ناوەندی خەباتی کرێکارانی لانەکا پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتنی کرێکارانی ژینگە پارێز دەربڕی

ناوەندی خەباتی کریکاران – لانەکا لەسیرلانکاوە نامەیەکی ناڕەزایەتیان ئاراستەی نۆێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلەندەن کردوە سەبارەت بە مانگرتنی کرێکارانی ژینگە پارێز لە بەرامبەر بە دواخستنی موچەکەنیان لە تەکیەی کاکەمەند کەمانگرتن و ناڕەزایەتیان دەستپێکردوە لەنامەکەدا هاتووە” کرێکارانی ژینگەپارێزی سلێمانی زیاتر لە هەفتەیەکە لە مانگرتندان و داوای مووچەی دواخراویان دەکەن، ئەمەش بۆ ماوەی زیاتر لەدوو مانگە ئەو دواخستنە ڕویداوە، نەحکومەتی هەرێمی کوردستان و نە خاوەنکارەکانیش هەنگاوی پێویستیان نەناوە بۆ پێدانی مووچەکانیان. خاوەنکارەکان مووچەکانیان دواخستوە بەبیانووی ئەوەی “حکومەتی هەرێم پارەی پێشکەوتویان بۆ دابین نەکردوون” کە پەیوەندی بەو کرێکارانەی نییە چونکە هیچ ڕێککەوتنێکیان بۆ شتێکی لەو جۆرە واژۆ نەکردووە بەڵکو ئەوە لەئەستۆی خاوەنکارەکاندایە کە موچە بدەن بەو کرێکارەکانی کاریان بۆ دەکەن. مامەڵەی خاوەنکار لەگەڵ حکومەت پەیوەندی بە کرێکارانەوە نییە و ناشبێت ئەوە ببێتە بیانویەك بۆ دروستکردنی قورسایی زیاتر بۆ سەر کرێکاران”.

هەروەها لەنامەکەشدا هاتووە” ئێمە لە ناوەندی خەباتی کرێکاران – لانەکا، پشتگیری کرێکارانی کوردستان دەکەین و بە توندی ئیدانەی دواکەوتنی مووچەی کرێکارانی ژینگەپارێزی سلێمانی دەکەین. ئێمە هەردوو خاوەنکار ناچار دەکەین مووچەکانیان بەجیا بدەن و حکومەتی هەرێم هەنگاوی پێویست بنێت بۆ ئەوەی بەزووترین کات خاوەنکارەکان ئەو هەنگاوە بنێن”

ئەم نامە ناڕەزایەتیە لە درێژەی کەمپینیکە کە لەلایەن ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەرێخراوە و دەیان یەکێتی کرێکاری و رێکخراوی چەپ و کۆمۆنیستی لەئاستی وڵاتی بەریتانیاو کەنەداو ئەوروپا ئاگادارکردۆتەوە تا پشتیوانییان بن و فشاربهێنن بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکەیان وەڵام بەخواست و داواکاریەکانیانی کرێکارانی ژینگە پارێز بداتەوە.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ ڕێکخراوی دەرەوە

١/٢/٢٠٢٢

هاوپێچ: نامەی ڕێکخراوی ناوەندی خەباتی کرێکاران – لانەکا

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەریتانیا

بابەت: مووچەی کرێکارانی ژینگەپارێزی سلێمانی

کرێکارانی ژینگەپارێزی سلێمانی زیاتر لە هەفتەیەکە لە مانگرتندان و داوای مووچەی دواخراویان دەکەن، ئەمەش بۆ ماوەی زیاتر لەدوو مانگە ئەو دواخستنە ڕویداوە، نەحکومەتی هەرێمی کوردستان و نە خاوەنکارەکانیش هەنگاوی پێویستیان نەناوە بۆ پێدانی مووچەکانیان.خاوەنکارەکان مووچەکانیان دواخستوە بەبیانووی ئەوەی “حکومەتی هەرێم پارەی پێشکەوتویان بۆ دابین نەکردوون” کە پەیوەندی بەو کرێکارانەی نییە چونکە هیچ ڕێککەوتنێکیان بۆ شتێکی لەو جۆرە واژۆ نەکردووە بەڵکو ئەوە لەئەستۆی خاوەنکارەکاندایە کە موچە بدەن بەو کرێکارەکانی کاریان بۆ دەکەن. مامەڵەی خاوەنکار لەگەڵ حکومەت پەیوەندی بە کرێکارانەوە نییە و ناشبێت ئەوە ببێتە بیانویەک بۆ دروستکردنی قورسایی زیاتر بۆ سەر کرێکاران.

ئێمە لە ناوەندی خەباتی کرێکاران – لانەکا، پشتگیری کرێکارانی کوردستان دەکەین و بە توندی ئیدانەیدواکەوتنی مووچەی کرێکارانی ژینگەپارێزی سلێمانیدەکەین. ئێمە هەردوو خاوەنکار ناچار دەکەین مووچەکانیان بەجیا بدەن و حکومەتی هەرێم هەنگاوی پێویست بنێت بۆ ئەوەی بەزووترینکات خاوەنکارەکان ئەو هەنگاوە بنێن.

سوپاس

ناوەندی خەباتی کرێکاران – لانەکا

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *