مانگرتنەکانی کرێکاران و شۆفێرانی هێڵەکانی شەمەندەفەری ژێرزەوی شاری لەندەنی ئیفلیجکرد

ئامادەکردن: سالار حمەسەعید

یەکیەتی کرێکارانی هاتووچۆی ” ئاڕ ئێم تی ” دوو رۆژ مانگرتنی ڕاگەیاند و ئەنجامیدا لە رۆژەکانی ١ و ٣ مارسی ئەمساڵ کە زیاتر لە ٠٠٠.١٠ دەهەزار لەئەندامانی یەکیەتیە کرێکاریەکانی هاتووچۆی ئاڕ ئێم تی کە شۆفێران و کرێکاران و پاسەوانانی پلاتفۆرمەکانی ئیستگەی قیتارەکانی لەندەنن مانگرتنی سەراسەریان بە ئەنجامگەیاند.

مانگرتنەکان لەدژ بەو پلانانەیە کە بڕیارە دەزگای ” هاتووچۆی لەندەن ” جێبەجێی بکات لەدژ بە کرێکاران و پاسەوانان و شۆفێرانی شەمەندەفەری لەندەن. یەکێک لەوانە بێکارکردنی ٦٠٠ کرێکاری ئیستگەی قیتارەکانی لەندەنە و خراپی باروڕەوشی کاری کرێکاران و کەمکردنەوەی بڕی پارەی خانەنشینی بۆ کرێکاران.

ئەوەی جێگەی سەرنج و تێڕامانە تەواوی هەواڵەکانی ناو رۆژنامەکان کە باس لەم مانگرتنانە دەکەن باس لە هۆکارەکانی ئەم مانگرتنانە بە ڕۆشنی ناکەن وەک باسی دەکەن تەنها لەیەک ڕستەی کورتدا کۆتایی پێدێنن لەکاتێکدا لەیەک ڕۆژنامەدا بەلانی کەمەوە دوو تا سێ هەواڵ و وتاری لەسەر نووسراوە بەڵام تەنها دەربارەی ئەو زیانانەی کە بە ئابووری گەیشتوە ئەڵبەتە مەبەستیان ئەو زیانانەیە کە بە ئابووری سەرمایەداری گەیشتوە بێ ئەوەی باس لە سەرمایەداری و سەرمایەداران بکات . چونکە باش دەزانێ گەر باس لەزیانەکانی کە بە سەرمایەداران گەیشتوە یا دەگات بکات هیچ سمپاتی و سۆز وعەتفێک نابینێ لەخەڵکەوە. هەر لەبەر ئەوە پەنادەباتە بەر باسکردن لە وەزع و باروڕەوشی هاتووچۆی ئەودوو رۆژەی کرێکاران و کارمەندان کە چۆن تووشی گرفتاری گەورە بوون. دەیانەوێ سمپاتی خەڵک بەلای خۆیان و سیستەمە فاشلەکەیاندا ڕابکێشن.

بەڵام سەرەرای هەموو ئەم چەواشەکاریانەیان لەڕێگەی رۆژنامە ئۆن لاینەکانیانەوە پشتگیری و پشتیوانی خەڵک بە ئاشکرا دەبینرێ و خەڵک بەلایەوە گرنگ نیە کە دوو رۆژ بکەوێتە زەحمەتەوە بۆ کرێکارانی هاتووچۆ، زۆرێک لە ئۆن لاین بۆیان نووسیون ” ئێمە پشتیوانیتان لێدەکەین ”، ” مافی خۆتانە مان بگرن ”، ” سەرکەوتووبن لە مانگرتنەکانتان”.

٤/٣/٢٠٢٢

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *