جەماوەری کرێکار‌و خەڵکی بێبەش و زەحمەتکێشی ئێران لە زۆربەی شارەکانی ئێران‌دا بە دژی برسێتی و هەژاری و بێ‌کاری و بێمافی، کەلایەن رژێمی بۆرژوا- ئیسلامی ئێرانەوە بەسەریاندا سەپێنراوە، رژاونەتە سەر شەقامەکان. ناوەندی خرۆشان و راپەڕینی جەماوەری لە شارە گەورەکانی وەکو تاران و مەشهەدو ئەسفەهان و تەورێزو سنەو …. ناوەندە هەستیارەکانی وەکو زانکۆی تارانەوە دەستی پێکردو بەخێرایی دەیان شاری گەورەو بچووکی گرتۆتەوە. …
درێژەی بابەت ... »ئەرشیفی بابەتەکان
ڕوخانی جمهوری ئیسلامی له ئیران گرو تینی خه‌بات بۆ پێچانه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی له‌ناوچه‌که به‌هێز ده‌کات!
په‌یام ده‌شتی جه‌مال به‌رپرسی ڕێکخراوی ده‌ره‌وی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان به ئازادیخوازان، هه‌ڵسوراوانی چه‌پ وکۆمۆنیست له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه دنیا شاهیدی چه‌خماخه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کی به‌رفراوان وهه‌نگاو به‌هه‌نگاوی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی به‌شێکی زۆر له‌شارو شارۆچکه‌کانی ئیرانه. کۆماری ئیسلامی ئیران که ماوه‌ی چوار ده‌هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی، به‌زه‌بری کوشت و کوشتارو ئیعدام و سه‌نگساروسه‌رکوت وبرسیکردن وبی مافی به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئیران‌دا داسه‌پاندوه، هه‌ژاری …
درێژەی بابەت ... »قوباد تاڵه‌بانی و به‌ڵگه‌ی کوشتارو کاری مافیایی و تاڵانکاری سه‌رانی حزبه‌که‌ی!
نوری به‌شیر: قوباد تاڵه‌بانی، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ده‌ستپاکیدا دانی نا به‌وه‌ی که‌که‌سانێک له‌سه‌رکرده‌کانی ناو حزبه‌که‌ی که به فیرعه‌ون ناوی بردن، جیا له‌وه‌ی خه‌ریکی ڤیللا دروست کردن و زه‌وی داگیرکردن و تیجاره‌ت و قاچاخچێتی ئه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها خه‌ڵك ئه‌كوژن، ڕۆژنامه‌نووس ئه‌كوژن و درێژه‌ی پێده‌دات و ده‌ڵێ؛ مه‌جموعه چه‌كدارێك له خۆیان كۆئه‌كه‌نه‌وه و سه‌رانه له خه‌ڵك وه‌رئه‌گرن، پاره له دوكاندار وه‌رئه‌گرن، خه‌ڵك ته‌هدید ئه‌كه‌ن، …
درێژەی بابەت ... »دەستدرێژی ئیسلام و دەوڵەت بۆسەر مناڵان، جینۆسایدە!
هەتاو عەبدوڵاهی لەسەرتاسەری جیهان و لە دنیای هەنوکەییدا وڵاتگەلێک بونیان هەیە کە هەر ڕۆژە بە کەڵک وەرگرتنی ئەبزاری لە زۆرینەی ژنان و ڕوانگەی پیاوسالارانەی یاسادانەران، پێگەی ژن لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی بەرتەسک دەکەنەوە. راستی حاشاهەڵنەگرە ئایینەکان یەک لەدوای یەک دژ بە ماف و ئازادی تاکەکان بە تایبەتی ژنانن. ئەگەر باس لە ئایێنەکان بکەین و چاوخشاندنێکمان هەبێ بەسەر …
درێژەی بابەت ... »پارێزگای سلیمانی… لە شێخ جەعفەرەوە بۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر!
نووسینی: عەبدوڵا مەحمود سەرئەنجام یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پۆستی پاریزگاری سلێمانی بەخشیە بزوتنەوەی گۆڕان و هەڤال ئەبوبەکر پۆستەکەی وەرگرت. دیارە چ دۆخی یەکێتی نیشتیمانی و چ دۆخی پاریزگای سلێمانی لەو پەری خراپی و پەراوێزخستن دایە. ئەو هەنگاوەی یەکێتیش بە رادەستکردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی بە بزوتنەوەی گۆڕان، هێندەی بۆ ئەوەیە بزوتنەوەی گۆران بکاتە برا بەشی شکستی دەسەڵاتدارێتی بەکردەوەی زۆنی سەوز هێندە پەیوەندی …
درێژەی بابەت ... »كارل ماركس بناسن!
ئامادەکردنی: عەلی مەحمود كارڵ ماركس لە 5 ی مانگی ئایاری ساڵی ١٨١٨ لە ناوچەی بروكر جاسی شاری تیری ئەڵمانیا لە خێزانێكی جولەكەی مام ناوەند لەدایك بووە. بەهۆی ستەم و هەڵاواردنی ئاینی دەوڵەتی پروسیاوە، باوكی ماركس (( هاینریش ماركس )) بۆ ئەوەی پیشەی پارێزەرییەكەی لە دەست نەدات، پێش ئەوەی ماركس لە دایك بێت , ناچار بوو واز لە ئاینی جولەكە بهێنێت …
درێژەی بابەت ... »موحسین کەریم، پەیام بۆ جەماوەری ناڕازی خەڵکی کوردستان ١٨/١٢/٢٠١٧
کلیکی ئێرە بکە بۆ بینینی قسەوباسەکە
درێژەی بابەت ... »قسەو باسی موحسین كریم ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان لە نێو خۆپیشاندەراندا
قسەو باسی موحسین كریم ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان لە نێو خۆپیشاندەراندا …. شوێن بەردەركی سەرا ( سەرای ئازادی ) ١٨/١٢/٢٠١٧ کلیکی ئێرە بکە بۆ بینینی قسەوباسەکە
درێژەی بابەت ... »سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی جه‌ماوه‌ر
یاداشتی (١ ) ڕێكخراوبوون و ئاسۆی سۆشیالیستی ئاگری تووڕه‌یی په‌نگخواردووی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كوردستان هێنده به تینه ئه‌توانێ ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوا-ناسیۆنالیستی كوردی بكات به كڵوكۆ، به‌ڵام! ئه‌زمونی ٢٦ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان، سه‌ركوتگه‌ریی ئه‌وان، په‌رته‌وازه‌كردنی جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، دابه‌شكردنی جه‌ماوه‌ر به‌سه‌ر حزبه ڕه‌نگاوڕه‌نگه بۆرژوازیه‌كاندا كه له ئامانجی پاراستنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا یه‌ك بوون، برسی و بێبه‌شكردن و بێخانه‌لانه كردن و هه‌ژار و …
درێژەی بابەت ... »دزەکان کێن!؟
موحسین کەریم: ١٦/١٢/٢٠١٧ دزەکان لەشەڕی نێوان خۆیاندا دوبارە دەیانەوێ خۆیان وەکو رزگاکەری دزیلێکراوەکان نیشان بدەن و ئەوانیش بەداخەوە بڕوایان پێدەکەن!! تا ئەم خۆشباوەڕیە بمێنێ ئەم سیناریۆ قێزەونە دوبارەو دەبارە و سەدبارە دەبێتەوە! دەسەڵاتدارانی کوردستان دزن، چونکە قوتی خەڵك دەدزن.. مووچەی موچەخۆران دەدزن.. داهاتی کوردستان دەدزن… بەهەزارو یەك رێگا لەوداهاتەی لە کوردستان دا هەیە بەشی شێر بۆخۆیان دەبەن …… ئەمە لای …
درێژەی بابەت ... »