له‌کۆنفراسی حزبی رزگاری کرێکار (وه‌رکه‌ر لیبرتی پارتی) که‌ڕۆژه‌کانی 12 و 13 نۆڤه‌مبه‌ری 2016 لەبەریتانیا بەڕێوە چوو، به‌تێکڕای ده‌نگ پشتیوانیان له‌داواو خواستی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی مامۆستایان و کارمه‌ندان و کرێکاران بۆ موچه‌کانیان بەدەنگ گەیەنراو وداوکاریەکان بریتی بوو لە:
ئێمه داوا لەحکومەتی هەرێم دەکەین کە داواکاری كرێكاران و كارمه‌ندان جێبه‌جێبكات، كه بریتین له: 1- ڕاگرتنی سزادان و هەڕەشەکردن لە چالاکوان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری گواستنەوەیان بۆ شارەکانی تر
2- رێكاره‌كانی کەمکردنەوەی موچە هه‌ڵوه‌شێنه‌وه.
3- موچە ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌كانی ساڵی ۲۰۱٥ و ۲۰۱٦ بدرێنه‌وه و هەموو مانگێک موچەی تەواو له‌كاتی خۆیدا بدرێت.
4- مافی مانگرتن و كۆبونه‌وه و ناڕەزایی دەربڕین و خۆپیشاندان به‌ڕه‌سمی بناسرێ.
دوایی ئەوەی وەفدی رەسمی هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان کە پێکهاتبوو لە (نادیە محمود، دەشتی جەمال، نوری بەشیر، ئاسۆ کەمال) بانگهێشتی کۆنفرانسی ساڵانەی رێکخراوی وەرکەر لیبریتی کرا لە بەشێک لە بەرنامەکانی ئەو کۆنفرانسە کە تەرخانکرا بۆ کاری نێونەتەوەیی وتەیەی پشتیوانی له‌لایه‌ن نادیه مه‌حموده‌وه به‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردوو حزب پێشکەشکرا، وه هه‌ر له‌کۆنفراسه‌که‌دا، بڕیارنامەیەک بۆ پشتیوانی لەناڕەزایەتیەکانی ئێستای کوردستان دژ بەدەسەڵاتدارێتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تێکرای دەنگ بڕیاری لێدرا ولە ئاستی رێکخستنەکانی رێکخراوی ناوبراو لە بەریتانیا بە مەبەستی هاوپشتی و هاوکاری بۆ داوا بەرهەقەکانی ناڕەزایەتیەکانی کوردستان و کۆمەک بە ئاوارەکان هەنگاوی عەمەلی بڕیاری لێدرا.
هەروەها هاوکاتی پشتیوانی لە ناڕەزایەتیەکانی کوردستان هاوکاری ئاوارەکانی موسڵ بکریت لە ڕیگای فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە.
دەقی ئەو بڕیارنامەیەی بەدەنگ گەیەنرا بە بەشداری هەڵسوڕاوانی وەرکەر لیبرتی له‌کۆنفراسدا بریتی بوو لە:
“کۆنفرانس ئاگاداره كه‌کرێکاران و فەرمانبەران و مامۆستایانی کەرتی گشتی لە کوردستان بەبارودۆخێکی سەختدا تێدەپەڕن. چەندین مانگە موچەیان وەر نەگرتوە. لە ساڵی ۲۰۱٥ دا حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەی چوار یان پێنج مانگی نەدا. بەهۆی ئەو ڕێکارانەی بۆ بەڕەنگاربونەوەی قەیرانی دارایی له ساڵی ٢٠١٦ دا گیراونەتەبەر، حکومەتی هەرێم ده‌ستیكرد به پیاده‌کردنی “سیستەمی پاشەکەوتی موچە”. به هۆی ڕێژه‌ی ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌وه كه دانراوه، موچه‌كان كه‌مكراونه‌ته‌وه بۆ نیوه‌و ته‌نانه‌ت چاره کە موچه. بە بەکارهێنانی ئەم سیستمە حکومەت لە ساڵی۲۰۱٦ تەنها موچەی پێنج، شەش بۆ حەوت مانگی دابەشکردوە. بەم شێوەش فەرمانبەران و کرێکاران تەنها موچەی چارەکە ساڵێکیان وەرگرتووە. كرێكاران و كارمه‌ندان لەم هەژاری و دەردەسەریەدا ده‌ژین، لە کاتێکدا داهاتەکانی نەوت و گاز به‌پێی دانپیانانی هه‌ندێك له به‌رپرسان خۆیان ملیاره‌ها دۆلاره. کاتێکیش کرێکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران ناڕەزایەتی دەردەبڕن، حکومه‌ت سزای بەشداربوان به بڕینی سەر موچە و گواستنەوەیان بۆ شارەکانی تر و هەڕەشه و تەنانەت ڕفاندنی چالاکوانەکانیان ده‌دات.
ئێمه داوا لەحکومەتی هەرێم دەکەین کە داواکاری كرێكاران و كارمه‌ندان جێبه‌جێبكات، كه بریتین له: 1- ڕاگرتنی سزادان و هەڕەشەکردن لە چالاکوان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری گواستنەوەیان بۆ شارەکانی تر
2- رێكاره‌كانی کەمکردنەوەی موچە هه‌ڵوه‌شێنه‌وه.
3- موچە ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌كانی ساڵی ۲۰۱٥ و ۲۰۱٦ بدرێنه‌وه و هەموو مانگێک موچەی تەواو له‌كاتی خۆیدا بدرێت.
4- مافی مانگرتن و كۆبونه‌وه و ناڕەزایی دەربڕین و خۆپیشاندان به ڕه‌سمی بناسرێ.
رێکخراوی به‌ریتانیای
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١٢/١١/٢٠١٦