ئەرشیفی بابەتەکان

دواخستنی موچەی مانگانەی کرێکارانی ژینگەپارێز، هیچ پاساوێکی خاوەن کۆمپانیاکان هەڵناگرێ!

کرێکارانی ژینگەپارێز چ ئەوانەی لە کومپانیاکانی کەرتی تایبەت کاردەکەن و چ ئەوانەش کە لەسەر میلاکی شارەوانیەکانن، سەرەڕای ماندووبون و خزمەتێکی گەورە کەپێشکەش بەکۆمەڵگای دەکەن، موچەیەکی یەکجار کەم وەردەگرن کەهەرگیز لەئاست بژێوی ژیانی ڕۆژانە و کارێکدا نییە کەئەنجامی دەدەن، بەڵام ئەوە خاوەن کۆمپانیاکان و شارەوانیەکانن، کە بەبیانونی دواخستنی سلفەو نەبونی پارەی …

Read More »

ناکۆکیەکانی پێکهێنانی دەسەڵات لە بەغداد

عوسمان حاجی مارف                                      ناجێگیری سیاسی لە عێراقدا کێشەو گرێ کوێرەیەکە کە هەرجۆرە ڕێکەوتن و پێکهاتنێك لە نێوان ئەو هیزە سیاسیە میلیشیایی و مافیاییانەی بەدوای ساڵی ٢٠٠٣وە لە سەر شانۆی سیاسی عێراق هەڵسوڕانی …

Read More »

ژنکوشتن بەمەرجی ناسنامە!

موحسن کەریم              رۆژی ٤ ی شوبات، قوباد تاڵەبانی، کە بەمیرات لەگەڵ براکەیدا سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیان بۆماوەتەوە، رایگەیاند کە “نابێت هیچ ژنێكی کوژراو بەبێ ناونیشان بنێژرێت”. ئەم “داهێنان”ە شی لەمەراسیمی ناشتنی دێکان تارق نوری، یەکێك لە هەزاران قوربانی دەستی دەسەڵات و نەریت و کەلتوری کۆنەپەرستی …

Read More »

ئایە کرێکارانی ژینگەپارێز بەپێی یاسا مافیان پارێزراوە؟!

وەستا مەهدی                لە هەرێمی کوردستان بۆ رێکخستنی پەیوەندیەکانی کار تا ئێستاش یاسای ژمارە٧١ی ساڵی ١٩٨٧کاری پێدەکرێت. سەرەڕای ئەوەی یاساکە ساڵانێکی زۆرە لەکاردایەو لەگەڵ هەلومەرجی کاروژیانی ئێستای کرێکاراندا ناگونجێ، بەڵام هێشتا خاوەنکارو دەسەڵاتیش وەك پێویست بڕگەو مادەکانی ئەم یاسایە جێبەجێ ناکەن. بە پشتبەستن بە …

Read More »

کۆتاییهێنان بەودۆخە ئاڵۆسکاوەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت، هاتنە مەیدانی هۆشیارانەو ڕیزی سەربەخۆی جەماوەری پێویستە!

دەشتی جەمال     هەلومەرجی سیاسیی عێراق و کێشەمەکێشی لایەنە سیاسییەکانی نێو باڵە جۆراوجۆرەکانی بۆرژوازی دوای زیاتر لەسێ مانگ لە سیناریۆ و ساختەکاری بۆ بەشکردنی دەسەڵات و پۆست و داهاتی کۆمەڵگا بۆ پێکهێنانی حکومەت لەعێراقدا، ئەمجارەش چۆتە  گرەوی ململانێ وکێبەرکێی هەردوو جەمسەری دابەشبووی نێو ئیسلامی سیاسی شیعە کە لایەکیان باڵی سەدر …

Read More »

کرێكارانی ژینگە پارێز… پێویستیان بە پشتیوانییە!

عەبدوڵا مەحمود           ماوەی چەند ڕۆژێکە بەشێک لە کرێکارانی ژینگەپاریز کە ئەرکی کۆکردنەوەو پاککردنەوەی گەRەک و شەقامەکانیان لە ئەستۆیە، بەهۆی دواکەوتنی موچەی مانگانەکەیان دەستیان داوەتە کۆبونەوە و مانگرتنی ناRەزایەتی. بەو هۆیەوە بەشێکی زۆری شەقام و گەڕەکەکان بەتایبەتی چوار زۆنی سلYمانی و بەشێکیش لەقەزاو ناحیەکان، خۆڵ و خاشاکێکی …

Read More »

ناوەندی خەباتی کرێکارانی لانەکا پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتنی کرێکارانی ژینگە پارێز دەربڕی

ناوەندی خەباتی کریکاران – لانەکا لەسیرلانکاوە نامەیەکی ناڕەزایەتیان ئاراستەی نۆێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلەندەن کردوە سەبارەت بە مانگرتنی کرێکارانی ژینگە پارێز لە بەرامبەر بە دواخستنی موچەکەنیان لە تەکیەی کاکەمەند کەمانگرتن و ناڕەزایەتیان دەستپێکردوە لەنامەکەدا هاتووە” کرێکارانی ژینگەپارێزی سلێمانی زیاتر لە هەفتەیەکە لە مانگرتندان و داوای مووچەی دواخراویان دەکەن، ئەمەش بۆ …

Read More »

تاوانباری کوشتنی “دێکان”، ئەو سیستەمەیە کە بەسەر خەڵکی کوردستاندا دایانسەپاندوە!

دەشتی جەمال        رۆژی هەینی رابردوو لە مەراسیمێکدا کە راستەخۆ لەلایەن “ویستگە نیوز”ەوە دەگوێزرایەوە تەرمی “دێکان تارق نوری” ئەو کچەی دوو مانگ لەمەوبەر تەرمەکەی لە گەڕەکی بەکرەجۆ بەکوژراوی دۆزرایەوە کە بۆ ماوەیەکی زۆر تەرمەکەی لە پزیشکی داد ڕاگیرابوو، دواتر لە گردی سەیوان لە گۆڕستانی ژنانی بێ ناونیشان بەخاك سپێردرا. …

Read More »

وەڵامی خەڵکی ناڕازی بە کێشمەکێشی کۆنەپەرستانەی لایەنەکان لەسەر پۆستەکانی سەرۆکایەتی، پەرەدانە بە بزووتنه‌وه‌ی جەماوەری لە پێناو ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانەدا!

پاش کۆتایهاتنی بەناو هەڵبژاردنە ڕیسواکەی پەرلەمانی عێراق، هەراوهوریا و کێشە و ململانێی لایەنە قەومی و ئیسلامیەکان، لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومەت، فەزای کۆمەڵگای داگرتوە. لەم کێشمەکێشەدا هەم بازاڕی سات و سەودا و هەم پیلانگێڕی و هەڕەشە و هاوپەیمانی کۆنپەرستانە، هەموو سنورێکی بەزاندوە …

Read More »