەوا دەبوو هەموو داهاتە نەوتیەکانیڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات لە بەغدا، بەمەش حکومەتی ناوەندیبە تەواوەتی کۆنترۆڵی دارایی بەسەریاندائەنجام ئەدات.

باوەڕێکی بەرفراوان لە بەغدا هەیە کە پێدانی مافی سەروەری هەولێر بەسەر نەوتدا، مەیلی جوداخوازی بەهێزتر دەکات و سەرچاوەیەکی ناڕێژەیی لەگەڵ پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی دەوڵەت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دابین دەکات.

ناکرێ ناکۆکی نەوتی نێوان بەغدا و هەولێر تەنیا وەک ناکۆکیەکی لەناکاو سەیر بکرێت، بەڵکو لەوە زیاتر درێژ دەبێتەوە بۆ حساباتی سیاسی پەیوەست بە بژاردەی سەربەخۆیی دەسەڵاتی حزبە کوردیەکان، لەلایەکی تریشەوە دابینکردنی ژێرخانیئابوریە بۆئەو سەربەخۆییە، کە هەرگیز نەیان توانی ژێرخانێکی جێگیر دامەزرێنن و هیچ ئاماژەیەکیش ئەوە نیشان نادات کە لە تەواوی ژیانی سیاسیاندا ئامادەیی و توانای سەربەخۆی و دامەزراندنی ژێرخانی ئابوریان هەبێت.

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەڵێنی سەربەخۆیی کوردستانی عێراقیان دا لە بەرامبەر ئەوەی سوپای پێشمەرگە لە پێشەنگی شەڕی داعشدا بێت، هەروەها لەلایەن تورکیاشەوه پاڵپشتیکرا. بەڵام پاش ماوەیەکی کورت لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ڕفراندۆمهێرشکرایە سەر کوردستان وهەر هەنگاوێکی دیکەشیان بەرەو سەربەخۆیی سەرکوت کرد، چونەکە پێکهاتەی حکومەتەکانی ئێستای عێراق و ئێران و تورکیا بەرگەی کاردانەوەکانی سەربەخۆیی کوردستان لە سەرتاسەری ناوچەکەدا ناگرن.

لەلایەکی تریشەوەئامانجی مۆسکۆ تەنیا لە دەستەبەرکردنییەدەکی گەورەی نەوت و گاز لە کوردستانی عێراقدا سنووردار نەبوو، بەڵکوو درێژبووەوە بۆ چاندنی تۆوی لەناوبردنی سەربەخۆیی کوردستان و لە درێژخایەندا جەختکردنە لەسەر عێراقێکی یەکپارچە.

هاوکات چین کاریگەری خۆی لە باشووری عێراق دروست کردوە، لەڕێگەی چەندین گرێبەست لە کەرتی نەوت و گاز کە دواتر دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ گرێبەستی ژێرخانی گەورەتر لە سەرتاسەری باشووردا.

ڕێککەوتنی هاوکاری هەمەلایەنەکە لە نێوان ئێران و چین بۆ ساڵی ٢٠٢١ ئەنجامدرا،نوێنەرایەتی درێژکردنەوەی قەبارە و پانتاییڕێککەوتنی “نەوت لە بەرامبەر ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان” دەکرد، کە بەغدا و پەکین لە ئەیلوولی ٢٠١٩دا واژۆیان کرد، کەڕێگەیان بە کۆمپانیا چینیەکاندا وەبەرهێنان لە پرۆژەی ژێرخانی عێراق لە بەرامبەر نەوت.

بۆیەجێگای سەرسوڕمان نیەکە لێدوانیسودانی، لە ٣ی ئابی ٢٠٢٣،ڕایگەیاندبو،یاسای نوێییەکگرتووی نەوت کە لە بەغداوە بەڕێوەدەبرێت، هەموو بەرهەمهێنان و وەبەرهێنانەکانی نەوت و گاز لە عێراقو هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەباتو فاکتەرێکی بەهێزە لەوەی  یەکپارچەیی عێراق پێکدەهێنن.

دەسەڵاتداریەتی حزبەکان لە هەرێمدا دوای سی دووساڵ سەربەخۆیی لە تاڵانچێتی و قاچاخچێتی بە نەوت و دامەزراندنی دۆخ و سیستمێکی گەندەڵی لە تەواوی بوارەکاندا، لە بەرامبەر پرۆسەیەکی ڕیسواو شەرماوەردانلە ڕادەستبونی دەسەڵاتەکەیان بۆ خزمەتکردن بە یەکپارچەیی عێراق و پابەند بونیانبە حکومەتی ناوەندەوە.

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …