نووسینی: هەتاو عەبدوڵاهی روانینی ده‌ستدرێژیکارانه بۆ سه‌ر ژنان تاوانێکی گه‌وره‌یه، چونکه ژن نیوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه و ژیان بێ ژن ئه‌سته‌مه. یه‌کێک له‌و کێشه سه‌ره‌کیانه‌ی که له‌بارودۆخی هه‌نووکه‌ییدا هه‌موو جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵکردووه و بووه‌ته پرسی سه‌ره‌کی هه‌موو راگه‌یاندنه جیهانیيه‌کان، پرسی توندوتیژی به دژی ژن و پێخوستکردنی که‌سایه‌تی ئه‌م ره‌گه‌زه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه. پرسێک، که بۆته هۆی هاتنه ئارای بزوتنه‌وه گه‌لی جۆراوجۆر بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر …
درێژەی بابەت ... »بزوتنەوەی ژنان!
کڵێشەو هەڵاواردن هۆکاری توندوتیژی بەدژی ژنان
نووسینی: هەتاوی عەبدوڵاهی ساڵهای ساڵە کڵیشەی ڕەگەزی و ئەدەبیاتی پیاو سالارانە بە شێوەیەکی مەترسیدار لە بیروباوەڕی تاکەکانی کۆمەڵگە بیچمی گرتووە، باوەڕ و ئەدەبیاتێکی پیاومەزن و دژە ژن کە ڕۆژانە لە ئاخاوتن و شێوە ڕوانین و هەڵسوکەوتی تاکەکانی کۆمەڵگە بە نسبەت ژنان خۆی دەردەخات و بە کار دەهێنرێ، ئەدەبیات و هەڵاواردنێکی ڕەگەزی کە وەک توندوتیژی رەوانی بە دژی ژنان لە قەڵەم …
درێژەی بابەت ... »چارەکە سەدەیەک لە خەباتی ژنانی عەرەبستانی سعودی بۆ بەدەستهێنانی مافی شوفێری…!
شای عەرەبستانی سعودی سلمان کوڕی عبدالعزیز شەوی سێشەممە ٢٦/٩/٢٠١٧، سەرئەنجام و لە ژێر گوشارێکی فراوان و بەردەوامی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و نەفرەتی بەردەوامی دنیای شارستانی لە دژی رێگریکردن لە ژنان بۆ سەیارە لێخوڕین، بڕیارێکی دەرکرد کە تێیدا ڕێگە دەدات بەژنانی سعودیە بۆ شوفێری کردنی ئۆتۆمۆبیل. لە بڕیارەکەدا هاتووە، کە ڕێگە نەدان بە شوفێری کردنی ژنان زۆر شتی سلبی لێدەکەوێتەوە، وە …
درێژەی بابەت ... »گۆشەی ژن… دیمانە لەگەڵ گۆنا سەعید
بۆ پێشەوە : هۆکاری سەرەکی توند و تیژی دژی ژنان لە کۆمەڵگەی کوردستاندا، چییە ؟ گۆنا سەعید: لە کوردستان سەرچاوەی توند وتیژی و هەڵاواردنی ژنان وا لەناوجەرگەی ئەو سیستەمە ئابووری وچینایه‌تیه‌ی که بۆ پاراستنی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌مه‌ندان و خاوه‌ن کۆمپانیاو سه‌رمایەدارە‌کان لە شێوەی ده‌سه‌لاتێکی میلیشیایی وعەشیرەتیدا یەکێتی وپارتی لە کوردستان دایانمەزراندوە و هەموو جۆره‌کانی جیاکاری چینایه‌تی و ڕه‌گه‌زی پێ دەپارێزن. …
درێژەی بابەت ... »با له ٨ مارسی ئه‌مساڵدا دژبه‌شودانی مناڵان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین
ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ له‌دنیادا و لە ئاکامی خه‌باتێکی نه‌پچراوەی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز‌و یه‌کسانیخواز به‌شێکی زۆر له مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کانی ژنان و منالان به‌ده‌ستهاتوه، و حکومه‌ته‌کانی ناچارکردوه که خۆشگوزه‌رانی و مافه‌کانی ژنان و منالان تاڕادەیەکی بەرجەستە به‌یه‌کسانی ده‌ستە به‌ربکه‌ن، ئه‌وا له‌وکۆمه‌لگایانه‌ی که یاسای دینی وکه‌لتوری کۆنه‌په‌رستی وپیاو سالاری باڵا ده‌سته، سته‌مکێشی ژنان وژیرده‌سته‌ی ئه‌پارتایدی جنسی به‌قیزه‌وه‌ندترین شیوه نمایشی خۆی ده‌کات. …
درێژەی بابەت ... »ساڵێکی دیکەی پەیگیری و بەردەوامی خەبات لەپێناو یەکسانیدا
بەبۆنەی ٨ ی مارسەوە: دەسەڵاتی کۆنەپەرستانەی خێڵەکی و پیاوسالاری بۆرژوازی کورد‌و یاسا سەرچاوەگرتوەکان لە ئاینی ئیسلام ماوەی ٢٥ ساڵە ژنانی کوردستانیان رووبەڕووی بێمافی و شکاندنی کەسایەتی و توندوتیژی و کوشتن لەسەر ناموس، کردۆتەوە. پایەی ژنان لەناو خێزان و کۆمەڵگادا بەشێوەیەکی ترسناك بەرەوخوار براوە. دەسەڵاتی حزبی ناسیۆنالیستی میلیشیایی و قەیرانی ئابوری و شەڕی داعش و ئاوارەیی، ئەوەندەی دیکە باری سەرشانی ژنانی …
درێژەی بابەت ... »بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەرکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و پیاوانە!
ڕۆژی ٢٥ ی نۆڤه‌مبەر هەموو ساڵێک، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییە، توندوتیژی دژی ژنان و کچان. لە دنیایەکدا کە نەک تەنها سوکایەتی و توندوتیژی، بەڵکو جەنگ و کوشتارو تیرۆر بۆتە سیمایەکی دڵهەژێنی کۆمەڵگای ئینسانی، توندوتیژی دژ بەمناڵان و بەتایبەتیش دژ بەژنان بۆتە سیما‌و دیاردەیەکی سەرسامهێنەری کۆمەڵگا. لەناو دڵی قوربانیانی جەنگ و کوشتار و تیرۆر و ئاکامە وێرانەکەرەکانیدا، لە بێکاریی و ئاوارەیی …
درێژەی بابەت ... »بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی (٨)ی مارسەوە
با (٨) ی مارسی ئەمساڵ رۆژی بانگەوازبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەموو یاسا‌و رێسا‌و دەسەڵاتێك کە ئەڵقەی بێمافی‌و کۆتوپێوەندکردنی ژنانی کوردستان تونددەکاتەوە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز! (٨) مارس، رەمزی خەباتی یەکسانیخوازانەی ژنان وپیاوانی ئازادیخواز‌و هاتنەمەیدانی جەماوەری‌و فراوانیانە لە دژی چەوساندنەوەو نایەکسانی و پلەدوویی ژنان و لەپێناو کۆمەڵگایەك کە ژنان و پیاوان لەسەرجەم مافە سیاسی وئابوری و کۆمەڵایەتیەکانیاندا یەکسان بن. بزوتنەوەی یەکسانیخوازی چینی …
درێژەی بابەت ... »کلارا زیتکین و ئه‌لکساندرا کۆلۆنتای کێ بوون؟
ئاماده‌کردنی؛ شه‌ماڵ علی: باس کردن له 8 ی مارس بی باس کردن‌و یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو ڕابه‌ره به‌رجه‌سته‌و مێژووییه‌ی جووڵانه‌وه‌ی سۆشیالیستی کرێکاریی‌و جووڵانه‌وه‌ی ژنان ناته‌واوه. بێده‌نگه‌کردنی ناوه‌نده‌کان‌و هه‌ڵسوڕاوانی فیمینیست سه‌باره‌ت به مێژووی ئه‌م که‌سایه‌تیه گه‌ورانه‌ی جووڵانه‌وه‌ی ژنان هۆکاری ئاشکرای هه‌یه، ئاخر له که‌سایه‌تی ئه‌م دوو ژنه خه‌باتکاره‌دا هاوچاره‌نووسی‌و هاومێژوویی جووڵانه‌وه‌ی کریکاریی‌و جووڵانه‌وه‌ی ژنان به‌رجه‌سته ده‌بیته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌که که فه‌لسه‌فه‌ی وجودی فیمینیزمی …
درێژەی بابەت ... »٨ مارس سمبولی ” نا” وتن، بە ئاپارتایدی جنسی
لە هەموو ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز و نارازی بە ستەم و بیمافی پیرۆز بێت… ئەگەر پێوەری ئازادی ژن پێوەری ئازادی کۆمەڵگا بێت… گومان هەڵنەگرە کە هیچ کۆمەڵگایەکی ئازاد لەسەر ئەم گۆی زەوییە نادۆزینەوە. هیشتا ستەم و نابەرابەری، توندوتیژی و بێ مافی، هەڵاواردن لەسەر بنەمای جنسی قیزەونترین و ناشیرین‌ترین دیاردەی چاوپۆشی لێنەکراوی دنیای ئەمرۆیە… ئەم واقعیەتە تاڵ و شەرم ئاوەرە ئەگەر …
درێژەی بابەت ... »