پەیامی سەرکەوتن یان هەرەشەی سەرکوتکردن..!

چەند سەرنجیک لەبارەی ناوەرۆکی پەیامەکەی بارزانی بۆ رزگاکردنی شەنگال

موزەفەر عەبدوڵا
mozafar_as@yahoo.com

بە دوای زیاتر لە سالیک لە گرتنی شەنگال ،لە لایەن چەتەکانی داعشەوەو، کوشتو برو لاقەکردنوبازرگانی کردنو ئاوارە بونی زۆربەری هەرە زۆری خەلکەکەیەوە، کە لە چوارچیوەی کیشەو ململانیو شەرە ناوخۆیی و ناوجەیی یەکان رویان دا ،کە پارتی و بارزانی وەکو هیزیکی بالادەستی کوردستان ،بەشیک بون لەم روداوانە ،لەم رۆژانەش لە لایەن کۆمەلی هیزی جەکدارو بە پشتیوانی تەواوی هیزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی شەنگال رزگار کرا .بیگومان هەروەک چون داگیرکردن و کارەساتە مرۆیی یەکەی بوە مایەی ئیدانە کردنو نارەزایەتی رای گشتی ئازادیخوازی جیهان ،و وەک جینوساید تەماشا کرا ،بەهەمان شیوەش رزگاکردنەکەی بۆتە مایەی خۆشحالی یە بۆ هەمان رای گشتی ئازادیخوازی جیهان.  بوتە هیمای سەرکەوتنی بەرەی ئاشتیخوازی و ئینساندۆستی بەرامبەر شەرخوازی تیرۆریزمی ئیسلامی.

بەلام ئەوەی دوبارە دەبی جیگای رەخنەو نارەزایەتیو دژایەتی قول بی  ناوەرۆکی پەیامە سیاسی یەکەی بارزانی یە ،کە بە روالەت بە ناوی سەرکەوتن و ئازادکردنی شەنگالەوە بلاوی کردەوە، لەسەر شاخیکی دور لە شارەکەو ،بە بی ئامادەبونی زۆربەی هەرە زۆر دەزگاکانی راگەناندن و رۆژنامەنوسەکان، چ سەربەحزبەکانی تر بن یاخود سەربەخۆبن ، وە تەنها و تەنها میدیا زەبەلاحەکانی حزبەکەی خۆی ئامادەی بون لە بلاوکردنەوەی پەیامەکەی.

ئەگەرجی ئەم پەیامە هەر زوو بوە مایەی رەخنەو نارەزایەتی زۆر کەسو لایەن، بە تایبەتی حزبە ناکۆکەکانی ناو دەسەلاتو جولانەوەکەی خۆی،هەر لە لایەنەکانی ناو حکومەتە بنکەفراوانەکەیانەوە تا دەگاتە حزبە قەومی یەکانی تر، بە تایبەتی پەکەکەو یەپەگەو یەپەشە .لەم بارەیەوە ئەوانیش لە راگەیاندنەکانیانەوە ناکۆکی خۆیان بە پەیامەکەی بارزانی راگەیاند بەلام زۆر دەگمەن ئاماژەیان بە ناوەرۆکی پەیامە هەرەشە ئامیزەکەی دا.دیارە تا ئەو جیگایەی دەگەریتەوە بە هیزی پەکەکەو یەپەگەو تەنانەت یەپەشە ،کە پیشتر لە شەنگال بونیان هەر نەبو، ئەوە زیاتر جیگای نیگەرانی یە بو پارتی هەر بویەش لە پەیامەکەی موژدەی بە پاریزگاریکردن و هینانەوەی بۆ سەر سنوری دەسەلاتداری هەریم دا تا ئەمە بکاتە بەهانەیەک بو دوبارە زیاتر بالادەستی یەکەی.

بەلام لە راستیدا ناوەرۆکی پەیامەکەی بارزانی بە ئاشکرا پەیامی هەرەشەی سەرکوتە بۆ هەر لایەک کە ناکۆکن، یان مل نادن بە سەرکردایەتی کردنی بارزانی.، هەم بۆ سەرۆکایەتی هەریم و،هەم لە سەرۆکایەتی کردنی جولانەوەی ناسیونالیستی کورددا بە گشتی.

لیرەدا دەکری ناوەرکی ئەم هەرەشەیە لە جەند خالیکدا کورت بکریتەوەو ئاشکرا بکری لەوانە:

بارزانی کە بریار دەدا نابی ئالای هیج حزب و هیزیک بەرزبکریتەوە جگە لە ئالای کوردستان، لە کاتیکدا ئالاکانی پەکەکەو یەپەگەو یەپەشە لەسەر زۆربەی شوینە بەرزو گشتی یەکان دەشەکیتەوەو کەمترین ئالای پارتی و کوردستان بەدی بەدی دەکری  ،ئەوە بوخۆی ئەوە دەگەیەنی کە پارتی و بارزانی سەرەرای پروپاگەندەکانیان بو گرتنەوەی شەنگالو هیز کوکردنەوەو نەخشە دارشتنی سیاسی و سەربازی ،وەک فەرماندەنی هیزی سەربازی هەریمی کوردستان ،و وەک پارتیش کە خاوەنی هیزی چەکداری زەبەلاحی خۆیەتی و خۆی بە برا گەورەی حزبەکانی کوردایەتی لەهەمو بەشەکانی کوردساتان دەزانی، بەلام لەم گرتنەوەیە کەمترین رۆلی هەبوە ئەم پەیامەی بو قەرەبوکردنەوەی ئەم لاوازی یە سیاسی یە سەربازی یەیەتی.

خالیکی تری ناوەرۆکی پەیامە هەرەشە ئامیزەکەی بارزانی رو بە هیزی جەکداری پەکەکەو یەپەکەیە کە رۆلیان بوە لەم شەرەداو ئەوانیش نەیاریکی سەرەکی دەسەلاتەکەی ئوردوگانن کە هاوکاریکی سەرەکی داعشەو زۆر دژی پەکەکەو یەپەگەنو دۆستی نزیکی پارتی و بارزانین.ئەم لاوازی رۆلەی بارزانی لە گرتنەوەی شەنگالو رۆلە گەورەیەی پەکەکەو یەپەگە دەبیتە مایەی نیگەرانی ئوردوگانی هاوپەیمانی هەمەلایەنەی پارتی و بارزانی ئەگەری هەیە لە داهاتودا ئەم هاوپەیمانی یە هەرەس بینی بەمەش پارتی و بارزانی پیگەو رۆلی لە کیشەو ململانی ناوخۆیی و ناوجەیی یەکان لاواز تر دەبی.

خالیکی تری ناوەرۆکی هەرەشەکە روو بە لایەنە نەیارەکانی دەسەلاتو حکومەتە بنکە فراوانەکەی پارتی و بارزانی یە کە یەکیتی و گۆرانن ،لەگەل بەشیک لە ئیسلامی یەکان، بە تایبەتی کیشەو ململانی یان لەسەر خۆ سەپاندنەوەی بارزانی وەک سەرۆکی هەریم و سەرۆکی فەرماندەیی هیزی جەکداری کوردستان. پارتی بەم هەرەشانەی دەیەوی پەیامیک بدات بەوانە کە ئیتر نابی نارازی بن بە خۆ سەپاندەوەی سەرۆکی هەریم.بیگومان ئەمەش بە بیانوی پیویستی یەک ریزی و یەک مالی کوردو کوردایەتی و پاراستنی بەرژەوەندی یە بالاکانی گەلو نەتەوەو نیشتیمانی کوردستان.ئەمەش هەر وەک هەمو حزبو رژیمە قەومی و ئیسلامی یە سەرکوتگەرەکانی ئەم وولاتانە وایە  کە لە ژیر ئەم ناوو دروشمانە ریگا نادەن بە هیج ئازادی و نارەزایەتی و ناکۆکی یەک لەگەل لەگەل حزبی بالادەست.

خالیکی تری پەیامەهەرەشە ئامیزەکە ئەوەیە پارتی و بارزانی نایانەوی لە دوای رزگارکردنی شارەکەوە ریگا بدەن بە هیج  حزبیکی چەکدار. خۆ ئەگەر ریگاش بدەن ئەوە نابی لە بارەگایەکی روتی بی جکو بی ئیعتیباری گوی لە مستی پارتی زیاتر بی و هەمویان دەبی قەبولی سەرۆکایەتی هەمەلایەنەی پارتی و بارزانی  بکەن.بیگومان مەسەلەیەکی گرینگ لەهەول دانی بو دوبارە زیاتر سەپاندنەوەی ئەم دەسەلاتەی بو ئەوەیە هیج بەلگەیەک وەدەسنەکەوی و ئاشکرا نەبی لەبارەی هۆکاری داگیر کردنی شەنگال کە لە پریکدا رویدا. بونمونە بازرگانی هاوبەش بە تایبەتی لە بواری نەوتدا کە دەنگویەکی گەورە هەبو لەمبارەیەوە .هەلبەت هەر ئیستا  گوایە گەورە بازرگانیکی داعش دەسگیر کراوە لە لایەن  هیزەکانی پەکەکەو یەپەگەوە لەگەل کۆمەلی بەلگە کە سەرە داوی ئەم پەیوەندی یە بازرگانی یە ئاشکرا دەکەن.

ئەمە خالیکی زۆر مەترسی دارە بو کۆتایی هینان بە و گومانانە کە لەسەر هەمو ئاستیکی ناوخۆیی و جیهانی هەبون بۆ بەندو بەستی بارزانی و پارتی لە داگیرکردنی نەک هەر شەونگال بەلکو لە گرتنی موسلیش. ئەمەش لە جوارجیوەی کیشەو ململانی ناوخۆیی و ناوجەیی یەکان بە تایبەتی لەکاتی کیشەکانی لەگەل مالکی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی حکومەتی عیراق کە بە ئاشکرا هەرەشەی لە مالکی دەکرد کە با بزانی لە ماوەیەکی نزیکدا جی رودات ئەوەبو موسل و شەنگال تەسیلم بە داعش کران.

خالیکی تری ئەم پەیامە هەرەشە ئامیزە رو بە نارەزایەتی یەکانی خەلکی کوردستانە کە  ماوەی نزیک بە ٣ مانگە لە دژی دەسەلاتەکەی بەریخراوە بەهۆی نەدانی موجەو کری و نەبونی خزمەگوزاری و، هاوکات سەرکوتی سیاسی و خۆ سەپاندنەوەی بە سەرۆکی هەریم بە بی گوی دانە دەستورو یاساو بریاو ریورەسمەکانی خۆشیان کە گوایە لە پەرلەمانەکەیانەوە دەرجوە.هەلبەت شەرو مەترسی داعشو رزگارکردنەوەی ئەو ناوجانە لە داعش و نە ناردنی  بودجە لە لایەن بەغداوە هەمویان بیانویەکی باش بون بۆ پارتی و بارزانی و تەنانەت لایەنەکانی تری دەسەلاتیش بۆ نەدانی موجەو خۆ سەپاندن.ئیستاش بە گرتنەوەی شەنگال بەشیک لەو بر وبیانوانە نامینی بویە ئیتر وای بە پیویست دەزانی ریگای هەرەشەی تر بگریتە بەر بۆ بەردەوامی بالادەستی خۆی و مل پیکەچ کردنی هەمو نەیارەکانی لە دەسەلاتو حزبەکانی تریش و تەنانەت کپ کردنەوەی نارەزایەتی خەلکیش.

بەلام بیگومان هەمو ئەم هەرەشانە بو پارتی وبارزانی ناجیتە سەرو کیشەو ململانیو شەرەکانی نیوان لایەنەکانی دەسەلاتو بالە جەکدارەکانی ناو جولانەوەی ناسیونالیزم بە گشتی بەهیز تر دەکات و ئاییندە لە جیاتی رونتر بیتەوە بە پیجەوانەوە لیل تر دەبیت.هەلبەت رۆلی تورکیاو ئوردوگان و حزبە دەسەلاتدارەکەی لە هاوپەیمانی و ریگا نیشاندانی یان وەک هاوپەیمانیکی ستراتیژی دریژخایەنی سیاسی و ئابوری و سەربازی ئاشکرایە لە جوارجیوەی کیشەو شەرە ناوجەیی کانی زلهیزەکانی دونیا بو دابەشکردنەوەی ناوجەکەو زۆر شوینی تری جیهان.

بۆیە پیویستە گرتنەوەی شەنگال ،سەرەرای گرینگییە سیاسی یەکەی، کە پاشەکشەیەکە بە جەتەکانی داعش و ئیسلامی سیاسی، و هاوکات مایەی خۆشحالی یە بو هەموان، بەلام  پەیامی سەرکەوتنەکەی بارزانی  و ئاکامەکانی  وەک بەشیک لە شەری  سەراسەری دژی داعش لە لایەن زلهیزەکانەوە لەم هاوکیشەیەدا بخویندریتەوەو ئەنجامگیری لی بکری و جەماوەرو لایەنە ئازادیخوازەکانیش هەلویستەی لەسەر بکەن.

١٣-١١-٢٠١٥

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …