حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان و پەیەدە PYDکۆبوونەوە

ئەمڕۆ ٢٧/٧/٢٠٢٥ شاندێکی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی
پارتی یەکێتی دیموکراتی ( پەیەدە )ی کرد
شاندەکە پێکهاتبوون لەهەریەکە لەعوسمانی حاجی مارف سکرتێری کۆمیتە ناوەندی و شاباز محمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەروەها نەغەدە عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان…
شاندەکە لەلایەن دکتۆر جاویدان، نوێنەری پەیەدە لەهەرێمی کوردستان و هەروەها هەریەکە لەبێریڤان محمەدو شیرین شێخ حمادە، ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکان پێشوازییان لێکرا..
لەدانیشتنەکەدا، باسی کۆتا پێشهاتەکانی سوریاو ناوچەکە کرا بەتایبەتی کێشەکانی ناو سوەیدا…
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا، باسی پەیوەندی دووقۆڵی هەردوو لاکرایەوە..هەروەها جەختکرایەوە لەپشتوانی حزبی کۆمۆنیست لەو کارانەی پەیەدە کەلەخزمەتی خەڵکدا پێشکەشکراوون لەبەرگری کردنیان لەمەدەیەتی کۆمەڵگاو پاراستنی خەڵکەکەی لەدەستی گروپە تیرۆریستەکان .
نوێنەرایەتی پەیەدە بەڕێزەوە لەهەڵوێستەکانی حزبمانی ڕوانی لەپشتیوانیکردنی کارەکانیان .

About admin

Check Also

بەم کارەتان، تەوژمی ئازادی و یەکسانی ڕاناگیرێت!

بەیاننامە دەربارەی تیرۆرکردنی هەڵسوڕاوی ژنان و سۆسیالیست، یەنار محەمەد بەپێی ڕاگەیاندنێکی کۆمیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی ئەڵتەرناتیڤی …