ڕاگەیاندن

بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەرکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و پیاوانە!

ڕۆژی ٢٥ ی نۆڤه‌مبەر هەموو ساڵێک، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییە، توندوتیژی دژی ژنان و کچان. لە دنیایەکدا کە نەک تەنها سوکایەتی و توندوتیژی، بەڵکو جەنگ و کوشتارو تیرۆر بۆتە سیمایەکی دڵهەژێنی کۆمەڵگای ئینسانی، توندوتیژی دژ بەمناڵان و بەتایبەتیش دژ بەژنان بۆتە سیماو دیاردەیەکی سەرسامهێنەری کۆمەڵگا. لەناو دڵی قوربانیانی جەنگ و کوشتار و تیرۆر و ئاکامە وێرانەکەرەکانیدا، لە بێکاریی و ئاوارەیی …

Read More »

جیاکردنەوەی ڕیزی سەربەخۆی ناڕەزایەتیەکان لەسیاسەت و کارکردی حزبە قەومی و ئیسیلامیەکان، بنەمای ڕاوەستاوی و پێشڕەوی جوڵانەوەکەمانە!

جەماوەری ناڕازی کوردستان! فەرمانبەران، مامۆستایان، کرێکاران! خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ڕۆژی شەممە ١٩ ی نۆڤەمبەر، سەرەڕای بەرهەقەبوون وبەرجەستەکردنەوەی بەرچاوڕۆشنیەکی زیاتر، بەڵام جارێکیتر تابلۆیەکی لێڵ و ناڕۆشنی لەنیوان “دۆستانی درۆینەی خەڵك” و ڕیزی سەربەخۆ و چیانیەتی ناڕەزایەتیەکاندا، نمایش کردەوە. دەرکەوتنی ئەندام پەرلەمانی حزبەکان و کاربەدەستانی دەسەڵاتە خۆجێیەکان لەخۆپیشاندانەکاندا وخۆکردنیان بەنوێنەر و دەمڕاستی مامۆستایان و کارمەندان  و خەڵكی ناڕازی کوردستان و هەوڵدانیان بۆ …

Read More »

٥٠٠٠ کەس لە خەڵکی سیڤیلی شارۆچکەی (حەزەر) پێویستیان بەدەربازکردنە لەژێر ئاگربارانی داعش و میلیشیاکانی “حەشدی شەعبی”

راپۆرتە مەیدانیەکان لەزاری قائیمقامی شارۆچکەی (حەزەر)ی سەر بەپارێزگای نەینەواوە، ئەوەیان ئاشکراکردوە، کە نزیکەی ٥٠٠٠ کەس لە خەڵکی سیڤیل، بەتایبەتی مناڵان، لە ناوچەکانی  سەر بەشارۆچکەی حەزەر گەمارۆ دراون و نزیکەی مانگێکە بەدەست نەبوونی ئاوی خاوێن و خۆراک و داودەرمان وبڵاوبونەوەی پەتاو نەخۆشیەوە دەناڵێنن، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن داعشەوە وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنرێن. یەکێک لە ئاکامەکانی جەنگی موسڵ، هەروەکو چۆن ڕاگەیاندنەکەی هەردوو حزبی …

Read More »

با بەربەکوشتاری خەڵکی موسڵ و وێرانکاری بگرین

کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز! دەوڵەتی ئیمپریالیست و بەربەریەتی سەرمایەداری بەڕابەری ئەمریکای بەکارهێنەری چەکی ئەتۆمی، ده‌یانه‌‌وێت جارێکی تر جیهان بەگشتی و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوڕووی جەنگێکی کارەساتبار بکەنەوە. میدیا و ده‌ز‌گاو ڕاگه‌یاندنی چەواشەکار خه‌ریکن ‌مێشکی خەڵکی دنیا دەشۆنەوە له‌ژێر ناوی”ئۆپەراسیۆنی ئازادی موسڵ “دا. لەگەڵ ئەوەدا خۆیان ڕاشکاوانە دان بەوەدا دەنێن کە ئەم ئۆپەراسیۆنە کارەساتێکی ئینسانی دەخوڵقێنێ، بەڵام دەیانەوێ بە بەهانەی لەناوبردنی ئەو …

Read More »

ئەم شەڕە شەڕی مرۆڤایەتی هاوچەرخ نیە!

دەربارەی شەڕی جەمسەرە کۆنەپەرستەکان و ئۆپەراسیۆنی “ئازادی موسڵ” ئەم شەڕە تیرۆریستیەی لە نێوان تیرۆریزمی دەوڵەتی جەمسەرە ئیمپریالیستیەکان و دەوڵەتانی کۆنەپەرستی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و تیرۆریزمی ئیسلامی بەرپاکراوە، بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی بەناو “ئازادکردنی موسڵ” پێدەنێتە قۆناغێکی مەترسیدارترەوە و چارەنوسی هەموو مرۆڤایەتی خستوەتە بەردەم هەڕەشە‌و کارەساتەوە. مرۆڤایەتی هاوچەرخ و شارستانی قوربانی ئەوەڵ و ئاخری ئەم شەڕە وێرانکاریەیە. بەڵام هیچ یەک لە جەمسەرەکانی …

Read More »

“شوکریەی مەلا وسو” سیمای ژنێکی خۆشەویست وکۆمۆنیستی ناوچەی پشدەر لەسەرخۆ جێیهێشتین

زوربەی کات لەخانەوادە کرێکاریی وزەحمەتکێشەکاندا، ژنان وپیاوانی ڕابەر و یاخی لەم دنیا نایەکسان و نابەرابەرە سەردەردێنن. ئەوەش یاسایەکی سروشتی کۆمەڵایەتی وسیاسیە کەئینسانەکان بۆبەدەستهێنانی ئەوەی نیانە خەبات بکه‌ن و قوربانی بۆ بده‌ن. خەبات و تێکۆشان لەکوردستانی عێراق لەبەرامبەر ڕژێمی بەعسی سەرمایە، لەبەرامبەر زوڵم وستەمی چینایەتی و میللی دا هەزاران شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز و  کۆمۆنیستی هێنایه‌ مه‌یدان و بەرەنگار بوونەوەیان بەشێوەی ڕێکخراو …

Read More »

پەیامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ جەماوەری نارازی!

نارەزایەتیەکانی جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێش‌و مامۆستایان‌و کارمەندانی کەمدەرامەت و توێژە هەژارو بەشخوراوەکانی کوردستان بەرامبەر بە قەیرانی ئابوری‌و سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێم بۆ شکاندنەوەی باری سەختی قەیرانەکە بەسەرشانی ئەواندا رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو هەڵکشان دەچێت! ماهیەتی بۆرژوازیانەو دژی کرێکاری‌و دژی خەڵکیی حکومەت رۆژدوای رۆژ بۆ ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵکی چەوساوەو بێبەشی کوردستان ئاشکراتر دەبێت. بیرکردنەوەی جەماوەر لە چۆنێتی گۆڕینی ئەم دەسەڵاتە ئاخرین بزماری …

Read More »

هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سوریا، دەبێ بە ئیرادەی جەماوەری تێکبشکێنرێت!

ماوەی چەند رۆژێکە رژێمی فاسیستی و قەومپەرستی تورک، لە ژێر ناوی جەنگ لەدژی داعش و پاریزگاری لە سنورەکانی، دەستی داوەتە هێرش و ملهوری سەربازی بۆسەر کوردستانی سوریا. رژێمی ناسونال فاشیستی تورکیا، بەدوای کودەتا شکستخواردوەکەی بەشێک لە سوپای تورکیا، لەناوخۆی تورکیا دەستی داوەتە گرتن‌و راوەدونان‌و لەسەرکاردەرکردنی دەیان هەزار کەس‌و سەرکوت‌‌و داپڵۆسین‌و بەرتەسک کردنەوەی ئازادییەکان‌و داخستنی دەیان رۆژنامەو گۆڤارو کەناڵی راگەیاندن ‌وهەوڵێکی …

Read More »

ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، سەبارەت بە ڕوداوەکەی فەرەنسا

شەوی ١٤ لەسەر ١٥-٧/٢٠١٦ جارێکی تر دنیا بووە شاهیدی تیرۆریزمی کوێرانەی ئیسلامی سیاسی. لەداهێنانێکی نوێی ئینسان کوژیدا، کە لە شەقامی پرۆمێناد دێز ئەنگلایس Promenade des Anglais لەشاری شاری نیسی فەرەنسا ڕویدا، لانی كەم ٨٤كەس لە خەڵکی سفیل گیانیان لەدەست داو زیاتر لە ٢٠٢ تريش بريندار بوون. کە ژیانی ژمارەکیان لە مەترسیدایە. هاوکات فەزای ترس و تۆقاندنیان کردەوە دێوەزمەی سەر ژیان …

Read More »

ئاگاداری:

 بۆ هاورێیان و دۆستانی حزب و کەسوکاری هاورێیانی گیان بەختکردووی ١٤-٧-٢٠٠٠ رۆژی ٥شەممە رێکەوتی ١٤-٧-٢٠١٦ کاتژمێر ٦:٣٠ لەسەر ئارامگای هاورێیان دەبین بۆ رێزگرتن لە بیرەوەری و خەباتی ئەو هاورێیانە… ئارامگای هاورێیان لە گردی شەهیدانە لە سلێمانی لە دامێنی ١٧ شەهیدەکە… سەرکەوتوو بن  

Read More »