بزوتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستی کرێکاری و ئه‌زمونى هه‌ڵسوڕاوان وڕابه‌رانی
ژیاننامه‌و کاره‌کانی هاوڕێیان شاپور عبدالقادر و قابیل عادل
له‌چه‌ند به‌شی دۆکۆمێنتاریدا ببینن
له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینى ئازارى ساڵی 1991 دا بزوتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستى کرێکارى له‌کوردستان پێینایه مه‌یدانى هه‌ڵسورانێکى کۆمه‌لایه‌تى و سیاسى به‌رفراوانه‌وه. له‌وساته‌وه خۆى تێکه‌ڵ به‌ده‌وره‌یه‌کى تازه له‌مێژووى کۆمه‌ڵگاى کوردستان کرد. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه که‌له‌سه‌ره‌تادا له‌چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ى شوراکانى کوردستان خۆى ده‌رخست، پاشان به‌پێکێهنانى حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى و رێکخراوه کرێکارى و جه‌ماوه‌ریه‌کان گه‌یشت، له‌وانه یه‌کێتی بێکاران، یه‌کێتی کریکارانى بیناسازى، ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆى ئافره‌تان و سه‌نته‌رى پارێزگارى له‌ژنان، ڕێکخراوى مامۆستایان، سه‌نته‌رى پارێزگارى له‌مافه‌کانى مناڵان و کۆمه‌ڵه‌ى ئاواره‌کان .. و له‌هه‌ریه‌ک له‌م مه‌یدانانه‌شدا ده‌یان ڕابه‌رى کۆمۆنیست و خۆشه‌یستى نێوجه‌ماوه‌ر و سه‌دان هه‌ڵسوراوى بزوتنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ری هێنایه‌مه‌یدانه‌وه. سه‌ره‌نجام ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه قوتبێکى رادیکاڵ و کۆمۆنیستى به‌رامبه‌ر به بزوتنه‌وه‌ى ناسیونالیستی و ئیسلامى سیاسى شکڵپێداو که‌وته ململانێی سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له‌گه‌ڵیاندا. به‌مپێیه‌ش لاپه‌ڕه‌کانى مێژویه‌کى تازه‌ى تۆمارکرد. به‌جۆریک که‌هه‌ر مێژونوسێک گه‌ر بیه‌وێت به‌ویژدانه‌وه رووداوه‌کان و کیشه‌و ململانێکانى ئه‌م سه‌رده‌مانه بنوسێته‌وه ناتوانێ باس له‌م بزوتنه‌وه‌یه نه‌کات و به‌لگه‌نامه‌کانى نه‌خاته‌ڕوو.
له‌ئێستادا که بزوتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستى کرێکارى و حزبه‌که‌ى وه‌ک به‌شێکى سه‌ره‌کى له‌بزوتنه‌وه‌ى چینى کرێکار و خه‌ڵکى زه‌حمه‌تکێش له‌درێژه‌ی ئه‌م مێژوه‌دا و له‌پێناو به‌کرده‌وه ده‌رهێنانى به‌رنامه‌ى کۆمۆنیستى و ئامانجه‌کانى چینى کرێکار و خواسته‌کانى خه‌ڵکى زه‌حمه‌تکێشدا له‌تێکۆشانى لێبڕاوانه‌دایه و به‌ته‌واوى توانایه‌وه بۆ ده‌ستکۆتاکردنى ده‌سه‌لات و نفوزى بۆرژوازى کورد و بزوتنه‌وه ره‌نگاوره‌نگه‌کانى تێده‌کۆشێ، پێویستى ئه‌وه ده‌خوازێت که ڕابردووى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه و هه‌ڵسوڕانه‌کانى له‌زمانى ڕابه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانیه‌وه بخاته به‌رده‌م نه‌وه‌ى نوێ و له‌مڕێگایه‌وه به مێژووی واقعی پڕ له شانازی حیزب و بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری ئاشنایان بکات، به‌تایبه‌تی که‌گرێخواردنى نه‌وه‌ى ئێستا به‌خه‌باتى کۆمۆنیستى کرێکاریه‌وه له‌هه‌موو مه‌یدانه‌کاندا یه‌ک مه‌رجى حه‌یاتى و پێشڕه‌وى و په‌لاماردانى چینایه‌تى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌یه بۆ سه‌ر هه‌لومه‌رجی ساسی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێستا و ده‌رکێشانى کۆمه‌ڵگاى کوردستان له‌سه‌رگه‌ردانى سیاسی و له‌ژێرده‌سه‌ڵاتى ئه‌حزابى میلیشیایى ناسیونالیزمى کورددا.
ئێمه‌له‌م سونگه‌یه‌وه و به‌مه‌به‌ستى هه‌رچی زیاتر ناساندنى مێژووى بزوتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستى کرێکارى و ئه‌و ئه‌زمونانه‌ى که‌له‌مه‌یدانه‌کانى هه‌ڵسورانى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌ده‌ستهاتوون، ئه‌م فیلمانه وه‌ک به‌شێک له‌به‌ڵگه‌نامه‌کان له‌زمانى ڕابه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانى کۆمۆنیستى کریکارىیه‌وه تۆمارده‌که‌ین و ده‌یخه‌ینه‌به‌رده‌ست.. به‌وهیوایه‌ى ئه‌رکێکى بچوکمان له‌ڕاستاى به‌یانکردنى راستگۆیانه‌ى مێژوودا ئه‌نجام دابێت.
بزوتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستی کرێکاری و ئه‌زمونى هه‌ڵسوڕاوان ورابه‌رانی
ژیاننامه‌ی هاورێ شاپور عبدللقادر و قابیل عادل
شاپور عبدالقادر شوکر
هاوڕێ شاپوور له‌ساڵی 1967 له شاری که‌رکوك له دێی( به‌یان لوو) له ناوچه‌ی قه‌ره حه‌سه‌ن سه به ناحیه‌ی داقوق له دایك بوه. شاپور ته‌مه‌نی یه‌کساڵان ده‌بێ که باوکی له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی پاریتی دیموکراتی کوردستانه‌وه به دیلی ده‌کوژرێت. ئه‌وکات بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌سه‌ر دوو باڵدا دابه‌شبوو بوو که به مه‌لایی و جه‌لالی ده‌ناسراو له‌شه‌رێ نێوانی خۆیاندا سه‌دان که‌سیان به‌کوشتداو باوکی شاپووریش یه‌کێك ده‌بێ له‌و قوربانیانه. له‌ساڵی 1986 دا شاپوور ئاماده‌یی پیشه‌سازی له که‌رکوک ته‌واو ده‌کات. هه‌ر قۆناغی ئاماده‌ییه‌وه ده‌ست به چالاکی سیاسی ده‌کات و ده‌بێته ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان. چونی شاپوور بۆ ناو کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان وه‌کو سه‌دان گه‌نجی دیکه‌ی کوردستان به‌و ئومێده‌وه ده‌بێ که یه‌و رێکخراوه خۆی ه‌ب رێکخراوێکی مارکسیست وچه‌پ ناوده‌برد و وای نیشان ده‌دا که به‌رگری له مافه‌کانی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کورد ده‌کات و بۆ سۆشیالیزم و نه‌هێشتنی جایوازی چینایه‌تی له کوردستان خه‌بات ده‌کات! به‌ڵام هه‌ر زوو هاوڕێ شاپوور ده‌رکی به ناکۆکی سیاسی وبه‌رنامه‌ی ئه‌و رێکخراوه و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و چیانه‌تی کرێکاران کرد، بۆیه زوو له‌و رێکخاروه دوور که‌وته‌وه‌و له‌ژێر کاریگه‌ری هاورێ قابیلدا که هاورێی خۆشه‌ویست و نزیکی بوو، جێگای راسته‌قینه‌ی خۆی له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی کرێکاریدا ده‌دۆزێته‌وه. هاورێ شاپوور پاش راپه‌ڕینی ئازاری 1991 و سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی شورایی ده‌بێته هه‌ڵسوراوێکی چالاکی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه و دواتر ده‌بێته یه‌كێك له رابه‌ره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له شاره‌کانی کوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ناچارده‌بێت دوای گرتنه‌وه‌ی که‌روك له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ئه‌و شاره به‌جێ بێڵێت و له‌شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ بێت.
قابیل عادل
هاورێ قابیل عادل ساڵی 1967 له شاری که‌رکوك له‌دایك بوه. ساڵی 1988 کۆلیژی په‌روه‌رد ی له زانکۆی موسڵ ته‌واوکردوه. له‌کاتێکدا قوتابی ده‌بێت ده‌ست ه‌ب هه‌ڵسورانی سیاسی ده‌کات و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ریکخراوه چه‌پ و کۆمۆنیستیه‌کانی ئه‌وسای کوردستاندا په‌یدا ده‌کات و سه‌ره‌نجام ده‌بێته یه‌کێك له ئه‌ندامه چالاکه‌کانی رێکخراوی (ره‌وتی کۆمۆنیست)، که ئه‌و رێکخراوه له‌ناو خوێندکارانی زانکۆکان‌دا چالاکی تاراده‌یه‌ك به‌رچاوی هه‌بوو له کۆتایی هه‌شتاکاندا.
هاورێ قابیل له‌وساڵانه‌دا به‌ناوی نهێنی(غازی صادق) ه‌وه چالاکی رێکخراوه‌یی خۆی ئه‌نجام ده‌دا بۆ خۆپاراستن له چاوی ده‌زگا جاسوسیه‌کانی رژێمی به‌عس. قابیل ده‌وری به‌رچاوی هه‌بوو له په‌ره‌دان به بیروباوه‌ری کۆمۆنیستی و راکێشانی خوێندکاران و لاوان بۆ په‌یوه‌ست بوون به جوڵانه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و کرێکاریه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هاورێ( دکتۆر ئه‌مین)دا که ئه‌ویش هه‌ڵسوراوێکی چالاکی کۆمۆنیست و ئه‌ندامی رێکخاروی ره‌وتی کۆمۆنیست بوو، ده‌وری چالاکانه‌یان گێڕا له بزواندنی بزوته‌نوه‌ی سیاسی وشۆڕشگێڕانه له‌نێوا زانکۆکان‌دا و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ری رژێمی به‌عسدا تا له‌مانگی ئازاری ساڵی 1991دا و به‌ماوه‌یه‌ک به‌ر له روادنی راپه‌ڕین هاورێ قابیل له‌گه‌ڵ ده‌یانکه‌سی دیکه‌دا له‌ناو شاری که‌رکوك له حه‌مله‌که‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیددا ده‌ستگیر ده‌کرێ وره‌وانه‌ی سه‌رابزگه‌ی (تۆپزاوا)ده‌کرێ. دواتر له‌گه‌ڵ ده‌یان که‌سی تردا له‌وێوه به‌ره‌و تکریت و پاشان بۆ( قفص الاسری) له رومادی ره‌وانه ده‌کرێن و له‌وێ وه‌کو دوورخراوه ده‌ژین.
هاورێ قابیل که باوه‌ری به رێبازه‌که‌ی توند‌و قایم بوو، ته‌نانه‌ت له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا پڕمه‌ترسیه‌ی مه‌نفادا ده‌ستبه‌رداری کاری سیاسی و هوشیاریده‌رانه‌و رێکخراوی کۆمۆنیستی نابێت و سه‌رباری ئه‌وه‌ی که هه‌مو وجوڵه‌یه‌کیان له‌ژێر چاودێری ده‌یان جاسوسی رژێمدا ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌و ده‌توانێ له‌ناو ئه‌وکه‌سانه‌ی که پێکه‌وه بوون ئومیدی رزگاری و خه‌بات بچێنێ و توانی چه‌ندین که‌س له‌و گه‌نجانه‌ی که ده‌سته‌بسه‌رکرابوون، به‌ره‌و کۆمۆنیزم و بۆناو رێکخروای ره‌وتی کۆمۆنیست رابکێشێ و ریکخراویان بکات.
له‌وماوه‌یه‌دا که هاورێ قابیلو هاورێکانی له‌ژێر چاودێری و له مه‌نفادا ده‌ژین، چه‌ندین هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌رباز بکه‌ن و بگه‌نه‌وه کوردستان بۆئه‌وه‌ی ه‌بشداری له‌گه‌ڵ هاورێکانیدا بکات له راپه‌ریندا. به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و سه‌ره‌نجام پاش روادنی راپه‌ڕین هه‌ر له‌ناوچه‌ی رومادی ئازاد ده‌کرێن.
بێگومان رژێمی به‌عس به‌و ئومێده سه‌دان و هه‌زاران گه‌نجی شاری کورکوکی ده‌سته‌بسه‌ر و ره‌وانه‌ی مه‌نفا کردبوو که نه‌توان ده‌وریان هه‌بێ له به‌رپاکردنی راپه‌ریندا، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که رژێم نه‌یتوانی پێش به رقوتوره‌یی خه‌ڵک بگرێ و سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ی که لێی ده‌ترسا روویدام ئیتر ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستگیری کربوون ئازادی کردن و ئه‌وه‌بوو ئیتر هاورێ قابیلیش له‌گه‌ڵ هاورێکانیدا که هاتبونه ریزی هه‌ڵسوڕانی کۆمنیستیه‌وه به‌ره‌و کورکوك گه‌ڕانه‌وه‌و پاشان که که‌رکوك ده‌کوێته‌وه ژێرده‌ستی رژێم ناچارده‌بێ که‌رکوك جێبهێڵێ و له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ ببێ.
دوای نیشته‌جێبوونی هاورێیان قابیل و شاپوور له شاری هه‌ولێر، به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیه هاورێیه‌تی و خه‌باتکارانه‌یه‌ی که پێکه‌وه هه‌یانبوو، وه به‌هۆی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تییان، هه‌ولێر وه‌کو دوو هه‌ڵسوراوی سیاسی که زۆربه‌ی کاته‌کان پێکه‌وه بوون و له‌یه‌ك دانابرێن، به‌رده‌وام ده‌بێت تا کاتی تیرۆرکردنیان.
هاورێ قابیل و شاپوور دوای ئه‌وه‌ی له‌شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ ده‌بن، پێکه‌وه یه‌که‌م کاری جه‌ماوه‌ری خۆیان له‌ناو ئاواره‌کانی که‌رکوکدا ده‌ست پێده‌که‌ن که به‌هۆی سیاسه‌تی (ته‌رحیل) ی خێزانه کورده‌کانه‌وه له‌لایه‌ن رژێمی ره‌گه‌زپه‌رستی به‌عسه‌وه ئاواره‌کرابوون و له‌هه‌ولێر ژیانێکی کوله‌مه‌رگی و بمره‌و مه‌ژییان ده‌گوزه‌راند له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌ی کوردستانی و دواتر حکومه‌تی “خۆماڵی” کوردی‌دا! بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌رگری له ژیانی ئاواره‌کان بکه‌ن له‌و هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌ی ئه‌وکاته‌ی عێراق کوردستاندا ژیانیكی پڕمه‌ترسییان ده‌گوزه‌راند، له ساڵی 1993دا (کۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌کان) داده‌مه‌زرێنن تا بتوانن پارووی ده‌می ئه‌و خه‌لكه بێبه‌ش و ئیهمالکراوه له قورگی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناسیۆنالیستی کورد ده‌ربکێشن. ئه‌وه‌بوو شاپوور ده‌بیته سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌که و هاورێ قابیلیش ده‌بێته ئه‌ندامێکی کارای لیژنه‌ی باڵاکه‌ی. سه‌رباری ئه‌وه هاورێ شاپوور و قابیل بڵاوکراوه‌ی(هاواری گه‌رمیان) و ( زه‌نگی ئاواره‌کان) ده‌رده‌که‌ن که‌نه‌خشی به‌رچاویان گێڕا بۆبه‌رگری له‌ژیانی ئاواره‌کان و رێکخستن وکۆکردنه‌وه‌یان له‌ده‌وری کۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌کان.
کۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌کان – لقی هه‌ولێر به ده‌وری رابه‌رایه‌تی ئه‌ودوو سه‌رکرده کۆمۆنیسته توانی هه‌رزوو ببیته جێگای متمانه‌ی ئاواره‌کانی که‌رکوك له‌هه‌ولێر و شاپوورو قابیلیش وه‌کو دوو رابه‌ری خه‌مخۆر ودڵسۆزی ئه‌وان بونه جێگای متمانه و خۆشه‌ویستیی ئاواره‌کان که وه‌کو دوو رابه‌ری خۆیان رێزیان ده‌گرتن و شانازییان پێوه ده‌کردن. کۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌کان توانی سه‌رکرادیه‌تی و سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین خۆپیشاندانی ئاواره‌کان بکات بۆ دابینکردنی ئازوقه‌و بۆ دسته‌به‌رکردنی ژیانێکی گونجاو بۆیان و بۆ به‌رگری له که‌رامه‌تی ئینسانییان.
هاورێ قابیل عادل هه‌روه‌کو هه‌ڵسوڕانی کۆمۆنیستی خۆی له‌پاڵ هاورێ شاپوردا له‌ناو کۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌کان و له‌مه‌یدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریدا ده‌برده پێشه‌وه، له‌هه‌مانکاتدا کادرێکی هه‌ڵسوراو بوو که رێکخستنی حیزبی کۆمۆنیستی له‌مه‌یدانی جه‌ماوه‌ریداو له‌ناو هه‌ڵسوڕاوانی جه‌ماوه‌ریدا ئه‌نجام ده‌دا. هاورێ قابیل له‌ده‌ورانی پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقدا وه‌ك کادرێکی دامه‌زرێنه‌ر له ریزی ئه‌و هاورێیانه‌دا بوو که زه‌روره‌تی پێکهاتنی حیزبی وه‌کو ئامرازێکی بنه‌ره‌تی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی خه‌باتی کرێکاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چینی کرێکار له‌عێراقدا به‌قووڵی دركکردبوو، وه یه‌کێك بوو له‌وده‌یان کادره کۆمۆنیسته‌ی کرێکاریانه‌ی که بانگه‌وازی راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی حیزبیان له 21/7/1993دا ئیمزاکرد.
هاورێ قابیل له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌ڵسوراوێکی کۆمۆنیستی خاراو بوو که ته‌جروبه‌ی چه‌ندی ساڵی خه‌باتی رێکخراوی پشتی سه‌ر نابوو، هاوکات هه‌ڵسوراوێکی کارای مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری و رێکخستنی جه‌ماوه‌ری بوو. قابیل هه‌ر توانای رێکخستنی حیزبی نه‌بوو، به‌ڵکو شاره‌زاو به‌توانا له بواری رێکخستن وهاندان و کۆکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشدا یه‌کێك بوو له خاسیه‌ته‌کانی ئه‌و رابه‌ره خۆشه‌ویسته‌ی ئاواره‌کان و بێکاران و خه‌ڵکی بێبه‌شی هه‌ولێر و کوردستان. قابیل هاوشانی شاپوور ده‌وری رابه‌ریی هه‌بوو له رێکخستن و به‌رپاکردنی ده‌یان خۆپیشاندنان و چالاکی جه‌ماوه‌ی له‌ناو ئاواره‌کان و بێکاراندا بۆ به‌دی هێنانی پاروه نانێك بۆ خۆیان و خێزانه‌کانیان که ئه‌وکاته به‌هۆی گه‌مارۆی ئابوری ووڵاتانی رۆژئاوایه‌وه خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی عێراق کوردستانی له‌سه‌ر لێواری له‌برسا مردن و کاره‌ساتی مرۆیی راگرتبوو!
هه‌ڵسورانی جه‌ماوه‌ریی هاورێ شاپوریش که رۆژانه به گوروتینێکی زۆره‌وه له نێو بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ئاواره‌کان و بێکاراندا ئه‌نجامی ده‌داو به‌تایبه‌تی هه‌ڵسوڕانی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ هاورێ قابیلدا که کادرێکی به‌رجه‌سته‌ی حیزب بوو وه هاورێیه‌کی نزیکی بوو، له‌پاڵ خه‌سڵه‌تی کۆمۆنیستی و خه‌باتکارانه‌ی ئه‌و بۆ به‌رگری له مافه‌کانی خه‌ڵکی بێبه‌شی کۆمه‌لگا، ئه‌وی به‌ره‌و خه‌باتی رێکخراوی کۆمۆنیستی پاڵ پێوه‌نا. ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 1995 دا هاورێ شاپوور بوو به ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و ئه‌وکات ناوه حیزبیه‌که‌ی(مه‌ند باسل)بوو. به‌م جۆره سه‌ره‌تای کاری رێکخراوی کۆمۆنیستی له‌چوراچێوه‌ی حیزبی سیاسی چینی کرێکاردا ده‌ست پێ ده‌کاتو درێژه‌ی به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و کۆمۆنیستی خۆی ده‌دا.
شاپور وتاربێژێکی به‌توانا بوو. له مه‌راسیم و بۆنه‌کانی یه‌کی ئایار و 8ی مارسدا له‌شاری هه‌ولێر هه‌میشه شاپور ئه‌و که‌سه بوو که په‌یامی رزگاری و ئازادی و ژیانێکی شایسته‌ی ئینسانی ده‌گه‌یانده کرێکاران و ئاواره‌کان و بێبه‌شانی و ژنانی نارازی و زوڵملێکراوی کوردستان. په‌یام و راوه‌ستاوی شاپور بۆ به‌رگری له مافه‌که‌نی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش هه‌ر زوو ناو‌و ئیعتباری سیاسی ئه‌وی له‌ناو ئاواره‌کانه‌وه به‌ره‌و ناو سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاو کرێکارانی نه‌سیجی هه‌ولێر و جگه‌ره و شوێنه‌کانی دیکه‌و سه‌رجه‌م کوردستان برد.
هاورێ قابیل به‌وهۆیه‌وه که کادریكی جدی و لێبراو و هوشیاری حیزب بوو توانی هه‌رزوو متمانه‌ی هاورێیانی خۆی له‌ناو حیزب‌دا به‌ده‌ستبێنی و ببێته ئه‌ندامی کۆمیته‌ی رابه‌ری رێکخراوی کوردستانی حیزب. هه‌روه‌ها هاورێ قابیل دواتر له‌ناساندن و بردنه‌پێشه‌وه‌ی خه‌بات وهه‌ڵسورانی حیزب له هه‌ولێر ئه‌ندامێکی کاروا چالاکی کۆمیته‌ی هه‌ولیری حیزب بوو که دواتریش هه‌ر به‌هۆی لێبڕوای و وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی حیزبیه‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی کاروچالاکی و ساسیه‌ته‌کانی حیزب پۆستی به‌رپرسی کۆمیته‌ی هه‌ولێری حیزبی وه‌رگرت. هاورێ قابیل له‌پاڵ کاری جه‌ماوه‌ری له‌ناو کۆمه‌له‌ی ئاواره‌کان و دواتریش یه‌کێتی بێکاراندا که یه‌کێك بوو له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای ئه‌و رێکخراوه، کادرێكی چالاک و هه‌ڵسوراوی بواری کاری حیزبی و رێکخستنی حیزبیش بوو.
هاورێ شاپوور وه‌کو هه‌ڵسوراوێکی جه‌ماوه‌ریی کۆمۆنیست که بایه‌خی کاری حیزبی و رێکخستنی حیزبی و سیاسیی کرێکاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێشی به روونی د‌رك کردبوو، وه باوه‌ڕی قوڵی به‌وه بوو که سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش، ئاواره، بێکار، ژانان و لاوان به‌نده به‌راده‌ی رێکخاروبوونیان له حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا بۆیه حیزب له دیدگای سیاسی هاورێ شاپووردا جێگایه‌کی پڕبایه‌خی داگیرده‌کرد و لێكگرێدانی کاری حیزبیی کۆمۆنیستی و کاری جه‌ماوه‌ری ئه‌و مه‌یدانه ناوازه‌یه بوو که شاپوور ده‌یزانی چۆن مامه‌ڵه و هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ بکات. ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ی شاپوور وای کرد که زۆر زوو ده‌روی چالاك و رابه‌ریانه‌ی وه‌کو کادرێکی حیزبیش ده‌ربکه‌وێ. ئه‌وه‌بوو حیزبیش به دروست ده‌ورو جێگای شیاوی رابه‌ری ئه‌و کادره‌ی خۆی به‌ره‌سمی ده‌ناسێ و له‌هه‌مان ساڵدا که شاپوور هاته ناوریزی حیزبه‌وه متمانه‌ی هاورڕێیانی حیزب به‌ده‌ست دێنێ و پلینۆمی چواره‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب‌دا ده‌بێته ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و دواتر له پلینۆمی پێنجه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا ده‌بێته ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزب.
شاپوور روخساری ناسراوی ده‌یان هه‌زار کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش و لاو‌و ژن و مناڵی کوردستان بوو، ئه‌وان شاپووریان له مه‌یدانی خه‌بات و ناره‌زایه‌تیدا ناسی و روخساری شیرین و پڕشۆڕو شه‌وق و هیوای شاپوریان له بۆنه ومه‌راسیمه‌کاندا و له یادو کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کاندا له‌به‌رچاوه.
ده‌وری شاپورو قابیل له‌ناو کۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌کاندا بۆ ئاماده‌کردنی جه‌ماوه‌ر له دژی شه‌ڕی ناوخۆی یه‌کیتی وپارتی قابیلی چاوپۆشین نیه. شاپوورو قابیل رابه‌ری چه‌ندین خۆپیشاندان و چالاکی جه‌ماوه‌ریانکردوه بۆ خواستی کۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه نه‌گریسه‌ی که یه‌کێتیو پارتی کوردستان و خه‌ڵکیان پێوه گیرۆده‌کردبوو له‌به‌رخاتری به‌رژه‌وه‌ندی قازانجپه‌رستانه‌و کورتبینانه‌ی خۆیان
شاپور عبدلقادر، وه‌کو رابه‌رێکی جه‌ماوه‌ری ناسراوو خۆشه‌ویستی خه‌ڵک وبێکاران و ئاواره‌کان په‌یامی حیزبه‌که‌ی ده‌رباره‌ی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان یه‌کێتی وپارتی و رێگاچاره‌ی کۆتایی پێهێنانی ئه‌و شه‌ڕه‌ی به خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و کرێکارانی کوردستان ده‌گه‌یاند. شاپوور له‌به‌رده‌م ده‌یان هه‌زار که‌س له شاری هه‌وڵیرو له میتینگی جه‌ماوه‌ری یه‌کی ئایاردا له سالی 1995 په‌یامی حیزب له‌وباره‌وه بۆ ئاماده‌بوان ده‌خوێنیته‌وه؛ جه‌ماوه‌یش له‌سه‌ر داوای شاپوور به‌یه‌ك ده‌نگ پشتیوانی له یه‌ك به‌یه‌کی پێشنیاره‌کانی حیزب ده‌که‌ن له‌وباره‌وه
ده‌رباره‌ی ئایاری 1996 و ته‌رحی سه‌ربه‌خۆیی وکوردستان
شاپوور له‌وجۆره رابه‌ره جه‌ماوه‌ریانه بوو که هه‌میشه له‌ناو جه‌ماوه‌ردا ئاماده‌بوو. هه‌ڵده‌سوڕاو له‌گه‌ڵ خۆشی و ناره‌حه‌تیه‌کانیاندا بوو. ئایاری ساڵی 1996، ئه‌و ساڵه‌بوو شاپوور وه‌کو رابه‌رێکی حیزبی و جه‌ماوه‌ری خه‌ریکی سازدانی جه‌ماوه‌ری کرێکار و بێکاران و ئاواره‌کان و خه‌ڵکی گه‌ره‌که زه‌حمه‌تکێش نشینه‌کانی هه‌ولێربوو تا له جه‌رگه‌ی بێئومیدی و سه‌رگه‌ردانی داسه‌پاو به‌هۆی شه‌رێ ناوخۆی یه‌کێتی وپارتیه‌وه، ئومیدی خه‌ڵک بۆژیان بگێڕێته‌وه. شاپوور مانگی ئایاری ئه‌وساله‌ی کرده مه‌یدانێكی گه‌رمی ئه‌و خه‌باته بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئومێد به‌ژیان. شاپوور چه‌ندین کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌و گه‌ره‌که زه‌حمه‌تکێش نشینانه‌ی هه‌ولێر سازکرد و بانگه‌وازی ده‌کردن بۆ به‌ره‌وپێره‌چوونی یه‌کی ئایار، رۆژی جیهانیی کرێکاران و ره‌مزی ئیراده‌و هێزنواندنی چینایه‌تی کرێکاران و جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌ت.
ئه‌وه‌بوو به هه‌وڵ وهیمه‌تی شاپوور ده‌یان هه‌زار که‌س له کرێکاران، بێکاران، زه‌حمه‌تکێش، ئاواره، ژنان و که‌سانی ئازادیخواز به‌ره‌و باخچه‌ی گڵکه‌ند له‌ناوه‌راستی شاری هه‌ولێر به‌ڕێ که‌وتن. رۆژی یه‌کی ئایار 1996دا شاپوور له‌ناو ئاپوره‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکدا باسی رێگاچاره‌ی سیاسی حیزب ده‌کات بۆ کۆتایی هێنان به بارودۆخی سیاسی سه‌رگه‌ردانی کوردستان که له مه‌سه‌له‌ی به‌رێخستنی ریفراندۆمیکی ئازاد بۆ خه‌لكی کوردستان له‌ژێرچاودێری ده‌زگایه‌کی نیوه‌نه‌ته‌وه‌ییدا خۆی ده‌بینیه‌وه. وه له‌و رێگاچاره سیاسیه‌ی حیزب‌دا باسی جیابونه‌وه‌ی کوردستان‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ وه‌کو رێگای مومکین و عه‌مه‌لی و عادیلانه‌ش بۆ کۆتایی هێنان به کێشه‌ی کورد‌و بارودۆخی سیاسی ناله‌باری کوردستان ئاماژه پیده‌کات.
هاورێیان شاپوور و قابیل روو به دوژمنانی کۆمۆنیزم و چینی کرێکار خه‌باتکارێکی په‌یگیرو جه‌سوور بوون. وه‌ڵامی ددانشکێنی ئه‌م چینه و کۆمۆنیزمی کرێکاریی بوون به ره‌وته کۆنه‌په‌رست و دژه ئینسانه‌کان. کار‌و هه‌ڵسورانی ئه‌و هاورێیانه مایه‌ی ناره‌حه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردایه‌تی بوو که ده‌ستیان به سه‌ر نان و سفره‌ی خه‌ڵکی بێبه‌ش و زه‌حمه‌تکێشی کوردستاندا گرتبوو. هه‌روه‌کو له‌لایه‌ن تیرۆریستانی ئیسلامیشه‌وه وه‌کو دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی خۆیان و بیروباوه‌ڕه کۆن‌و پڕتوکاوه‌که‌یان سه‌یرده‌کران. بۆیه چه‌ندینجار له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیرو زیندانی کران! به‌ڵام هاوکات ئه‌و دوو رابه‌ره کۆمۆنیسته، خۆشه‌ویستی کرێکاران و بێبه‌شانی کوردستان بوون، خۆشه‌ویست و هاورێی رۆژانی سه‌خت و ناره‌حه‌تی ئاواره‌کان بوون، هه‌ربۆیه کاتێك که هاورێیان شاپوور و قابیل ساڵی 1996 له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه له هه‌ولێر ده‌ستگیر ده‌کرێن، ژماره‌یه‌ك زۆر له ژنان و پیاوانی ئاواره ده‌چنه به‌رده‌م ده‌رگای ئاسایشی هه‌ولێرو له‌وێ داه‌دنیشن و ده‌ڵێن تا شاپوور و قابیل ئازاد نه‌کرێن ئێمه لێره ناڕۆیین. به‌وجۆره ئاسایش ناچارده‌که‌ن که رابه‌ره‌کانیان ئازاد بکه‌ن.
له 8 ی مارسی سالی 1998دا، هاورێ شاپوور هاورێ له‌گه‌ڵ هاورێ قابیل و هاورێیانێکی دیکه‌دا له مه‌راسیمی هه‌ولێردا که له‌هۆڵی میدیا به‌رێوه‌چوو، ده‌وری به‌رچاویان گێڕا له پووچه‌لکردنه‌وه‌ی پیلانی ئیسلامیه تیرۆریسته‌کان که ویستیان له‌ناو هۆڵی مه‌راسیمدا چه‌ند هه‌ڵسوراوێکی ژنان تیرۆربکه‌ن. ئه‌وه‌بوو له رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌کی جه‌سورانه‌دا ئیسلامیه تیرۆریسته‌کانیان به‌ره‌و لای سه‌رانی تیرۆریست په‌روه‌ری خۆیان ره‌وانه‌کرده‌وه. ئه‌و کاره بوه هۆی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره و سه‌رکه‌وتنێكی که‌م وێنه بۆ بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان و پیاوان و بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی کرێکاریی، که پشتوپه‌نای خه‌باتی ژنان بوه بۆ کۆتایی هێنان به نایه‌کسانی ره‌گه‌زی و ده‌ستکۆتاکردنی یاسا‌و سونه‌ته ئیسلامی و پیاوسالاریه‌کان له‌ناو کۆمه‌لگای کوردستاندا، نه‌ك هه‌ر له‌چوارچیوه‌ی شاری هه‌ولێردا، به‌ڵکو له ئاستی سلێمانی و شوێنه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا.
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی بزووتنه‌وه‌و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق به ده‌ورو نه‌خشی رابه‌رانه‌ی شاپوورو قابیل ئیسلامیه‌کانی ناره‌حه‌تکرد و ئه‌وه‌بوو له‌هه‌ڵێک ده‌گه‌ڕان که شکسته‌که‌یان قه‌ره‌بوو بکه‌نه‌وه. ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتدرارانی پارتی دیموکراتیش که کۆنترۆڵی هه‌ولێریان به‌ده‌سته‌وه بوو، چاویان به چالاکی و هه‌ڵسورانی کۆمۆنیستی و یه‌کسانیخوازیی حیزب و رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان هه‌ڵنه‌ده‌هات، ئاسانکارییان بۆ تیرۆریستانی ئیسلامی کرد تا تۆڵه‌ی ئه‌و شکسته‌یان له‌حیزب و بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی بکه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌بوو کۆنه‌په‌رستانی ئیسلامی که‌وتنه چنینی پیلانی تیرۆریستی خۆیان له هه‌ولێر که ده‌ستیان ئاوه‌ڵاترکرابوو. هه‌روه‌ها له سلێمانیش که‌وتنه ئه‌نجامدانی چه‌ندین کاری تۆقاندن و ته‌قینه‌وه و فتواو هه‌ره‌شه‌ی کوشتن له هه‌ڵسوڕاوانی حیزب و رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان که له‌پێشه‌وه‌ی بزووته‌نوه‌ی یه‌کسانیخوازی ژناندا راوه‌ستابوو.
رۆژی 18ی نیسانی 1998 کاتێك هاورێیان شاپوور عبالقادرو قابیل عادل که ئه‌وکاته به‌رپرسی یه‌کێتی بێکاران بوو، سه‌ردانی بنکه‌ی یه‌کێتی بێکاران له شاری هه‌ولێر ده‌که‌ن(که له‌هه‌مان ئه‌و بینایه بوو که بنکه‌ی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تانیشی لێ‌بوو) بۆسه‌رپه‌رشتی که‌مپینی یه‌کی ئایار، ده‌که‌ونه به‌ر په‌لامارێکی خافڵگیرانه‌ی تیرۆریستی تیرۆریستانی ئیسلامی و گیانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.به‌مجۆره ئه‌و دوو رابه‌ره خۆشه‌ویسته‌ی ئاواره‌کان، بێکاران، کرێکاران و بێبه‌شانی کوردستان ده‌که‌ونه به‌رده‌سترێژی گووله‌ی تیرۆریستانی ئیسلامی و گیانی پڕ له ئومێدیان به رزگاری کرێکاران و جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌ت ده‌نێنه خزمه‌ت گه‌یشتن به دنیای ئازاد و یه‌کسان. به‌مشێوه‌یه ئاخرین ساته‌کانی ژیانیانیشیان له سه‌نگه‌ری خه‌بات و تێکۆشانی به‌رزی کۆمۆنیستی جیانابێته‌وه.
له‌سلێمانی مه‌راسیمی رێزلێنان بۆ گیانی هاورێیان شاپوورو قابیل سازدرا. نوێنه‌ری چه‌ندین لایه‌نی سیاسی و جه‌ماوه‌ری له کوردستان به‌شداریان کرد‌و چه‌ندین لایه‌ن و که‌سایه‌تی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و کرێکاری له ناوخۆی کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی تیرۆریزمی ئیسلامی‌یان کرد. سه‌ره‌نجام پارتی دیموکراتیش که تاوانه‌که له ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا رووی‌دابوو، پاش بێده‌نگه لێکردن له‌و روداوه‌و رێگا نه‌دان به دانانی مه‌راسیمی رێزگرتن له‌و هاورێیانه له هه‌ولێرو داخستنی بنکه‌ی یه‌کێتی بێکاران و رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان، ناچار له ژێر فشاری حیزب و رای گشتی کوردستان و ده‌ره‌وه‌دا ناچاربوو بێده‌نگیه‌که‌ی بشکێنێ و ئه‌م راگه‌یاندنه بڵاوبکاته‌وه!
شاپوورو قابیل دوو رابه‌ری ناسراوو خۆشه‌ویستی کرێکاران و بێکاران و ئاواره‌کان و کۆمه‌ڵانی به‌شمه‌ینه‌ت بوون که هه‌موو ژیان و گیانی خۆیان له‌پێناو رزگاریی ئه‌واندا به‌ختکرد! یادی ئه‌و دوو رابه‌ره خۆشه‌ویست و دڵسۆزه‌ی کۆمۆنیزم و چینی کرێکار وه‌ك ره‌مزی تێکۆشانی جه‌سورانه‌ی حیزب و بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی کرێکاری و چینی کرێکار له ئاسمانی ژیان و خه‌باتی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و ناوچه‌که‌دا بۆ هه‌میشه ده‌دره‌وشێته‌وه..
دۆکۆمێنت
به‌شی یه‌که‌م
https://www.youtube.com/watch?v=vC72FsVLEGI
به‌شی دووه‌م:
https://www.youtube.com/watch?v=Zs9zs94kyGI
به‌شی سێهه‌م:
https://www.youtube.com/watch?v=tl5uHRcfFa0
به‌شی چواره‌م:
https://www.youtube.com/watch?v=oAZopYSjRBY
به‌شی پێنجه‌م: