کرێكارانی ژینگە پارێز… پێویستیان بە پشتیوانییە!

عەبدوڵا مەحمود          

ماوەی چەند ڕۆژێکە بەشێک لە کرێکارانی ژینگەپاریز کە ئەرکی کۆکردنەوەو پاککردنەوەی گەRەک و شەقامەکانیان لە ئەستۆیە، بەهۆی دواکەوتنی موچەی مانگانەکەیان دەستیان داوەتە کۆبونەوە و مانگرتنی ناRەزایەتی. بەو هۆیەوە بەشێکی زۆری شەقام و گەڕەکەکان بەتایبەتی چوار زۆنی سلYمانی و بەشێکیش لەقەزاو ناحیەکان، خۆڵ و خاشاکێکی زۆری لێ کۆبۆتەوە و سیمایەکی ناشیرینی بەخشیوە بەو گەRەک و شەقامانە. هەروەها لەپاڵ مانگرتنی بەشێکی کرێکاران لەبەردەم کۆمپانیاکان بۆ داوای موچە دواخراوەکانیان، بەشێک لە کۆمپانیاکانیش بەپاساوی نەدانی بودجە و شایستە داراییەکانیان لەلایەن حکومەتەوە خۆیان کارەکانیان ڕاگرتووە و موچەی کرێکارەکانیان نادەن.

مانگرتنی کرێکاران بۆ موچە دواخراوەکانیان و دانی موچەی تەواوی کرێکارانی ئەو کۆمپانیایانەی کە خۆیان کارەکانیان راگرتووە، مافێکی بێ ئەولاولای کرێکارانەو نابێ بەهیچ شێوەو پاساوێک دوابخریت یان رابگیرێت. کرێکاران لەگەڵ کۆمپانیاو خاوەن کۆمپانیاکان بەرەوڕوون و پەیمانامەی کارکردنیان لەگەڵ ئەوان هەیە نەك حکومەت و شارەوانی…. بۆیە نابێ کرێکاران ببنە قوربانی ململانێ و کێشەی نێوان کۆمپانیاکان، لەگەڵ حکومەت و شارەوانی… تاد.

ئەگەر کۆمپانیاکان و خاوەن کارەکان خاوەنی هۆیەکانی بەرهەم هێنانن و مانگانە لەسەر شان و ئارەقەو ماندووبوونی کرێکاران بە ملیۆنان دینار و دۆلار قازانج و کەڵەکە دەکەن و کێشەی ژیان و گوزەرانیان نییە، ئەوا کرێکاران جگە لە فرۆشتنی هێزی کاریان، هیچی تریان نییە. ئەگەر موچەی مانگانەیان لەکاتی خۆیدا پێ نەدرێت خۆیان و خێزانەکانیان ڕووبەڕووی دۆخێکی یەکجار سەخت دەبنەوە. سەرچاوەی بژێوی کرێکاران کاری رۆژانە و موچەکەیانە و مافێکی رەواو حاشالێنەکراوی کرێکارانە کە دەبێ دەستبەجێ و بێ پاساو هێنانەوە بدرێت. ئەو ڕۆژانەش کە کۆمپانیاکان خۆیان کاریان راگرتووە، دەبێ موچە کرێکارەکانیان بدەن. ڕاگرتنی کاری کۆمپانیاکان، لەلایەن خاوەن کارەکانەوە هیچ پەیوەندی بە کرێکارەکانەوە نییە.

مانگرتنی کرێکارانی ژینگەپارێز و راوەستانی کاری چەند کۆمپانیایەک، کە کرێکاران بەڕێوەیدەبەن، نیشانی دایەوە کە جێگاو ڕێگای چینی کرێکار لە کۆمەڵگەدا چەندە بناغەیی و میحوەرییە. ئەگەر شەقام و گەڕەک و شارەکان سیمایەکی جوانیان هەیە، ئەوە بەرهەمی ماندووبوونی و کاری کرێکارانە… ئەگەر کرێکارانی ژینگە پارێزو شارەوانی کار رابگرن، کۆمەڵگە نوقمی دزێوی دەبێت و بۆگەناو ژیان لە هاوڵاتیان دەشێوێنی و تەندروستی کۆمەڵگە بەسەریەکدا دادەڕمێت… خۆ ئەگەر بەشەکانی تری چینی کرێکار لە کارگەو کارخانەکان، لە بیناسازی و هاتووچۆ، تا دەگاتە کێڵگەکانی بەرهەم هێنانی نەوت و گواستنەوە،…تاد، دەست بدەنە مانگرتن، کۆمەڵگە لە جوڵە دەخەن و ئاسەوارێک لە ژیان و گوزەران نامێنێ. موچەی مانگرتنی کرێکارانی ژینگە پارێز و زامنبوونی موچەی ئەو کرێکارانەی کۆمپانیاکان خۆیان کاریان راگرتووە، مافێکی رەوایەو دەبێ پێیان بدرێت، لەو راستاییەدا ئەرکی بەشەکانی تری کرێکارانی ژینگەپارێزو و بەشەکانی تری چینی کرێکار و تەواوی کۆمەڵگەیە کە پشتیوانی لە داخوازی رەوای کرێکارانی مانگرتوو، بکەن و ببنە پشت و پەنایان.

