سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
جه‌مال موحسین:
”سه‌رمایه‌داری بووه به سیستمێكی جیهانی چه‌وسانه‌وه‌ی كۆڵۆنیالی (ئیستعماری) و خنكاندنی دارایی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری دانیشتوانی جیهان له‌لایه‌ن مشتێك له وڵاتانی ”پێشكه‌وتوو” ه‌وه. ئه‌م غه‌نیمه‌یه‌ش له‌لایه‌ن دوو بۆ سێ هێزی زه‌به‌لاحی ڕاووڕووتی جیهانیه‌وه كه سه‌راپای گیانیان پڕ چه‌كه، دابه‌ش ئه‌كرێ (واته ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و یابان)، كه هه‌موو جیهانیان نوقمی شه‌ڕه‌كه‌یان كردووه له پێناو دابه‌شكردنی غه‌نیمه‌كانیاندا…..” لینین، پێشه‌كی بۆ چاپی فه‌ڕه‌نسی: ئیمپریالیزم، باڵاترین قۆناغی سه‌رمایه‌داری”، ١٩١٦.
گرنگ نییه هۆكار چییه. گرنگ نییه لایه‌نێك، وڵاتێك، سه‌رۆكێك حه‌ماقه‌تێك ئه‌كات و بۆمبێكی زیاده، نا چه‌كی كیمیایی، نا په‌نجه‌ی په‌له‌پیتكه‌كه‌ی ڕوو له هێزێكی تر ئه‌كا، كه ئه‌مانه‌ڵڵا قه‌به‌تر و زل و زه‌به‌لاحتره، …. ئیتر ئه‌مه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌رچی چه‌ك و فڕۆكه و موشه‌كێكه كه له ئه‌مباره‌كانیدا ژه‌نگ لێیداون بیخاته كار و پاره‌كه‌شی له خه‌ڵكانی بێبه‌ش بسێنێ دواتر.
ئه‌وه‌ی كه فڕۆكه‌كانی ڕوسیا یاخود ڕژێمه خوێنخۆره‌كه‌ی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیاییان ڕاسته‌وخۆ به‌كارهێنابێ یان هێزه ”ئۆپۆزسیۆن” ه ئیسلامی و كۆنه‌په‌رسته‌كانی سه‌ر به به‌ره‌ی ڕۆژئاوا و ناتۆ له ئه‌مبارێكدا حه‌شاریان دابێ و سوپای ئه‌سه‌د ڕێك ئه‌و شوێنه‌یان بۆردومان كردبێ، هیچ گرنگیه‌كی نییه. ئه‌وه‌ش كه چه‌ند مناڵ و چه‌ند پیرو په‌ككه‌وته و خه‌ڵكی بێ‌تاوان و مه‌ده‌نی به‌و بۆنه‌یه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدابێ هه‌ر ئه‌سڵه‌ن گرنگ نییه. ئه‌مریكا و به تایبه‌تی تره‌مپ هه‌نگوینی له داردا دۆزییه‌وه!
بیانووی گه‌وره‌ی بۆ بوو كه ئه‌ویش ته‌نها به یه‌ك شه‌و ٥٠٠ موشه‌ك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای سوریادا ببارێنێ. ئه‌و ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی بۆ داكۆكی له قوربانیانی ده‌ستی كیمیاباران نه‌بوو. ئه‌و دوو شتی نیشان دا، یه‌ك: به‌رامبه‌ر ڕه‌قیبه‌كانی له ڕوسیا و چین و هاوپه‌یمانه‌كانیان نیشانی دا كه (ئه‌مێریكا ئز ئه‌مێریكا) و به زلهێزی ئه‌مێنێته‌وه و تاكه یه‌ك بستی ئه‌م دنیایه به بێ پشكی ئه‌و نابێ دابه‌ش بكرێ. دوو: هه‌ر كه‌س له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و ته‌واوی دنیا له دژی ئه‌م جه‌نگخوازی و ملهوڕی و وه‌حشیه‌ته‌ی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی تردا بێته مه‌یدان ئه‌بێ به‌م چه‌كانه بتۆقێندرێ!
به‌ڵام نه تره‌مپ به‌مجۆره وه‌ڵامی ڕاده‌ی بێكاری و نه‌بوونی بیمه‌ی ته‌ندروستی و زیادكردنی باج له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری هه‌ژار و زیادبوونی بێخانه‌ولانه‌یی و… هتد له ئه‌مریكا ئه‌داته‌وه و ناتوانێ له‌و قه‌یرانه‌ی كه تێی كه‌وتووه ده‌ربازی بكات.
وه نه وڵاته زلهێزه‌كانی ڕه‌قیبی ئه‌ویش ئه‌توانن ئه‌و كاره بكه‌ن… ئه‌وان قه‌یران و بنبه‌ستی خۆیان گۆڕیوه بۆ شه‌ڕی خوێناوی. شه‌ڕ له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی باڵانسی هاتنه‌خواره‌وه‌ی قازانج و زه‌ره‌ر له قازانج و سودیاندا. شه‌ڕ له پێناو دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی جیهان، كردنه‌وه‌ی بازاڕی تازه بۆ داهاتووی كاڵاكانیان، له چه‌ك یان هه‌ر به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی پیشه‌سازی… ئه‌وانه هێزی تاڵانچی و ڕاووڕووتی گانگسه‌ریزمن (عه‌سابه) كه وه‌ك لینین ئه‌ڵێ جیهان نوقمی شه‌ڕه‌كانیان ئه‌كه‌ن ته‌نها له پێناو به ده‌ستهێنانی غه‌نیمه و پشكی زیاتری وڵاتانێك كه داگیری ئه‌كه‌ن. ئیتر ژیانی تۆ، خوێنی مناڵی تۆ، داهاتووی تۆ فلسێكی قه‌ڵبه له چاو سود و قازانجێك كه له ساغكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی جه‌نگ و دابه‌شكردنی غه‌نیمه‌كاندا ئه‌و زلهێزه چه‌ته چه‌كدارانه به شوێنیه‌وه‌ن!