هەشت کرێکار لە ماوەی کەمتر لە دوومانگدا بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە گیانیان لەدەستداوە …

* بەرواری ١٢ دیسمەبەر، بەهۆی رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە هەردووک کرێکار باوک و کوڕ کە کاریان کارپیکردنی مولیدە بووە، لەکاتی هەڵکردنی موەلیدەیەکدا موەلیدەکە گڕ دەگرێت و هەردووکیان دەسوتێن و دەبنە قوربانی.

* بەرواری ٨ دیسەمبەر دوو کریکاری تر یەکیکیان لەسنوری ئیدارەی راپەرین و ئەوی تریان لە شارەزوور لەکاتی کارکردندا لەشوێنی کارەکەیان بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە گیانیان لەدەستداوە.

* بەرواری ١٢ نۆفەمبەر کرێکارێکی خەڵکی بۆکان بەناوی” بەهمەن قادری” لە شاری هەولێر لەکاتی کارکردندا لەسەر ستونی کارەبا، کەوتۆتە خوارەوە گیانی لەدەستدا.

* بەرواری ٢٣ نۆفەمبەر کرێکارێکی تر بەناوی ” ئیرەج سەعیدی” خەڵکی ئورمیەی ئیران، لەشاری سۆرانی کوردستانی عیراق لەکاتی کارکردندا و بەهۆی روخانی دیوار بەسەریدا گیانی لەدەستدا

* بەرواری ٢٠ نۆفەمبەر کریکارێکی تر بەناوی”هادی سەبوری” تەمەن ٣٥ ساڵ لەشاری هەولێر لەکاتی کارکردنداو بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە کەوتنە خوارەوەی لە بەرزایەکی زۆرەوە گیانی لەدەستداوە.

* بەرواری ٢٩ نۆفەمبەر کریکارێک کە خەڵکی ساری سەردەشت بوو، بەناوی” محەمەد قازی” لەشاری سلێمانی بەهۆی بەربوونی غازەوە، لەشوێنی حەوانەوەی خۆی گیانی لەدەستدا.

گیان لەدەستدانی هەشت کرێکار لە شوێنی کارو تەنانەت شوێنی پشودانیان، زەنگێکی مەترسیدارە. نیشانەی ئەوەیە کە شوێنی کاری کرێکاران زۆرتر لە مەیدانی جەنگ دەچێت تا جێگایەک بۆ کاری بەکرێ  لە پێناو دابین کردنی ژیانی کرێکاران و خیزانەکانیان… ئەمەش لەگەڵ ئەوەدا کە چاوچنۆکی کۆمپانیاو سەرمایەدارەکان دەخاتە روو، بەوهۆیەوە لە پێناو قازانجی زۆرتردا ئامادەنین ژینگەی کرێکاران لەرێگای دابین کردنی پیداویستیەکانی کارەوە، باش بکەن و رێگە لەو کارەساتانە بگرن کە ڕووبەڕووی کرێکاران دەبێتەوە… هاوکات ریسوایی دەسەڵات دەخاتە روو کە گیانی کرێکاران بۆیان بایەخێکی نییە لەچاو خزمەکردن بە سەرمایەدارەکان و کۆمپانیا چاوچنۆکەکانیان… کریکاران پیویستە بۆ بەرگرتن لە خۆیان و بۆ داسەپاندنی خواستەکانیان، ریزەکانی خۆیان رێکخراو یەکگرتوو بکەن، وە ریكخراوەی جەماوەری سەربەخۆی خۆیان پێک بهێنن…

ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٦٦ی بەرواری ١٥ دیسەمبەری ٢٠١٩ دا بڵاوبۆتەوە

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *