قوربانیانی توندوتیژی و ناموسپەستی

 

  • بەرواری ٥ ئەم مانگە کچێکی مناڵ کار کە تەمەنی تەنها ١٣ ساڵ بوو، لە شارۆچکەی زەرایەنی ناوچەی شارەزوور، پەنای بۆ خۆکوژی بردووە، بۆئەو مەبەستە لە رێگای پەتەوە خۆی خنکاندووە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە…
  • سەرلەبەیانی بەرواری ٦ ئۆکتۆبەر لە گەرەکی ئازادی شاری کۆیە پیاوێک ژنەکەی خۆی بەناوی” ش، ف، م” لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٨ کوشت… ئەو ژنە خاوەنی حەوت مناڵە… جیگای ئاماژەیە کە دواتر پیاوە بکوژەکە خۆیشی دەکوژێت…دەوترێت پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کراوەتەوە..
  • بەرواری ٦ ئۆکتۆبەر ژنێک بەناوی ئاڤان نەجمەدین کەخاوەنی چوار مناڵە لەشارۆچکەی فێنتۆنی بەریتانیا بەشیوەیەکی درندانەو لەماڵەکەی خۆیدا بەچەقۆ کوژراوە… ٣ کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەو ژنە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون…
  • ٧ ئۆکۆتۆبەری ئەم مانگە دایک و مناڵێکی کورد لەماڵەکەی خۆیان هۆڵەندا، کوژران و هێشتا دیار نییە بکوژ کێیەو هۆکاری ئەو رووداوە چییە؟
  • دوا نیوەڕۆی بەرواری ١١ی ئۆکتۆبەر لە شارۆچکەی حاجیاوای سەر بەئیدارەی راپەڕین ژنێکی تەمەن ٤٨ ساڵ بەناوی” ش، ع”، لە رێگای پەتەوە خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە… ئەو ژنە خاوەنی مناڵێکە… دەوترێت ئەو ژنە نەخۆشی دەرونی!! هەبوو.
  • ١٢ ئۆکتۆبەر، پیاوێکی تەمەن سەرو سی ساڵ لە شاری دهۆک، دوای ئەوەی لە روداوێکدا پیاوێک دەکوژێت، هاوکات دەچێت بۆ شارۆچکەی ئامێدی و لەویش ژنەکەی خۆی دەکوژێت و پاشان خۆ رادەستی پۆلیس دەکات… دەوترێت پەڕاو بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە…
  • ١٣ ئۆکتۆبەر ژنیك بەناوی” ا،ب،س” تەمەن ٢٤ ساڵ، لە سنوری شارۆچکەی چەمچەمال دەکوژرێت و پاشان تەرمەکەی فڕیدەدرێت… دواتر دەگوازرێتەوە بۆ خەستەخانەی چەمچەماڵ… تا ئیستا بکوژی ژنەکە دیار نییە، دەوترێت پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە.

جێگای باسە… لە شارەکانی ناوەراست و خواروی عێراقیش بەتایبەتیش بەغداو بەسرە… هەرەشەی کوشتن، لە ژمارەیەک ژن کراوە، کە کاری مۆدێل و جوانکاری دەکەن، یان هەڵسوراو چالاکوانی مەدەنین لەچوارچێوەی ئەو شاڵاوەشدا بۆ سەر ژنان، ژمارەیەک لە و ژنانە کوژروان لەوانە… تارا فارس، رەشا حەسەن، رەفیقە یاسری، کە لەبواری مۆدێل و جوانکاریدا کاریان دەکردو سوعاد ئەڵعەلی سەرۆکی رێکخراوی ودی بۆ مافەکانی مرۆڤ لەشاری بەسرە کوژرا… هەروەها ژمارەیەکیش زۆریش یان هەڵهاتوون و عێراقیان جێ هێشتووە، یان خۆیان حەشار داوە… ئەم سێڵاوی ژن کوشتنەی شارەکانی عێراق، لە هیرشێکی ڕێکخراو بەنەخشەی تاقمە میلیشیا کۆنەپەرستە تایفییەکان دەچێت…

تێبینی: ئەم هەواڵانە لەبۆپێشەوەی ژمارە ٣٨ کە بەرواری ١٥ی ئۆکتۆبەر بڵاوبۆتەوە

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *