به بۆنه‌ی ٨ ی مارسه‌وه …
گه‌شاو ڕه‌حیم …
سه‌ره‌تا هە روەکو هەموو ساڵێک، بۆ ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و دڵ پڕ لە هیوای ئازادی و یەکسانی هەمەلایەنەی ژن و پیاو، ڕۆژی هەشتی مارس ڕۆژی بە رەنگاربوونەوە و ڕۆژی بەگژاچونەوەی ستەمکاری پیرۆز ڕادەگرم.
لەوکاتەوەی کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بۆ دوو چین دابەشکرا (چەوساوە و چەوسێنەر)، ئیتر نەهامەتیەکانی ژنان و دەردەسەریەکان و بە پلە دوو کردن و لە هە مان کاتدا بەکارهێنانی ژنان وەکو ئامڕازێكی دامركانه‌وه‌ی ئاره‌زووه سێكسیه‌كان پەرەی پێدراوه. به‌ڵای له‌شفرۆشی یه‌خه‌ی ژنانی گرتووه، به‌زۆر هاوسرگیری پێكردن و هاوسه‌رگیری به مناڵانی خوار ١٨ ساڵی بۆته مۆته‌كه‌ی سه‌ر سنگی ملیۆنه‌ها ژن و كچی ئه‌م سه‌ر گۆی زه‌مینه. له هیچ شوێنێكی ئه‌م دنیایه جێگه‌یه‌ك نادۆزیته‌وه كرێی ژن و پیاو بۆ هه‌مان كار یه‌كسان بێت. توندوتیژی دژی ژنان له ناو خێزان و ناو كۆمه‌ڵگا یه‌كێكه له هه‌ره پیسترین دیارده‌كانی ئه‌م دنیایه‌ی ئێمه. ئه‌گه‌ر ته‌نها ته‌ماشایه‌كی ڕاپۆرت و ئاماری ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكه‌ین، بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێت چ كاره‌ساتێك له كۆمه‌ڵگای مۆدێرن و ئه‌مڕۆی سه‌رمایه‌داریدا به‌سه‌ر ژناندا سه‌پێندراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هەر خودی ساڵی پار و ئە‌م چەند مانگەی ئەمساڵ بە بەهانەی پەتای (کۆرۆنا) بێجگە لە بێکارکردنی هاوچینە کانمان( پیاوان)، چە ند بەرابەر ژنان بێکارکراون و خزێنراونەته‌وه کونجی ماڵەوە. کاری بێکرێی ڕۆژانەی ژنان ئه‌وه‌نده‌ی تر زیادی كردووه هه‌ر له مناڵ بەخێوکردن و خواردن دروست کردن و جل شتنه‌وه بگره تا ئامادەکردنی مناڵ بۆ قوتابخانە و هێنانە وەیان بۆ ماڵە وە و دەیان كاری تر. كاتێكیش كه قوتابخانه‌كان به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه دائه‌خرێن، له ماڵیشه‌وه ئه‌بێت هاوكاری خوێندن و فێركردنی مناڵه‌كانیان بكه‌ن. هێشتاش پێیان ئه‌ووترێ كه کارناکەن و هەر لە ماڵەوەن! خۆ ئەگەر پیاوەکەشی گۆشکراوی دەستی بیری کۆنەپەرستانە بێت کاتێک دێتە ماڵەوە، ئەبێت ژنه‌كه دەم بە پێکەنین و باوەشی گەرمی بۆ بکاتەوە. ئەگەر نا، ئەوە لێدان و سوکایەتی پێکردن و تەنانەت هە ندێک جار کوشتنیشی لە دوایە. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چ بۆ ژنانێك كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا ئه‌ژین به‌وجۆره‌یه و چ له ناوه‌وه‌ی كوردستان، كه چه‌ند بار قورس‌تر و خراپتره. با ئه‌وه‌ش له‌ولاوه بوه‌ستێت كه بێکارکردنی ژنان و ناردنەوەیان بۆ کونجی ماڵە وە لە قازانجی بۆرژوازیە و ساڵانە ملیارەها دۆلار قازانجی بۆ ئەگەڕیتەوە. ئه‌گه‌ر ئه‌مه له وڵاتانێكی پێشكه‌وتوودا بێت، ئه‌وا ئه‌و ژنانه‌ی بێكاركراون بیمه‌یه‌كی بێكارییان پێئه‌درێت كه زۆر كه‌متره له‌و كرێیه‌ی كاریان پێئه‌كرد. سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ماڵه‌وه كه باسكران ئه‌بێت به خۆڕایی و ده‌وڵه‌ته‌كان خۆیان له‌ژێر باری به‌رپرسیارێتیدا ئه‌دزنه‌وه. دیاره ئه‌مه بۆ كوردستان هه‌ر زۆر خراپتره و نه بیمه‌یه‌ك و نه موچه‌یه‌ك و نه هیچ شتێكیش له ئارادا نییه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش له كوردستان كوشتن له‌سه‌ر ناموس، توندوتیژی به شێوه‌یه‌كی مونه‌زه‌م چ له ناو خێزان و چ له شوێنی كار و ناو كۆمه‌ڵگا به گشتی دیارده‌یه‌كی ناشرینی به‌رچاوه. ئاخر كاتێك ئه‌ڵێین توندوتیژی له كۆمه‌ڵگا و شوێنی كار خۆ ته‌نها مه‌به‌ست له‌وه نییه كه له‌و شوێنانه‌ش ژنان كوته‌ككاری ئه‌كرێن، ئه‌و هه‌موو فشار ده‌رونی و گێچه‌ڵه سێكسیه و هه‌تا لاقه‌كردن و ناچاركردنی ژنان بۆ ملدان به سێكس كردن له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار و ده‌ستڕۆیشتووه‌كاندا تاكو كاره‌كه‌یان له ده‌ست نه‌ده‌ن، فشارێكی زۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له ده‌زگا و كه‌ناڵه ڕه‌سمی و ناڕه‌سمیه‌كان، له مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان، له به‌رنامه به‌ناو ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه به پاره‌ی زۆروزه‌به‌ندی دزراو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌ڕێوه‌ئه‌برێن، هه‌تا ده‌ركردن یاسا و ڕێسای كۆنه‌په‌رستانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مان، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و جۆره جیاوازانه‌ی توندوتیژین كه كه‌سێتی ژنانی وردوخاش كردووه بۆ ئه‌وانه‌ی كه شانسیان له ژیاندا مانه‌وه‌یان ماوه.
هێشتاش به هۆی ئه‌و سیاسه‌ت و یاسا كۆنه‌په‌رست و دژه‌ژنیانه‌وه كه ده‌سه‌ڵات پیاده‌ی ئه‌كات، ئه‌بینین لایه‌نه ئیسلامیه‌كان كه ئه‌وانیش پاره‌ی كۆمه‌ڵگا كراوه به قوڕگیاندا، مه‌راسیمی كۆنه‌په‌رستانه‌ی له‌چكدان به‌سه‌ر كچان و باڵاپۆشی سازده‌كه‌ن و ئه‌یانه‌وێ بڵێن ئه‌وانه جێگای شانازین بۆ كچان و ژنان. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و كچ و ژنانه‌ی كه له شاشه‌كانه‌وه به زۆر ئه‌یانهێننه قسه ئازاد بن و له‌ژێر هیچ جۆره فشار و ناچاریه‌كدا نه‌بن، ئاماده نین خۆیان باڵاپۆش و محه‌جه‌به بكه‌ن. وه‌ك هه‌ر ژن و كچێكی تری ئازاد پێیان خۆشه له جلپۆشین و هه‌تا دیاریكردن بیروڕایاندا ئازاد بن.
هه‌موو ئه‌و دیارده دژی ژنی و به‌ڵایانه‌ی به‌سه‌ر ژناندا دێت به‌شێكه له سیاسه‌ت و یاسا و په‌یڕه‌وی ده‌سه‌ڵات. ده‌سه‌ڵاتێك كه هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تاوه وتم له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌وساندنه‌وه و نایه‌كسانی دامه‌زراوه. ده‌سه‌ڵاتی چینێكی پێكهاتوو له كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵگا كه هه‌رچی سه‌روه‌ت و موڵكی كۆمه‌ڵگایه لای ئه‌وان كۆبۆته‌وه له‌سه‌ر حسابی برسی و هه‌ژاركردنی خه‌ڵكی بێبه‌ش و زه‌حمه‌تكێش به ژن و پیاوه‌وه. ئه‌وه‌تا هێشتاش به چه‌ندین شێوه هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌دات ژنان بكات به گژی پیاواندا و وه‌ك به‌شێكی جیاواز له كۆمه‌ڵگا ڕایانبگرێت. به‌ڵام ئایا به ڕاستی پێویست نییه كه ژنان و پیاوان پێكه‌وه ده‌ركی ئه‌م ڕاستیه بكه‌ن؟ ئایا پێویست نییه ژنان بزانن كه ده‌سه‌ڵات ئه‌یانكات به گژی هاوچینه‌كانیاندا؟ پێویسته ژنان بزانن كه به‌شێك و پارچه‌یه‌كی جیانه‌كراوه‌ی كۆمه‌ڵگان و ئه‌بێت ده‌ست له‌ناو ده‌ست و به هاوكاری هه‌ر ئه‌و هاوچاره‌نووسانه و له جوڵانه‌وه‌یه‌كدا كه ڕزگاری ته‌واوی كۆمه‌ڵگای له پێش خۆی داناوه زنجیره‌كانی نایه‌كسانی كه له ده‌ست و پێیان ئاڵێنراون بپچڕێنن. ئیتر ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه له توانایدا هه‌یه كه له‌جێی كۆمه‌ڵگایه‌كی نایه‌كسان و ناداد، كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ‌چین و چه‌واسانه‌وه دابمه‌زرێنێت و تیایدا ته‌واوی مافه ئینسانیه‌كانی ژنانیش پارێزراو بێت.
هه‌رچی كۆنه‌په‌رستی و یاسا و فه‌رهه‌نگی دژه‌ژنی و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی ژنان بۆته‌وه ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسیاره و هه‌ر به‌وانه‌ش ئه‌یه‌وێت خۆی به‌رهه‌م بهێنێته‌وه و بپارێزێت. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه كێشه و مه‌سه‌له‌ی ژنانیش سیاسیه و پێویسته ڕووی له‌و ده‌سه‌ڵاته بێت. كه‌واته ئیتر ئە‌م دەسەڵاتەژن کوژە ئە بێت بارگەی خۆی بپێچێتەوە و بڕوات و لە جێگایدا دەسەڵات بۆ خەڵک خۆی بگەڕێتەوە. ده‌سه‌ڵاتێك بێت کە ماف و شەخسیەت و کەرامەتی ئینسانی بۆ ژنان و تاكه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا بگێڕێته‌وه.
ده با له هەشتی مارسدا ده‌ستی ئە‌م هاوخه‌باتیه‌ی یه‌كتر بگرین له پێناو لابردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و به‌دیهێنانی ئازادی و یه‌كسانی بۆ هه‌مووان.
ئه‌ڵمانیا
٥\٣\٢٠٢١