قوربانیانی توندوتیژی و نامووسپەرستی….

 

  • ناوەڕاستی ئەم مانگە ژنێکی تەمەن ١٩ ساڵ، لەگوندی گورزەیی سەر بەناحیەی پردی، لە ڕێگای خوارنی حەبەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا و گیانی لەدەستدا… دەوترێت پەڕاو بۆ دۆسیەکەی کراوەتەوە.
  • بەرواری ١٦ جەنیوەری، ژنێک بەناوی” ڤ،ا،س” کە دانیشتوی شارەدێی بە سیدەکانی سەر بە قەزای سۆرانە لە رێگای چەکەوە بە سەختی بریندار دەکرێت… بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە نەتوانراوە وتەی لێوەر بگیرێت… دەوترێت پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم دۆسیەیە کراوەتەوە…
  • بەرواری ٢٦ ی جەنیوەری ژنیكی تەمەنداری دانیشتوای توەسورانی سەر بەناحیەی سەنگەسەر، لەڕیگای گڕبەردانە جەستەی خۆی هەوڵیداوە کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێ، و زیاتر لە ٩٠% جەستەی سوتاوە و رەوانەی خەستەخانەی سلێمانی کراوە… دوبارە دەوترێت پەڕاو بۆ دۆسیەکەی کراوەتەوە…
  • بەرواری ٢٧ جەنیوەری، کچیکی تەمەن بیست و سێ ساڵ بەناوی” پ، ڕ” لەشاری شنۆی کوردستانی ئێران لەڕیگای دەرزی لەخۆدانەوە، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا… جێگای باسە، ئەو کچە خوێندکاری زانکۆی پزیشکی ئورمییە بوو.

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٤٤ بەرواری ١/٢/٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە…

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *