ڕۆژ عه‌زیز
کرێکاران و بەشمەینەتان شار‌و شەقامه‌کانی تورکیایان خرۆشاند!
ئایاری ئه‌مساڵ 2016 زیاتر لە ٣٥ شاری تورکیا بەبۆنەی رۆژی ١ی ئایارەوە، رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار، هاتنه ناوه‌ندی شاره‌کان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا‌و لەم خۆپیشاندانەدا بە شیعاری: بەسیەتی برسێتی نان وکارو ئاشتی و ئازادیمان دەوێت، نا بۆ شەڕو کوشتارو خوێنڕشتن، بەسیەتی سەرکوت دەسەڵاتی ستەمکاری، بژی یەکگرتویی کرێکاران و تورکیایەکی سۆسیالیستیی. که‌ئه‌مساڵی ئایار سه‌ره‌ڕای وه‌زعی پشێوی تورکیا له‌نائارامی و فه‌زای میلیتاریستی و سه‌رکوتی ده‌وڵه‌تی قه‌ومی ئیسلامی ئۆردوگان بۆسه‌ر ئازادی هه‌ڵسوڕانی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و رۆژنامه‌نوسان، به‌تایبه‌تی هێڕشی بۆسه‌ر ناوچه کورد نشینه‌کان، به‌ڵام به‌گه‌وره‌ترین هێز داده‌نرێت وه‌ک هێزی کرێکاران به‌تایبه‌تی و جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش به‌دژی هه‌لوهمه‌رجێک که‌تورکیا له‌ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌که‌په‌دا پێیدا تێده‌په‌ڕێت. ئایاری ئه‌مساڵ هه‌م داخوازیه کرێکاری و سۆسیالیستیه‌کانی تێدا به‌رزکرابۆوه، هه‌موو داخوازه‌یه جه‌ماوه‌ریه‌کان له‌به‌رامبه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستای تورکیادا.
لەبەشێک لەشارەکان خۆپیشاندان نائارامی لێکەوتەوەو لەشاری ئەنقەرە و ئیستانبوڵ خۆپیشاندەران لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە درانە بەرلێدان وئەشکەنجەو گرتن کە بته‌نها لە ئیستانبوڵ ١٨٩ خۆپیشاندەر ده‌ستگیرکراون و خۆپیشاندەرانیش بەسەیارەی ئاوپڕژێن بڵاوەیان پێ کراو پۆلیس بە گازی فرمێسک ڕێژ بلاوەیان بە خۆپیشاندەران کردوه. لەشاری غازی ئەنتابی تورکیا لەو رۆژەدا بەهۆی دانانی بۆمبەوە کە ١٦کەس بریندار بوون و ٢کەسی دیکەش گیانیان لەدەست دا خەڵکی ئەو شارە نەیانتوانی رۆژی یەکی ئایار بکەنەوە. وە بەشێکی دیکەش لەشارەکانی تورکیا بەهۆی نائارامی کاری تیرۆریستیەوە نەیانوێرا بێنە شه‌قامه‌کان و یادی ئەم رۆژە جیهانیە بکەنەوەو لەم رۆژەدا دەنگی ناڕەزایەتی دەربڕن بەرامبەر بەدەسەڵاتی سەرمایەداری. لەشاری ئەدەنەی تورکیاش بەبیانوی ئەوەی گوایە تەقینەوە روو دەدات خەڵک له‌ترسا خۆپیشاندانەکەیان راگرت و نەیانتوانی رێپێوانی جەماوەری ئەنجام بدەن ..
هه‌لومه‌رجێک که‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری له‌تورکیا له‌شەڕو کوشتارو به‌ڵای تیرۆر به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه که‌به پێچه‌وانه‌وه بۆ حکومه‌تی ئێستا و ده‌سه‌لاته‌که‌ی ده‌ستکه‌وته، بەو بیانوەوە بەشێک لە شارەکان رێگریان لێ کرا تا یادی ئایار بکه‌نه‌وه‌و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و خەڵکی ناڕازیش بەهۆی ترس وتۆقاندنی داعش وتیرۆریزمەکەیەوە نەیان وێرا بچنە سەر شەقامەکان و دەنگی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە برسێتی نا عەدالەتیەک که له‌تورکیا مه‌وجوده، بەرزبکەنەوە .
تەنها کریکاران و خەڵکی زەحمەتکێش وبەرەی ئازادیخوازی و کۆمۆنیسته‌کانه دژی چەوسانەوەو نا عەدالەتی و دژی شەڕن لە شیعارەکاندا، باسیان لە نان وکارو ئازادی وئاشتی دەکرد و هاواری بەسیەتی جەنگ وکوشتن و ئاشتیمان دەوێت ئاشتی و بژی یەکی ئایاریان دەوتەوەو سەرکەوتو بێت خەباتی جەماوەری کرێکاری و بەشمەینەتان، به‌جیا له‌وه‌ی هێزه کۆمۆنیسته‌کانیش به‌دیلی سۆسیالسیتیان خستۆته ڕوو له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌زمه‌گرتوو و چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داریدا.
ئایاری ئه‌مساڵی تورکیا، هێزیکی جه‌ماوه‌ری فراوانی له‌گه‌ڵ خۆی هێنایه مه‌یدان که‌دیارده‌ی وه‌رچه‌رخانی زیاتری کۆمه‌ڵگای روو به‌چه‌پ و سۆسیالیستی پێوه دیاره که ئه‌م وه‌زحه له‌دنیادا به‌دیده‌کرێت.
3/5/2016