فینلاند/هلسنکی: ڕیکخستنەکانی حزب بە ئاڵای سوورەوە بەشداری خۆپیشاندانەکی جەماوەیان کرد!.

ئەمڕۆ ٢٢/٨/٢٠١٥ لە بەرامبەر پیلان و سیاسەتی حکومەتی نوێی فینلاند نزیک بە ١٠هەزار کەس بەشداری خۆپیشاندانێکی پڕ دەنگ و فراوانی کرد لە هێلسینکی. لە خۆپیشاندانەکەدا دروشمەکانی دژ بە سیاسەتی سک هەلگوشین (تەقەشوفات )و هەژارکردنی زیاتری هەژاران دەوترانەوە و حکومەتیان ئاگادار کردەوە، کە قەبولی ئەو برینانە لە بیمە کۆمەڵایەتییەکان ناکەن. هاوکات خۆپیشاندەران بۆ ماوەی ١٥ خولەک هاتوچۆیان لە چەند شەقامێکی سەرەکی داخست، وەک وەڵامێک بە پێشنیاری سەرۆک وەزیران بۆ زیاتر کردنی کاتی کار بە ١٥ خولەک. شایەنی باسە ئەم خۆپیشاندانە لە میدیاکانی فینلاندەوە بووە هەواڵی سەرەکی ڕۆژ.

Check Also

پرسی کورد لەنێوان شۆڤێنیزمی ئیسلامی و شۆڤینیزمی ناسیۆنالیستیدا!

موحسین کەریم لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی تورکیادا، دوو بەرەی بەهێز، کە لە جەمسەرێکیاندا شۆڤێنیزمی ئیسلامی تورکی …