خۆپیشاندانەکانی شارەکانی عێراق، بەرەو فراوانتر و ڕێکخراوتربوون تر دەچن …

عەبدوڵا مەحمود …

لەرۆژی دوو ئۆکتۆبەرەوە جارێکی تر غەزەبی جەماوەری بێبەش، کریکاران و لاوان و خەڵکی بەشمەینەتی عێراق، بەرووی دەسەڵاتی تاڵانچی و دەسەڵاتی میلیشییایی دەستی پێکردووە. لەو رۆژەوە تا ئێستا خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و بەشێکی زۆری شارەکانی عێراقی گرتۆتەوە… لە دریژەی ئەو خوپیشاندان و نارەزایەتیە جەماوەرییەدا، تادێت خۆپیشاندانەکان فراوانتر دەبنەوە. ئەگەر لە رۆژانی یەکەمی خۆپیشاندانەکاندا، گومانێک هەبوو کە ئەوە زادەی ململانێیی نیوان حزب و میلیشیاکان و ناڕیکی ناو ماڵی “شیعی”ە، بەڵام بەرەتکردنەوەی بەکردەوەی هەموو لایەنەکان و گڕدانی بارەگای هەموو لایەنەکان، ئەو گومانە رەوێنرایەوە. ئەگەر سەرەتا تەنها گۆرەپانی تەحریر شوێنی کۆبونەوە نارەزایەتی فروانی جەماوەری بەغدا بوو، وەکو بزوتنەوەیەکی رەمزی بۆ خواستی گەورە، ئەوا ئێستا لەزوربەی ئەو شارانەی عێراقدا گۆرەپانی کۆبونەوەی جەماوەری دیاریکراوە. ئەگەر پیشووتر کۆبونەوکان زۆر لە گۆرەپانە گشتیەکان دەبوون، ئەوا ئیستا کۆبونەوەو خۆپیشاندانەکان بەرەوە شوێن تر دەکشێن. ئەگەر پیشتر خۆپیشاندانەکان کۆبونەوە و وتاردان و خستنە رووی داخوازییەکان بوو، ئیستا بەرەو دەست بەسەراگرتن و کۆنترۆڵکردن پشیوانی کریكاران بە بەشیک لە کرێکارانی نەوتی بەسرەشەوە دەستی پێکردووە، ئەگەر پیشتر بەشداری ژنان کەم و نابەرجەستە بوو، لە ئیستادا بەشداری ژنان تا دێت فراوانتر دەبێتەوە و سیمایەکی زۆر جوانی بەخشیوە بە خۆپیشاندان و کۆبونەوەکان… ئەگەر پێشووتر ئاستی رێکخراوبوون لاواز بوو، ئەوا ئیستا دەستبردن بۆ کاری رێکخراوبوونی خۆپیشاندانەکان، لە دابەشکردنی خۆراکەوە بۆ هاوکاری یەکتری، بەرینتر دەبێت. ئەگەر پیشوتر دروشم و داخوازییەکان ناچاری و سنوردار بوون، ئەوا ئیستا دروشمەکان رووی لە گۆڕێنی دەسەڵاتی سیاسییە و روخاندنی حکومەتە. دەسەڵاتی سیاسی بەمەبەستی خامۆشکردنەوەی خۆپیشاندانەکان و رەوانەکردنەوەی جەماوەری ناڕازی بۆ ماڵەوە ملی بەدەیان بەڵێن داوە، بەڵام بەوهۆیەوە کارنامەی ئەو دەسەڵاتەو بەڵینەکانی کاتی هەڵبژاردنیان بەشوێنێک نەگەیشت و لە جێگایدا، پرسی تاڵانی دەیان ملیار دۆلاری بۆتە ویری سەر زمانی میدیا و لەوەش واوەتر جەماوەری ناڕازی.

کرێکاران و جەماوەری بێبەشی عێراق، هێشتا لە راستای روخاندنی ئەم رژێمە هارو سەرکوتگەر و تاڵانچیەی سەرمایەدا، رێگایەکی دریژتریان لەبەردەمدایە. رێکخراوبوون لە شوێنی کار و ژیان، و ئاسۆی سیاسی رۆشنی خەباتکارانەی سۆشیالیستی، پیکهێنانی کۆمیتەکانی گەرەک و کارگەکان بۆ سەرپەرشتی خۆپیشاندان و وەریخستنی مانگرتنەکان، کۆنترۆڵ کردنی چەرخەکانی بەرهەم هێنان، پێکهێنانی شوراکان و بۆ بەڕیوەبردنی گەرەک و کارگە و کارخانەکان، لەجیگای دەسەڵاتی بەزۆر داسەپاو… ئەو ئەرکانەن، کە لەدریژەی خۆیدا دەتوانێت بەرگێکی رادیکاڵتر ببەخشێت بە نارەزایەتیەکان و ئایندەی سەرکەوتنیشی هەنگاو بەهەنگاو بنەخشێنێ. دیارە بەهەمان ئەندازەی ئەو خۆپیشاندان و نارەزایەتیە جەماوەریانە، ریکخراوتر، رۆشنتر لە داخوازییەکان، پیادەکردنی دەسەڵاتی جەماوەری لەو شوینانەی ئیمکانی هەیە، وە نیشاندانی ئەلگۆی خۆبەرێوەبەری سەرکەوتوو، بە گرتنە بەری رێ و شوێنی گونجا و بەرقەراکردنی یاساو ریسای بەرابەری خوازانەو ئینسانی و پێشکەوتوانە،… دەتوانێت هاوپشتی ناوچەیی و جیهانی بۆ پشتیوانی لە خۆی دەستبەر بکات و دەستی سەرکوت و ملهوریش ببەستێت.

Check Also

به‌ره‌و یه‌كڕیزی جیهانیمان .. به‌ره‌و كۆتاییهێنان به‌ جه‌نگه‌كان و برسێتی و هه‌ژاری

چالاکیەکانی ڕێکخراوی دەرەوە بە بۆنەی یەکی ئایار..  رۆژی جیهانی چینی کرێکار لەدەرەوە بۆ خویندنەوەی تەواوی ڕاپۆرتەکە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *