پابلۆ ئیگلیسیاس -ئیسپانیا

پابلۆ ئیگلیسیاس -ئیسپانیا

و.ئاراس ڕەشید

پابلۆ ئیگلیسیاس: سکرتێری گشتی حیزبی(پۆدیمۆس)ی ئیسپانیە، وپرۆفیسۆری زانستە سیاسیەکانە لەزانکۆی کۆمپلوتێنس لەشاری مەدرید. ڕابەری حزبی پۆدیمۆس( کەچاوەڕوان دەکرێت لەهەڵبژاردنی داهاتووی ئیسپانیادا سەرکەوتن بەدەستبێنێت) لەووتارێکی کاریگەریدا دەربارەی ڕۆڵی شۆڕشگێڕان لەسەدەی ٢١دا. هەندێک ڕاو شێوەکاری سیاسی پێشنیار دەکات، کەدەکرێت کۆمەک بەچەپ بکات لەمامەڵەکردن لەگەڵ(واقع)ی ئێستادا وئامادەی کات بۆسەرکەوتن.

ئەمە وەرگێڕانی بەشێکە لەقسەکانی:

زۆرچاک دەزانم کەکلیلی تێگەیشتن لەمێژووی ٥٠٠ساڵەی ڕابردوو دەکرێت، دەرکەوتنی شێوەی کۆمەڵایەتی دیاریکراو بێت “چینە کۆمەڵایەتیەکان”. بۆیە شتێکتان بۆدەگێڕمەوە: “کاتێک بزووتنەوەی(١٥ی مەی) لەڕێگەی” ناڕەزایەتیەکانی ئیسپانیا لە٢٠١١”دا دەستیپێکرد لەبویرتا دیل سول. هەندێک لەخوێندکارانی بەشی زانستە سیاسیەکان کەوانەی تێدا دەڵێمەوە. ئەم خوێندکارانە زۆر بەسیاسەتەوە خەریکن(مارکسی ولینینیان خوێندۆتەوە. بۆیەکەم جارە لەژیانیاندا لەگەڵ خەڵکی ئاسایی، بەشداری خۆپیشاندان بکەن(لەئەنجامدا) نیگەران بوون لەوەی کە(خەڵکی ئاسایی) لەهیچ ناگەن؟ تەنانەت پێیان دەڵێین ئێوە کرێکارن تێناگەن! خەڵکەکە بەشێوەیەک سەیریان دەکردن، وەک ئەوەی لەهەسارەیەکی کەوە هاتبین” بەم هۆیەوە، خوێندکارەکان بەنابەدڵی ونیگەرانیەوە گەڕانەوە ماڵەکانی خۆیان” ئەوان لەهیچ ناگەن!”

بەم شێوەیە وەڵامم دانەوە:” وانازانن کەکێشەکە ئێوەن؟ ئەوە نابینن کەسیاسەت پەیوەندی بەوەوە نیە کەئێوە ڕاستن، بەڵکو پەیوەندی بەسەرکەوتنەوە هەیە؟” بەنموونە: دەکرێ کەسێک باشترین کەرەستەی شیکردنەوەی هەبێت، وگرێکوێرەکانی گەشەی سیاسی لەسەدەی شانزەهەمەوە تێبگات، وە بزانێت کەماتریالیزمی مێژوویی بنەمای گەشە وگۆڕانە کۆمەڵایەتیەکانە، بەڵام بەو هەموو شتانە چی دەکات؟ ئایا بەڕووی خەڵکدا هاواردەکات” ئێوە کرێکارن، هەرچەندە بەوەنازانن”؟!

دوژمن هیچی ناوێت جگەلەوەی گاڵتەمان پێبکات. دەتوانین کراسێک لەبەرکەین کەوێنەی چەکوش وداسی لەسەر چاپکرابێت، دەتوانین ئاڵایەکی گەورەش هەڵگرین، دوایی بگەڕێینەوە ماڵ وئاڵاکەشمان هەربەدەستەوە بێت، دوژمنیش پێمان پێدەکەنێت، چونکە زوربەی خەڵک وکرێکارانیش دوژمن بەباشتر دادەنێن وبڕوای پێدەکەن وکاتێک قسەدەکەن تێیان دەگەن؛ بەڵام لەئێمە ناگەن! ڕەنگە لەسەر حەقیش بووبین! ڕەنگە دوای مردنمان منداڵەکانیشمان لەسەر گۆڕەکانمان بنووسن” بەردەوام لەسەر حەق بوون، بەڵام کەس[بەوەی]نەدەزانی!”.

کاتێک لێکۆڵینەوە لەبزووتنەوە گۆڕانکاریە کۆمەڵایەتیە سەرکەوتووەکان دەکەین، تێبینی ئەوە دەکەین کەکلیلی سەرکەوتنیان، لەدروستکردنی ناسنامەی دوانەیی لەنێوان شیکردنەوە، وئەوەی کەزوربەی خەڵک هەست بەچی دەکەن، ئەمەش کارێکی زۆر گرانە، چونکە داوامان لێدەکرێت کەڕووبەڕووی زۆرێک لەدژەکان(تناقچات) ببینەوە.

ئایا بڕواتان هەیە کەکێشەی ئایدیەلۆجیم هەیە لەگەڵ مانگرتنە ٨سەعاتی و٤٠سەعاتی یاخود ٧٢سەعاتیە هەڕەمەکیەکان( ناڕێکخراوەکان)؟ بەدڵنیایی نا؟ کێشەکە ئەوەیە کەڕێکخستنی هەرمانگرتنێک پەیوەندی بەچەندایەتی حەزی من یاخود ئێوەوە نیە؛ بەڵکو پەیوەستە بەهێزی نەقابەکەوە، کەنەمن ونەئێوەش هیچ کاریگەریەکمان لەسەری نیە.

من وئێوە دەتوانین بەهیوای ئەوەوە بین کەزەوی ببێتە بەهەشتێک بۆسەرجەم مرۆڤایەتی؛ دەتوانین هەرشتێک ئاواتمان بێت ولەسەر کراسەکانمانی چاپ بکەی؛ بەڵام سیاسەت پەیوەندی بەهێزەوە هەیە، نەک بەهیوا وئاوات یا ئەوەی لەکۆڕوکۆمەڵە جیاجیاکاندا دەیڵێین. لەئیسپانیا تەنیا ٢نەقابەهەن کەتوانایان هەیە مانگرتنی گشتی ڕێکبخەن: نەقابەی لیژنە کرێکاریەکان ویەکێتی گشتی کرێکاران. ئایا ئەوە بەدڵی منە؟ نا، بەڵام ئەوە واقعە[واقع ئەوەیە] کەڕێکخستنی هەرمانگرتنێکی گشتی کارێکی زۆر سەختە.

بەشدارییم لەمانگرتنی بەردەم وێستگەی پاسەکان کرد لەمەدرید. دەزانن زۆربەی ئەوخەڵکەی کەلەوێ بوون، لەبەرەبەیانەوە چیان دەویست؟ دەیانەویست بچنە سەرکار. ئەوان”خائین نەبوون لەبەرامبەرمانگرتن”، بەڵکو لەسەرکارەکانیان دەردەکران، بەهۆی ئەوەی نەقابەیەک نەبوو داکۆکی لەمافەکانیان بکات. ئەوکرێکارانەی کەدەتوانن داکۆکی لەخۆیان بکەن، وەک کرێکارانی بەندەرەکان، کرێکارانی کانەکان- لەپشتیانەوە نەقابەی بەهێز هەیە داکۆکیان لێدەکات؛ بەڵام ئەولاوانەی لەفرۆشگای تەلەفۆنەکان، یا چێشتخانە وپیزاکان، وئەوکچەکرێکارانەی لەفرۆشگاکان کاردەکەن، ناتوانن داکۆکی لەخۆیان بکەن[بەبێ نەقابە].

ئەولاوانە لەڕۆژی دوای مانگرتنەکە کارەکانیان لەدەست دەدەن، وئێوەش لەوێ نابن، هەروەها منیش لەوێ نابم، هەروەها هیچ نەقابەیەکیش لەوێ نابێت بۆئەوەی لەگەڵ خاوەنکار دابنیشێت وفێری کات کەکەسێک نابێ لەسەرکار دەربکرێت چونکە مافێکی خۆی بەجێگەیاندوە کەمانگرتنە، ونۆشداریشی دەداتێ کەئەگەر بەوکارە هەستێت زۆری لەسەر دەکەوێت. سەرەڕای حەماسمان بۆپرسەکەیان ئەمە ڕوونادات.

سیاسەت شتێک نیە بەمیزاجی ئێمەوە بێت، بەڵکو ئەوەیە کەهەی[بەفعلی،لەواقع]: کارەساتە؛ بۆیە پێویستە کەقسە لەسەر یەکگرتنی جەماوەر بکەین، ودەبێ بێفیزبین. هەندێک جار دەبێ لەگەڵ ئەوکەسانە قسە بکەین کەحەزیان بەوزاراوانەی ئێمە نیە، ئەودرەبڕینانەشیان پێگرنگ نیە کەئێمە بۆشیکردنەوەی کێشەکان بەکاریان دەبەین؛ کەواتە ئەمە مانای چیە؟ مانای ئەوەیە کەئێمە ساڵانێکە دۆڕاوین، دۆڕانەکەش[بەردەوامە] بۆهەموو ئەوکاتە تەنیا شتێک مانای هەیە: ئەوەی کەخەڵک بە”کارێکی لۆجیکی دەزانێت” جیاوازە لەەوەی ئێمە باوەڕمان بە ڕاست ودروستی بوونی هەیە. ئەمە شتێکی تازە نیە، شۆڕشگێڕان لەوەی زانیویانە کەسەرکەوتن پەیوەستە بەتوانای گۆڕانی”تێگەیشتنی گشتی”بەئاراستەی گۆران.

سیزار رندۆیلیس کەکەسێکی زۆرزیرەکە، دەڵێ: زوربەی خەڵک دژ بەسەرمایەدارین بەبێ ئەوەی پێبزانن، وە زوربەی خەڵک داکۆکی لەبزووتنەوەی ژنان دەکەن، بێئەوەی جۆدیس بتلر یا سیمۆن دوبفواریان خوێندبێتەوە. باوکێک هەڵدەستێت بەقاپ شوشتن یا یاری لەگەڵ کچەکەی دەکات؛ یا باپیرەیەک نەوەکەی فێردەکات کەچۆن یاریەکانی لەگەڵ خەڵکیتردا هاوبەش بکات؛ ئەمە وەرگەڕانێکی کۆمەڵایەتی زۆر ئیجابیترە لەهەموو ئەو ئاڵا سوورانەی کەلەهەرخۆپیشاندانێکدا هەڵیان دەبڕین. ئەگەر دەرک نەکەین کەبۆچی ئەم کارانە بەیەکەوەن بۆ[بزووتنەوەکەمان]، دوژمنانمان بەردەوام دەبن لەگاڵتەپێکردنمان.

بەرانبەرەکانمان بەم شێوەیەیان دەوێین: قەبارەمان بچووک بێت، بەزمانێک قسە بکەین کەکەس تێمان نەگات؛ کەمایەتیەک کەخۆمانشاردبێتەوە لەپشت سونبولە تەقلیدیەکانەوە. ئەوان زۆرخۆشحاڵن بەوە، چونکە دڵنیان ئەگەر ئێمە بەردەوام بین لەسەر ئەم ڕێگایە، هیچ کاریگەریەکمان نابێت. دەتوانین ووتارێکی توندڕەو پێشکەش بکەین، وبڵێین کەمانگرتنی گشتی ڕێکدەخەین، ومیللەت چەکداردەکەین، سونبولەکانمان درەوشاوە دەکەین، وێنەی شۆڕشگێڕە مەزنەکان هەڵدەدەین لەخۆپیشاندانەکاندا…تاد بەرامبەرەکانمان خۆشحاڵ دەبن! وپێمان پێدەکەنن. بەڵام کاتێک سەدان یا هەزاران کەس کۆدەکەینەوە؛ وەکاتێک دەستدەکەین بەتێگەیاندنی زوربەی خەڵک، تەنانەت ئەوانەی دەنگیان بەبەرانبەرەکانمان داوە- تەنیا لەوکاتەدا هەست بەترس دەکەن. ئەمە ئەو شتەیە پێی دەگوترێت”سیاسەت”، وە ئەوەیە کەدەبێ فێری ببین.

هاوڕێیەک باسی شورای کرێکارانی سۆڤیەتی ساڵانی 1905ی بۆکردم. گووتی پیاوێکی قژڕووتاوەی بلیمەت* هەبوو، بەقووڵی لەشیکردنەوەی هەلومەرجێکی یەکلاکەرەوە گەیشتبوو، دوای ڕووخانی ڕژێم لەڕووسیا، دەستەواژەیەکی زۆرسادەی بۆڕووسەکان گووتبوو، بۆکرێکاران وجووتیاران وەک یەک، گووتی:”نان وئاشتی”.

کاتێک گووتی” نان وئاشتی”-ئەودووشتە بوون کەهەمووان دەیان ویست: کۆتایی هاتن بەجەنگ ودەستکەوتنی خواردنی پێویست- هەرچەند زۆربەی ڕووسیەکان نەیاندەزانی کە”چەپن”یا”ڕاست”، بەڵام دەیانزانی کەبرسین؛ گووتیان” قسەکانی ئەوپیاوە سەرڕووتاوەیە دروستن”. “هەڵسوکەوتی ئەوپیاوە سەرڕووتاوەیە زۆرباشبوو”. قسەی لەسەر” ماترلیالیزمی دیالێکت” بۆنەکردبوون، بەڵکو قسەی لەسەر”نان وئاشتی” بۆکردبوون، ئەمەش یەکێکە لەگرتنگترین وانەکانی سەدەی بیستەم.

هەوڵدان بۆگۆڕینی کۆمەڵگا لەڕێگای لاوانەوەی مێژوو، یان لاسایی کردنەوەی سونبولەکان، کارێکی گەمژانەیە وناشیرینە. ناکرێت ئەزموونەکانی ووڵاتانی تر یاخود مێژووی کۆن دووبارەبکەینەوە. بنەما ئەوەیە گەشە وگۆڕان و وانەکانی مێژوو شیکەینەوە، وتێبگەین کە” نان وئاشتی” ئەگەر نەبەسترابنەوە بەهەست وبیری خەڵکی، ئەوا دووبارەبوونەوەیەکی تێروپڕە بەشێوەیەکی گاڵتەئامێز، بۆسەرکەوتنی کارەساتباری مێژوو.

*ڤلادیمێر لینین(١٨٧٠-١٩٢٤): ڕابەری شۆڕشی ئۆکتۆبەری ١٩١٧لەڕووسیا. هەروەها سەرۆکی حیزبی شۆشیال دیموکراتی کرێکارانی ڕووسیا(بەلشەفیەکان)بوو.

٥ی شوبات.٢٠١٥

 

Check Also

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح! دوا بزمار لە تابوتی زایۆنیزم و هاوپەیمانە جیهانیەکانی

بەیاننامەی ژمارە ٦ی سێ حیزبی کۆمۆنیستی- کرێکاری لە ناوچەکەدا: ئەمڕۆ ٧ی ئایار، لە دۆخێکی پڕ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *