پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپای حزبی سەوزی بەریتانیا پشتیوانی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری کێشەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکا

ڕۆژی ١٠ نۆڤەمبەری شاندێکی ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان کە پێکهاتبوو لە (ئاسۆکمال و دەشتی جمال) سەردانی جین لامبێرت پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپای حزبی سەوزی بەریتانیایان کرد. سەرەتا شاندەکە ڕاپۆرتێکی لەسەر کارەکانی ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان و هەلومەرجی کوردستان لە کاتی رفراندوم و دوای هێرشی حەشدی شەعبی و کێشەکانی خەڵکی کوردستان لە ڕوی ئەمنی و موچە و سیاسی باسکرد. دواتر لەسەر هەوڵەکانی ناوەند سەبارەت بە هەڵوێستگیری نەرێنی یەکێتی ئەوروپا و پیویستی کاردانەوەی خێرای نێودەوڵەتی کرد سەبارەت بە هەوڵەکانی حکومەتی عەبادی و ئێران بۆ درێژەدانی شەڕی قەومی دژ بە خەڵکی کوردستان قسەیان کرد و ملنەدانی حکومەتی عێراقی بە چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕیگەی گفتوگۆوە.
شاندەکە مەسەلەی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە بە ڕێگاچارەی ئێستا دانا و ڕۆشنی کردەوە کە ئەگەر ئەم پێشنیاری ئەم کۆنگرەیە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا و دەوڵەتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشەوە پەسەند بکرێ ئەوا حکومەتی عێراقی ناچاردەکرێ بە قبوڵکردنی ڕێگاچارەی ئاشتیانە بۆ چارەسەری کێشەکان و نوێنەرانی خەڵکی کوردستان لەو کۆبونەوەیەدا داوای سەلماندنی مافی سەربەخۆییان دەکەن بەپێی بڕیار و چارتەر و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان و چارەسەری کێشەی نەوت و ئاو و ناوچە جێناکۆکەکان. دواتر نەتەوەیەکگرتوەکان ڕاسپاردەی ئەم کۆنگرە نێودەوڵەتیە بکاتە بڕیاری نەتەوەیەکگرتوەکان سەبارەت بە چارەسەری کێشەی کورد لە عێراقدا.باس لە نمونەی فەلەستین کرا کە لەڕێگەی کۆنگرەی نێودەوڵەتی مەدریدەوە گەیشت بە بڕیاری نەتەوەیەکگرتوەکان سەبارەت بە دروستبونی دوودەوڵەتی فەلەستینی و ئیسرائلی. شاندەکە هەروەها ئەو ڕاستیەی خستەڕوو کە ئەم ڕیگاچارەی کۆنگرە نێودەوڵەتیە لەئێستادا خزمەت بە پاراستنی ماف بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان دەکا نەک هەوڵە تەسلیم خوازانەی یەکێتی و پارتی کە دەیانەوێ بەهەر نرخێک بوە حکومەتی عەبادی و ئێران ڕازیبکەن بۆ گفتوگۆ.
جین لامبێرت ڕێگاچارەی کۆنگرەی نێودەوڵەتی پەسەندکرد و ڕایگەیاند ئەمە باشترین ڕیگاچارەیە لە ئێستادا کە بتوانێ ڕێگە لەوەبگرێت لە پاڵ شەڕی مەزهەبی و تایفی عێراقدا شەڕێکی تری قەومیش دروست بکا و باسی لەو هەنگاوە عەمەلیانە کرد کە لەگەڵ ئەندام پەرلەمانەکانی بەریتانیا وسکۆتلاند دەیکا بۆ بەرزکردنەوەی ئەم مەسەلەیە لە بەریتانیا و هاوکات لەگەڵ گروپی حزبە سەوزەکانی پەرلەمانی ئەوروپیشدا. هەردوولا کۆبونەوەکانیان بەردەوام دەبێ لەم مانگەدا تا پەیگیری ڕاکێشانی پشتیوانی ئەندام پەرلەمانەکانی تر بۆ مەسەلەی کۆنگرەی نێودەوڵەتی ڕادەکێشن.
ناوەندی سەربەخۆ لە وڵاتانی ئەسکەندەناڤیش بەردەوام دەبێ لەسەر ئەم هەوڵانە، بەتایبەت لە لایەن حزبی سەوزی سویدیەوە لە ماوەی ١٨ ساڵی ڕابردودا پشتیوانی کراوە و سکرتێرەکانی ئەو حزبە لە کۆنگرەکانی لەندنی کەمپینی رفراندوم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەشداری جدیان کردوە و لە ئێستاشدا لەگەڵ حزبە سەوزەکانی سوید و فنلند و حزبی هاوپەیمانی سەوزوسوری دانمارکیش مەسەلەی کۆنگرەی نێودەوڵەتی باس دەکرێ و پشتیوانی ئەوانی بۆ ڕادەکێشرێ

Check Also

به‌ره‌و یه‌كڕیزی جیهانیمان .. به‌ره‌و كۆتاییهێنان به‌ جه‌نگه‌كان و برسێتی و هه‌ژاری

چالاکیەکانی ڕێکخراوی دەرەوە بە بۆنەی یەکی ئایار..  رۆژی جیهانی چینی کرێکار لەدەرەوە بۆ خویندنەوەی تەواوی ڕاپۆرتەکە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *