مارکسیزم دەکرێ بەڕێوە بێت بۆ بەریتانیا!

سالار حەمەسەعید

بۆرژوازی ترسی مارکسیزم دایگرتووە، بۆرژوازی ڕاشکاوانە باس لە دووبارە هاتنە پێشەوەی مارکسیزم دەکات.

نەوەی داهاتوو بەرەو کۆمۆنیزممان دەبەن.

رۆژنامەی ئیندپێندنتی بەریتانی لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٨ دا لە وتارێکدا بڵاویکردۆتەوە لە زاری پارێزگاری بانکی ئینگلتەرەوە باس لەوە دەکات کە پێشکەوتن و گەشەی تەکنۆلۆژیا بەرەو سەرهەڵدانی مارکسیزممان دەبات پاش ئەوەی دەبێتە هۆی بێکاربوونێکی بێشوماری کرێکاران.

مارک کارنی ( پارێزگاری بانکی ئینگلتەرە) هۆشداری دەدا کە بەئامێرکردنی ملیۆنەها ئیشوکار دەکرێ بەرەو بێکارییەکی بەکۆمەڵ، نەگۆڕ لەبڕی مووچە و گەشەکردنی کۆمۆنیزممان ببات لە تەنها ماوەی یەک نەوەدا (واتە تەمەنی یەک جیل دا). هەروەها هۆشداری دەدات کە دەگونجێ ” مارکس و ئەنگلز دووبارە پەیوەندی دار و گونجاو بێتەوە”. بەمانایەکی تر مارکس و ئەنگلز دەروازەیان دووبارە بۆ دەکرێتەوە و ناویان دووبارە دەکەوێتەوە زارانەوە. کارنی پارێزگاری بانکی ئینگلاند ( ئینگلتەرە ) لە کاتێکدا لە کۆبوونەوەی ” لوتکەی گەشەپێدانی کەنەدا ” قسەی دەکرد وتی: زیابوونی هزر و هۆشی دەستکرد و داتای گەورەو گران و ئامراز و ئامێری تەکنۆلۆژیای باڵا و پێشکەوتوو دەکرێ نایەکسانیەکی ئێجگار زۆر دروست بکات لەنێوان کرێکارانی خاوەن شارەزایی زۆر کە سوود وەردەگرن لە پێشکەوتنەکان و ئەو کرێکارانەی کەلە گۆڕەپانی کار وەدەرنراون لەلایەن ئەوانەی پێشووەوە واتە شارەزاکانەوە. ئیشەکانی وەک شۆفێری تەکسی و لۆری دەکرێ و دەشێ نە‌هێڵرێ و نەمێنێ لەبەر ئەوەی تەکنۆلۆژیای ئۆتۆمبیلی بێ شۆفێر پێشکەوتن بەدەست دێنێ. هەروەها کۆمپانیاکانی پارێزەران هەر لە ئێستاوە دەستی داوەتە بەکارهێنانی زانیاری و هزری دەستکرد بۆ بەسەرا چوون وخوێندنەوەی بەڵگە و دۆکیومێنتەکان ئەو کارەی کە لەوەوبەر لەلایەن تازە پارێزەرانەوە ئەنجام دەدرا. ئەم وتانەی (کارنی) وتەکانی مارکس مان وەبیر دەخاتەوە کەلە مانیفێستی کۆمۆنیست دا ئاماژەی پێدەدات. مارکس و ئەنگلز دەڵێن: ” بۆرژوازی ناتوانێ بمێنێتەوە بەبێ ئەوەی ئاڵووگۆڕی بەردەوام لە هۆکان و ئامڕازەکانی بەرهەمهێنان بکات و بەبێ شۆڕشکردن لە پەیوەندیەکانی بەرهەمهێناندا وە هەروەها کۆی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان، ناکرێ بوون وجودی هەبێت”.

کارنی هەروەها دەڵێ کە ڕەوتەکان بە دژی بیرو تێڕوانینە پێشینەکانە کە پێشنیاری ئەوە دەکات کە تەنها کار و پیشە دەستییەکان دەدرێ بە ئامێر و دەزگاکان، هەروەها ئاماژەی پێدا کە دوا ئاکام دەشێ مانای ئەوەبێ کرێکاری زیاتر ئامادەبن بۆ کارێک کە زیرەکی و هۆشی باڵاتر و زیاتری پێویست بێت لەبوارەکانی چاودێری و گەشت و گوزار.

زۆرێک لەو باوەڕەدان کە سەرهەڵدانی باڵی چەپ و ڕاستی توندڕەون لە تەواوی ئەوروپادا ئاکامی نایەکسانیەکانن. کاپیتاڵیزم ڕووبەڕووی مەترسی یەکی گەورە دەبێتەوە هەر ئەو تەکنۆلۆژیایەی کەخۆی دروستی دەکات دەبێتە هۆی بێکاریەکی زۆری کرێکاران چونکە کۆمەڵگا بەرەو بە ئامێری بوون و ئۆتۆمەیشن دەچێت کەئەمە سیستەمی سەرمایەداری دەخاتە قەیرانێکی گەورەی مەرگبارەوە و گٶڕی خۆی بەدەستی خۆی هەڵدەکەنێ.

کارنی کەلە ساڵی ٢٠١٩ دا پۆستەکەی خۆی بەجێدەهێڵێ، لەوباوەڕدایە کە گەشەکردنی لاوازی مووچە وهەقدەست لەوکاتەوە کە قەیرانی دارایی دەستی پێکردوە، ئەزموونی سەدەی ١٩ دووبارە  دەکاتەوە.

١٥/٠٤/٢٠١٨

Check Also

به‌ره‌و یه‌كڕیزی جیهانیمان .. به‌ره‌و كۆتاییهێنان به‌ جه‌نگه‌كان و برسێتی و هه‌ژاری

چالاکیەکانی ڕێکخراوی دەرەوە بە بۆنەی یەکی ئایار..  رۆژی جیهانی چینی کرێکار لەدەرەوە بۆ خویندنەوەی تەواوی ڕاپۆرتەکە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *