14/7/2000 ده ساڵ به‌سه‌ر په‌لاماره چه‌كداریه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه به بڕیاری تاڵه‌بانی‌و به ڕابه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌دژی كۆمۆنیزمی كرێكاری به‌ڕێوه‌چوو، تێپه‌رده‌بێت. ئه‌م په‌لاماره له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكی شه‌ڕفرۆشی‌و كۆنه‌په‌رستانه‌ی یه‌كێتی بۆ ڕازیكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و ڕژێمی به‌عسدا هاته‌كایه‌وه، كه له سه‌ره‌تاوه به ناردنی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌مكوتكردن ده‌ستی پێكرد، پاشان هه‌وڵیاندا په‌رده‌ی قانون به‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌دا بده‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش شكاتنامه‌یه‌كی پر له شه‌رمه‌زاری به به ئیمزای “نه‌زه‌ر عه‌لی ئه‌كبه‌ر”ه‌وه خسته به‌رده‌م دادگای خۆیان‌و داوایان كرد حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری وه‌كو حزبێكی تاوانبار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوای “هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قانونی ئه‌حواڵی شه‌خسی به‌عس‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌و جیاكردنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له ده‌وڵه‌ت‌و سیسته‌می كارگێڕی ده‌كاو یاسای كاری كرێكاری‌و پلاتفۆڕمی خواسته‌كانی مناڵان‌و ژنان‌و لاوانی بڵاوكردۆته‌وه”، بدرێته دادگا‌و هه‌ڵسوڕانی قه‌ده‌غه بكرێت. گوایه ئه‌م داوایانه تاوانن‌و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌ستوره‌ن كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی یه‌كێتی له ڕژێمی به‌عسه‌وه به‌میرات وه‌ریگرتووه، به‌ڵام كاتێك ئه‌م پیلانه سه‌ری نه‌گرت‌و له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی ئازادیخوازان به‌ره‌و ڕوو بووه‌وه، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه‌وته هێزكۆكردنه‌وه‌و گه‌مارۆدانی بنكه‌و باره‌گاكانی حزب له‌شاری سلێمانی‌و بڕینی ئاو‌وكاره‌باو ته‌له‌فۆن‌و قه‌ده‌غه كردنی هاتووچۆ‌و زیندانی كردنی ده‌یان ئه‌ندام‌و لایه‌نگری حزب‌و ته‌قه‌كردن له خۆپیشاندانی هێمنانه. سه‌ره‌نجام بڕیاری داخستنی ده‌رگای دانوسان‌و گفتۆگۆیان له‌به‌رده‌م حزبماندا به‌ست‌و ده‌ستیان برد بۆ كوشتاری كۆمۆنیسته‌كان‌و ژماره‌یه‌ك هاوڕێ‌ی حزبیان به‌ناوه‌كانی”عه‌بدولباست موحسن، ئیبراهیم محمد ڕۆسته‌م، هاوڕێ له‌تیف، محمه‌د مسته‌فا، ئومێد نیك‌بین” له نێو شاردا‌و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه له كه‌مینێكدا كوشت‌و هاوڕِێیانێكیشیان به‌برینداری ده‌ستگیركرد. سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌م تاوانه‌شیه‌وه ڕانه‌وه‌ستاو دواتریش وه‌فدێكی حزبمان كه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌و به‌رگرتن به‌فراوان بوونه‌وه‌ی په‌لاماردانه‌كه چووبووه لایان، وه‌فده‌كه‌یان ده‌ست به‌سه‌ركرد‌و بڕیاری داخستن‌و قه‌ده‌غه‌كردنیان خسته بری گیانی راِبه‌ری حزبه‌وه، به‌مجۆره‌ش ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی حزبداو كه‌وتنه تاڵانكردنی مومته‌له‌كاته‌كانی. له‌كه‌نار ئه‌م تاڵانچێتیه‌شدا، په‌لاماری بنكه‌ی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كانی وه‌ك رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان‌و سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان‌و ڕێكخراوی مامۆستایانیانداو ده‌رگای حزب‌و ئه‌م ڕێكخراوانه‌یان به‌ست. به‌مجۆره سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نمونه‌یه‌كی تری له‌كوشتار‌و تاڵانچێتی خسته سه‌ر مێژووی تاوانكاریه‌كانی خۆی، مه‌گه‌ر ئه‌مه له هێزه‌كانی تاڵیبانی ئه‌فغانستان‌و چه‌ته‌كانی سۆماڵ بینرابێت.
ئه‌وكات سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌م سیاسه‌تی شه‌ڕفرۆشی‌و ملهوری‌و په‌لاماره‌ی خۆی بۆ سه‌ر حزبی كۆمۆنیست به”ناردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزی چه‌كداری حزبه‌كان له شار” پاساو ده‌كرد، له‌كاتێكدا بۆ هه‌ر ئینسانێكی ساده رۆشنبوو كه‌ئه‌م هێرش‌و په‌لاماردانه نه‌ك هه‌ر هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌م پاساوه‌وه نه‌بوو به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ پیلانێك بوو به دژی ئازادیخوازی كۆمه‌ڵگا‌و به دژی خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێشی كوردستان‌و بۆ كپكردن‌و سه‌ركوتی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری، كه حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری له‌جه‌رگه‌یدا ئاڵای داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش‌و ژنان‌و لاوانی, له ڕاستای هێنانه‌كایه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی جه‌ماوه‌ری وكۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد‌و یه‌كسان‌و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌ڵبڕیبوو. به‌تایبه‌تی كه ده‌سه‌ڵاتی حزبه بۆرژوا ناسیونالیسته‌كانی كوردستان‌و له‌پَیشیانه‌وه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌توندی خۆیان به‌قانون‌و سیسته‌می كارگێڕی به‌عسه‌وه گرێ دابوو. هه‌روه‌ها بۆ ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی‌و ناوچه‌گه‌رێتیان‌و بۆ پاراستنی بازاڕی گه‌نده‌ڵی‌و تاڵانچێتیان چاویان له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆیان به وڵاتانی كۆنه‌په‌رستی ناوچه‌كه‌وه بڕیبوو، له‌ئاستی قه‌بوڵكردنی كه‌مترین داخوازی خه‌ڵك‌و هیچ لایه‌نێكی ئازادیخوازدا نه‌بوون و ده‌ترسان له‌وه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری به‌ڕه‌یان له‌ژێر پێ ده‌ربكێشێت. هه‌ربۆیه سیاسه‌تی شه‌ڕفرۆشی و كوشتاری كۆمۆنیسته‌كانیان گرته‌به‌ر، تا له ڕیگای سه‌ركوت‌و هه‌لِپێچانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریه‌وه، كۆمه‌ڵگای كوردستان سه‌ركوت بكه‌ن‌و جه‌ماوه‌ری ناڕازی چاوترسێن بكه‌ن. له هه‌مان كاتدا باره‌گا چه‌كداریه‌كانی خۆیان‌و حزبه‌كانی تر له گه‌ره‌كه‌كان‌و شوێنه‌گشیه‌كاندا وه‌ك خۆیان مانه‌وه‌و جێگای نیگه‌رانی خه‌ڵكی بو‌ون.
ئه‌گه‌رچی له‌م په‌لامارو تاوانكاریه‌دا سه‌ره‌نجام سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی توانی به‌ئامانجه‌كانی خۆی بگا‌و دڵی دۆستانی كۆنه‌په‌رستی خۆی ڕازی بكات، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی ڕیسواییه‌كی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره بوه‌وه‌و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌شی به نرخی توَماركردنی تاوانێكی تر له مێژوویی كوردستاندا جێگیركرد، كه بۆ هه‌تاهه‌تایه ده‌مێنێته‌وه‌و په‌نجه‌ی ئازادیخوازانی بۆ راده‌كێشریت‌و وه‌ك سیاسه‌تێكی سه‌ركوتگه‌ری به‌نمونه ده‌هێنرێته‌وه. ڕووداوه‌كانی ئه‌م مێژووه‌و تاوانێك كه‌یه‌كێتی ده‌ستی بۆ برد، هه‌رگیز له‌بیر ناچنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌م كێشه‌یه‌ش له‌نێوان ئێمه‌و به‌ره‌ی خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش‌و ئازادیخوازان له‌لایه‌ك‌و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیدا، به‌هه‌ردوو باڵی تاڵه‌بانی ونه‌وشیروان مسته‌فاوه ده‌هێلێته‌وه. سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی‌و دوژمنانی كۆمۆنیزم له‌م په‌لاماردانه‌یاندا ئومێدیان وابوو كه ئیتر كۆمۆنیزم و هه‌ڵسورانی كۆمۆنیسته‌كان‌وحزبه‌كه‌یان بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌كوردستان ده‌سڕنه‌وه‌و ده‌نگێك نامێنیت بۆ ئازادیخوازان‌و خواسته‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی كوردستان. ئه‌م ئومێده‌یان پوچ ده‌رهات‌وكوشتارو سه‌ركوتگه‌ری نه‌یتوانی تاسه‌ر مه‌یدان له‌به‌رده‌م بۆرژوازی كورد‌و حزبه ناسیونالیسته‌كانیدا به‌بی ركه‌به‌ر بهێلێته‌وه. به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، راوه‌ستاوی كۆمۆنیسته‌كان‌و خه‌باتی په‌یگیرانه‌ی حزبی كۆمۆنیستی كریكاری بۆ هێنانه مه‌یدان‌و به‌هێزكردنی بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری وخواسته‌كانیان به‌دژی ده‌سه‌لاتداران، وه‌ك هێزێكی شۆڕشگێڕ‌و به‌رگریكه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشان، به‌قامه‌تی خۆیه‌وه راوه‌ستاو رێگای تێكۆشانی خۆی گرته‌وه‌به‌ر. نمونه‌ی ڕۆڵگێڕانی حزبمان له ناڕه‌زایاتیه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌مساڵدا كه‌به‌دوای تیرۆری سه‌رده‌شت عوسماندا ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتداران بووه‌وه، شاهیدی ئه‌م ڕاستیه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش حزبی ئێمه به‌دریِژایی 10 ساڵی ڕابردوو وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی له‌پێكهێنانی ده‌سته‌كانی داكۆكی له‌خواسته‌كانی خه‌لكی كوردستان بۆ ئاو‌و كاره‌باو دابینكردنی خزمه‌تگوزرایه‌كان‌و دژی گه‌نده‌ڵی، له‌نێوكۆروكۆمه‌ڵی جه‌ماوه‌ری‌و هێنانه مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا به‌شداری كردووه‌و تێكۆشاوه. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌شدا ئه‌وه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی بووه كه‌ئه‌ندامان وكادران‌و دۆستانی حزبی ئێمه‌ی ڕاپێچی زیندانه‌كان كردووه‌و به‌به‌هانه‌ی نایاسایی بو‌ون ریَِگری پێكهێناوه‌و ده‌رگای هه‌لِسووڕانی ئازادانه‌ی به‌ڕووی حزبماندا داخستووه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌كاتێكدابوون كه‌حزبی ئێمه له هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌و بۆ به‌رگرتن به پشێوی‌و نائارامی‌و هاوكات پێكهێنانی فه‌زایه‌كی سیاسی سالم‌و ئازاد له‌به‌رده‌م خه‌باتی جه‌ماوه‌ریدا به‌ڕه‌سمی هه‌ڵوێستی یه‌كلایه‌نه‌ی خۆی له‌مه‌ر چاره‌سه‌ركردنی تاوانه‌كانی 14/7 به‌كۆمه‌ڵگا ڕاگه‌یاندوه.
ساڵی پار له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ڕۆژنامه‌ی “ئاسۆ”دا پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی بلاوكرده‌وه كه “یه‌كێتی” ئاماده‌یه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری, كه‌له‌م رووداوه‌دا لێی كه‌وتووه‌و به‌ڵام له‌به‌دواچوونیكدا، ده‌ركه‌وت كه‌ئه‌م هه‌وڵانه جگه‌له پروپاگه‌نده‌ی دروَو فریودانی ڕای گشتی خه‌لكی كوردستان شتێكی تریان به‌دواوه نه‌بوو. هه‌ر بۆیه ئێمه لێره‌دا بۆ ئاگاداری ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان‌و بۆ به‌رگرتن به دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكی هاوشێوه‌ی له‌م بابه‌ته ڕاده‌گه‌یه‌نین، كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان ئێمه‌و حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی‌و نه‌وشیروان مسته‌فا، نه قه‌ره‌بووی زیانه‌كانه‌و نه وه‌رگرتنی ئیمتیازاتێكه، به‌ڵكو مه‌رجی چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م كێشه‌یه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به‌نده به‌وه‌ی كه‌ئه‌وان ڕاشكاوانه ڕایبگه‌یه‌نن كه‌ئازادی سیاسی‌و به‌یان‌و ڕه‌خنه، به‌ڕه‌سمی ده‌ناسن‌و له‌سه‌ر جیاوازی سیاسی‌و بیروباوه‌ر ده‌ست بۆپه‌لاماری چه‌كداری بۆ سه‌ر هیچ لایه‌نیِك نابه‌ن. ده‌بی ئه‌وان رایبگه‌یه‌نن كه‌داخوازی جیابوونه‌وه‌ی كوردستان‌و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، یه‌كسانی ژن‌و پیاو، جیاكردنه‌وه‌ی دین له‌ده‌وله‌ت، مافه‌كانی خه‌ڵكی كریكارو زه‌حمه‌تكێش، ئازادی بێ‌قه‌یدوشه‌رتی سیاسی, تاوان نین. ئه‌و كات ئه‌م كێشه‌یه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به‌ئه‌نجامی چاره‌سه‌ربوون گه‌یشتووه.
ئێستا به‌دوای تێپه‌ڕبوونی 10ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی 14/7دا، رۆشنتر ناوه‌رۆكی چینایه‌تی‌و سیاسه‌ت‌و هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ریه‌ك له‌ئێمه‌و یه‌كێتی‌و ناوه‌رۆكی كێشه‌یه‌كی سیاسی كه هاته كایه‌وه، بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌رجه‌سته‌یه. له‌لایه‌كه‌وه ئه‌وه یه‌كیتی‌و ده‌سه‌ڵاتی حزبه بۆرژوازیه‌كانی كوردستانه، كه له‌گه‌ڵ دابڕانێكی چینایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به‌ره‌و ڕووبون‌و ئه‌و باوه‌ڕه‌شی له‌لای جه‌ماوه‌ر پێكهێناوه, كه ئه‌م حزب‌و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی بۆرژوازی كورد نوێنه‌ری سیاسی چینی ده‌وڵه‌مه‌ندان‌و سه‌رمایه‌داران‌و تاڵانچی‌و گه‌نده‌ڵكارانێكه كه هیچ سیاسه‌ت‌و كرده‌وه‌یه‌كیان له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تدا نییه. ئه‌وه ئه‌وانن كه بۆ قازانجپه‌رستی وكۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌و دزینی داهاتی خه‌لك, ئاماده‌ن ده‌ست بۆ كۆنه‌په‌رستترین‌و دژی ئینسانیترین سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێست به‌رن. ئه‌وه ئه‌وانن كه‌وتونه‌ته‌وه سه‌ركوتی ئازادی‌و له‌سه‌ر نووسین‌و ڕه‌خنه‌و بۆچوون, نوسه‌ران‌و رۆژنامه‌نوسان تیرۆرده‌كه‌ن. به‌هۆی پاڵدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌وه به‌ئیسلام‌و شه‌ریعه‌ته‌كه‌یه‌وه، ئه‌وه ژنانی كوردستانن كه زیاتر له‌هه‌ركاتێكیتر ڕووبه‌ڕووی كوشتن‌و خۆسوتاندن ده‌بنه‌وه. ئه‌وه لاوانی كوردستانن كه له‌به‌ر نه‌بوونی فرسه‌تی كار‌و خویندن‌و سه‌رگه‌رمی به‌ناچاری ڕێگای هه‌نده‌ران هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌وه كرێكارانی كوردستانن كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر یاسایه‌كی كرێكاری, هێزی كاری هه‌رزانیان خراوه‌ته به‌رده‌م بازاری سه‌رمایه‌و كۆمپانیا بیانی‌و نێوخۆییه‌كان‌و ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌وه هاوڵاتیانی كوردستانن كه به‌دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌كان‌و گرانی بازاڕ‌و كه‌می مووچه دێنه مه‌یدانه‌وه. سه‌ره‌نجام ئه‌وه یه‌كێتی‌و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌تی كه خه‌ڵكی كوردستانیان له سه‌رگه‌ردانی ئاواره‌یی‌و نه‌بوونی ده‌وڵه‌تدا، به‌دیار تۆپباران‌و ململانێ‌ی لایه‌نه عروبی‌و ئیسلامیه‌كانه‌وه ڕِاگرتووه. له‌كه‌نار ئه‌م ڕاستیانه‌شه‌وه ئه‌وه ئێمه كۆمۆنیسته‌كانین به‌شه‌رافه‌تمه‌ندی‌و ڕاستگۆیی خۆمانه‌وه‌و به خواسته‌كانی خه‌ڵكه‌وه ڕاوه‌ستاوین‌و بۆ به‌دیهێنانیان تێده‌كۆشین.
واقعیه‌ته‌كانی ئێستا‌و ڕابردووی كوردستان, ئیتر نیشانی داوه كه بۆرژوازی كورد‌و ده‌سه‌ڵات‌و حزبه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر ژیانی ئێستا‌و داهاتووی خه‌ڵكی كوردستاندایه. ئه‌م مێژووه ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت كه چینی بۆرژوازی‌و ده‌سه‌لاته‌كه‌ی, به درێژایی مێژووی كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دنیایه‌دا بووبن، بۆ گه‌یشتن به ئامانجه چینایه‌تیه‌كانیان‌و بۆ ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسینه‌رانه‌و ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ر زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگاوه، میژووی به‌خۆین‌و كوشتاری كۆمۆنیسته‌كان‌و تێكۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی‌و یه‌كسانی‌و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و داخوازیه‌كانی جه‌ماوه‌ر، نوسیوه‌ته‌وه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه په‌لاماردانه‌كه‌ی تاڵه‌بانی‌و نه‌وشیروان مسته‌فاو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ سه‌ر حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری هه‌مان ڕاستیان نیشاندایه‌وه كه بۆرژوازی كورد‌و حزبه ناسیونالیسته‌كانی به‌بێ ده‌ستبردن بۆ سه‌ركوتگه‌ری‌و په‌لاماردان‌و كوشتن‌و بڕین, ناتوانن ده‌سه‌ڵاتی تاڵانچێتی‌و ژیانی فیرعه‌ونی‌و بازاڕی قازانج‌و كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رمایه‌یان به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵكی هه‌ژارو بێبه‌شه‌وه ڕابگرن. كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشان‌و خه‌ڵكی ناڕازیی كوردستانیش بۆئه‌وه‌ی به‌خواسته‌كانی خۆیان بگه‌ن‌و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ژیانێكی شایسته‌ی ئینسانی به‌رن، به‌بێ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی حسابی خۆیان له‌گه‌ڵ چینی بۆرژوازی كورد‌و حزبه ناسیونالیسته‌كانی، له‌ڕێگای بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری‌و شۆڕشگێڕانه‌وه مومكین نییه. حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان له‌سه‌ر ڕێگای ئه‌م ئامانجه‌دا له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان راوه‌ستاوه‌و ئاماده‌یه بۆ ته‌حه‌مولكردنی هه‌رجۆره گیان فیداكاریه‌ك، ئاینده‌ش هه‌ر بۆ كرێكاران‌و خه‌باتی ڕه‌واو ئینسانی كۆمۆنیسته‌كانه.
بژی ئازادی، یه‌كسانی، حكومه‌تی كریكاری!
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی كۆمۆنیستی كریكاریی كوردستان
10/7/2010