کۆمپانیاکان بە مەبەستی گوشارهێنان بۆ دەسەڵات و هاوکات بە مەبەستی خۆدزینەوە لە دانی موچەی کرێکارەکانیان و ڕیگەگرتن لەوەی دەستببەن بۆ مانگرتن، کاریان راگرتووە، واتە ئەم هەنگاوەی کۆمپانیاکان چەواشەکارییەکی ئاشکراو فریوکارییەکی رۆشنە.

مانگرتنی کرێکاران بۆ موچەکانیان، هەنگاوێکی پێشڕەوانەیە و تەنها ڕێگەش بۆ بەدەستهینانی موچە دواخراوەکانیان، هەر بەردەوامیدانە بە خەبات و مانگرتن و بەدەستهێنانی پشتیوانی بەشەکانی تری چینی کرێکار و تەواوی جەماوەری بێبەشی کۆمەڵگەیە. خەڵکی چ لە شوێنی ژیانیان لە گەڕەکەکان و چ لە شوێنی کاریان و دوکان و بازاڕەکاندا، پارەی پاککردنەوە و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک دەدەن، بە دەسەڵات و کۆمپانیاکان… کەچی بەو حاڵەشەوە کرێی کرێکارەکان نادەن.

 کرێکاران لە خەباتیاندا بۆ سەرکەوتن و بەدەستهێنانی مافە زەوتکراوەکانیان، دەبێ ئەو راستیە سەلماوە وەکو ئەڵقەو میدالیایەک بەسینەوە هەڵبواسن، کە ئەگەر رێکخراو و یەکگرتوو نەبن، ئەگەر لەپشتی یەکتری نەبن، ئەگەر پشتیوانی لە داخوازیەکانی یەکتری نەکەن، ئەگەر بەهێزی یەکگرتوانەو رێکخراوەوە رووبەڕووی خاوەنکارو کۆمپانیاکان نەبنەوە، ناتوانن بەرگری لە مافە زۆر سەرەتاییەکانی خۆیان و کارو موچەکانیان بکەن.

کرێی کرێکارانی ژینگەپارێز مانگانە تەنها ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ هەزار دینارە، کە ئەو موچەیە، بەبەروارد بە پێداویستەکانی خێزان و بە گرانی بازار و سەختی ژیان هێندە کەمە، کەبەشی هەفتەیەک ناکات. ئەو مانگانە پارەیەی کە کرێکارانی ژینگەپارێزو زۆری بەشەکانی تری چینی کرێکار هەیانە، زۆر کەمترە لەو پارەیەی خاوەن کۆمپانیان و سەرمایەداران، ڕۆژانە دەیدەن بە مناڵە تەسەلەکانیان و بەشی ئێوارە خوانێكی تایبەتی خێزانەکانیان ناکات. کەچی ئەو موچە کەمەش لەبەرامبەر کارێکی قورس و یەکجار ئینسانیدا، بە کرێکاران رەوا نابینین.

کرێكارانی ژینگەپارێز نابێت بەتەنها جێ بهێڵرێن تا چەند کۆمپانیایەکی چاوچنۆک و دەسەڵاتی تاڵانچی بزوتنەوەی کوردایەتی، کایە بە ژیان و گوزەرانیانەوە بکەن و بە پاساوی بێبنەما موچەکانیان ببڕن یان دوای بخەن.

    

  

About admin

Check Also

تیرۆریستی ئیسلامی هاوشێوەی فاشیستەکان، مەترسیە بۆ سەر کۆمەڵگە.

بەیاننامەی کۆمیتەی ئەڵمانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، سەبارەت بە کردەوە تیرۆریستیکەی شاری بەرلین. ئێوارەی شەممە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *