مەراسیمی  ٨ی مارس، رۆژی جیهانی ژنان لە هیلسینکی بەرز راگیرا!

کۆمیتەی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لە ٨ی مارسدا مەراسیمێکی سەرکەوتووی بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە لە شاری هیلسینکی ساز کرد، کە زیاتر لە سەد کەس بەشداری تیاکرد.

مەراسیمەکە لەلایەن نەسرین ئاواری بەرێوەبرا؛ قسەو باسی کۆمیتەی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لە لایەن ئاڵا فەرەجەوە باس کرا کە باسی گرنگی رۆژی ٨ی مارسی کرد کە ژنان لە هەموو جیهاندا لەمڕۆدا زیاتر لە هەموو کاتێکی تر پێویستی بە هاتنەمەیدانی زیاتر هەیە؛ هێرشە جیهانییەکان بۆ سەر ژنان زیاتر بوون و مافەکانمان لێسەندراوەتەوە هەربۆیە ئەبێت زیاتر هەوڵ و تێکۆشانەکانمان زیاتر بکەین بەڕووی سەرمایەداریدا!!! هەروەها لەدرێژەی قسەوباسەکەیدا، باسی هەلومەرجی ژنانی کوردستانی کرد و باسی خەبات و تیکۆشانی بزووتنەوەی یەکسانیخوازی لە کوردستاندا کرد و رۆژی ٨ی مارسی بەرۆژ درێژەدان بە خەباتی حزب لەم مەیدانەدا بەرز نرخاند!

مەراسیم بە دوو پارچە شیعر لە لایەن سیروان ئەمین و شیاوەوە پێشکەش کران و هەروەها بەرنامەی مەراسیم بە چەند گۆرانیەکی ژنە دەنگخۆشی سوری فەردۆس هلال رازایەوە وپاشان بەشی دوهەمی مەراسیم بە سەمای جۆراو جۆر کۆتایی هات.

ئەوەی شایانی باسە  لەم مەراسیمەدا ژمارەیەکی زۆر کەسانی ئازادیخوازی عێراقی و ئێرانی و فنلاندی بەشداریان کرد و بەرنامەکەیان رازاوەتر کرد!

کۆمیتەی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٨ی مارسی ٢٠١٧

 

 

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *