کوردستان:
بەبۆنەی ٨ ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنانەوە
کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان هەڵدەسێت بە سازدانی ئێوارە کۆڕێك بۆ “موحسین کەریم” لەژێرناونیشانی:
“ریشەو زەمینەکانی چەوسانەوەی ژنان و هەلومەرجی رزگاریی ژنان”
لەو کۆڕەدا هەوڵ دەدرێت وەڵام بە هۆکارە کۆمەڵایەتی و مادیەکانی پشتی چەوسانەوەی ژنان، هەڵوێست و روانگەی بزوتنەوە کۆمەڵایەتی و سیاسەکان بەرامبەر بە بزوتنەوەی ژنان و کێشەو مەسەلەکانی ژنان، زەمینەو هەلومەرجەکانی رزگاری ژنان، کۆمۆنیزم چۆن دەڕوانێتە مەسەلەی ژنان و رزگاری ژنان…. بدرێتەوە.
کات : رۆژی ٤ شەممە رێکەوتی ٨/٣/٢٠١٧ کاتژمێر ٣ تا ٥ ی ئێوارە
شوێن: کتێبخانەی غەزەلنوس…. نزیك نزیك سەرا – گەراجی پاسەکانی توی مەلیك
فنلاند:
بەرز و بەرێز بێت ٨ی مارس، رۆژی جیهانی ژنان!
٨٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان بە مانای رۆژی یەکپارچەیی ریزی ئازادیخوازان و یەکسانیخوازان رۆژی توندکردنەوەی کار و خەباتمان دژی کۆیلایەتی و ژیردەستەیی ژنان وە گەشەدانە بە خەباتی ژنان و پیاوان دژی نیزامی سەرمایەداری!
بەم بۆنەیەوە:
خۆشحاڵ ئەبین بە بەشداریتان لە مەراسیمی ٨ی مارس ، رۆژی جیهانی ژنان لە شاری هیلسینکی
بەروار : چوارێشەمە ٨ی مارس کاتژمێر ٥ی ئێوارە
شوێن: Mellunmäki مێلاری
ئەدرێس: Korvatunturintie 2
کۆمیتەی فنلاندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی:
ئاڵا فەرەج برایم حسین
٠٤٤٩٧٧٠٧٧٦ ٠٤٤٩٨٧٠٧٨٨
بەریتانیا:
بژی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان
به بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان
له له‌نده‌ن ئاهه‌نگێک ڕێک ده‌خرێت
بە بۆنەی تێپەڕبوونی ١٠٦ ساڵ بەسەر بەڕەسمیت ناسینی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، وەک ڕۆژی خەبات و ناڕەزایەتی بە نایەکسانی وجیاکاری و ستەمکێشی ژنان، هه‌ردوو ڕێکخراوی ژنانی په‌نابه‌رانی کورد‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ئاهه‌نگێک ساز ده‌که‌ن.
کات: رۆژی شه‌مه 11/03/2017
کاتژمێر 6:30 ئێواره تا 11 شه‌و
شوێن:
THE Bermondsey Village Hall
Kirby Grove
London SE1 3TD
نزیکترین ئیستگای قیتارLondon Bridge Station له‌سه‌ر خه‌تی خه‌تی ڕه‌ش و ڕه‌ساسی.
بژی یەکسانی هەمەلایەنەی ژنان و پیاوان
هاتن بۆ هەمووانە
خواردن وخواردنه‌وه به‌نرخێکی گونجاو ئاماده‌یه، چوونە ژوورەوە ٥ پاوەند
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژمارانه‌ی خواره‌وه:
0207 263 1027 – 07748851125 – 07856032991
بەیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان:
ساڵێکی دیکەی پەیگیری و بەردەوامی خەبات لەپێناو یەکسانیدا
بەبۆنەی ٨ ی مارسەوە
دەسەڵاتی کۆنەپەرستانەی خێڵەکی و پیاوسالاری بۆرژوازی کورد‌و یاسا سەرچاوەگرتوەکان لە ئاینی ئیسلام ماوەی ٢٥ ساڵە ژنانی کوردستانیان رووبەڕووی بێمافی و شکاندنی کەسایەتی و توندوتیژی و کوشتن لەسەر ناموس، کردۆتەوە. پایەی ژنان لەناو خێزان و کۆمەڵگادا بەشێوەیەکی ترسناك بەرەوخوار براوە. دەسەڵاتی حزبی ناسیۆنالیستی میلیشیایی و قەیرانی ئابوری و شەڕی داعش و ئاوارەیی، ئەوەندەی دیکە باری سەرشانی ژنانی گرانتر و سەختتر کردوە. دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ژنان لەلایەن هێزە تیرۆریست و کۆنەپەرستەکانەوە، بەکارهێنانی باری نالەباری ئاوارەیی و راکێشانی ژنان بۆناو کاری لەشفرۆشی، یان رەواجدان بە زەواجی کچانی خوار تەمەنی یاسایی، بوەتە دیاردەیەکی بەربڵاو ترسناك کە جێگاوڕێگاو کەسایەتی ژنان دەهاڕێت. لەلایەکی دیکەوە باری سەختی ئابوری و نەداری و هەژاری گرفتەکانی ژیان و گوزەرانی خێزانە کرێکاری و کەمدەرامەتەکان لە هەلومەرجی قەیرانگرتووی کوردستاندا قورساییەکەی بەسەر شانی ژناندا شکاوەتەوە، بێجگە لەوەی کە بەشێکی ژنانی کرێکار‌و کارمەند لەپاڵ هەڵگرتنی باری سەختی خێزانەکانیاندا خۆشیان رووبەڕووی بێکارکردن و بڕینی کرێ و مووچەکانیان بونەتەوە و کێشەکانیان دوقات بووە.
سەرباری ئەو هەموو بەربەست و رێگریە کۆمەڵایەتی و یاسایی و کەلتوریانەی لەپێش ژنان دانراوە، سەرباری ئەو جەنگە رانەگەیەنراوەی دژ بە ژنان کە ساڵانە چەندین کەسیان دەکاتە قوربانی، بەڵام ژنان دەستبەرداری خەبات نەبوون بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان و بەرگریکردن لە کەسایەتی و شکۆی مرۆیی و کۆمەڵایەتی خۆیان و شکاندنی رێگری و بەربەستەکانی بەردەم ئازادی و گەیشتنیان بە یەکسانی کۆمەڵایەتی. ژنانی کرێکار‌و فەرمانبەرو مامۆستا شانبەشانی هاوڕێ پیاوەکانیان لە ناو ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان و مەیدانی خەبات بۆ وەرگرتنەوەی مافە سیاسی و ئابوریە زەوتکراوەکانیان قایم و جەسورانە راوەستان. بەشداری چالاکانەی ژنان لە خەباتی گشتی و جەماوەریدا ئەو بۆچوونە پیاوسالاری و کۆنەپارێزانەیەی فڕێدایە کەنارەوە کە ژنان وەکو هاوڵاتی پلەدوو تەماشا دەکات و پێیان وایە کە دەبێ ژنان لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا لەدوای پیاوانەوە سەرەبگرن و پلەیەك لەخوار ئەوانەوە رابوەستن!
هەشتی مارس کە بۆنەیەکی خەباتکارانەی ژنان و پیاوانی یەکسانیخوازی جیهانە و نیشاندەری زوڵمی سەرمایەداری و بۆرژوازیە دژی ژنان، هاوکات سیمبوڵی وەستانەوەی ژنانیشە دژی ئەو زوڵمە. لە کوردستانیش هەمان مانا‌و ناوەرۆکی هەڵگرتوە. سەرباری رێگریەکان و هێرشی هێزە بۆرژواییە کۆنەپەرستەکانی کوردایەتی و ئیسلامی سیاسی بۆسەر بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان، بەڵام ٨ی مارس وەکو رۆژی جیهانی خەباتی ژنان دژی نایەکسانی و بۆ ئازادی لەناو کۆمەڵگادا ریشەی داکوتاوە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٢/٣/٢٠١٧
بەیانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی:
با له ٨ مارسی ئه‌مساڵدا دژبه‌شودانی مناڵان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین
ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ له‌دنیادا و لە ئاکامی خه‌باتێکی نه‌پچراوەی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز‌و یه‌کسانیخواز به‌شێکی زۆر له مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کانی ژنان و منالان به‌ده‌ستهاتوه، و حکومه‌ته‌کانی ناچارکردوه که خۆشگوزه‌رانی و مافه‌کانی ژنان و منالان تاڕادەیەکی بەرجەستە به‌یه‌کسانی ده‌ستە به‌ربکه‌ن، ئه‌وا له‌وکۆمه‌لگایانه‌ی که یاسای دینی وکه‌لتوری کۆنه‌په‌رستی وپیاو سالاری باڵا ده‌سته، سته‌مکێشی ژنان وژیرده‌سته‌ی ئه‌پارتایدی جنسی به‌قیزه‌وه‌ندترین شیوه نمایشی خۆی ده‌کات. لە ئاکامی بەردەوام بوونی ململانێی کۆنەپەرستانەی نێوان ڕەوتە جۆراوجۆرەکانی بۆرژوا ناسیونالیست‌و ئیسلامیەکان،خەڵکی عێراق دوچاری جه‌نگ و تیرۆر‌و کاره‌ساتی ئینسانی گه‌وره‌و پشیویەکی کۆمه‌ڵایه‌تی گەورە و بێوێنە بۆتەوە. سیاسەتی جیاکاری تایفی‌و سەرکوت، تەوژمێکی بەهێزی بەخۆیەوە گرتووە. سەرباری گرانی و بی‌کاری و هەژاری وفەساد و تاڵانی ئاشکرا، جێگیرکردنی یاسای دواکەوتوانەی میلیشیایی چەکداری…تاد، ئەوا دۆخی ژنان لەنیو ئەو سیناریو تاڵەدا کارەسات بارە. جیاکاری وداسەپاندنی یاسای کۆنەپەرستی ئیسلامی، ستەمکێشی و بێمافی ژنان بەوپەری خۆی گەیاندووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان! بەجیا لەوە بەرپرسە لە هەڵومەرجی دۆزەخ ئاسای ژنان و چوونە سەری ئاماره‌کانی توندوتیژی و کوشتنی ژنان و ئه‌تکردن وتەحەروش و خۆسوتاندن وبەشودانی کچانی خوار ١٨سال، هاوکات حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عیراقیش به‌رپرسی ڕاستەوخۆی سازکردنی ئه و‌ژینگه دژه ژن و دژ منالانه‌یه، که ئه‌مرۆ ده‌یان خیزان به‌هۆی هەڵومەرجی دژواری ژیانی مه‌مره‌و مه‌ژی له که‌مپه‌کانی پەنابەراندا ناچار به رازیبون به به شودانی مناله‌کانیان کراون.
بەهۆی خۆ دزینەوەو بێدەربەستی حکومه‌ت!! لەبه‌خێوکردن و په‌روه‌رده‌کردن و فه‌راهه‌مکردنی ژیانێکی ئینسانی و بۆ ژنان و مناڵان و ئەو هەڵومەرجە نائینسانیەی تیایدان، لە ماوەی یەک سالی رابردودا دەیان ژنی ڕزگار بووی ژێر چەقوکانی پیاو سالاری پەیوەندیان بە فیدراسیۆنەوە کردوە، تا بەهانایانەوە بچێت. فیدراسۆنیش وه‌ک هه‌میشه هاوکاری بێ‌درێغی یاسایی وڕێنمای ژنانی په‌نابه‌ری کردوە لە ولاتەکانی ئەوروپا و بە هانایانەوە چووە، تا بتوانێت و هێندی بکرێت کێشەو گیروگرفتەکانیان بۆ چارەسەر بکات و بیانخاتە سەر رێچکەی دامه‌زراندنی ژیانێکی نوێ. هەروەها لێبراوانە دژ بە توند‌و تیژی وکوشتنی ناموسی وئه‌و هۆکارە فەرهەنگی وسیاسی و یاسایانەی ئەم دیاردەیە پەرەپێیدەدەن، تێکۆشاوە.
ئه‌گه‌ر تا دۆێنی کچانی خوار تەمەن ١٨ سالی ئاواره‌ی ناوخۆ له لایه‌ن بانده‌بازرگانه‌کان ئەوانەی کەبازرگانی به جه‌سته‌ی ئینسانه‌وه دەکەن، کرێن و فرۆشتنیان به کچان و ژنانی ناوخۆ ده‌کرد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، ئه‌وا هه‌رئه مرۆ بەجۆرێکی تر دیاردەی بەشودانی مناڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لەکوردستان وعێراق راچڵکێنەرە و ئاواره‌کانی ناوخۆ وه که‌مپه‌کانی په‌نابه‌رانیشی گرتۆتەوە.
به‌پێ ئه‌و ئامارانه‌ی پیش‌تر له به‌یانی ڕۆژنامه‌گه‌ری هەفتانەی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی بەزمانی ئینگلیزی ڕامانگەیاندبوو، به‌دوای هاتنی ڕه‌وتی کۆنه‌په‌رستی داعشه‌وه له سالی 2014 وه ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موسل وئاوارەی ودەربەدەری وماڵویرانی دەیان ئاوارەی ناوخۆ ئاوارەی سوریا بۆ کوردستان له سه‌دا 38 حالاتی زه‌واجی منالان له که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران له کوردستان تۆمارکراوه. له کەمپی عه‌ربه‌ت 143 حالات تۆمارکراوه که 85 مـنالان بوون،، له‌که‌مپی ئاشتی 718 زه‌واجی منال تۆمارکراوه.
سنوردانان بۆ ئه‌م تاوانانه‌ی دژ به منالان له که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران به‌ریوه ده‌چێت ده‌ستبه‌جی ئه‌رکێکه له ئه‌ستوی حکومه‌تی عێراق و هه‌ریم کەبه یاسا ده‌ستی ئه‌م تاوانانه له‌سه‌ر منالان قه‌ده‌غه بکات، بەشودانی منالان پیشلکاری ڕاستەوخۆیە بەرامبەر بە مافەکانی منالان و دەبێ وەک بەشودانی زۆرەملێ تەماشا بکرێت . فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له ڕۆژی 8مارس رۆژی جیهانی ژنان سەرباری پشتیوانی خۆی لە کەمپەینی دژ بە شودانی منالان لەکوردستان جارێکی تر بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و یه‌کسانیخوازان و ڕێکخراوه‌کانی داکۆیکار له مافه‌کانی په‌نابه‌ران ده‌کات بۆ پاراستنی مافه‌کانی منالان و دژ به شودانی منالان له که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان یه‌ک بخه‌ن وفشار بهینن بۆ حکومه‌تی عیراقی و هه‌رێم که :
١-قه‌ده‌غه‌کردن ولێپرسینەوەو سزادانی یاسایی، به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی زه‌واج له‌گه‌ڵ منالانی خوارته‌مه‌ن ١٨سال ئه‌نجامده‌ده‌ن.
٢-سزادانی یاسای و ده‌ستکۆتاکردنی تۆڕ و بانده تاوانکاره‌کان وه هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ده‌زگاو که‌سایەتیو دینی ودامه‌زراوانه‌ی ڕه‌سمێت به به‌شودانی منالان ده‌ده‌ن.
٣-دابینکردنی سه‌رجه‌م پێداویستیەکان وخزمه‌تگوزاریه‌کان و ژیانێکی شیاو بۆ په‌نابه‌ران وتێکه‌ڵکردن و قبولکردنی منالانی په‌نابه‌ر له‌قوتابخانه‌کان
بەرزو بەڕێز بێت 8مارس رۆژی جیهانی ژنان
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
٤/٠٣/٢٠١٧
دروشمەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە بۆنەی ٨ ی مارسەوە
– دەبێ ژن‌و پیاو لە مافە سیاسی‌و کۆمەڵایەتیەکانیدا یەکسان بن
– ٨ی مارس رۆژی ئازادی و یه‌کسانی و گێڕانه‌وه‌ی حورمه‌تی ئینسانیه بۆ ژنان
– دەسەڵات بەرپرسە لەکۆتاییهێنان بەکوشتن و توندوتیژی بەرامبەر بەژنان
– سوکایەتی پێکردن‌و شکاندنی شەخسیەتی ژنان، بەکارهێنانی توندوتیژی‌و کوشتنی ژنان تاوانی گەورەن و دەبێ ئەنجامدەران سزای قورس بدرێن
– دەبێ هەموو ئەو یاسایانەی کە ژنان وەکو مرۆڤی پلەدوو مامەڵە دەکەن هەڵوەشێنەوە
– فرسەتی یەکسانی کار‌و کرێی یەکسان بۆ کاری چوون یەك بۆ ژن‌و پیاو
– بۆ دابینکردنی یەکسانی نێوان ژن و پیاو ئاڵوگۆڕی ریشەیی لە سیستەمی حوکمڕانی‌و دادوەری‌و پەوەردەو خوێندندا پێویستە
– نابێ کاری ناوماڵ وەکو کارێکی بێبەرهەم‌و خۆڕایی ژنان درێژەی هەبێ، پێویستە کاری ناوماڵ ببێتە کارێکی کۆمەڵایەتی
– نا بۆ هاوسەرگیری بەزۆرو نا بۆ هاوسەرگیری کچانی مناڵ
– ئیسلامی سیاسی‌و دەسەڵاتی ناسیۆنالیزمی کورد پەرەپێدەری نایەکسانی‌و بێمافی‌و توندوتیژین لەدژی ژنان