دەستلەملانێی فاشیزمی عەرەبی و کوردی لە دژی خەڵکی کوردستان

جەمال موحسین

دادگای باڵای عێراق ڕاڤەیەکی بۆ بەندی یەکەمی دەستور کردووە کە بە پێی ئەوە عێراق بە شێوەیەکی فیدراڵی سەربەخۆ و یەکپارچە و دیموکرات ئەمێنێتەوە و بەم پێیەش سەربەخۆیی کوردستان هەڵئەوەشێتەوە (ئیبتاڵ ئەبێتەوە). حکومەتی هەرێمیش هەر زوو کەوتە خۆی و پێشوازی لەم ڕاڤەیە کرد و نیەتپاکی بۆ دانیشتن و گفتوگۆ لەسەر بنەمای دەستوری عێراق ڕاگەیاندەوە. دیارە ئەمە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵه نێودەوڵەتیەکان بۆ دەستپێکردنەوەی ئەم گفتوگۆیانە.
دواکەوتووترین دەستوور ئەوەی عێراقە کە وەک وشکەکەڵەک پێکهاتە بەزۆر درووستکراوەکانی پێکەوە ناوە و لەژێر ناوی فیدرەڵە و شەریعەتی دواکەوتووی ئیسلامیدا بەزۆر پێکیەوەلکاندووە، دەستور و شەریعەتێک کە بەم دواییانە مناڵبازی و ئیغتسابی مناڵانی کرد بە یاسایی. هەر فاشیزمی ئەم دەستور و حکومەتی ئیسلامی عروبیەی عەبادی بوو کە بە زۆری چەک و هێرش سەدان ھەزار کەسی ڕاپێچکردەوە ژێر سایەی حوکمی خۆی..
کەچی ئێستا وا بە ئاسانی و لە پێناو بەشکردنی غەنیمەدا ناسیۆنالیزمی کوردیش دوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری خەڵکی کوردستان بۆ سەربەخۆیی، خۆی ئەکاتەوە بە باوەشی ئەو حکومەتە فاشیستیەدا. ئەو باوەشە پێشکەش بە خۆیان بەڵام یاری کردن بە دەنگ و ئیرادە و ئایندەی خەڵکەوە تاوانێکی گەورەیە و لێخۆشبوونی نییە.
فاشیزمی عەرەبی و کوردی پێکەوە ددان لە جەماوەر تیژ ئەکەنەوە و دەوڵەتانی زلهێزی ئیمپریالیش ڕێیان بۆ خۆش ئەکەن….
ئەمە شەڕێکی گەورەیە و پێویستی بە هەڵگێڕانەوەیە بۆ بەرگریەک و شەڕێکی شۆڕشگێڕانە لە دژی هەموو ئەو هێزانە.

14 ی نۆڤەمبەری 2017

Check Also

به‌ره‌و یه‌كڕیزی جیهانیمان .. به‌ره‌و كۆتاییهێنان به‌ جه‌نگه‌كان و برسێتی و هه‌ژاری

چالاکیەکانی ڕێکخراوی دەرەوە بە بۆنەی یەکی ئایار..  رۆژی جیهانی چینی کرێکار لەدەرەوە بۆ خویندنەوەی تەواوی ڕاپۆرتەکە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *