ئەرشیفی بابەتەکان

پەیامی هاوپشتی بۆ کۆنفرانسی یەکیتی خەباتی کریکارانی فەلەستین

هاورێیان! ئیمە لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین کۆنفرانسی یەکێتیەکەتانەوە بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەکەین. زۆر سوپاسی بانگهیشتنامەکەتان دەکەین. بەداخەوە بەهۆی ئەو کۆنترۆڵە سەربازی و گەمارۆیەیی لەسەرتانە نەمانتوانی دەرفەتی بەشداریکردنمان هەبێت لەگەڵتان، بەلام خەبات و تێکوشانی ئێوە دابڕاو و تەنها نیە. لە هەموو کۆمەڵگەیەکی داگیرکراو ستەملێکراودا، لە شەڕی هەموو کرێکارێکدا بۆ ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری دەنگدەداتەوە. ئێوە  لە دۆخێکی …

Read More »

کارەبای ٢٤ کاژێری یان ڕووتاندنەوەی خەڵکی هەژارو کەمدەرامەت!

پاش زیاتر لەسی ساڵ لەحکومڕانی حزبە بۆرژوا ناسیونالیستەکانی کورد، ڕۆژی ١٤ی ئایار، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر نرخی کارەبا پەسەند کرد. بەپێی بڕیارەکە بنەمای هەر کیلۆواتێک لەهەنگاوی یەکەمدا بۆ سەرفکردنی ٤٠٠ چوارسەد وات کارەبا لەمانگێکدا بە٧٢ دینار دانراوەو لەهەنگاوەکانی دواتریشدا ئەم نرخە بۆ سەد هەزارو زیاتروزیاتر بەرزدەبێتەوە، ئەمەش بەبەراورد بەنرخی ئیستای کارەبای نیشتمانی و مانگانەی مولیدە ئەهلیەکان، سەپاندنی نرخێکی چەند قات …

Read More »

هەڵوێستی سەدر لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا!

عوسمانی حاجی مارف موقتەدا سەدر دەڵێ: “تا گەندەڵی بەردەوام بێت، بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن ناکەم، چونکە تەنها گرنگی بە بەرژەوەندی حزبی و نەتەوەیی و تائیفی ئەدەن، چاوپۆشی لە ئازارەکانی خەڵک و ئەو کارەساتانە دەکەن کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن”، هەروەها داوای لە لایەنگرەکانی کردوە خۆیان کاندید نەکەن و بایکۆتی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتودا بکەن!. ڕەوتی سەدر لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١ دا، ٧٢ …

Read More »

کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە

موحسین کەریم بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نزیك لە پەکەکە، پارتی ناوبراو، لەنێوان رۆژەکانی ٥تا ٧ی ئایاردا کۆنگرەی ١٢ی خۆی بەستوە. ئەگەرچی ڕاگەیاندنەکە شتێکی روون و یەکلاکەرەوەی تێدا نەهاتووە، بەڵام گومان لەوە نیە کە ئەم کۆنگرەیە کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بووە. بەپێی هەندێ میدیای کوردی، میدیاکانی تورکیا پشتڕاستی ئەوە دەکەنەوە کە کۆنگرە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و چەکدانانی داوە! ئەوەی جێی سەرنجە، ئەم کۆنگرەیە …

Read More »

پەیام بۆ کۆنفرانسی رێکخراوی ۆرکەر لیبەرتی

هاورێیان… سەرەتا پیرۆزبایی بەستنی کۆنفرانستان لێدەکەین و سوپاستان دەکەین بۆ بانگێشتکردنمان بۆ ئامادەبوون لە کۆنفرانسەکەتاندا. هاورێیان وەکو ئاگادارن، سەرمایەداری لەناو گێژاوی قەیرانەکان و ڕاکردن بەدوای قازانج و کەڵەکەی ساماندا، نەك هەر دۆخی ژیان وگوزەرانی چینی کرێکارو جەماوەری زەحمەتکێش و کەمدەرامەتی روبەرووی مەترسی کردۆتەوە، نەك هەر ژیانکردن لە هەژاری و برسێتی و بێمافیدا لە چوارگۆشەی دنیادا بەسەر چینی کرێکارو جەماوەری بێبەشکراودا …

Read More »

سەرمایەداری و ئابوری کاری هەرزان سەرەنجێک لە بارەی قەیرانی ئەمڕۆ!

ابراهیم حسێن تڕامپ و دەوڵەتی مۆڵتی میلیاردێرەکانی سەرمایە و بواری تەکنۆلۆژیای زیرەک  دواجار گەڕێکی تری شەڕێکی بازرگانی گەورەیان ڕاگەیاند لە دژی ئابورییەکانی تری سەرمایەداری ئەمڕۆ و بەتایبەتی چین  کە بە شەڕی تاریفەگومرگیەکان ناسراوە. هەنگاوێک کە لەلایەن زۆرێکەوە بە هەوڵێکی تڕامپ و دەوڵەتی مۆڵتی میلیاردێرەکان لێکدرایەوە بە ئامانجی  قەرەبووکردنەوەی باری لاسەنگی کورتهێنانی بازرگانی ئابوری ئەمریکا. ئەم هەنگاوەی دەوڵەتی مۆڵتی میلیاردێرەکانی تەکنۆلۆژیای …

Read More »

مووچە لە هەواڵەکاندا!

عوسمان حاجی مارف تا ئەو کاتەی پرسی موچە لە ناو هەواڵی میدیاکاندا بێت، مانای وایە کێشەی موچە چارەسەر نەبووە! بارگرانیەکی قورس و ناچاریەکی سەخت و دیاردەیەکی شەرماوەرە، کە مامۆستایان و فەرمانبەران و هەر کارمەندێکی حکومی، دوای دەوام بەهۆی دواکەوتن یان نەدانی موچە، لە هەوڵی کارێکی تردا بن بۆ دابینکردنی پێداویستیە سەرەتاییەکانی خێزانەکەیان، چونکە ناتوانن پشت بە مووچەکانیان ببەستن، لەبەرئەوەی لە …

Read More »

١ی ئایاری ئەمساڵ، بزوتنەوەی چینایەتی دژی سەرمایەداری

بەشداری رێکخستنەکانی  حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ئامادەکردنی نوری بەشیر تایبەتمەندی ئایاری ئەمساڵ لەبەرامبەر هەلومەرجێکدا بوو کە دنیای ئەمڕۆی سەرمایەداری بەخۆیەوە دەبینێت، لە هاتنەپێشەوەی باڵی راست و فاشیستی بۆرژوازی بۆسەر دەسەڵات لە چەندین ووڵاتی ئەوروپی و لە ئەمریکا، یان هەوڵیان بۆ سایەکردن بەسەر هەلومەرجی جیهانی قەیرانگرتووی سەرمایەداری و شکاندنەوەی بەسەر چینی کرێکارو کەمدەرامەتی کۆمەڵگادا، بۆ لێسەندنەوەی دەستەکەوتەکانی چینی کرێکار و ژنان …

Read More »

ئۆکتۆبەری ژمارە ١٠٨ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە!

 ئۆکتۆبەر، بلاوکاروەیەکی سیاسیە، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەریدەکات ١٠ی ئایار/ مەی ٢٠٢٥ بۆداگرتنی ئۆکتۆبەری ژمارە ١٠٨، کلیکی ئیڕەبکە:

Read More »

دەنگ گەلێکی هێندە ئازاو بێوەستان هەن کەدەسەڵاتدارن و ستەمکاران تەنانەت دوای مردنیش لێیان دەترسن.

ووتەی دەشتی جەمال لە ١٥ هەمین ساڵیادی تیرۆری سەردەشت عوسمان ئەمڕۆ ١٥ هەمین ساڵیادی نووسەرو ڕۆژنامەنووس و کەسێك بەرز ڕادەگرین کەجگە لەقەڵەم هیچ چەکێکی لەدەستدا نەبوو. ئەو ڕەخنەگری دەسەڵاتێك بوو، ڕەخنەگری جیاکاری و بێمافی بوو، بۆیە قسەکانی لەشمشێر قووڵتر دەبڕن. لەبەرەکانی شەڕدا نەبوو، بەڵکو هەڵگری ڕەخنەیەکی چینایەتی قوڵبوو لە دژی دەسەڵات و ڕەمزەکانی بۆرژوازی کورد. لەپشت لاپەڕەکانەوە وەستابوو، بەڵام بناغەکانی …

Read More »