راگەیاندنی ڕێكخراوی دهرهوهی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان: دهسهڵاتێك ژیانێكی شكۆمهندانه بۆ خهڵكهكهی دابین نهكات ئهبێت وەلابنرێت! لهم دوو ڕۆژهی دواییدا سهدان لهمامۆستایان و فهرمانبهران و كارمهندان و خهڵكی بێبهش لە شاری سلێمانی هاتنه سهر شهقامهكان و ناڕەزایەتیان دەربڕی بهدژی بڕینی موچهكانیان و وەرگرتنی تەنها چوار مانگ موچە لهتهواوی ساڵی ٢٠٢٠ دا. داواكارییان ئهوه بوو كه موچهكانیان پێبدرێت تاكو بتوانن پێداویستیهكانی …
درێژەی بابەت ... »ئەرشیفی بابەتەکان
بەیاننامەی ڕێكخستنی ههولێر حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان سەبارەت: …
سەرچاوە و هۆکاری تاوانەکان هاوڵاتی نییە حکومەت و دەسەڵاتدارانە! ڕووداوەکانی دوو سێ مانگی ڕابردووی ناوشاری هەولێر، لەشێوەی هەڵکوتانە سەر دەرمانخانەو دوکان و بازاڕی خەڵک تا هەواڵەکانی دزی و دەستگیرکردنی باندی فرۆشتنی مادەی هۆشبەر، تا کوشتن بەچەقۆ و ڕاکێشانی چەک و تەقەکردن لەنێوەندی شاردا، تا هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان و کۆکردنەوەی پارە و گەلێک نموونەی تر، بەڵگەی پەرەگرتنی دیاردەی تاوان لەشاری هەولێردا دەخاتەڕوو، …
درێژەی بابەت ... »هەراوهوریایی پەرلەمان و موچەی خەڵك …
دەشتی جەمال گرژی و ئاڵۆزی و نمایشی ئەندام پەرلەمانە تێر وتەسەلەکان لە پەرلەمان!! و نیشاندانی گرتەی ڤیدیۆیی، وەڕێخستنی شانۆی دەهۆڵکوتان و هەراوهۆریا سازکردن و بەخشینەوەی درۆی پێشتر ئەزموونکراو لەلایەن فراکسیۆنی حزبە سیاسییە دزو تاڵانچیەکان، گوایە شەڕی داهات و شەفافیەت و چاکسازی دەکەن، بەکردەوە دەرکەوتووە، کە حزب و بزوتنەوە سیاسیەکانی خۆیان، سەرچاوەی هەموو ئەو موسیبەت و کوێرەوەریانە کە رووبەڕووی چینی کرێکار …
درێژەی بابەت ... »دووڕوویی سەرانی یەکێتی له رۆژی جیهانی دژی توندوتیژیدا! …
دەشتی جەمال دوێنی بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونهوهی توندوتیژی لەدژی ژنان، سەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوسەرۆكانی لەنمایشێکی ڕیاکاری و گاڵتەجاڕانەدا کەوتنە پەیامدان و سەردان و نوسین لەسەرگڵکۆی ئۆردویەکی گەورەی ژنانی بێناونیشان کە لەژێر سایەی دەسەڵاتەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا بە بەهانەی ناموس و شەرەف شەڵاڵی خۆێنکراون بەبێ ئەوەی بەکردەوە ئەم جەنابانە بچوکترین بەرپرسیارێتیان لەخۆیان نیشان دابێت بەرامبەر بەم بەربەریت و ئینسانکوژیەی ژنان و هەڵاواردنیان و هەموو ئەو …
درێژەی بابەت ... »بنهچهی خێزان و خاوهندارێتی تایبهت و دهوڵهت
فریدریک ئەنگڵس کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندوەی بابەتەکە
درێژەی بابەت ... »پشتیوانی نامەی کراوەی …
پشتیوانی نامەی کراوەی (کۆمیتەی داکۆکیکار لە مافو ئازادیەکانی/ هەرێمی کوردستان-عێراق) سەبارەت بە دەستگیرکراوەکانی هەولێر و بادینان دەکەین! لەنامەیەکی کراوەدا کە رۆژی ٢٠ی نۆڤەمبەر (کۆمیتەی داکۆکیکار لەمافو ئازادیەکانی/ هەرێمی کوردستان-عێراق) ئاراستەی پارتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانی کردوە، لە پەیوەند بە دەستگیرکردنی هەڵسوڕاوانی سیاسی، رۆژنامەنوسان و خۆپیشاندەرانی ئەم دواییانەی بادینان و هەولێر کۆمەڵێك داواکاریان خستۆتەڕوو وە داوای پشتیوانی حزبە سیاسیەکان دەکەن. ئێمە لەحزبی …
درێژەی بابەت ... »دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز توانا محەمەد نوری چالاکوانی سیاسی، سەبارەت بەهێرشەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بۆسەر ئازادییەکان …
بۆپێشەوە: هێرشەکانی دەسەڵات بەتایبەتی پارتی بۆسەر ئازادییەکان، چەندە پەیوەندی بەبەرین بوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستانەوە هەیە؟ توانا محەمەد نوری: سەرەتا سوپاستان ئەکەم بۆ ئەم دەرفەتە. بۆ ئەوەی لە هێرشی دەسەڵاتی پارتی بۆسەر ئازادی و ئازادیخوازان تێبگەین، ئەبێ کەمێک بگەڕێینەوە دواوە. پێش هەموو شتێک ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگر هەیە ئەویش پارتی هێزی باڵادەستە لە کوردستان و هێزە ڕکابەرەکانیشی تەنها بۆ دابەشکردنی سامان و …
درێژەی بابەت ... »دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ نوسەر و چالاکوانی سیاسی کامەران محەمەد؛ سەبارەت بەهێرشەکانی دەسەڵات لەهەرێمی کوردستان بۆسەر ئازادییەکان…
بۆپێشەوە: بەجیا لە هێنانی چەندین پڕۆژە یاسا بۆ قوفڵکردنی ئازادییەکان و بەستنی دەنگە ئازادەکان، بەکردەوە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەسەدان کەس لە نووسەر و رۆژنامەنووس، بەشدار لە خۆپیشاندانەکان، نەیارانی سیاسی، دەستگیر کراون، نوسینگەکانی ئێن ئارتی لە هەولیر و دهۆک داخراون، هۆکاری ئەم هێرشە فراوانە چییە؟ کامەران مەحەمەد: ئەوەی ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ڕوودەدات شتێکی تازە نییە، درێژەدانی ھەمان عەقلیەتی …
درێژەی بابەت ... »ترەمپ دەرکرا! …
عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کۆتاییهات، ترەمپ وەکو کاراکتەرێکی شەقاوەچی لە پێگەی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، وەکو نوێنەرێکی سەرشێتی بۆرژوازی، ڕاونرا. مەسەلەی میحوەری لەم هەڵبژاردنەی ئەمریکادا، کۆتاییهێنان بوو بە ترامپ و دیاردەی ترامپیزم بەوێنەی نوینەرێکی بۆرژوازی راسیست و تاکڕەو کە ژێر پێخستنی پرەنسیب و تەعەهودات و نەریتە جێکەوتوو بڕیار لێدراوەکانی بۆرژوای، بەشێوەیەکی بێشەرمانە، شەرمەزار دەکرد. ترمپ لە چوار ساڵی رابردوودا هەوڵیدا نەریتێک …
درێژەی بابەت ... »دهربارهی مافهکانی ژنان* …
هاوڕێیان سڵاو، له سهروبهندی ٢٥ ی نۆڤێمبهر ڕۆژی نێونهتهوهیی بۆ بنبڕكردنی توندوتیژی له دژی ژناندا، جارێكی تر ئهم گفتوگۆیهی مهنسور حكمهتتان ئهخهمهوه بهردهست كه سهبارهت به مافهكانی ژنانه له بهرنامهی دنیایهكی باشتردا. ههڵبهته لای خۆمهوه ئهوه بڵێم كه ئهو گفتوگۆیه ههندێك لایهنی مهسهلهكهیه كه ئهگهر دهسهڵات له دهست كۆمۆنیستهكاندا بێ ئهو مافانه بهوجۆره دێنه دی. پێویستیشه ئهوه بڵێم كه جۆری …
درێژەی بابەت ... »