هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید

ئەوروپا کاتی چوون و هاتنەوە لە کار؛ بە سەعات کار ئەژمار دەکات.

دادگای ئەوروپا بڕیارێکی دەرکرد سەبارەت بەوکاتەی کە هەرکەسێک لە سەرەتای چوونی بۆ سەرکارو گەڕانەوەی لە کۆتایی ڕۆژەکەدا لە شوێنی کارەکەی، وەک سەعات کار بۆی ئەژمار بکرێت و بەپێی یاسا پارێزگاری لە مافی کرێکار بکرێت.

دادگاکە ئەوەی ڕوونکردەوە بۆ ئەو کرێکارانەی نووسینگەی جێگیریان نییە، لەجیاتی ئەو کاتەی کە بەڕێگەوە بەسەری دەبەن پارە وەربگرن. وا چاوەڕوان دەکرێت کە ئەو بڕیارە زۆرێک لە فەرمانبەران بگرێتەوە لەناو کیشوەری ئەوروپا.

دادگاکە لە بڕیارەکەیدا پشتی بەستووە بە یاساکانی یەکێتی ئەوروپا، ئەگەر کاتی خایەنراو لە ماڵی کرێکارەکە بۆ سەر شوێنی کارەکە یان بەپێچەوانەوە بۆ گەڕانەوە لەلایەن کۆمپانیاکەوە نووسینگە ناوچەییەکەی ڕەتکردبێتەوە، نەک بە ئارەزووی  کرێکارەکە خۆی بووبێت، لەم حالەتەدا کۆمپانیاکە دەبێت کاتی هاتووچوونی بۆسەر کار بە سەعاتکاری ڕەسمی کار بۆ ئەژمار بکات و هەموو بیمەکانی تەندروستی و ئەمنی پارێزراو بێت.

سەرکوتکردنی مانگرتنی خاوەن بڕاوانامە بەرزەکان  لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە بەغدا.

ئەحمەد عبدالستار.

سەدان کەس لە هەڵگرانی بڕوانامە بەرزەکانی دکتۆرا و ماجستێر، مانگرتنێکی کراوەیان لەبەردەم بارەگای حکومەت لە ناوچەی عەلاوی ناوەڕاستی بەغدا ڕێکخست و ماوەی پتر لە ١٠٠ ڕۆژی خایاند. داواکاری دامەزراندنیان لە حکومەت دەکرد، حکومەتیش بە بیانووی نەبوونی شوێن ئەو داوایەیان ڕەتکردۆتەوە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەری تازە.

رۆژی ٤ شەممە ٢٦ی ئەم مانگە، هێزێکی ئاسایش هەستا بە تێکدانی مانگرتنەکە لەبەردەم نووسینگەی سەرۆک وەزیران عادل عبدالمهدی. هێرشێکی دڕندانە بۆسەرمانگرتنەکە بە بەپرژاندنی  ئاوی گەرم بەسەر مانگرتوان کە لەهۆش چوون و بریندار بوونی لێکەوتەوە بە تایبەت لە ناو ژناندا. هەیسەم عەقیل یەکێک لە ڕێکخەرانی مانگرتنەکە قسە لەسەر هەندێک ڕاستی دەکات کە چەندە بە دڕندەیی مانگرتنەکەیان سەرکوتکراوە.

عەقیل گووتی “ئەمڕۆ لە ١٠٥ ڕۆژەکەی مانگرتنەکەمان ترسناکتر بوو، و تاوەکو ئێستا نەگەیشتووینەتە هیچ چارەسەرێک بۆ داواکاریەکانمان، لەکاتێکدا ئەم داواکاریانەمان لەبەردەم سەرۆک وەزیراندایە و چاوەڕێی واژۆکردنە”.

