نەخشەڕێگای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەرامبەر بە بنبەستی حکومەت و دۆخی ئێستای کوردستان کلیکی ئێرە بکە بۆ گویبیستی راگەیاندنەکە
درێژەی بابەت ... »بەڵگەنامەکان
ئەم سیستەم و حکومەتە دەبێ بڕۆن.. ئیتر نۆرەی دەسەڵاتدارێتی جەماوەریە!
نەخشەڕێگای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەرامبەر بە بنبەستی حکومەت و دۆخی ئێستای کوردستان ووتاری چەند ڕۆژ لەمەوبەری سەرۆک وەزیرانی کابینەی نۆهەم، مەسروربەرزانی، بەوەی کە بێتوانایە لەوەڵامدانەوە بەژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و دابینکردنی مووچەی کرێکاران و فەرمانبەران، جارێکی تر فەشەل و بنبەستی حکومەت و ئەو سیستەمە دەسەڵاتدارێتیەی ئاشکراکردەوە، کە ئەحزابی بۆرژوازی کورد، نزیک بەسێ دەیەیە بەسەر خەڵکی کوردستاندا دایان سەپاندووە. بەڵام …
درێژەی بابەت ... »قەیرانی کۆرۆنا و سەرخەتی سیاسەت و هەنگاوە عەمەلیەکانمان ….
سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تەشەنەکردنی خێرای لە ئاستی جیهاندا، بێتوانایی سیستەمی تەندروستی بۆرژوازی بۆ پاراستنی مرۆڤ بەرامبەر بەڵا و کارەساتە ژینگەیی و سروشتیەکان بۆ هەموو لایەك ئاشکرا کرد. سەرباری چنینەوەی گیانی هەزاران و بگرە سەدان هەزار کەس بە پانتایی گۆی زەوی، ئابوری سەرمایەداریش، کە هێشتا خۆی لە قەیرانی گەورەی ساڵی ٢٠٠٨ دەرباز نەکردبوو، ڕاپێچی ناو قەیرانێکی کوشندەتر و هەمەلایەنهتر دەکاتەوە …
درێژەی بابەت ... »بڕیارنامە سەبارەت بە هەلومەرجی سیاسی ئێستای کوردستان و ئاڕاستەی سیاسی حزب! …
بڕیارنامە سەبارەت بە هەلومەرجی سیاسی ئێستای کوردستان و ئاڕاستەی سیاسی حزب! بەدوای ڕوداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧دا، هەلومەرجی سیاسی و ئابوری و ڕەوشی یاسایی ئێستای کوردستانی عێراق، لەسایەی دەسەڵاتی حزبە میلیشیاکانی کوردایەتیدا، ڕاستەوخۆ و جارێکی دیکە گرێدرایەوە بە هەلومەرجی سیاسی و ئابوری عێراقەوە. ئەو ڕەوتە باڵادهستهی نێو خێزانی چینی بۆرژوازی و بزوتنەوەی ناسیۆنالیزمی کورددا، کە پارتی دیموکراتی کوردستان نوێنەرایەتی دەکرد …
درێژەی بابەت ... »بڕیارنامەی مەکتەبی سیاسی هەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق سەبارەت بە: ڕێگاچارەى کێشەى کەرکوک ….
چارەسەرى یەکجارى کێشەى کەرکوک بە چارەسەرى یەکجارى کێشەى کوردەوە گرێیخواردوە. بهههمان شێوهی مهسهلهی کورد، بڕیاردان لهسهر ڕێگاچارهی ئهم پارێزگایهش دەبێ لهسهر بنهمای گهڕانهوه بۆ ڕای دانیشتووانهکهی بێت. • هەنگاوی دواتر لە پرۆسەی چارەسەری کێشە کورد لە عێراق، بەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی ٢٠١٦و دەنگدانی زۆرینەی خەڵکی کوردستان بە جیابونەوە، بریتیە لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ. پێویستە بەدواى پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ڕیفراندۆمێکى …
درێژەی بابەت ... »پەیماننامە(میثاق)ی دەوڵهتی کوردستانی سهربهخۆ!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان: بهوپێیهی که ڕێفراندۆم، ڕاپرسی خهڵکه سهبارهت بهوهی دهیانهوێت کوردستان جیابێتهوه، یان لهچوارچێوهی عێراقدا بمێنێتهوه، بهپێویست کۆمهڵگای کوردستانی خستۆته بهردهم دوڕیانێکهوه. کرێکاران و جەماوەری زەحمەتکێش و خەڵكی ستەمدیدە بە دەست فیدراڵیزمی قەومی و تائیفی کۆنەپەرستانە و گێرەوکێشەی نێوان حکومەتی قەومی ئیسلامی بەغدا و دەسەڵاتی میلیشیایی ئەحزابی ناسیۆنالیستی کوردەوە گرفتارن، بهرژهوهندیان لهوهدایه کهرێگای جیابونەوە و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ …
درێژەی بابەت ... »ئەو بەڵگەنامانەی کەتاوانەکانی سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بەرابەر بەکۆمۆنیستەکان ئاشکرادەکەن!
بەڵگەنامەکانی یەکەم بەڵگەنامەکانیی دووەم بەڵگەنامەکانی سێهەم بەڵگەنامەکانی چوارەم
درێژەی بابەت ... »نەخشەرێگای دەرهێنانی کۆمەڵگای کوردستان!
بۆ پێشەوە بەرەو دەسەڵاتدارێتی شورایی لە کاتێکدا کۆمەڵگای کوردستان بەرەو پێنجەمین ساڵیادی ناڕەزایەتیەکانی ١٧ ی شوبات دەچوو، جارێکی تر جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و ژنان و لاوان و خەڵکی ئازادیخوازو بێدەرەتان لە دژی هەژاری و تاڵان و بڕۆی حزبە بۆرژوا ناسیۆنالیستەکان هاتنەوە مەیدان. بزوتنەوەی١٧ی شوباتی رابردوو بە هۆی ئاستەنگیەکانەوە، بە تایبەتی بێبەریبونی لە ڕابەریەکی کارساز و شۆڕشگێڕو سەراسەری و گرفتاربونی …
درێژەی بابەت ... »مانیفێستی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
بۆ ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانەو دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان لەکوردستان پێشەکیەکی پێویست: ئەم بەڵگەنامەیەی بەردەستان کە لەکۆنگرەی چواری حزبدا بڕیاری لەسەر دراوە، لەپلینۆمی دوای کۆنگرە، کۆمیتەی ناوەندی وەکو بەڵگەنامەیەكی نێوخۆیی حزب پەسەندی کرد و مافی بڵاوکردنەوەی بۆ دەرەوەی حزب سپارد بەمەکتەبی سیاسی. ئێستا بەهۆی ئەو ئاڵوگۆڕە سیاسیانەی کە لەم ماوەیەدا پێش هاتووە، مەکتەبی سیاسی بەپێویستی زانی کە ئەم بەڵگەنامەیە بۆ …
درێژەی بابەت ... »بزوتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەریو ئەرکەکانمان
بهرامبەر بەقەیرانی سیاسی و ئابوری و بارودۆخی سەختی هەژاریو برسێتی کە بەهۆی دەسەڵاتو بنبەستی دەسەڵاتی ئەحزابی بۆرژوایی کوردەوە روبەرووی جەماوەری کرێکارو کەمدەرامەتی کوردستان بوەتەوە، رێگا چارەو بەدیلی سیاسی دامەزراندنی دەسەڵاتی شوراکانی کرێکارانو خەڵکی چەوساوەو زەحمەتکێشی کوردستانە. بزوتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری بێبەشو چەوساوەی کوردستان سەرەنجام دەبێت مەسەلەی دەسەڵات بە قازانجی خۆی یەکلابکاتەوە تا لەوڕێگایەوە سەرجەم خواست و داواکانو بەرنامەی گۆڕانکاری سیاسی و …
درێژەی بابەت ... »