ئێمه پێشتر ڕێسایه‌كی وامان په‌یڕه‌و ئه‌كرد كه بابه‌ته‌كانی ژماره‌یه‌كی تازه‌ی گۆڤاره‌كه له‌سه‌ر هیچ ماڵپه‌ڕێك دانه‌گرین تاكو ده‌رچوونی ژماره‌ی دوای ئه‌و. وه داواشمان له نووسه‌ران كردووه كه به‌و پێیه‌ی بابه‌ته‌كان مافی بڵاوكردنه‌وه‌یان لای گۆڤاره‌كه‌یه، ئه‌مه ڕه‌چاو بكه‌ن.
به‌ڵام دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك بابه‌تی سیاسی كه زۆر په‌یوه‌ست ئه‌بێته‌وه به ڕۆژه‌وه و گرنگیه‌كه‌ی له‌و ساته‌وه‌خته‌دا جێی بایه‌خێكی زیاتره، به شوێن ئه‌وه‌وه‌ین كه ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر ڕێساكانی بڵاوكردنه‌وه‌دا بهێنین.
تاكو بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێسا تازانه به فه‌رمی، به پێویستمان زانی له ژماره‌ی ٥ دا، كه له مانگی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٦ دا ده‌رچوو، هه‌ردوو بابه‌تی (ته‌وه‌رێك سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی كوردستان و ئاسۆ و ئامانجه‌كانی) و (ته‌وه‌رێك ده‌رباره‌ی شه‌ڕی موسڵ) له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا له سه‌ر ماڵپه‌ڕی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان بڵاوبكه‌ینه‌وه. به دوای ئه‌مه‌دا هه‌م به‌شدارانی ته‌وه‌ره‌كان و هه‌م هه‌ر ماڵپه‌ڕێكی تر ئازاده له بڵاوكردنه‌وه‌یان به‌ڵام هیوامان وایه ئاماژه به‌وه بكه‌ن كه له بنه‌ڕه‌تدا له دیدگای سۆشیالیستیدا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
هاوكاتیش داوا له به‌شدارانی تری ژماره ٥ ئه‌كه‌ین كه ئێستاش هه‌مان ڕێسای پێشوو له‌به‌ر چاوبگرن تاكو ئاگاداریان ئه‌كه‌ینه‌وه.
جه‌مال محسن
سه‌رنووسه‌ری
دیدگای سۆشیالیستی
١٨ ی كانونی دووه‌م ٢٠١٧