ئەوەشی زیادکرد” ئەمرۆ بەخۆپیشاندانێکی ئاشتیانە لە ٦ی بەیانیەوە بەڕێکەوتین بۆ بەردەم بارەگای ئەنجومەنی وەزیران، و دوای تێپەڕبوونی ٥ کاتژمێر بەسەر خۆپیشاندانە ئاشتیانەکەماندا، نوێنەری ئەنجومەن بەخۆی و لاپەرەیەکی سپی بەتاڵەوە هات کە هیچ مۆر و شتێکی بەسەرەوە نەبوو، بەیەک وشە پێی وتین” گۆچانی موسامان بەدەستەوە نییە داتانمەزرێنین”.

عەقیل بەردەوام بوو “پاشان هێزی پاراستنی ئاسایش ئاوپرژێنیان کردین بە ئاوی گەرم و یەکێک جگە لە چەند بریندارێک و کەسانێک تەلەفۆنی دەستیان لێ شکێندرا و هەندێک لەو ژنانە تەنانەت بەهۆی هێزی ئاوەکەوە حیجابی سەرپۆشیان لەسەر ڕاماڵدرا”.

هەروەها هێزە ئەمنیەکان دەستیان گرت بەسەر ڕایەخ و سەرچەف و بەتانی شوێنی مانگرتنەکەدا”، لەکاتێکدا مۆڵەتیشمان هەبووە بۆ خۆپیشاندانەکان، بەڵام ئەوانە ڕێز لە هیچ کەسێک ناگرن تەنانەت ئەوانەی کە خاوەن بڕاونامەشن.

هەروەها عەقیل گووتی کە هێزە ئەمنیەکان ٨ کەسیان دەستگیرکرد. ئێمەش لەهەوڵی ئەوەداین کە سکاڵا لەسەر هەموو ئەو کەسانە تۆمارکەین کە بەوشێوەیە توندوتیژیان بەرامبەرمان ئەنجامداوە. ئاماژەی بەوەدا کە” هەڵکشان لە ناڕەزایەتیەکانمان بەردەوام دەبێت و ڕێکاری جۆراوجۆر هەیە و دەیگرینە بەر، گەڕانەوە نییە و بەردەوام دەبین، و مانگرتن بەسەرکوت کۆتایی نایەت”.

مانگرتنی ٤٩ هەزار کرێکاری کۆماپانیای( جەنەراڵ مۆتۆر) پێدەنێتە هەفتەی دووەمی…

محەمەد عادل

٤٩ هەزار کرێکاری گەورە کۆپانیای دنیا بۆ دروستکردنی ئۆتۆمۆبیل (جەنەڕال مۆتۆر GM) دەستیان دایە مانگرتنێکی کراوە، دوای شکستهێنانی دانوسانەکانی نێوان نەقابەی کارگەری ئۆتۆمۆبیل UAW لەسەر داوای زیادکردنی کرێی کرێکاران و دابینکردنی بیمەتی تەندروستی باشتر و بیمەی کار بۆکرێکاران و جێگیرکردنی کرێکارانی کاتی و هەڵوەشاندنەوەی جیاوازی کرێی کرێکاران لە نیوەی شەوی ١٥ی ئەیلوول ٢٠١٩ کە دیاری کرابوو بۆ دەنگدان لەسەر مانگرتن لەکاتی نەگەیشتن بە ڕێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکە.

نزیکەی ٤٦ هەزار کرێکار لە کرێکارانی کۆمپانیاکە لە هەموو هێڵەکانی ٣٣ کارگە و کۆگا لە ٩ ویلایەتی ئەمەریکا دەستیان دایە مانگرتن، بەم شێوەیە نیمچە ئیفلیجیەک لە بەرهەمهێنانی گەورەترین کۆمپانیای دنیا دەستیپێکرد.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە ڕۆژی دوای دەستپێکردنی مانگرتنەکە لەلایەن جێگری نەقابە تێری تیدس ەوە بەم شێوەیە ئاماژەی بە مانگرتنەکە کرد” گەیشتن بە مانگرتن دوا مەنزڵگە بوو، بڕیاری مانگرتنیش بەکۆی دەنگ بووە. ئاماژەشی کرد بەوەی دانووسان بەردەوام دەبێت لەنێوان لیژنەی دانووسان لەلایەن نەقابە و کۆمپانیاکە تا گەیشتن بە نوێکردنەوەی گرێبەستە بەکۆمەڵەکانی کرێکاران بۆ هەلومەرجی باشتر. تیدس گووتیشی کە ئێستا کاتیەتی بۆ گردبوونەوە لەدەوری بەرژەوەندیەکانی کرێکارانی کۆمپانیاکە و بەرژەوەندیەکانیان، دوای ئەوەی بەشداریانکرد لەڕزگارکردنی کۆمپانیاکە لە داڕووخان و مایەپووچی لە ڕێگەی تەنازول کردن لە زۆرێک لە داواکاریەکانیان لەسەردەمی قەیرانی کۆمپانیاکە، دوای ساڵانێک لە بەدەستهێنانی قازانجێکی بێشووماری کۆمپانیاکە، لەسەر کۆمپانیاکە پێویستە چاوێک بخشێنێتەوە بە سیاسەتەکانی لەبەرامبەر کرێکاراندا.

دوای نەگەیشتی دانووسانەکانی هەردوولا لە ٢٩/٩/٢٠١٩ بەهیچ ڕێکەوتنێک، درێژترین مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆڕ پێ دەنێتە هەفتەی دوومیەوە. شایانی باسە ساڵی ٢٠٠٧ مانگرتن بۆماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام بوو. بەڵام ئەم مانگرتنە دوای مانگرتنی گەورەی ٦٧ ڕۆژەی ساڵی ١٩٩٨ لە بەشەکانی مەشیگان   و ٣٠ بەشی دیکەی لە سەراسەری ئەمەریکا بە گەورەترین مانگرتن ئەژمار دەکرێت.

لوبنان… خۆپیشاندان لەبەرامبەر قەیرانی ئابووری.

٢٩/٩/٢٠١٩ بەسەدان خۆپیشاندەر  لە ناوەڕاستی بەیروتی پایتەختی لوبنان گردبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبەرامبەر هەلومەرجی نالەباری ئابووری سەخت، کە ڕووی لەو وڵاتە کردووە بە شێوەیەکی دیار، هەروەها ترس لە هەلومەرجی نالەبارەی بەهای لیرەی لوبنانی. تێکهەڵچوون لەبەردەم بارەگای حکومەت لە ناوەڕاستی شار ڕوویدا، کاتێک خۆپیشاندەران ویستیان هێڵەکانی پۆلیس تێپەڕێنن، لەبەرامبەردا هێزە ئەمنیەکان بە قونبەلەی دەنگی  ویستیان بەربەهێرشی خۆپیشاندەران بگرن. خۆپیشاندەران هەستان بەسووتاندنی تایەی ئۆتۆمۆبیل لەسەرشەقامە سەرەکیەکانی بەیروتی پایتەخت، و گرتنی ڕێگاکان لەچەند شوێنێکی دیکەی لوبنان.

لەسەرەتا نزیکەی ٥٠٠ ناڕازی بەبەرزکردنەوەی ئاڵای لوبنان و گووتنەوەی شیعاری” شۆڕش…شۆڕش” لە مەیدانی شەهیدان کە دەکەوێتە ناوەڕاستی بەیروت پێش ئەوەی ڕووەو پەرلەمان و بارەگای حکومەت ڕێکەوتن و گردبوونەوە. دوایی لەبەردەم پەرلەمان خۆپیشاندەران هاواریان دەکرد” سەرای و ئەنجوومەن…دزن دزن” و” گەل دەیەوێت ڕژێم بڕوخێنێت”.

یەکێک لە بەشداربوان تەمەنی ٥٢ ساڵ بوو و لەیەکێک لە ڕێکخراوەکان کاردەکات گووتی” ئێمە شەووڕۆژ کاردەکەین بۆ دابینکردنی گوزەرانمان و بەتووڕەییەوە بەردەوام بوو” برسی بووین(…) و دزیان لێکردین، ئەمە بەسە” ڕەتیکردەوە لە گووتنی ناوی خۆی.

لە سالانەی دواییدا؛ ئابووری لوبنانی پاشەکشەیەکی زۆری بەخۆوە بینیوە، بەپێی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی گەشەی ٢.٠ ٪ لەسالی ٢٠١٨ بەخۆوە بینیوە. پەرلەمان لە تەمووزی ٢٠١٩ بڕیاری سکهەڵگوشینی دەرکرد بۆ کەمکردنەوەی (عجزی ساڵ).

گرانبوونی گوزەران و ژیان:

قەرزەکانی گشتی لە لوبنان بۆ ٨٦ ملیار دۆلار بەرزبۆتەوە، واتە پتر لە ١٥٠٪ ی کۆی داهاتی ناوەخۆ، ئەمەش سێهەم بەرزترین ڕێژەیە لە دنیا لە دوای ژاپۆن و یۆنان. لەم ڕۆژانەی دواییشدا ترس لە ئەگەری پاشەکشەی نرخی بەهای جێگیری لیرەی لوبنانی هەیە کە ماوەی دوو دەیەیە بە ١٥٠٠ لیرەی لوبنانی سنووردار کراوە لە بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمەریکیدا.

دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاماژەیان بەوەدا کە بانکەکان و نووسینگەی سەرافەکان فرۆشتنی دۆلاریان سنووردارکردۆتەوە لەترسی پاشەکشەی یەدەگی دراوی بیانی. لەڕاستیدا؛ فرۆشتنی دۆلار بۆ نزیکەی ١٦٠٠ لیرەی لوبنانی بەرزبۆتەوە بەهۆی داواکاری زۆرەوە. لە لوبناندا لە پاڵ لیرەی لوبنانی دۆلاری ئەمەریکی بەکاردێت.

نەقابەی خاوەن سووتەمەنیەکان ڕۆژی ٥ شەممەی ڕابردوو مانگرتنیان ڕاگەیاند لە بەرامبەر بەردەست نەبوونی بڕی ئەو دۆلارەی پێویستیانە بۆ کڕینی پێداویستیەکانیان لە کۆگاکانی سوتەمەنیدا بەهۆی کەمی دراو. بەڵام خاوەن وێستگەکانی سووتەمەنی هەینی ڕایانگەیاند لە هەلپەساردنی مانگرتنەکەیان دوای ئەوەی گەیشتنە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەت بە بەکارهێنانی لیرەی لوبنانی بۆ کڕینی سووتەمەنی. حاکمی بانکی لوبنان ڕیاز سەلامە سەرەتای هەفتە ڕەتیکردەوە کە لوبنان ڕووبەڕووی قەیرانی دراوی دۆلارە.

شکستی ژێرخان:

دوای شکستی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی لوبنانی لە چاکسازی ژێرخانی ئابووری ئەو وڵاتە بچووکە کە لەژێر قەرز و گەندەڵیدایە. ساڵی پار حکومەت لەبەردەم کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی کە لەپاریس گیرا بۆ یارمەتیدانی لوبنان بەڵێنیاندا بە دەستپێکردنی چاکسازی و کەمکردنەوەی مەسرەفی گشتی لەبەرامبەر وەرگرتنی پتر لە ١١ ملیار دۆلار بەشێوەی قەرز و بەهەنگاو، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرف نەکراوە.

ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٦١ی ١ ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ دا بڵاوبۆتەوە

Check Also

سەربەخۆی کوردستان لەبەردەم بازرگانی بە نەوتەوە!

عوسمانی حاجی مارف حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەسەڵاتی فرۆشتنی هەناردەی نەوت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *