١٣٠٠ لە کرێکارانی پۆڵا لە ٥ ویلایەتی ئەمریکا دا دەست دەدەنە مانگرتن لەبەرامبەر ناهەمواری باروڕەوشی کاردا…

سالار حەمەسەعید:

کرێکارانی پۆڵای کۆمپانیای ئەلیگێنی تەکنۆلۆژی یەکگرتوو دەستیان هەڵگرت لە کارەکانیان لەناڕەزایەتی بەرامبەر بە خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیاکە .  ٣٠ ی مارسی ٢٠٢١ کرێکاران دەستیان کردە مانگرتن لە پنسلڤەینیا، ئۆهایۆ، نیویۆرک و ماساچوسێتس و کۆنێتکت. ئەم مانگرتنە پاش ساڵێک لە دەستپێکردنی دانوستانەکانی یەکیەتی کرێکارانی پۆڵا لەگەڵ کۆمپانیای ئەلگینی تەکنۆلۆژی یەکگرتوودابوو. یەکیەتیە کرێکاریەکان ناڕازین بە داواکاریەکانی کۆمپانیاکە لە هەندێ دەستلێگرتنەوەی ئابووری و گرێبەستی دا. یەکیەتی کرێکارانی کۆمپانیای ناوبراو دەڵێن کە ئەم کۆمپانیایە  ڕێوڕەوشی ناعآدیلانەی گرتۆتەبەر بەرامبەر بە کرێکاران.

یەکیەتیە کرێکاریەکان دەڵێن کەئێمە هەموو ڕێوشوێنی پێویستمان گرتۆتە بەر تا بەرێوبەران بهێنینە سەر مێزی گفتووگۆ بەڵام ئەوان ئامادەنابن و یەکێک لەومەسەلانەی کە جێگەی مشتوومڕبووە لە دانوستانەکاندا کێشەی چاودێری تەندروستی بووە.

هەروەها کرێکاران ناڕازین بەو سیستەمە نوێیەی کە بەڕێوبەرایەتی کۆمپانیاکە دەیەوێ بیهێنێتە ناو کارگەکانیەوە ئەویش هێنانی سیستەمی دوو ئاستییە بەتایبەتی بۆ ئەو کرێکارانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٤ەوە دەست بەکاردەبن کە ڕووماڵێکی تر دەیانگرێتەوە واتە بەپێی سیستەمی ئاستێکی نزمتر لە کرێکارە کۆنەکان کە ڕووماڵێکی گرانتر دەبن، مامەڵەدەکرێن.

یەکێک لە مەسەلەکانی تری کە جێگەی مشتوومڕی زۆری هەردوولا بووە مەسەلەی داخستنی کارگەکان بووە کە مەسەلەیەکی گەرمی باسەکان بووە. یەکێکی تر لەوبابەتانەی کە سەندیکاکان هەوڵی بۆدەدەن بابەتی خانەنشینییە کە داوادەکەن لە بەرێوەبەرایەتی ئەو کارگایانە کە مووچەی خانەنشینی بدرێت بەو کرێکارانەی کە بەزۆر خانەنشین دەکرێن وە مووچەی شایستەی خانەنشینی خۆیان پێبدرێت. 

هەندێ لەکرێکاران دەڵێن کە خاوەنکارەکان دوو لەسەر سێی بەشەکانی کارکردنیان داخستوە و بەردەوام دەڵێن هەلیکاری تر دروستدەکەن بەڵام هەر قسەیەو ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمە لەکاتێکدا تەکنۆلۆژیا بەردەوام دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کار و دەرکردنی کرێکار وە بەردەوام بوون لەسەر کارەکانمان بەبێ زیادبوونی هەقدەست وە قوربانیدان لەپیناو بێکارنەبووندا. ئەوان پێمان دەڵێن کە کارگەکان لە باروڕەوشێکی ناهەمواردایە ئەمە لەکاتێکدا ملیۆنەها دۆلار دەدەن بە بەڕێوبەرانی تەنفیزی ئەم کارگەو کۆمپانیایانە.

کرێکاران ڕەشبینن لە بارو وەزعی ناهەمواری کارگەکان و باوەڕی پێناکەن. لەبەرئەوەی بەڕێوبەرانی جێبەجێکار بەردەوام وەک جاران قەرەبوو دەکرێنەوە و دەڕماڵە وەردەگرن کە ئەمە شتێکی بێمانایە.

ڕێژەی خستنەسەرکاری کرێکاران بە لەسەدا ١٧ کەمیکردوە لەکۆی تێکڕای ژمارەی کرێکاراندا واتە بە ژمارە دەکرێ بوترێت ١٤٠٠ کرێکار کەمتر دەخرێنە سەرکار. ئێستا داخستنی زیاتری بەشەکانی کارکردنی کرێکاران پێشنیاردەکرێت لەلایەن بەڕێوبەرانی کارگەکانەوە واتە بێکارکردنی زیاتری کرێکاران.

سەرچاوە:

https://inthesetimes.com/article/steelworkers-union-strike-brackenridge-pennsylvania?fbclid=IwAR08m1VNmVLrUPxNPiRKr8xban03g52IwfvH67suzMHdAreU_jRI7c-f_rs

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *