مانگرتنی کرێکارانی گواستنەوەی ڤانکووڤەر و پەکخستنی هاتووچۆ …

نووسین و ئامادەکردنی : عەبدولا سڵێمان(مەشخەڵ) …
تشرینی دووەمی ٢٠١٩ڕۆژی پێنشەممە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە سەدا ٩٩ی کرێکارانی کۆمپانیای (Coast Mountain Company) کە دەکاتە زیاتر لە ٥٠٠٠ کرێکاری کۆمپانیای (وێست کۆست ماونتەین) کە لە سایەق باس و سایەق سیباس و کرێکارانی سیانە پێک دێن، بڕیار لەسەر مانگرتن و دەست لەکار کێشانەوە دەدەن لەبەرامبەر ڕەت کردنەوەی داواکانیان لەلایەن نوینەرانی کۆمانیاوە. سەرەتا نەقابەی کرێکاران مۆلەتی ٧٢ سەعاتی دایە کۆمپانیا بۆ وەڵامدانەوەی خواستەکانیان، بەڵام کۆمپانیا ئەو داوایەی پشت گوێ خست . بۆیە بڕیارەکەی نەقابەی کرێکاران هاتە بواری جێبەجیکردنەوە. ئەم مانگرتنە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە دەستیان پێکردووە و رێژەی خزمەتگوزاریی گواستنەوەیان لەناو شاری ڤانکۆڤەر لە سەدا سەد دابەزاندۆتە دە لە سەد. و بریار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتووش ئەگەر نەقابەی کرێکاران (Unifor Canada) یونیفۆر کەنەدا و نوێنەرانی کۆمپانیا تا ڕۆژی چوارشەم نەگەنە ڕێکەوتن، ئەوا ٩٠٠ کرێکاری تری سکایترەینیش پێیانەوە پەیوەست دەبن و جووڵەی گواستنەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە٢٧ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی لە سەدا سەد ڕابگرن. ئەم ئاکسیۆنە کرێکارییە لەوەوە هاتە بوون کە کۆنتراکتی نێوان نەقابە و کۆمپانیا تەواو بووە و کۆمپانیاش ئامادە نەبووە وەڵام بە داواکانی کرێکاران بداتەوە. کرێکاران داوا دەکەن هەقدەستەکانیان پانزە لە سەدا لەماوەی چوار ساڵی رابردوو زیاد بکەن، کەد ەکاتە ٦٨٠ ملیۆن دۆلار لە دە سساڵی ئایندەدا، لەکاتێکدا کۆمپانیا دوانزە لە سەدای بۆ کرێکارانی سیانە و دە لە سەدای بۆ سایەق باس ئۆفەر کردووە کە دەکاتە ٧١ ملیۆن دۆلار لە دە ساڵی ئایندەدا. لەکاتێکدا ماک دانیال و کاڤن دێزمۆند لێپرسراوی یەکەم و دووەمی ی ترانس لینک سالانە ١٠٠ هەزار دۆلار زیاتر مووچە وەردەگرن. واتە دوانزە لە سەدی ساڵانە پارەی خۆیان وەک بەرپرس زیاد دەکات. ئەو واتا مەک دانیال لە مووچەی سالانەی لەنیوان ٢٧٩،٨٢٨ تا ٣٧٢،٥١٣ هەزار دۆلار بووە و لە ساڵی ٢٠١٨ ٢٨٥،١٢١ و کاڤن دیزمۆندیش لەنیوان چوارسەد و شەش هەزار و شەش سەد و سی و چوار دۆلار بۆ پێنج سەد و حەڤدە هازارو چوار سەد و چلوسێ هەزار بووە. هەر شەش ئەندامی ترانس لینک سالانە ملیۆنیک و شەش سەد و حەفتا و نۆ هازار و پێنج سەد و بیست و نۆ دۆلارە.

بەپێی قسەکانی نوینەری نەقابەی کڕیکاران یونیفۆر کەنەدا کرێی کرێکارانی لە بەشەکانی میکانیک و کارەبا و بۆیە و پەنچەرچی و لەحیم ٣٢،٦١ دۆلارە لە سەعاتێکدا و کرێی سایەق پاسەکانیش ٣٠،٩١ دۆلارە لە سەعاتێکدا. ستیڤن سمیس سەرۆکی نەقابەی کرێکاران یونیفۆر کەنەدا دەڵێ (مانگرتن ئامرازێکی بەهێزە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان و هەوەرها بەدەستهێنانی هاوپشتی، بەڵام پارەی تێ دەجێت و بۆ ئەم مەبەستەش نەقابەی کرێکاران بڕی سێ ملیۆن دۆلاری کەنەدی لە گەورەترین یەکیتی کرێکارانی بریتیش کۆڵۆمبیا قەرز کردووە تا بتوانیت سەپۆرتی کرێکارانی مانگرتوو بکات.
شایانی باسە لە دوو سێ رۆژی ئایندەدا فشارەکانی نەقابە بۆ سەر کۆمپانیا چڕتر دەبێتەوە تا بتوانیت داواکانی بەدەست بهێنێت و ئەمەش بێ کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵکی ڤانکووڤەر ناچێتە پێشەوە. گەرچی کۆمپانیا ئامادەیی بۆ ئەو دۆخە وەرگرتووە، لەهەمان کاتیشدا ترسێکی گەورەی هەیە ڕووبەڕووی ڕەخنە و سەرکۆنە ببێتەوە، کەچی حیزبی دەسەڵاتدار پارتی دیموکراتی نوێ کە پارتێکی بەناو چەپ و لایەنگری کرێکارانە تا ئێستا هیچ شوێن دەستێکی بەم ئاکسیۆنەوە دیار نییە.

یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانی کرێکارانی گواستنەوەی شاری ڤانکووڤەر و تەنانەت هەرێمی بریتیش کۆڵٶمبیاش ئەوەیە کە یەکگرتنێکی پتەویان نییە و دابەشبوونەتە سەر چەندین نەقابەی جیاجیا کە ئەمەش ڕێ لە هاتنە مەیدانی سەدان هەزاریی کرێکاران دەگرێت. چونکە بەپێی کونتراکتەکان یەکەمین بەندی ڕیکەوتنەکانی نێوان نوێنەرانی دانووسانی کرێکاران و کۆمپانیاکان بریتییە لە نە مانگرتن نە دەرکردنی بە کۆمەڵی کرێکاران. هەروەها هەر نەقابەیەک بەجیا خەباتی خۆی دەکات(ئەگەر وشەی خەبات دروست بێت بۆ نەقابانە) و بۆیان هەیە سەپۆرت و پاڵپشتی نەقابەکانی تر بکەن بەڵام بۆیان نییە لەهیچ ئاکسیۆنێکی کرێکاریی بەشدار بن.
تێبینی(١) : بۆ نووسینی ئەم جەند دێرەی سەرەوە سەیری ئەم سەرچاوانەم خوارەوەم کردووە.

https://globalnews.ca/…/vancouver-transit-strike-exec-sala…/
https://www.richmond-news.com/…/updated-latest-negotiations…
https://www.citynews1130.com/…/bus-seabus-coast-mountain-s…/
https://www.straight.com/…/coast-mountain-bus-company-drive…
https://www.bcgeu.ca/home
تێبینی (٢) : هەر سایت و بڵاوکراوەیەک دەتوانێت سوود لەم بابەتە وەربگرێت و وەکو خۆی بێ دەستکاری بڵاوی بکاتەوە.

Check Also

سەربەخۆی کوردستان لەبەردەم بازرگانی بە نەوتەوە!

عوسمانی حاجی مارف حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەسەڵاتی فرۆشتنی هەناردەی نەوت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *