با پێکەوە لە ٨ی مارسدا یاسا و کەلتوری کۆنەپەرستانەی دژی ژنان بسپێرین بە مێژوو!
بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی خهبات و ناڕهزایهتی و ڕاوهستانهوه بهرامبهر به نایهکسانی و جیاکاری و ستهمکێشی و ژێردەستەیی ژنان، ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان زنجیرەیەك چالاکی لە وڵاتەکانی ئەوروپا، بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا بەڕێوە دەبات.
بەریتانیا – لەندەن:
با له ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژناندا بەدژی کوشتاری ژنان و گێڕانەوەی حورمەتی ئینسانییان، دەنگی ناڕەزایەتی بەڕووی دەسەڵاتداراندا هەڵبڕین!
٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، ڕەمزی خەبات و وەستانەوەیە بەدژی نایەکسانی و جیاکاری و ستەمکێشی دژی ژنان.
لە کوردستان، دەسەڵات و یاسا و فەرهەنگێكی سیاسی و کۆمەڵایەتی باڵادەستە کە هەلومەرجێکی ئێجگار ترسناك و نامرۆڤانەیان بەسەر ژیان و گوزەرانی ژناندا سەپاندوە: کوشتن، سوتاندن، گێچەلی سێکسی، سوکایەتی بە کەرامەت و کەسایەتیی مرۆیی ژنان دەکرێت، مانەوەی فیزیکی ژنان بهردهوام لەبەردەم ههڕهشه و مەترسیدایە. تەنانەت بەشێك لەم فەرهەنگه گوێزراوەتەوە نێو کوردانی دەرەوەی وڵات. ساڵی چەندین رووداوی دەڵتەزینی کوشتنی ژنان دڵمان ئەهەژێنێت ئەمە جگە لەهەڵکشانی ئامارەکانی توندوتیژی دژی ژنان.
ئێمە له ڕۆژی ٨ی مارسدا لهدژی توندوتیژی و کوشتنی ژنان بە پاساوی “شەرەف” و بۆ دهربڕینی ناڕهزایهتی بەرامبەر بەو دۆخە نالهبارهی بهسهر ژنانی کوردستاندا سهپێندراوه، هەڵدەستین بە خۆپیشاندانێک لەبەردەم نۆینەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن.
بانگەوازی ژنان و پیاوان و هەموو ئەو ئینسانانە دەکەین کە خۆیان بەداکۆکیکار لەماف و ئازادیەکانی ژنانی کوردستان دەزانن بهم ناڕهزایهتیهی ئێمهوه پهیوهست بن.
کات: ڕۆژی سێ شەمە، ڕێکەوتی ٨/٣/٢٠٢٢
کاتژمێر ١ بۆ ٢ی پاش نیوهڕۆ
شوێن: لهبهردهم بارهگای نوێنهرایهتی حکومهتی ههرێم له لهندهن
2Hobart Pl، London، SW1W 0HU
نزیکترین ئیستگای قیتار: Victoria Station
بۆ زانیاری زایاتر پهیوهندی بکهن به ژمارهی:٠٧٧٤٨٨٥١١٢٥ یان ٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦
ڕێکخراوی ژنانی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست – فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی – ڕێکخراوی بهریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
ئوسترالیا – سیدنی:
٨ ی مارسی ٢٠٢٢ لە تەواوی ژنانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت.
نا بۆ توندوتیژی و ڕەشەکوژی ژنان لە کوردستان.
کۆمیتەی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، هەڵدەستێت بە سازدانی مەراسیم و پیکنیکێک، بەبۆنەی ٨ ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان.
بانگەوازی سەرجەم ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز و ئازادیخواز دەکەین بەشداریمان لەگەڵدا بکەن.
کات و شوێنی مەراسیمەکە
رۆژی یەکشەممە 13/03/2022
کاتژمێر: 11.00 بەیانی لە
Prospect Reservoir
Walder Park
لە بەشی سەرەوەی پارکەکە کە ناوی :
George Maunder Lookout
تێبینی: لە دوای مەراسیمەکە کە کاتژمێرێک دەخایەنێت، ئەم بەرنامانە پێشکەش دەکرێت، ڕەفڵ تیکت، شیعر و مۆسیقا و گۆرانی.
پاشان BBQ بابکیوی جەماعی دەکەین. هەر کەس ئارەزوو دەکات بەشداری و کۆمەکمان بکات بە سوپاسی زۆرەوە تکایە با پەیوەندیمان پێوە بکات.
تکایە بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
چیمەن عارف: 0421036313
عامر سابیر ؛ 0412983260
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان – کۆمیتەی ئوسترالیا
کەنەدا – تۆرنتۆ:
بەرز و بەڕێز بێت ٨ی مارس
ڕۆژی وەستانەوە بەدژی جیاکاری و ستەمکێشی ژنان
بەبۆنەی ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی وەستانەوە بەدژی نایەکسانی و بێمافی و هەڵاواردنی ژنانەوە، ڕێکخستنی کەنەدای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ئاهەنگێک لەشاری تۆرنتۆ ڕێکدەخات.
ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز بانگەواز دەکەین بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی مۆسیقا و گۆرانی و سەما و هەڵپەڕکێ و دەربڕینی خۆشی بۆ هاوپشتی و داکۆکی لە مافی یەکسانی ژنان و پیاوان و کۆدەنگی بۆ ئەو بۆنەیە.
ڕۆژی: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی ئازار ٢٠٢٢
کات: لە کاتژمێر ٧ی ئێوارە- ١ی دوای نیوەشەو
شوێن:
263 Pharmacy Ave, Scarborough, ON M1L 3E8
- نرخی بلیت: تەمەنی ١٦ ساڵ بەرەوسەر ٢٥$ / تەمەنی ٥بۆ ١٥ ساڵ ١٥$
- نرخی بلیت هاتنە ژوورەوە و خواردن دەگرێتە خۆی.
- لە رێگەی دی جەیەوە ئاهەنگەکە بەڕێوە دەچێت.
- بەپێی ڕێنوێنیە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی ئاهەنگەکە بەڕێوە دەچێت.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ئیمەیل ژمارە تەلەفۆنانەوە :
سەردار عەبدوڵا: (416)561-5131 – جەلال سەعید: (519)841-1816
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ کەنەدا
فنلاند- هلسنکی:
لە ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان لە هلسنکی مەراسیمێك ڕێكدەخرێت
بۆ بۆنەی تێپەر بوونی ١١١ ساڵ بەسەر بەڕەسمیت ناسینی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، رۆژی خەبات و ناڕەزایەتی دژ بە نایەکسانی و جیاکاری و ستەمکێشی ژنان، کۆمیتەی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان هەڵدەستێت بە سازدانی مەراسیمێك لەشاری هلسنکی.
رۆژی :یەك شەمە:٦/٣/٢٠٢٢
کاژمێر: ٤ ی ئێوارە
شۆین: ریستورانتی لازەلە هلسنکی- هیرتونیەمی
کۆمیتەی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان
ریکخراوی دەرەوە مەراسیمێك لە زووم ڕێکدەخات
بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان مەراسیمێك لە تۆڕی کۆمەڵایەتی زووم رێکدەخات بۆ بەرزڕاگرتنی ٨ی مارس رۆژی ناڕەزایەتی بەدژی هەڵاواردن و جیاکاریەك کە دەرهەق بەژنان دەکرێت.
له ڕاگهیاندنێكی تردا، ڕۆژ و كات و لینكی زوومی مهراسیمهكه ڕادهگهیهنین.
ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٤/٣/٢٠٢٢