ڕفاندنی جولیان ئاسانج بانگەشەی ڕۆژئاوا بۆ دیموکراسی بەدرۆ دەخاتەوە!…

ڕۆژی پێنج شەممە ١١/٤/٢٠١٩ جولیان ئاسانج، دامەزرێنەری ویکیلیکس لە باڵیۆزخانەی ئیکوادۆر لە لەندەن لەلایەن پۆلیسی میترۆپۆلیتانی دەوڵەتی بەریتانیا بەدەست بەستراوی دەڕفێنرێت. ئەمەش ڕاستەوخۆ و بە ماوەیەکی کەم بەدوای ڕەتکردنەوەی داوای مافی پەنابەرێتی جولیان ئەسانج لەلایەن حکومەتی ئەکوادۆرەوە دێت، لەکاتێکدا لە ٢٠١٢وە پەنای بۆ باڵوێزخانەی ناوبراو بردووە و مافی پاراستنی پێ بەخشراوە. بەڵام بەبیانووی پيشێلکاری نەریتە نێونەتەوەییەکانەوە ئێکوادۆر مافی پاراستنی لێدەسێنێتەوە و پۆلیسی بەریتانیا لەو بڕیارە ئاگادار دەکاتەوە. ئەمریکاش داوای ڕادەستکردنەوەی دەکات.

تاوانبارکردنی جولیان ئاسانج لەلایەن ئەمریکاوە بەدوای ئەوەدا دێت كە لەساڵی ٢٠١٠دا نزیکەی ٣٠٠ هەزار بەڵگەنامەی سەربازی و دیپلۆماسی ئەمریكا و ساتوسەودای حکومەتی ئەمریکا و وڵاتانی تری سەرمایەداری و کوشتار و پێشیڵکاری لەجیهاندا و بەتایبەت لە ئەفغانستان و عێراق و وڵاتانی تر بڵاوکردەوە.

ئەم هەنگاوە ڕێکەوتنی نێوان حکومەتانی ئیکوادۆر، بەریتانیا و ئەمریکا نیشان ئەدات بۆ کەیس دروستکردن بۆ ڕفاندنی جولیان ئاسانج. ئەمە ڕفاندنی ئاشکرای دەوڵەتییە بەتایبەتی لەلایەن دەوڵەتە زلهێزەکانەوە کە کارنامەیەکی کۆنیان هەیە لە ئینسان ڕفاندن و تاوانبارکردنی هەموو ئەوانەی دژیان بێت و هەرکەسێك پشت پەردەی تاوانەکانیان ئاشکرا بکات. ئەمەش گاڵتەجاڕیی ناوەڕۆکی دیموکراسی بۆرژوازی و مافی مرۆڤ و حكومەت و دەوڵەتەکانیان دەردەخات.

دژایەتی ئەو کارە قێزەونە هاوبەشەی ئەو وڵاتە سەرمایەدارییانە لە هێرشیان بۆ سەر ئاسانج و ویکیلیکس هێرشە بۆ سەر ئازادی ڕۆژانەمەگەری و ئازادی بەیان و ڕادەربڕین و ڕێگەگرتن و چاوترساندنی هەر کەسایەتی و لایەنێك کە کارە شاراوە و دژی ئینسانییەکانی دەسەڵاتدارانی سەرمایەداری ئاشکرا بکات. بۆیە دیفاع لە کارەکانی ئاسانج لە پەیوەند بە ویکیلیکسەوە دیفاعە لە ئازادی ڕۆژنامەگەری و مافی مرۆڤ. ئەرکی هەموو ئازادیخوازانە لە دژی ئەم ملهوڕی و ئینسان ڕفاندنە ڕابوەستنەوە و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئاسانج بکەن.

رێکخراوی دەرەوەی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

١٢/٤/٢١٠٢

Check Also

به‌ره‌و یه‌كڕیزی جیهانیمان .. به‌ره‌و كۆتاییهێنان به‌ جه‌نگه‌كان و برسێتی و هه‌ژاری

چالاکیەکانی ڕێکخراوی دەرەوە بە بۆنەی یەکی ئایار..  رۆژی جیهانی چینی کرێکار لەدەرەوە بۆ خویندنەوەی تەواوی ڕاپۆرتەکە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *